fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

کچانی دایکە عائیشە🌸

کچانی دایکە عائیشە🌸

رفتن به کانال در Telegram

ئاممان! شوێنەکانتان چۆڵ نەکەن🌸

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
683
مشترکین
+524 ساعت
+157 روز
+8030 روز
آرشیو پست ها
ان شاء اللە هێینە خزمەت ئەم پرسیارە؛ کە پرسیاری زۆرینەی خوشکان. پشت بە اللە، وەک گفتوگۆی دوو خوشک هێینە خزمەتان.( ئەو ئەزموون
ان شاء اللە هێینە خزمەت ئەم پرسیارە؛ کە پرسیاری زۆرینەی خوشکان. پشت بە اللە، وەک گفتوگۆی دوو خوشک هێینە خزمەتان.( ئەو ئەزموونەی کەهەیە ئەوەش تێکەڵی نووسینەکە دەکەین:)⏰ ان شاء اللە، کۆمەڵێک فائیدەش بۆ‌ برایان باس دەکەین..🌿
مامۆستا گیان سەبارەت بە بابەتی داواکاری بۆ ئافرەتانی نیقاب و مولتەزیم و بگرە حیجابیش بەڵام بە تایبەتر نیقاب لە ڕووی شەرعەوە ڕێگا ڕاستەکە چۆنە ؟ مامۆستا گیان ئێستا شتێک هەیە کە پێش وەختە داوای ڕەسمی کچەکە دەکەن لەرێی کەسێکەوە؟ ئایە لێرە دروستە تۆ وێنەی خۆت بۆ کەسێک بنێری کە پیشانیان بدا؟ وە ئایە گەر ڕەتتکردەوە و ووتت دەمەوێ بە ڕوئیەی شەرعی لە ماڵەوە دەست پێکەین، ناحەقیت کردووە؟ وە هەست دەکەم ئەوە پرسیاری زۆر کچی نیقاب و مولتەزیم بێ لە بابەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەسەلەی داواکاری ( بەتایبەت گەر بتەوێ لە چوارچێوەی شەرعبێ)

دانیشتووی بە دیار ڤلۆگی فڵان کچە ڤلۆگەرەوە...!!! تەنها ساتێک بیربکەرەوە، چ بەهرەیەکی هەیە کە شایەنی ئەوە بێت تۆ کاتی خۆتی پێ
دانیشتووی بە دیار ڤلۆگی فڵان کچە ڤلۆگەرەوە...!!! تەنها ساتێک بیربکەرەوە، چ بەهرەیەکی هەیە کە شایەنی ئەوە بێت تۆ کاتی خۆتی پێ بدەیت؟! نە عیلمێک فێر دەکات، نە ئادابێک، نە بیرێکی جوان... تەنها خەریکی پیشاندانی ژوورەکەیەتی، جلەکانیەتی، قاوەکەی دەستیەتی! تۆ کاتەکەت دەدەیتە شتێک کە بۆ دین و دونیاکەت سودی نیە.! کاتەکانت ئەمانەتە..

بۆ پۆستەکانی کچانی دایکە عائیشە؛ هاوشێوەکانی هیچ کامڵبوونی ئەو بەندانە نییە کە لە پشت ئەم کیبۆردەوەن. کاتێک باسی خۆپێگەیاندن دەکرێت؛ خودی کەسە (خاوەن کەناڵە، خاوەن کتێبە...) سەرقاڵە بە خۆپێگەیاندنەوە. زۆر جار قسەکانی خۆی دەخوێنێتەوە، چونکە پێویستی پێیانە. کاتێک باسی ئەرکەکانی ژیان دەکرێت، ئەم کەسە هەوڵ دەدات لێیان تێبگات. دەکرێت هەندێک جار هەقی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی نەدات، بەڵام لە هەوڵدایە. ئەوەی باسی فێربوونی زمانت بۆ دەکات، ڕاستە زۆربەی کات ڕۆژانە کاتێکی هەیە کە سەرقاڵە بەو زمانەوە. بەڵێ، هەندێک کاتیش بە مانگ بۆی ناکرێت بابەتێک و شتێک لەسەر ئەو زمانە بخوێنێتەوە. کاتێک باسی قورئان و حەفظی قورئان دەکات، واتای ئەوە نییە ئەو لە ئاستە بەرزەکانی تێگەیشتن و کارپێکردن و حفظکردنی قورئاندا بێت؛ کات هەبووە دابڕاوە و نەیتوانیوە بەردەوام بێت، بەڵام ڕاستەوخۆ هاتۆتەوە سەر ڕێگاکە. ئەو کەسەی باسی جدی بوون و هەوڵدان دەکات و دەڵێت: «لە سەنگەرەکانتان بمێننەوە و ئەو بەش و کارەی الله پێی بەخشیون، ئەرک و بەرپرسیارێتییە»؛ بەڵێ، کاتێک هاتووەتە پێش، نەیتوانیوە تەواو هەقی ئەو ئەرکە بدات، بەڵام دووبارە گەڕاوەتەوە سەر ڕێگاکە. کاتێک بەندەیەک سەیر دەکات الله جل جلالە هاوکاری کردووە بۆ ئەرکێک، بۆ نووسینێک، بۆ وەرگێڕانێک، بۆ دانانی کەناڵێک... زۆرجار دەترسێت کە ئەو کەسانەی بینەری کارەکەین، خوێنەری پۆستەکەن، یان کتێبەکەن... وا بزانن کە ئەو کەسانە زۆر کامڵن و ئەمانەیان لە کامڵی خۆیان نووسیوە!! بەڵام وەڵڵاهی، مرۆڤ کاتێک دەست دەبات بۆ قەڵەم کە سەرەتا هەڵەکانی خۆی بنووسێت؛ دەیەوێت لەگەڵ پۆلێکدا پێبگات...(ئێمە بانگەواز بۆ ڕێگایەک دەکەین کە ئێمەش هێشتا لە هەوڵی گەیشتن بە ئامانجەکەیداین). سا بەشکو؛ بەهۆی شتێکەوە لە گۆشەیەکی بچوکی ئەم ئایەتەدا جێمان بێتەوە { إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلۡحَقِّ وَتَوَاصَوۡاْ بِٱلصَّبۡرِ}🌱

ئوممەت پێویستی بە هەموومانە؛ ئەوانەی چەمکێکی ئەو پێویستیەیان گرتووە، لە کەماڵی خۆیانەوە نین... زۆر کات ئەوان خۆیان پێویستیان
ئوممەت پێویستی بە هەموومانە؛ ئەوانەی چەمکێکی ئەو پێویستیەیان گرتووە، لە کەماڵی خۆیانەوە نین... زۆر کات ئەوان خۆیان پێویستیان بە خۆیانە. ✍🏻👇🏻

ئەو شتەی، وە ئەو کەسەی بێ ئاگات دەکات لەخوا، حەق وایە خۆت نەیهێڵیت پێش ئەوەی خۆی نەمێنێت. .

سڵاو ناکەم لە ڕەگەزی بەرامبەر؛ ئەمە بێڕێزی نییە لەلای کۆمەڵگا وایە. دینەکەم ئەمەی ناوناوە «ڕێز». نوختە سەری دێڕ....
سڵاو ناکەم لە ڕەگەزی بەرامبەر؛ ئەمە بێڕێزی نییە لەلای کۆمەڵگا وایە. دینەکەم ئەمەی ناوناوە «ڕێز». نوختە سەری دێڕ....

وە ئەو ڕۆژەی ئەمە خەریکی گەورەکردنی بینای مەرکەز و مزگەوت و کەناڵ بووین؟! ئەوان لە تونێلێکی چەند مەتری هەزاران هەزار کیلۆمەتر
وە ئەو ڕۆژەی ئەمە خەریکی گەورەکردنی بینای مەرکەز و مزگەوت و کەناڵ بووین؟! ئەوان لە تونێلێکی چەند مەتری هەزاران هەزار کیلۆمەتر لە پێشی ئێمەوە بە نەعلەوە مێرکاڤایان دەتەقاندەوە و پارێزگارییان لە شەڕەفی ئوممەتێک دەکرد. (وە ئەوەیە جیاوازی نێوان ئێمە و موجاهیدان...!!) وە ئەو ساتانەی ئەمە خەریکی بژاردنی بەناو ئینجازە زانستی و ژماردنی کتاب و پڕکردنی ڕەفەی مەکتەبەکە بووین؟! کەسانێک لە عەبدی شاراوەی پەروەردگار ڕۆژانە هەزار سەڵاواتیان لە دیداری سەروەر ئەدا و بەدەم قوڕئانەکە پێستەیان گرژ ئەبوو و شەوان لە خزمەتی پەروەردگار فرمێسکیان ئەڕشت. (وە ئەوەیە جیاوازی نێوان ئێمە و عابیدان...!!) ئەمە ئەو جیلە بووین بە ڕووکەش خۆمان دڵخۆش دەکرد و دەخەڵەتاند...

ئازیزانم، ئەو خوشکە گوڵانەی نامەکانیانم نەبینیوە، یان لەبێ کاتێ نەمتوانیوە بێمە خزمەتیان لێرە نامە بنێرن عوزرمان قبوڵ بفەرمون، زۆرجار نامەکان نابینین @DunyaAkhirahBot. تێبینیەک/ هەندێک پرسیار، زۆر وردە هەر کەدەیخوێنینەوە، گەر توانامان هەبوایە جەلسەی دکتۆری دەروونی بۆ دادەنانن.. وە هەندێک پرسیار کە پێویستە مامۆستای زۆر گەورە وەڵامی بفەرموێت، ئێمە ناتوانین وشەیەکیش دەربارەی بڵێن.. ئینجا هەتا سبە ئەم کاتانە باڵانس بەشی وەرگرتنی پرسیارەکانتان ئەکات.. باڵانسی کات:)

کچانی دایکە عائیشە؛ مناڵێکی ساوابوو الفرقان هات دەستی گرت... الفرقان بەڕاستی الفرقانە ( ئەو ناوە شایەنی خۆیەتی🩵)

ئەمما یەک خاڵی زۆر جــوان؛ هەمیشە هەست دەکەم لەگەڵ مامۆستایەک قسەدەکەم.. وەڵاهی مامۆستا جوانی فەرموو؛ ئەو عیلمە بەهەموو دال و میمی دونیا ناگۆڕمەوە؛ ئەم تێگەیشتنە بناغەی کارەکەیە.

مرۆڤە بەرزەکان؛ بەدوای بەرزیدا دەگەڕێن.. بەڕاستی مامۆستای بەڕێزە، قودوەی زۆرێکمانە، تێڕامێنن لەو پۆستە خوای گەورە بەرەکەت و ڕەحمەتی خۆی بڕژێنێت بەسەر خوشک و مامۆستای ئازیزمان.🌷

بۆچی کەمێک بە بەماریفەت نابێت! عەیبە، ئەو داماوە هیچی وای نەوت تۆش کەمێک بەماریفەت بوویتایە.. سبحان اللە بە وشەی عەیبە نیوەی
بۆچی کەمێک بە بەماریفەت نابێت! عەیبە، ئەو داماوە هیچی وای نەوت تۆش کەمێک بەماریفەت بوویتایە.. سبحان اللە بە وشەی عەیبە نیوەی گەنجایان تووشی تاوان کرد! ئەم بەندەیە دەیان جار گوێم لە کچان بووە بە کوڕێکی بەڕێز  بە ئەدەبیان وتووە: چەندە فەقیرە!! ڕاستەوخۆ لەوێدا وتمە ئەو فەقیر نیە بەڵکو بەڕێزە.. برای بەڕێز، وە ئەی خوشکی گوڵم ئاگاداربە ئەکرێت کۆمەڵێک گورگ هەبن لەڕەگەزەکەی خۆت سەرەتا دواتر ڕەگەزی بەرامبەر تەنها بە دوای یەک دەرفەتدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەبازنەی شکۆ و ڕێز بێیتە دەرەوە دواتریش بەجێت دەهێڵێن. لە بازنەی نزخ نزمەکان داتئەنێن... تکایە شوێن عەیبە مەکەن، سنوور مەبەزێنن بۆ هیچ شت و کەسێک.

پێم وایە هەموو مرۆڤێک، پێویستی بە زانینی ئەو بابەتانە هەیە ئەگەر بۆخۆشی بێت.. زۆر حەزەکەین لەخزمەتاندا بین، و لەسەر ئەم پۆستە بۆمان بدوێن، فەرموون لەڕێگەی ئەم بۆتەوە.. @DunyaAkhirahBot

جومعەیە و قورئانەکەت دەست دەدەیێ تا بۆخۆت سووڕەتی کەهف بخوێنیەوە، بارودۆخی تۆ لەم دوو حاڵەتە تێناپەرێ: - یان ئەوەتا بەوپەڕی م
جومعەیە و قورئانەکەت دەست دەدەیێ تا بۆخۆت سووڕەتی کەهف بخوێنیەوە، بارودۆخی تۆ لەم دوو حاڵەتە تێناپەرێ: - یان ئەوەتا بەوپەڕی مورتاحییەوە کەهفی خۆت دەخوێنی، چونکە تەواوی ڕۆژەکانی تری حەفتە پەیوەندیت لەگەڵ قورئان نەپچڕاوە و بەشی خۆی لە نوور و بەرەکەتەکەی بەهرەمەند بووی. - یان ئەوەتا بە دڵێکی غەمگین و پەرێشانەوە دەست دەکەی بە سووڕەتی کەهف؛ چونکە بە درێژایی حەفتەکە کەمتەرخەم بووی بەرانبەر کتێبەکەی خوا و چاوت بە دوو ئایەتی قورئان نەکەوتووە. جا بارودۆخی ئەم حەفتەیەت هەرچۆن بوو تازە ڕۆیی، بەڵام بۆ جومعەی داهاتوو خۆت دیاریی دەکەی وەزعەکە چی لێ دێتەوە....

لەم پۆدکاستەدا کە باسی نەخۆشییە دەروونییەکان دەکات، پێشکەشکار دەپرسێت: «ئێمە بە منداڵی لێمان دەدرا و قسەشمان پێ دەکرا، بەو جۆرە پەروەردە کراین کە هەبوو؛ ئەوەتـا لە سەلامەتی زیاتر هیچمان نییە!» (باسی جیلی ئاڵتونی دەکات). میوانەکە دەڵێت: «لەو وتەیەی کە دەڵێیت هیچ شتێکمان نییە جگە لە سەلامەتی، دڵنیایت؟» پێشکەشکار: ............ بێدەنگی و بزەی میوانەکە، ڕەخنەیەکی هێمنە، بەڵام جەرگبڕە؛ لەو «ئینکارییە گشتییەی» کە لە کۆمەڵگاکاندا هەیە بەرامبەر بە کاریگەرییەکانی توندوتیژی منداڵی.

مرۆڤ کە ئەگەر لە قەڵەباڵغیدا بەدوای ئازیزێکدا بگەڕێت و نەیدۆزێتەوە، چیتر ناچێتەوە بۆ ئەو قەڵەباڵغییە و تەرکی دەکات، چونکە بەرگەی گەڕانێکی بێ‌هۆدە ناگرێت. زۆرجار بۆ سەلامەتی دەروونی خۆت و نزیکانت؛ لەدورەوە بڕوانە. واتایەکی قوڵی هەیە ئەم پۆستە( بۆخۆتان تەفسیری بفەرموون)

تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآء ئەزیزم وەسفی حەیا؛ لەلای دروستکاری زەوی و ئاسمان {شـەرمە} ئێستا ئەم وەسفە بەکام قەوان دەگۆڕیتەوە؟!
تَمۡشِي عَلَى ٱسۡتِحۡيَآء
ئەزیزم وەسفی حەیا؛ لەلای دروستکاری زەوی و ئاسمان {شـەرمە} ئێستا ئەم وەسفە بەکام قەوان دەگۆڕیتەوە؟!!

بە پێویستمان زانی ڕوونکردنەوەیەکی بچووک بهێنینە خزمەتتان. زانستی دونیا و قیامەت و کچانی دایکە عائیشە، هەردووکیان هی یەک نیەتن؛ بۆیە ئەگەر لە هەردوو کەناڵەکەدا پۆست و پەیامی هاوشێوە یان دووبارەکراوەوە ببینن، ئەمە شتێکی ئاساییە؛ چونکە هەندێک بابەت لە هەردوو کەناڵەکەدا بڵاو دەکرێنەوە. بــەڵام ئەوێ زیاتر تەرکیزی لەسەر خوێندن و دەوام و زانکۆیە... بەتایبەتر خانمانێک کە ئەرکی دەرەوەشیان سپاردەکراوە.. ئەم ڕوونکردنەوەیەمان پێویست زانی، نەوەک گومانی خراپ  دروست بێت لای کەسانێک پێیان وابێت کە پۆستی ئەوێ بۆ ئێرە کۆپی کراوە، یان بە پێچەوانەوە.( هەر خۆمانین:) وفقكم الله.

ئەبێت زۆر زوو تێبگەیت کە تۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیت لەسەرە. تۆ لەسەر ڕێگایەکی کە اللە تعالی هەڵی بژاردوە بۆت. اللە، یانی بۆ تێگە
+1
ئەبێت زۆر زوو تێبگەیت کە تۆ ئەرک و بەرپرسیارێتیت لەسەرە. تۆ لەسەر ڕێگایەکی کە اللە تعالی هەڵی بژاردوە بۆت. اللە، یانی بۆ تێگەیشتنی ئێمەی بەندەی لاواز، وەک ئەوەیە وایە اللە تعالی بفەرموێت: تۆ پێوستە مامۆستا بیت، تۆ دکتۆر بە، تۆ پەرستار بە... تۆش بچێت ڕەتی بکەیتەوە!!! - کوا ڕەتمان نەکردوە؟ + ڕەتکردنەوە ئەو ئیهمالییە کە دەیکەیت، ئەو قسە و ڕەفتارەیە کە بۆنی ناشوکری لێت بگرە؛ زۆر جار خۆی ناشوکریە... تۆ ئێستا ئەرکت سپاردە کراوە، ئەگەر لێی ڕابکەیت، ئوممەت و گەلەکە بەجێهێشتەوە. وەک کاک دکتۆر یەحیا شێخانی ئەفەرموێت؛ ڕاکردنە لە ئەرک و بەرپرسیاریتەکات وەک ڕاکردنە لە جیهادا. ئەو مرۆڤانەی لەوناو زەحمەتی و ناڕەحەتی دروست دەبن و خۆیان پێدەگەیەنن، جیاوازیان زۆۆرە لەگەڵ کەسانێک کە لە ژینگەیەکی گونجاودا دروست دەبن. مەهێڵە قورسایی ئەرکەکەت وا لێت بکات پشت لەو شوێنە بکەیت؛ لەوانەیە هەمان شوێن، ئەو شوێنە بێت کە پێویستە تۆ تێیدا جیاوازی دروست بکەیت. دڵنیابە! مانەوە قورسە، بەڵام وازهێنان هەزار هێندە قورسترە؛ کاتێک بزانیت ئەوە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکە کە دەبێت هەڵیبگریت.