Certified by Outlawism
رفتن به کانال در Telegram
For the Sake of a Healthier Community
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
626
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+17 روز
+630 روز
آرشیو پست ها
Shex shamann
رووسیا هەرگیز دەستپێشخەری ناکات بۆ هەڵدانی بۆمبی ئەتۆمی و ئەو قسانە زیاتر بۆ سەرنجراکێشانە...
+1
ئێ دەتەواو کەوایە بۆ دژایەتی ئیسلام ئەکەن مادەم دینەکە کوردیە.
هەنگاوی داهاتوو بە کورد کردنی دینەکانی ترە.
کوردستان ٢٤ دەڵێت هەرکەس دژایەتی ئیسلام بکات لە ئەوروپا نیشتمانپەروەرە!!!
بەراستی ئەمە قیمەی نەزانی ژووری هەواڵییە، کە تاوەکو ئێستا توندرەو و راسترەو و نیشتمانپەروەر لەیەک جیا ناکاتەوە…
ئەمەش شێوازی نوێی دژایەتیکردنی ئیسلام و زۆرینەی هاوڵاتی کورد، بەناوی عەرەبی ئیسلامی، ئیسلامی سیاسی، بۆ بەکوردی نەبێ ئێمە کوردین.
لە ئێستایا بەشێوەیەکی ڕێکخراو سەرەکی کار لەسەر ئەم کەسانە دەکرێت و ئەجێنداکە بڵاوودەکرێتەوە هەر یەکەیان شێوازێکی پێ سپێردراوە، بە قسەی ڕازێنراوە و بەکارهێنانی دین بەو شێوەی لە سوودی ئەوانە بە جوڵانی هەستی بینەر ئامانجیان بێتە بەرهەم، هەروەک تورکیای کەمالیست بانگدانی کرد بە تورکی هەمان ئەجێندا دووبارە بکەنەوە، بەناوی ئازادی و ڕزگار بوون لە یاسا سەپێنراوەکانی گۆمەڵگە و دینی عەرەب بینەر و خەڵک لە خۆیان کۆبکەنەوە ئەمەی دەکرێت سیاسییە گەر ڕاست دەکەن و خەمی کوردستانیان هەیە بە عەرەب کردنی هەولێر ڕاگرن و هەڵوێستیان هەبێ وەک چۆن بۆ دژی ئیسلام دەیکەن ئەوەش هەر کوردایەتیە ڕێگر بن لە بە عەرەب کردنی شارەکانی هەرێم.
دیارە ناوێرن قسە لەسەر ئەمە بکەن و ڕێگەیان پێنەدراوە.
کاتێک دەڵێیت لەناوبرد، واتە رووسەکان هەرگیز نە ئەو سێ شارە گەمارۆ دەدەن و نە هەرگیز دەشیگرن، کە ئەمە هەموومان دەزانین راست نییە...
منیش دەپرسم کاتێک ئەم ناوانەی دژی کوردن لە دهۆک کۆدەبنەوە بۆچی رەخنە لە حکومەت ناگریت، وەڵامەکەی بۆ خۆتان جێدەهێڵم...
شاخ
کاتێک بایی دوو سەد و پەنجا دیناری عێراقی لە سیاسەت و سەربازی و ئابوری شارەزاییت هەیە...
ئەو شتەی زۆر بێزارم ئەکات ئەوەیە بۆچی کە لە بابەتێک هیچ شارەزاییت نییە قسەی تێدادەکەیت؟!؟
+2
هەرچەندە ناوی کوردستان گەرێندرایەوە بۆ تیکتۆک، بەڵام یەکەم دەستکەوتی رەگەزپەرستەکان بۆ کورد ئەوەبوو بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە تیکتۆک ناوی کوردستانیان بە باندکردن دا.
Shex shamann
دوو جارە دەکەوێتە ئەو هەڵەیەوە کە زانست هاوئاستی ئایین دەکاتەوە، لێرەش دەڵێت زانست مەککە دەپارێزێت پەنابەخوا، کە ئەم قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئایینەوە نیی، لە ئاییندا هەقیقەت هەیە و هەقیقەتیش هەموو شتێک دەبەزێنێت، لە بەرامبەردا زانست هەقیقەتی پێ نییە و تەنها ئەزمونێکی کردەییە کە مەعریفەیەک لەسەر ئاستی بەکارهێنان بۆ مرۆڤ دەخوڵقێنێت، زانست هەرگیز نەبووەتە خاوەنی هەقیقەت و هەر رۆژە و لە ئاوازێک دەخوێنێت...
جا هەرچەندە دڵنیاشم ئاگاداری ئەوە نییە کە ئەم باسکردنی زانستە یارییەکی دیکەی ملحدەکان و ئیسرائیلە کە لەم کاتەدا بەردەوامن لە دووبارەکردنەوەی دەستەواژەکانی (گەلی جوو گەلێکی زیندوون، بە تەکنەلۆژیا و زانست خۆیان دەپارێزن، توندرەو و رەگەزپەرستن و تەنها پشت بە زانست دەبەستن و هتد...) بۆیە ئێستا باویەتی و زیاتریش دەیبیستن، بۆیە هیوادارم ئەوەنە ئەم باسە نەکرێتەوە، راستە تۆ لەژێر باگراوندێکی دینیدا قسەکە دەکەیت، بەڵام ئاگادارنەبوونت لە وردەکارییەکان دواجار بەزیان دەشکێتەوە چونکە دەزگایەکی جیهانی گەورە هەیە کە ئەم قسانە لە بەرژەوەندی خۆی وەردەگێرێت.
پایتەخت
درۆی ئاوها زۆر روونە، پیاو هەر درۆ ئەکا ئەکا تۆزێ خۆی پێوە ماندووبکا جوانترە.
ئەمە بەگێلدانانی خەڵکە و درۆکردنیشە لەگەڵیان.
KurdistanPress
جا ئەم هەڵوێستەی فەرهاد پیرباڵ زۆر زۆر لەجێی خۆیەتی، چونکە مەبەستی ئەو مۆدێل و ئەمانە نییە، مەبەستی ئەو ئەم رۆژنامەنوسە بێ ئەخلاقانەیە کە بۆنەکە هیچ پەیوەندی بە مۆدێلەوە نییە کەچی هاتووە پرسیاری کچە مۆدێل لە فەرهاد پیرباڵ دەکات تا ڤیو بەرزبکاتەوە و هەرجارێ فەرهاد ئەڵێ موچەکەی بەوە وەردەگرێت، ئەمە ترۆپکی بێ ئەخلاقییە و کچە مۆدێلەکان لەمانە شەریفتر نەبن هاوئاستن، چونکە ئەوانیش هەر ئەمانە ناساندوویانن و ئەیانخەنە بەردەم میدیا، کوردستان وەکو هەموو جیهان لە قەیرانی رۆژنامەنوس و میدیاکاردایە و رێژەیەکی زۆر زۆر کەمی میدیای کوردی ئەخلاقییانە مامەڵە دەکات.
+8
دارشتنێکی گەورەی نوسیوە چۆن قوتابخانە و زانکۆکانمان وەک ئیسرائیل لێبکەن ئەوەش بە زیرەکی دەستکرد.
کۆیی نوسینەکەی ئەوەیە واز لە ئاینی ئیسلام بهێنن، و با هاوشێوەی بە ناو دیموکراسییەکەی ئەمریکا ببین بە ژێر دەستەی جولەکە.
