H I W A_✹
رفتن به کانال در Telegram
923
مشترکین
+124 ساعت
+117 روز
+7230 روز
آرشیو پست ها
921
قەت لە دنیا دا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
هێمن موکریانی
05 ژوئیه, 13:27
921
ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە تەنیا تروسکەی هیوایێک ڕووناکی بە شار بەخشیوە شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم ئەی نیشتیمان خۆت دەزانی یەکەم هەنگاو چەندە سەختە من ڕێبواری ئەو هەنگاوەم ڕێگاش بەستەڵەکە و سەختە چاوەکانم خۆشم ئەوێی هەر بە چەشنی نیشتیمانم بێ ئەوین و عەشقی ئێوە مانا نابەخشێ ژیانم کێ ئەتوانێ عەشقی خاکم لە ڕۆحم جیا بکاتەوە کە دواجار، تەنیا ئەم خاکە، ئامێزم بۆ ئەکاتەوە مەمڕەنجێنە کوا دڵی من هی زیزبوونە، هی ڕەنجانە هۆگرت بووم کەی ئەتوانم بێ ئەوینت بژیم گیانە دڵم پڕە و من ئەمەوێ زۆر شت بڵێم و ناتوانم لە باسکردن نایە هەرگیز زامەکانی نیشتیمانم ڕۆژگارێکی چەند تاریکە شار هەوری ڕەش دایپۆشیوە تەنیا تروسکەی هیوایەک ڕووناکی بە شار بەخشیوە شەوان بە دیار چاوانی تۆ و ئەم خاکە وا ئێشک ئەگرم هەر بۆ خۆشەویستیی ئێوە گۆرانی ئەڵێم تا ئەمرم
05 ژوئیه, 04:56
921
هەر خۆشیەک لە بەر ئەکەم
یا قۆڵەکانی درێژە ، یا خۆد کورتە ،
یا خۆد فشە ، یا خۆد تەنگە بە بەری من...
هەر خەمێکیش لە بەر ئەکەم ،
ڕێک ئەڵێی بۆ من کراوە لە هەر کوێ بم!
بێکەس
03 ژوئیه, 10:56
921
شەهید بەو زامەی درا لە جەرگت بەو کفنە ئاڵەی بڕا بە بەرگت بە دوا هەناسە، بە دوا زەربەی دڵ بەو خوێنە گەشەی ڕژایە ناو گڵ بەو ئێسکە پاکەی تێکەڵ بە خۆڵا لە ڕێی کوردستان بوو بە پڕپۆڵە سوێندم بەو سەنگەرەی لێی دامەزراوی بەرت نەداوە هەتاکو ماوی قەترە بە قەترە خوێنت ون نەکەم تۆڵەت بسێنم لە دوژمنەکەم شەهید شەهید شەهید شەهید
03 ژوئیه, 06:51
921
ئێمە نەوەی ئازادین بە دڵێکی بە هێز و ویستی نەشکاو .
هەرگیز سەر نانەوین ، چونکە شەرەف و ئازایەتی ، ڕێگای ژیانمانە ..
02 ژوئیه, 05:19
921
زۆر دەترسن ؛
لە هێلانە
لە وێرانە
لە ئاسمان
لە ئەفسانە
لە شین و ماتەم و گریان
لە شارستان
لە دارستان
لە کوردستان .
01 ژوئیه, 17:01
