ناوەندی قازی محمد
رفتن به کانال در Telegram
چەناڵێک بۆ خزمەت و هاوکاری خوێندکارانی پۆلی ١٢. سەرپەرشتی دەکرێت لەلایەن ڕاکۆ سیروان "خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی گشتی - زانکۆی سلێمانی" بۆ دەستکەوتنی بەرهەمەکانمان دەتوانن نامە بنێرن بۆ ئەم ئەکاونتە @Qazim7md
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
1 967
مشترکین
-124 ساعت
-157 روز
+40730 روز
آرشیو پست ها
1 967
گەر ڕاست بڵێم و خۆشتان ئەزانن لەخوا بەزیابێت ئەسیلەی کیمیاتان ئاسان هاتووەتەوە ، پرسیاری ساڵانی پێشووی زۆر تیایە ، پرسیاری تێکەڵ و کەوەری زۆر کەم هێناوەتەوە بەکورتی ئەمجارەیان موڕاعاتی ئاستی تەلەبەیان کردووە. ان شاءالله ئەم دوو ئەسیلەیەی تریش ئاوا ئاسان دێتەوە.
1 967
8 ڕۆژی تر خولی یەکەم تەواو ئەبێت وەکو چۆن کاتی خولی هاوینە و دەوام و ئیزندانەکەش تەواو بوو، ئیتر ئەو زەختە زۆرەت لەسەر نامێنێت و گەر خولی دووەمت هەبێت عادەتەن دۆخەکە هێمنترە ، بۆیە ئەم ماوەیە هەوڵی تەواوی خۆتان بدەن بۆئەوەی لەو فشارە زۆرە ان شاءالله نەجاتتان بێت.
1 967
بەڕێزان سڵاوتان لێبێت ، گەر کاتتان هەبوو بتوانن سەیری ئەم ڤیدیۆی م.وەرزێر لەسەر ئەسیلەی ساڵی پار بکەن زۆرباشە بۆئەوەی بزانن بەعەمەلی چۆن جواببدەنەوە.
1 967
سڵاوتان لێبێت بەڕێزان گەیاندنی هەر شتێکی بەسوود کەلەتوانام بێت وەکو واجب ئەیینم.
م. شاهۆ خولێکی ئۆنلاینی ڕاگەیاندووە لەسەر داوای چەند خوێندکارێک بۆ ئەو خوێندکارانەی تازە بوونەتە ١٢ یان خۆیان کردووتە دوو ساڵە تایبەتمەندی خولەکە :مەنهەج بەتەواوی تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت
بۆ خولەکە دەتوانن جۆینی ئەم گروپە بن لەم گروپە وانە دەوترێتەوە واتا (بەخۆڕایە)
https://t.me/+7LgrETjnUZIyN2U6
خێرێکی گەورەیە گەر بێتو بنێرن بۆ ئەو کەسانەی لە ساڵی داهاتوون ، گەر کاتی من ئەو دەورەیە هەبوایە ڕاستەوخۆ بەژدار ئەبووم چونکە م.شاهۆ بووە هۆی ئەوەی حەزم لەبیرکاری بێت ، وامەزانن شتی بەلاش قیمەتی نیە سەیری ئەو هەموو ڤیدیۆی یوتوبە بکە هەمووی بەلاشە و زۆر بەقیمەتە.
1 967
+2
بۆ ئەوانی کێشەیان لەبابەتی دۆزینەوەی DHF ,DHC,DH هەیە ، ئەمە ساڵی پار خۆم دروستم کرد فکرەکانیم نوسیوەتەوە بەم هەنگاوانە بڕۆیت هەموو پرسیارێکی لەسەر حەلدەکەیت لەو مەوزوعە ، گەرتۆزێک کەمێک ناشرین نوسرابێت بمانبورن چونکە وێنەکەش هین ساڵی پارە بۆ برادەرێکم نارد.
1 967
بەڕێزان سڵاوتان لێبێت ، شتێک لەبیرم چوو پێتان بڵێم ئەویش مەوزوعی پرسیاری تێکەڵە ، هەڵە نەبم ئەم پرسیار تێکەڵکردنە لە وزاری لەکیمیاوە ئیتر زیاتر بۆیە مەوزوع تەلەبە تۆزێک لێی ترسا ،
چارەسەریش ئەوەیە بەکاتێکی کەم سەیرێکی مەنهەج بکەیت بزانیت کام بابەتانە ئەگەری تێکەڵکردنی هەیە و بتوانیت سەیرێکی ئەو پرسیارە وزاریانە بکەین کە بەو شێوەیە هاتۆتەۆە بۆئەوەی ان شاءالله لەناو ئیمتیحان پرسیارە بەلاتانەوە سەیر نەبێت.
سەرکەوتووبن.
1 967
بۆچی ئەڵێم لەم کاتە سارد مەبنەوە زۆر باش بخوێنن بۆ ئەوانی تر ؟
چونکە لەوانەیە دواتر بڕیارێک دەربچێت کە بتوانرێت عەرەبی و کوردی تەرک بکرێت ، تۆش لەبەرئەوەی لە عەرەبی یان کوردی خراپ بوویتە کە شتەکە عامە تاقەتت نەماوە بۆ ئەوانەی ماوتە دەرەجەت دائەبەزێت دونیایەک پەشیمانی و خۆزگە بەم کاتە ئەخوازیت.
بۆیە ئامان ئامان وا گومان بەرە کە ئەم ئیمتیحانانەی ماوە دەرەجەی بەرز ئەهێنم و دواتر ان شاء الله گەر عەرەبی تەرک کرا زۆر ئیسفادەم کردووە
دەرفەتەکان کاتین تەنها ئەو کەسانە سەردەکەون کە ئەیان قۆزێتەوە ، ئێستا دەرفەتە و لەدەستی مەدە !!!
1 967
ناحەقیە گەورە کرا بەرامبەرتان لە عەرەبی ئەبوایە هەر هیچ نەبێت بە شێوازی ساڵانی پێش تەرکردن یان تۆزێ قورستر بهاتایەتەوە ، هەر دەرسێکی تر بوایە تا حەدێک بەڵام زۆربەمان حەزمان بەعەرەبی نەبووە ، بەتایبەت 1م ساڵە کەتەرک ناکرێت و دونیایەک جەنگ لەم ماوەیە ڕوویدا ، بەڵام بیدەنە دەست خوا و سارد نەبنەوە لەم کاتە و دواتر فشار بخەنە سەر وەزارەتی باڵا چونکە بەدەستی ئەوانە.
"حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ"
1 967
ڤۆیسێکی زۆر زۆر گرنگ و پێویست لەسەر چۆنیەتی پێداچوونەوەی کیمیا
هەوڵبدەن لەمەجالێکدا گوێ بگرن.
بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن 🏆
1 967
بەڕێزان سڵاوی خواتان لێبێت ، ان شاء اللە لە تاقیکردنەوەکانی پێشوو زۆر باش بوونە ، بەڕێزان ئەم pdfەی ناردوومە کورتکراوەی بەندی 9،10ی کیمیایە
ئەمە بۆچی ناردوومە؟ بۆئەوەی لەم ۳ ڕۆژە بەیانیان بەکاتێکی کەم مڕاجەعەی بکەنەوە تا ئەوەی کە چوونە سەر بەندی 9,10 بەکاتێکی کەمتر تەواوی بکەن.
ان شاء اللە ئەمڕۆش ڤۆیسێکی زۆر گرنگمان دەبێت لەسەر چۆنیەتی پێداچوونەوەی کیمیا بە باشترین شێوە
1 967
سڵاوتان لێبێت بەڕێزان ، بۆ نەصی خاریجی ئەم ڤیدیۆی م.سەدرەدین زۆر ئیسفادەی لێدەکەن ، ئەوەی بیستوومە زۆربەی ئەو تەلەبانە لە عەرەبی دەرەجەیان هێناوە ، ڤیدیۆی م.سەدرەدینیان بەکارهێناوە بۆ نەصی خاریجی.
1 967
بەڕێزان سڵاوتان لێبێت وەکو ئاگادارن بەیانی تاقیکردنەوەی بیرکاریە چەند خاڵێکی زۆر گرنگ کە پێویستە بیزانن :۱.زۆر زۆر پێویستە خەوتان ڕێک بێت ، بەهیچ شێوەیەک نابێت کەم بخەویت ، چونکە بیرکاری هەستیارترین تاقیکردنەوەیە کە پێویستە خەوتان تێدا ڕێک بێت.بۆیە هەوڵبدەن 6-7 کاتژمێر خەو بکەن ، گەر سەعیت مابوو بەیانی بیکە نەک تا نیوە شەو ۲.بۆ وەڵامدانەوەی پرسیاریش : باشترین ڕێگا کەخۆم بەکارمهێناوە بۆ پرسیارەکان ئەویش ئەوە بزانم چی دراوە و چی داواکراوە. لەسەر ئەو وەرەقەی A3 دایان پێم دوای ئەوەی وەرەقەکەم کرد بەچەند خانەیەک بۆ ئەوەی جێگای بێتەوە دواتر بۆ هەرپرسیارێک کە دوای ئەوەی ژمارەی پرسیارەکە دەنوسی دواتر دراو ، داواکراوم ئەنوسی ئیتر بۆم دەردەکەوت چۆن شیکاری بکەم. ۳.تکایە پرسیار تاکۆتایی بەوردی بخوێننەوە ، چونکە خۆم بەهۆی ئەو شتەوە پرسیارێکی زۆر ئاسان هەڵەم کرد ٤.تکایە سالب و موجەب و ئیهمال مەکەن هەم لە پرسیار هەم لەحاسیبەکە چونکە هاوڕێیەکم 98 هێنا لەجیاتی 100 بەس لەبەر ئەوەی ئەو شتەی ئیهمال کرد ٥.واز لەدەوروبەر بهێنە لەناو هۆڵ ، بەس سەیری ئەسیلەکەت بکە واهەست بکە تەنها خۆت لەهۆڵەکەیت واتا ئاوا دەوروبەر ئیهمال بکە ٦.پرسیارێک کە دڵنیای و ئەزانیت بەجوانی جوابت داوەتەوە تکایە تکایە تکایە مەیگۆڕە چونکە خوێندکار ئەناسم بەهۆی ئەو وەڵام گۆڕینەوە 11 پرسیار هەڵەی کردووە تەنها لە 1 تاقیکردنەوە لەکاتێکدا خۆی ڕاستی هەڵبژاردبوو دوبارە ئەیڵێمەوە وەک ئەوانی پێشوو تکایە ئاگات لەپرسیاری ئاسان بێت سەرکەوتووبن ، ان شاء اللە بگەن بە نمرەی دڵخوازتان ❤️🏆
1 967
دیاری ئێمە بۆ ئێوە لەسەر بیرکاری 🎁
چەند خاڵێک لەم 3 ڕۆژە جێبەجێی بکەیت زۆر زۆر ئیسفادە دەکەیت لەناو ئیمتیحانی بیرکاری 🔥
1 967
بەس بەڕێزان ئەوانەی بیرکاری ئەکەن کە دەستان کرد بە پێداچوونەوە ،
1م شت بە خێرایی بنچینەکانی مەلزەمەکەت بخوێنە ، نەڵێی پێشتر خوێندوومە و پێویستم پێی نیە نا بەئەگەری زۆرەوە بیرت چووەتەوە ، زانینی بنچینە لەناو ئیمتیحان زۆر گرنگە.
1 967
کوردیش تەواو بوو شتەکانی لابدە و بیری لێمەکەوە ، دەست بکە بە بیرکاری یان هەر دەرسێکی تر کە ئیمتیحانی دواترتە ، الحمدللە ئەو شتانەی دامان نابوو لەسەر کوردی تەلەبە لەناو ئیمتیحان ئیسفادەیان لێکرد.
بۆ بیرکاریش ان شاء الله هاوکارتان ئەبین 🏆
