کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
271
مشترکین
-124 ساعت
+37 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
271
وێنەگرتن بەشێکە لە ژیانی من. لە هەموو شتێک وێنە دەگرم؛ لە خەڵک، لە ماڵ، لە پیاڵەیەک چا، لە ئاسمان، لە ساتە ئاساییەکان و تەنانەت ئەو شتانەی کە لەوانەیە بۆ کەسانی تر هیچ گرنگییەکی نەبێت. زۆر حەزم لەوەیە ساتێک تۆمار بکەم وەک ئەوەی نەمەوێت ئەو ساتە بە تەواوی تێپەڕێت. دەمەوێت پارچەیەک لێی هەمیشە لە شوێنێک بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر ساڵانێکی زۆر بەسەریدا تێپەڕیبێت. وێنەیەک دەتوانێت دوای ساڵان، مرۆڤ بگەڕێنێتەوە بۆ هەمان سات، هەمان هەست، هەمان ماڵ، هەمان کەسەکان وەک ئەوەی کات بۆ چەند چرکەیەک دووبارە زیندوو ببێتەوە.
10 سپتامبر, 16:50
271
ئەگەر ئەم ڕۆژانە کەسێکت بینی قژه شڵەژاوەکانی بە گۆجەیی بەستووە، شەلوارێکی گەورەی لەبەرە، تیشێرتێکی پڕ لە لکەی وایتیس لەبەرە و بە هەموو هێزەوە خەریکی شۆردنەوەی ماڵە بزانە منم :)
10 سپتامبر, 12:21
271
ئێرە هەموو شتێک ڕێک و پێک بوو، بەڵام ئەم خاتوونه لە دەستم چوو. نازانم دوای دانانی ئەم پەیامە هێشتا ژیانم بەردەوام دەبێت یان نا چونکە هەموو شتێک ئێستا بە دڵی دایکمەوە بەستراوەتەوە من تەنیا دەمەوێت یەک شت ڕوون بکەمەوە: بەخودای من نەمدەویست بشکێت تەنیا دەستم پێوە کەوت یەک کەوتنێکی بچووک بوو بەڵام کۆتاییەکەی زۆر گەورە بوو. ئەمەش تەنیا شتێکی سادە نەبوو خۆی کەسێک بوو بۆ خۆی لەگەڵ هاوڕێکانی ساڵانێک ژیابوو، لەگەڵیان دەچوو و دەهات، لەسەر مێزێک بەرامبەر بە مێزێکی تر دەمایەوە بەڵام ئێستا چی؟ لەناکاو لە هەموو هاوڕێکانی جیا کرایەوە و ژیانی بە فەرمی کۆتایی پێهات. زۆر سەیرە کە من لەبەر شکانی ئەمەنە دڵتەنگ و گریانم پێیە. بە هەرحاڵ یادی ئەم خاتوونە بەخێر بێت نەمتوانی چاودێری بکەم و بیپارێزم بەڵام هەرگیز لەبیرم ناچێت. جا دەچین چاوەڕێی حوکمی دایکم دەبین خودا خۆی بە فریامان بگات، چونکە من هیچ بەرپرسیارێتیم لەبەر ئەم کارە نییە🙍🏼♀
10 سپتامبر, 06:34
271
باوکم لە شۆردنەوەی ماڵدا زۆر یارمەتی دایکم دەدات. زۆربەی فەرشەکانمان دەنێرین بۆ قالیشۆر ئەوانەشی کە دەمێنن دایکم و باوکم و براکەم دەیشۆن. من ناتوانم فەرش بشۆم جارێک شۆڕیم و تەواوی پشتم گیرا لەوەی بەدواوە چیتر نەمشۆردووە. بەڵام باقیی کارەکان هەمووی لەسەر منە؛ پەنجەرە پاککردنەوە، کەمۆد و کۆڵەکەکان، خواردن لێنان… لەم ماوەیەدا هەمووی لەسەر منە. پاشان لە دڵی خۆمدا دەڵێم: خۆزگە هەر فەرشم دەشۆرد، تەواو دەبوو و دەڕۆیشت. جا ئەمڕۆ یەکێک لە دراوسێکانمان هاتە ماڵمان. ئێمەش لە حەوشە بووین و خەریک بووین فەرشن دەشۆرد. ڕوو لە دایکم کرد و کوتی: «بۆچی نارین فەرش ناشۆرێت؟» دایکیشم کوتی: «ناتوانێت پشتی ئێش دەکات» ئەویش کوتی: «ئەی کە چووە ماڵی هاوسەر چی دەکات؟» باوکم یەکدەم کوتی: «خۆم دەچم بۆی دەیشۆرم.» ئیدی هیچ شوێنێکی بۆ قسەکردن نەهێشتەوە🫠💖💘💗
08 سپتامبر, 18:10
271
ڕاستی ڕاستی کەمۆد دیواریش تەواو بوو جا یەکێکی تر لە پەڕاوەکانی شۆردنەوەی ماڵ بە سەرکەوتوویی داخرا😭🧹
08 سپتامبر, 16:18
