کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
271
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+130 روز
آرشیو پست ها
271
من پێستم قایم بووە بەڵام لە هەمان کاتدا دڵم زۆر ناسکە ئەگەر ئاژەڵ بوومایە حەتمەن کروکۆدیلێکی سووڕەتی دەبووم.
16 اوت, 02:25
271
دوای کۆنکور یەکەم کار کە دەیکەم ئەوەیە ماکارۆنی لێبنێم، زۆر حەزم بە ماکارۆنی نارینپەزززز کردووە🍝
15 اوت, 04:53
271
منداڵەکان لە کۆڵانەکە یارییان دەکرد، یەکێکیان کوتی: وەرن ئارەزوویەک بکەین. ئەوی دیکە کوتی: ئارەزوو دەکەم باوکم زوو چاک ببێتەوە و لە نەخۆشخانە بگەڕێتەوە. ئەوی دیکە کوتی: نە ئانیا من ئارەزوو دەکەم دایکم بگەڕێتەوە هیچ کەس ناتوانێت جێی دایک بگرێتەوە. ئەویش لە وەڵامیدا کوتی: نەخێر ئەو کارانەی باوکەکان بۆ منداڵەکانیان دەکەن دایکەکان ناتوانن بیکەن. ڕاستییەکەی دڵم زۆر سووتا خۆزگە ئارەزووەکانیان شتێکی دیکە دەبوو :)
13 اوت, 16:35
271
بیست ساڵە لێرە دەژیم بەڵام بە قورئان ئەگەر لێم بپرسی ناونیشانی کوچەیەک زانیاریم لە ئاستی «هەر لە دەوروبەرییە» واتە هەموو شوێنێک بە چاوی خۆم دەزانم مێشکم بە وردی دەزانێت کوێیە، لە کام شەقامەوە دەبێت بچیت، تەنانەت دەزانێت لە سەری کوچەکە چ دووکانێک هەیه بەڵام هەر کاتێک دەبێت ڕێگاکە بە وشە بۆ کەسێک ڕوون بکەمەوە سیستەمەکەم تەواو دەگیرێت. بەیانێ لە دەرەوە بووم پیاوێک هات و ناونیشانێکی لێ پرسیم منیش سەرەتا بە دڵنیاییەوە سەیرم کرد وەک ئەوەی بەرپرسی نەخشەکێشانی شارەوانیم چەند چرکەیەک بێدەنگ بووم، بۆ ئەوەی وا پیشان بدەم کە خەریکم ڕێگاکە لە مێشکمدا دەردەهێنم پاشان دەستم پێ کرد: چاو لێکە مامە لێرەوە دەڕۆیت پاشان دەچی لای ڕاست.. نەخێر واتە ئەوبەرە… پاشان شوێنێک هەیە… ئەوەش نەخێر، ئەو نییە… بەڵام ئەوی دی هەوە. لە ناو ڕوونکردنەوەکەدا خۆم بە خۆم کوتم: یا پێغەمبەر ئەگەر ئێستا خۆشم بمەوێت بچمە ئەو ناونیشانە لە ڕێگا ون دەبم. بەڵام چونکە چیتر ڕێگای گەڕانەوە نەبوو بە متمانەیەکی زۆر کۆمەڵێک وشەی بێمانا و تێکەڵم پێی کوت لە کۆتاییشدا بە تەواوی جدی گوتم: «تێگەیشتی مامە؟» پیاوەکە چرکەیەک سەیری کردم منیش سەیرم کرد هەردووکمان دەمانزانی کە هیچکاممان بەڕاستی نەیزانی ئەم شتە چ بوو کە کوتم. پاشان پیاوەکە بە زۆر ڕێزەوە سەری لەقاند و کوتی: «دەستخۆش کچم.» و ڕۆیشت. منیش مامەوە و پرسیارێکی گەورە لە مێشکمدا: بەڕاستی چی لێ تێگەیشت پێموایە لەو ساتەدا تەنها لە متمانەبەخۆبوونەکەم ترسا و کوتی: «هەر لیگەرێ، خۆم بە جۆرێک دەیدۆزمەوە.» جا بەم ئەنجامە دەگەم کە هەرکەسێک ئەمجارە لێم بپرسێ ڕێگاکە لە کوێیە؟ بڵێم: نازانم من خەڵکی ئێرە نییم🦥
11 اوت, 07:14
