کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
272
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+67 روز
+230 روز
آرشیو پست ها
272
من زۆر فیلم و سێریاڵ سەیر ناکەم زۆرتر حەزم لە ئەنیمەیشنە. بەڵام کاتێک بڕیار بدەم سێریاڵێک ببینم حەتمەن حەتمەن کۆریی دەبێت. ساڵی ڕابردوو هەر لەم ڕۆژانەدا سێریاڵی «کاتێک ژیان نارەنگیی پێ دەدات» دەستم پێ کرد. دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم یەکێک بوو لە جوانترین و باشترین سێریاڵەکانی کە تا ئێستا بینیومە. چەند جار لەگەڵیدا گریام هەندێک دیمەنی هەن کە هێشتا کە بیرم لێ دەکەوێتەوە دڵم دەگیرێت. یەکێک لەو بەشانەی کە زۆر گریام ئەو کاتە بوو کە کچەکەی خێزانەکە هاوسەرگیری کرد. بەڵام لە هەمووی زیاتر بۆ باوکی خێزانەکە گریام بۆ پیاوێک کە زۆرێک لە خەون و ئارەزووەکانی خۆی بەجێهێشت، تەنها بۆ ئەوەی ژن و منداڵەکانی لە ئارامی و ئاسایشدا بژین. ڕەنگە هەندێک جار ئەو کەسانەی زۆرترین خۆشەویستییان بۆمان هەیە هیچ قسەیەکی زۆر ناکەن تەنها خەونەکانی خۆیان دادەنێنە لایەک بۆ ئەوەی خەونەکانی ئێمە بژین وەک باب وەک دایک. ئەگەر هێشتا نەتان بینیوە، بە دڵێکی پڕەوە پێشنیارتان دەکەم حەتمەن سەیری بکەن. بەتایبەتی ئەگەر حەزتان لەو جۆرە چیرۆکانەیە کە دڵت دەشکێنن و لە هەمان کاتدا گەرمیتان دەکەنەوە. ئێستە دەمهەوێت سێریاڵەکی دیکە دەست پێ بکەم هیوادارم ئەویش هەمان ئەو هەستە جوانەی «کاتێک ژیان نارەنگیی پێ دەدات» پێم ببەخشێت🪄
05 سپتامبر, 04:03
272
ئەم وێنانە لە ناوەڕاستی جەنگدا گیراون. ئەوکاتەی بۆ جەژنی نەورۆز بۆ دوو ڕۆژ چووبوومە ماڵی داپیرم. باپیرم زۆری سەوزەی کڕیبوو و هەموو ئێمەی نەوەکان کۆبووینەوە دەوروبەری یەک سەوزیمان پاک دەکرد و لە هەر بابەتێک قسە و غیبەتمان دەکرد ئەوەندەی کە لە کۆتاییدا جگە لە دەستەکانمان، چەناگەکانیشمان ماندوو بووبوون. پاشان من دوو دانە جەرگم برژاند و دایکم بۆمان بابۆڵەی چاک دەکرد پێم وایە خۆشترین بابۆڵەیەک بوو کە تا ئەو کاتە خواردبووم. ڕەنگە بەڕاستی هەر شتێک هەرچەندە سادەتر و خۆماڵی تر بێت تام و هەستی جوانتری دەبێت وەک بابۆڵەیەک نان و جەرگ لە ناو شڵەژانی ئەو ڕۆژانەی کە جیهان بە هیچ شێوەیەک حاڵی باش نەبوو، بەڵام ئێمە بۆ چەند کاتژمێرێک لە تەنیشت یەکتر دڵمان خۆش بوو.
02 سپتامبر, 17:25
272
ئەو ڕۆژەی بە دەستم زبڵی ناو سینکەکەم کۆکردەوە، تێگەیشتم کە بەڕاستی چوومەتە ناو گەورەساڵییەوە.
02 سپتامبر, 07:32
