کاڵ
رفتن به کانال در Telegram
@naarinabot مرۆڤ بێ ئۆکسجین دەمرێت٫ من بێ چا. نارینم و بە قەدەر پێویست ئەدام🍋🟩🌟
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
265
مشترکین
+124 ساعت
-37 روز
+430 روز
آرشیو پست ها
265
لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانم قسەم دەکرد. پێم دەکوت هەرچی سەیری ڕابردووم دەکەم دەبینم هەر شتێک بۆی هەوڵم داوە لە کۆتاییدا ئەو جۆرەی کە خۆم دەموویست نەبووە، و من ماوم و کۆمەڵێک هەوڵی بێ ئەنجام. دەزانیت زیاتر لە چی دڵم دەسووتێت؟ لەوەی چەندە کات و وزەم بۆیان داناوە، چەندە گریاوم و چەندە ئازارم چێشتووە، بەڵام هەر نەگەیشتوومەتە ئەو شتەی کە دەمویست. دڵم بۆ ئەو هەموو کاتە دەسووتێت کە بەفیڕۆم داوە، بۆ ئەو هەموو شەوق و زەوقەی کە لە کاتی هەوڵداندا هەمبوو، بۆ هەموو ئەو خەونانەی لە مێشکمدا دروستم کردبوون و ئەو داهاتووەی کە بە خەیاڵ لەگەڵیاندا دەژیام. هاوڕێکەم پێی کوتم: نارین، حەقتە دڵتەنگ و تووڕە بیت بەڵام هەموو ئەمانە بەشێکن لە ڕێگا و ژیانت. تۆ هیچت لەدەست نەداوە تۆ هەموو ئەو سات و چرکانەت ئەزموون کردووە ڕەنگە کاتی ئەوە هاتبێت کەمکەم باوەڕ بەوە بهێنیت کە هەموو هەوڵێک ناگاتە ئەنجام. ئەمەش واتای ئەوە نییە کە تۆ بە قەدەر پێویست هەوڵت نەداوە یان هەوڵەکانت بێنرخ بوون. هەندێک جار خودی هەوڵدان، تەنانەت لەو ئەنجامەش جوانترە کە بەدەستی دەهێنین؛ چونکە تۆ لە هەموو ئەو سات و چرکانەدا ژیاویت. خۆت بەهۆی ئەو شتانەی نەبوون، سەرزەنشت مەکە. بۆ نموونە، وا دابنێ دەتەوێت بۆ نانی نیوەڕۆ خواردنێک ئامادە بکەیت بەیانی زوو لە خەو هەڵدەستیت، زۆر شت بۆی ئامادە دەکەیت و بە شەوق و حەوسەڵەوە هەموو قۆناغەکان جێبەجێ دەکەیت، بەڵام لە کۆتاییدا دەبینیت ئەوە نەبووە کە چاوەڕێت دەکرد ئێستە پێویست ناکات خۆت بەهۆی ئەوە سەرزەنشت بکەیت تۆ هەوڵت داوە و شتێکت ئەزموون کردووە کە پێشتر نەزانتووە. ژیانیش هەر وایە هەموو شتێک هەمیشە ئەو جۆرەی کە دەمانەوێت ڕوو نادات، بەڵام هەر ئەو ئەزموونانە، تەنانەت ئەوانەی کە لەگەڵ شکەست و ناومێدی دێن کەمکەم ژیانمان دروست دەکەن :)
265
دەتوانن بۆ تەولودم سوپرایزم کەن دوایش هیچ د خەمی من دانین ئەوهاتو کابرا بە لنکروز هات هیچم نییە دەبەر کەم فاززز 👩🏼🦯
