"ئـۆخـەیـش♡"
رفتن به کانال در Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
262
مشترکین
+124 ساعت
+177 روز
+2330 روز
آرشیو پست ها
261
هەر هەمووتان لە بیرمدان،
خاکە لێوان گوڵن بۆ من
هەر هەمووتان هاژەی خوێنن
یەکە یەکە دڵن بۆ من:)
261
ئەلێ
ئەمشەو هێندە سەیری ئاسمانم کرد
ئەستێرەکان وایان زانی چاوم بۆ جوانی ئەوان سوورە
نەیان زانی منیش ئەستێرەیەکم هەیە
هێندەی ئەوان لەمن دوورە🙂
261
ئاخرین ماڵی ژیانم کونجی بەندیخانەیە
ئەم کەلەپچە مەرهەمی زامی دڵی دێوانەیە
زۆر دەمێکە چاوەڕوانی زڕ زڕەی زنجیر ئەکەم
سەیری ئەم زنجیرەکەن وەک زێوەری شاهانەیە
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
حەلقە حەلقەی پێوەنم بۆ پڵبڵە و لەرزانەیە
گەرچێ دوژمن وا ئەزانێ من بەدیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندام قوتابي خانەیە
بیری ئازادیم لەزیندنا فراوان تر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بەبەندی خانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەبچە لام وەکو ئەفسانەیە
چاوەڕوانی شۆڕشێکم عالەمێ رزگار بکا
میللەتم بۆ ئەو مەبەستە کردەوەی شێرانەیە
چەکی شۆرشگێری من نوسین و بیرو باوەرە
راپەرینە،هەڵمەتە پڕ نەعرەتەی کوردانەیە
گەر بەئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
قانعم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەد هەزار نەحلەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
شێعری بەندیخانە مامۆستا قانع
261
گەر بزر بووی، بۆت دەبمە ڕێ
گەر ئاوت ویست، بۆت دەبمە زێ
بێتاقەت بی، بۆت دەبمە ژێ
بۆت دەبمە کێ بتەوێ، بەس بتەوێ!
بەس بتەوێ...
پیرباڵ
261
کێڵگە دەسترێ بۆ باران
چیا بۆ هەڵۆ
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ کوردستانم
منیش بۆ تۆ...
پەشێو
261
شکوفەی گەشاوەی سەرچڵانی
بە ڕەزای پەخشانی بنارانی
بژوێنی ڕووخی ڕووبارانی
بولبولی بە نەغمەی سەر بەردانی
یار سەر بەردانی:)
261
بەڕاس فیلمیکی زۆر زۆر تایبەت بوو و من زۆر بە کورتی باسم کرد بۆتان ئەگەر پێتان خۆشبوو بچن چاوی لێ بکەن ناوی فیلمەکەش "دراکولا" بەڵام بزانن کۆتایییەکی دڵتەزێنی هەیە و ئەگەر خۆشتان لە شتی وا نایە چاوی لێ مەکەن.
261
شازادە ڤلادیمێر پێش ئەوەی بچێتە شەڕەوە داوای لە خوا کرد کە ژنەکەی بۆی بپارێزێت چونکە ئەگەر ژنەکە نەبووایە، ئەویش حەزی نەئەکرد بژی بەڵام ژنەکەی لە کاتی ڕاوەدوونانی دوژمنا کوژرا بەهۆی مردنی خۆشەویستەکەی شازادە ڤلادیمێر پشتی لە خوا کرد، خوداش نەفرینی کردو بوو بە دراکولا. دوای ئەو ڕووداوانە بە هەموو جیهانا بەدوای خۆشەویستەکەیا ئەگەڕا، چونکە باوەڕی وابوو ڕۆحی پاکی ژنەکەی لەدایک ئەبێتەوە. دوای ئەوەی لە دۆزینەوەی ژنەکەی بێ هیوا بوو، ٤٠٠ ساڵ چاوەڕێی شوێنکەوتووانی کرد تا ژنەکەی بدۆزنەوە. کاتێک دیسانەوە دۆزییەوە و پێکەوە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، خۆی کردە قوربانی و مرد بۆ ئەوەی نەفرینەکە هەڵبگیرێت و خۆشەویستەکەی بگەڕێتەوە بۆ ژیانی پاکی خۆی.
261
من ئەمشەو فیلمێکی زۆر زۆر خۆشم بینی و ئەمەوێ بۆتان بگێڕمۆ کە بزانن هەندێک خۆشەویستی چەنێ جوانە و هەندێک کەس چەنێ جوان ئەتوانن ئاشق ببن...
261
Repost from " ئـۆخــەیـش♡ "
+1
+گەورەترین ئاواتت چیە!؟
–چوار بە چوار دابنیشین
+چوار کێ و کێ!؟
–من و تۆ ، کوردستان و ئازادی....
❤️☀️💚
