"ئـۆخـەیـش♡"
رفتن به کانال در Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
261
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+147 روز
+2230 روز
آرشیو پست ها
262
گوتم: «کە وابوو، ئاشنا!
بەشی ئێمە لەنێو چوونە»
گوتی: «نا،نا، دوور بنواڕە...
دوور بنواڕە...ئاسۆ ڕوونە...»
هێمن
262
بەڵێن نادەم هەتا مردن تۆم خۆش بوێ!
چۆنکە پێش تۆ
کاتی لاوی
قەوڵم داوە بە نیشتمان
سەرم دانم لە پێناوی!
ک د ئازاد
262
سێو پێ گەیی نەهاتی گیانە
کە لیمۆ زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی گیانە
وادەی ڕۆح کێشان وەرە:)
262
ئەوەی بۆ ئارامیی خۆم ئەتوانم بەبێ هیچ دوودڵییەک خۆم لە هەموو کەسێک دوور بخەمەوە، ترسناکترین شت لەبارەی منە.
من ئەتوانم تا مردن خۆشم بوێیت، بەڵام بە شێوەیەک بڕۆم کە هەرگیز نەمبینیتەوە.
262
نازانم بۆت لە چی بدوێم؟
هەر وا لە شتی جوان دەگەڕێم
لە مانگ،
لە ڕۆژ،
لە ئەستێرە
لە شتی بەرچاو، لەوێ، لێرە...
هێدی
262
عيشق
قسهی زۆر و چهنهبازی ناوێت،
گهوههرێكی شاراوهيه له دڵدا،
وهك
ئهو گهوههرهی له قوڵايی بنی بهحرهكاندا بزره!
شێرزاد حەسەن
262
من ئەو کەسانەم بەدڵە کە وا دیارە سەرنج
نادەن بەڵام لە ڕاستیدا گرنگیت پێدەدەن
وەک کاتێک قسە لەگەڵ کەسێکی تر دەکات
و تەنانەت سەیری تۆش ناکات، بەڵام لەناکاو
دەستەکانت دەگرێتە ناو دەستەکانی خۆی:)
262
چی لە ئەوینی تۆ بکەم؟
گڕی کام خەفەت
خۆڵی کام خاک
بەسەر خۆمدا بکەم؟
خۆ ئەوندە دوور نیت
هەر تەنها هەناسەیەکمان بەینە
ئەی بۆ چی دەنگم ناتگاتێ؟
شێرزاد حەسەن
262
تۆ ئەوینمی,
ڕێکوپێکترین شێعری
تاکوو ئێستە هەڵنەبەستراوی ژینمی
تۆ هەڵۆی خەیاڵی هەڵفڕینمی...!
هەڵۆ
262
Repost from هۆنیار
بە دڵێکی پڕ لە خەم و داخەوە، سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە خەڵکی سنە و هەموو بنەماڵەی شەهید و لەدەستچووان دەکەم.
خوا گۆڕی ئەو عزیزانە بە بەهەشت بکا و دڵی خەڵکی سنە ئارام بکات.
سنە، شارێکی پڕ لە مێژوو و خۆشەویستییە؛ بەڵام ئەمڕۆ خەمێکی گەورە لەسەر دڵتە. 🖤
یادتان لە دڵماندا دەمێنێتەوە و خەمەکانتان خەمێکی هاوبەشی ئێمەیە.
262
هیوادارم لەگەڵ کەسێکدا بچیتە ناو پەیوەندییەوە کە لە زمانی ڕۆحت تێبگات، بۆ ئەوەی پێویست نەکات تەمەنێک بە وەرگێڕانی خۆت بۆ ئەو بەسەر بەریت.
