"ئـۆخـەیـش♡"
رفتن به کانال در Telegram
هەتاکوو دواپشوو ڕیبواری ڕێگای عیشق و ئازادیم ئەگەر بێجگەلە ناکامی نەبینم بەرهەمێکی تر...
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
261
مشترکین
+224 ساعت
+137 روز
+2230 روز
آرشیو پست ها
261
وەرە دەستم لە ئەستۆ کە و
بۆ ساتێکیش جێم مەهێڵە
ئەستێرەیەک لە من دیارە
ڕووتوقووتە و هەڵدەلەرزێ
زۆر ساوایە و دەشنێتەوە
چەند دەترسم پێڕەوکە بێ
نووچێک بدا و بەربێتەوە...
پەشێو
261
لۆژیک مەکەنە بیانوو لە پەیوەندیەکانتان.
هەندێک جار، ئەبێت بە گەمژەیی یەکترتان خۆش بوێت.
261
هەندێ لە ڕووداوە کان و
وەکوو دەریا وان نووقمت ئەکەن و
دوای جەنازەکەیت ئەگەڕێننۆ بۆ ژیان
گریلا
261
ئەی کچ بۆ وا بە پەرۆشی
ئەو بووکە شووشانەی بەر دەم دەلاقەکەت
لە خۆت خەمین ترن
خەڵک تەڵ تەڵ پیر دەبن تۆ بە دەم باران و مۆنۆلۆگێکی شینەوە یەک سەر پشتت لە ژیان کرد .
هەڤاڵ
261
ئەگەر ون بووم لە حاڵێکا
وا مەزانە بەجێت دێڵم
لە نێو کووچەی خەیاڵێکا
ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم:)
261
زوڵفی سەر شانت عەزیزم، کاتێ هاتی شانە کەی
من گوتم سەد خۆزگە دەنکێ شانە بام و شا نەبام
هێدی
261
هیوادارم، لە چاوەڕوان نەکراوترین ساتەکانی ژیانتدا، ئەو ڕووداوە جوانەی کە هەرگیز تەنانەت خەیاڵت پێی نەدەهات، بێتە دی.
261
ڕۆژێ نەبوو ئەم دڵبەرە بێڕەحمە وەفا کا
جارێ نەبوو ئەم کافره شەرمێ له خودا کا
حەیرانن ئەتیبا له عیلاجی مەرەزی من
لوقمانی ویسالت مەگەر ئەم دەردە دەوا کا
کارێ کە غەم و دەردی فیراقت بە منی کرد
سەرما بە هەتیو و با بە دەواری شڕی ناکا
شێخ ڕەزا تاڵەبانی
261
وتم: با لهم دهر و لهم كـۆیهدا
ئانـێ سكوونهت كهم
وتی: عاشق دهبێ ههر دهر بهدهر بێ،
كۆ به كۆ بڕوا
مەحوی
261
ئەگەر بەڕاستی شتێکت خۆشدەوێت،
تەنها وازی لێبهێنە.
ئەگەر هاتەوە بۆ لات، بۆ هەمیشە دەبێتە هی تۆ.
وە ئەگەر نا، هەرگیز هی تۆ نەبووە.
261
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
تەمومژی زستان دەبێ بە خۆرەتاو
کە گوێم لە دەنگی تۆ دەبێ
باران دەبێ بە هەزاران شووشەگوڵاو!
لەتیف هەڵمەت
