fa
Feedback
دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

دەستی هاوکاری هەژارانی ئەفریقیا

رفتن به کانال در Telegram

تۆش ببە بە خاوەن سەدەقەی جاریە دەرفەتی خێر و بونیادنانی پاشەڕۆژ لە ئەفریقا: 💧 لێدانی بیری ئاو 🕌 بونیادنانی مزگەوت 📖 دابەشکردنی قورئانی پیرۆز 🐑 قوربانی ، حەوتەم ، نەزر ، سەدەقە 📞 بۆ بەشداری پەیوەندی بکەن: 07826755599 | 07765755599

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
391
مشترکین
-124 ساعت
+37 روز
+2130 روز
آرشیو پست ها
پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت؛ «إنَّما الأعْمالُ بالنِّيّاتِ، وإنَّما لِكُلِّ امْرِئٍ ما نَوى» (رواه البخاري ومسلم) واتە: کردەوەکان تەنها بە نیەتەکانەوە بەستراون، و بۆ هەر مرۆڤێکیش ئەوە هەیە کە نیەتی بۆ هێناوە. ️لەکۆتاییدا: خێر بە گەورەیی و بچووکییەکەی نییە!! بەڵکو بە قبوڵبوون و دڵسۆزییە و خێری بچووکیش پاداشتی گەورەیە: پێغەمبەرمان ﷺ«اتَّقُوا النَّارَ ولو بشِقِّ تَمْرَةٍ» (رواه البخاري) واتە: خۆتان لە ئاگری دۆزەخ بپارێزن (بە خێرکردن) ئەگەر تەنانەت بە لەتە خورمایەکیش بێت. لە کۆتاییدا دەڵێن خوایە گیان، کارەکانمان تەنها بۆ ڕەزامەندی خۆت بگێڕە و لە ڕیا و ناوبانگ بمانپارێزە. خوایە، خێری خێرخوازان قبوڵ بکە و بەرەکەت بخەرە تەمەن و ماڵ و منداڵیان، و پاداشتی هەموو ئەو کەسانەش بدەرەوە کە بە وشەیەکی جوان هانی کاری چاکە دەدەن. اللّهمّ آمين.

🔹️ئەگەر تێبینییەکمان هەبوو: ئەگەر لە شێوازی کارەکەی یان ئەدای خێرخوازەکە ڕەخنەیەکمان هەبوو، با بە ئەدەبێکی بەرز و ئسلوبێکی جوان پێی بڵێین؛ چونکە ڕەنگە ئەو بەپێی توانا و زانیاری خۆی ئەو کارەی کردبێت. 🔹️ئێمە و نیەتی خێرخواز: خوێندنەوەی نیەتی خەڵک کاری ئێمە نییە. دادپەروەری خودا وایە کە بەپێی نیەتی هەرکەسێک پاداشتی دەداتەوە: • ئەوەی بۆ ناوبانگ و مەدح دەیکات، لەوانەیە لەم دنیایەدا دەستیکەوێت. • بەڵام ئەوەی بۆ خودا دەیکات، خودا هەم کارەکەی لێ وەردەگرێت و هەم خۆشەویستی و ناوبانگی پاکیشی پێ دەبەخشێت.

با خێری کەس بەکەم نەزانین ! هەموومان تینووی ئەنجامدانی کاری چاکەین، بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کە پێویستە ڕەچاوی بکەین: هەرگی
با خێری کەس بەکەم نەزانین ! هەموومان تینووی ئەنجامدانی کاری چاکەین، بەڵام خاڵێکی زۆر گرنگ هەیە کە پێویستە ڕەچاوی بکەین: هەرگیز نابێت بە چاوێکی کەم سەیری خێری هیچ کەسێک بکەین، گرنگ نییە ئەو خێرە چەندە یان چۆنە. ئەرکی ئێمە تەنها هاندان و دەستخۆشییە بۆ هەر هەنگاوێکی چاکە، چونکە ئەو کەسەی خێر دەکات، بەشێک لە ئازاری هەژارانی موسڵمانان کەمدەکاتەوە خودای گەورە لە قورئاندا ئاگادارمان دەکاتەوە کە نابێت لۆمەی ئەوانە بکرێت کە خێری کەم دەکەن: ﴿الَّذِينَ يَلْمِزُونَ الْمُطَّوِّعِينَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ فِي الصَّدَقَاتِ وَالَّذِينَ لَا يَجِدُونَ إِلَّا جُهْدَهُمْ فَيَسْخَرُونَ مِنْهُمْ...﴾ (التوبة: ٧٩) واتە: ئەو کەسانەی تانە دەدەن لەو بڕوادارانەی کە بە زیادە خێر دەکەن، و لەوانەش کە هیچ شک نابەن تەنها بەقەد ماندووبوونی خۆیان نەبێت و گاڵتەیان پێ دەکەن... (خودا سزایان دەدات).

إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ فِى لَيْلَةِ الْقَدْرِ ﴿١﴾ وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ﴿٢﴾ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ﴿٣﴾ تَنَزَّلُ الْمَلَٰٓئِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمْرٍ ﴿٤﴾ سَلَٰمٌ هِىَ حَتَّىٰ مَطْلَعِ الْفَجْرِ ﴿٥﴾

" ئەمەش بەروبومی ئێوەی خێرخوازە " لە (23)ی ڕۆژی ڕەمەزاندا 🔹️هەڵساین بە سەربڕینی" 23 " مەڕ و دابینکردنی سەدان ژەمی گەرم بۆ خێزانانی کەمدەرامەت.

دواین کاتژمێری دوای عەسر لە ڕۆژی هەینیدا، یەکێکە لەو کاتانەی کە ئومێد دەکرێت نزیکترین بێت بۆ وەڵامدانەوەی دوعا. [[ لە دوعای خ
دواین کاتژمێری دوای عەسر لە ڕۆژی هەینیدا، یەکێکە لەو کاتانەی کە ئومێد دەکرێت نزیکترین بێت بۆ وەڵامدانەوەی دوعا. [[ لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن ]]

پیاوێك هاتە لای پێغەمبەری خوا ﷺ وتی: ڕێنموویم بکە بۆ کردەوەیەك کە ئـەنجامی بدەم لە بەهەشتم نزیك بکاتەوە و لە دۆزەخ دوورم بخاتەوە  فەرمووی: الله دەپەرستی و هاوەڵی بۆ دانانێی، وە نوێژ ئـەنجام دەدەی، زەکات دەدەی، پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت، کاتێك ڕۆشت پێغەمبەری خوا ﷺ فەرمووی: ئـەگەر دەست بگرێت بەوەی فەرمانی پێکرا دەچێتە بەهەشتەوە. متفق عليه

قال رسول الله ﷺ: «مَنْ قامَ بِعَشْرِ آياتٍ لمْ يُكْتَبْ مِنَ الغَافِلِينَ، ومَنْ قامَ بِمِائةِ آيَةٍ كُتِبَ مِنَ القَانِتِينَ
قال رسول الله ﷺ: «مَنْ قامَ بِعَشْرِ آياتٍ لمْ يُكْتَبْ مِنَ الغَافِلِينَ، ومَنْ قامَ بِمِائةِ آيَةٍ كُتِبَ مِنَ القَانِتِينَ، ومَنْ قامَ بِأَلْفِ آيَةٍ كُتِبَ مِنَ المُقَنْطِرِينَ» واته ؛ «هەر کەسێک بە دە ئایەت نوێژی شەو بکات، ناوی لە لیستی بێئاگاکان (غافلین) نانووسرێت، وە هەر کەسێک بە سەدد ئایەت نوێژی شەو بکات، لە ڕیزی گوێڕایەڵ و ملکەچەکان (قانتین) دەنووسرێت، وە هەر کەسێک بە هەزار ئایەت نوێژی شەو بکات، لە ڕیزی خاوەن پاداشتە بێشومارەکان (مقنطرین) دەنووسرێت»

٤٠٠ ڕۆژەوان 🍲٤٠٠ نزا🤲 پڕۆژەی بەربانگی شکۆدار .. خێرێک بۆ قیامەت.. پڕۆژەی بەربانگ بۆ ٤٠٠ کەس لەلایەن خوشکێکی خێرخوازەوە.

إِنَّ اللَّهَ وَمَلَائِكَتَهُ يُصَلُّونَ عَلَى النَّبِيِّ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا صَلُّوا عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا تَسْلِيمًا {٥٦} [ القارئ سعد الغامدي ] [ سورة الأحزاب ]

"هەموو نزاکانتان بۆ دونیا تەرخان مەکەن! با بۆ دواییش پشکێک لە نزاکانتانتان هەبێت، داوا لە خودا بکەن: کە سەختییەکانی سەرەمەرگت
"هەموو نزاکانتان بۆ دونیا تەرخان مەکەن! با بۆ دواییش پشکێک لە نزاکانتانتان هەبێت، داوا لە خودا بکەن: کە سەختییەکانی سەرەمەرگتان لەسەر ئاسان بکات، و وتنی شەهادەتتان وەبیر بهێنێتەوە، و لە کاتی پرسیاری فریشتەکاندا وەڵامتان بۆ فەراهەم بکات، و لە فیتنەی گۆڕ بپارێزێت. داوای لێ بکەن بۆ پەڕینەوە لەسەر پردێ سێرات و چوونە ناو بەهەشت و چێژی سەیرکردنی روخساری پیرۆزی، پاشان هەرچییەکتان لە دونیا دەوێت داوای بکەن."

لە (21)ی ڕۆژی ڕەمەزاندا هەڵساین بە سەربڕینی" 10 " مەڕ و دابینکردنی سەدان ژەمی گەرم بۆ خێزانانی کەمدەرامەت. 🔹️بەردەوامین لە گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ هەژارنشینان و کەمدەرامەتان

بەرلەوەی سکاڵا لە ژیانی خۆت بکەیت.. سەیرکە ئەمانە چۆن دەژین!"

پاداشتی ڕۆژوویەک بۆ خۆت مسۆگەر بکە پێغەمبەرمان (ﷺ) دەفەرمووێت: «تَسَحَّرُوا فَإِنَّ فِي السُّحُورِ بَرَكَةً». وەرن با پێکەوە خێری پارشێو لە قووڵایی ئەفریقیا دابین بکەین بۆ هەژاران بەخشینی پارشێوێک دەبێتە سێبەری قیامەتت.

عن ابن عباس رضي الله عنهما قال: «كَان النبي اللَّهِﷺ أجْوَدَ النَّاسِ، وكانَ أجْوَدُ ما يَكونُ في رَمَضانَ و أجْوَدُ بالخَيْرِ مِنَ الرِّيحِ المُرْسَلَةِ» 🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿 واته: «پێغەمبەری خوا ( ﷺ) بەخشندەترینی خەڵکی بوو، و بەخشندەترین کاتەکانیشی لە ڕەمەزاندا بوو وه لە بەخشینی خێر و چاکەدا خێراتر بوو لەو بایەی کە هەڵدەکرێت» (رواه البخاري ومسلم)

لە (20)ی ڕۆژی ڕەمەزاندا هەڵساین بە سەربڕینی" 5 " مەڕ و دابینکردنی سەدان ژەمی گەرم بۆ خێزانانی کەمدەرامەت. 🔹️بەردەوامین لە گەیاندنی هاوکارییەکانتان بۆ هەژارنشینان و کەمدەرامەتان

🤲🌹دوعای پێشنوێژ لە شەونوێژ (تەراویح)دا". [ دعاء الإمام في التراويح ]