fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید 👈

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

️ 𝐏𝐫𝐨𝐩𝐞𝐫 𝐏𝐚𝐫𝐞𝐧𝐭𝐢𝐧𝐠 ☻✨پــــــہ ࢪوُەࢪدِەی دِࢪوُسـٰٖـ๋͜ـــــت

رفتن به کانال در Telegram

گـۆڕیـنـۍ تـێـگـەیـشـتـنـۍ ڪۆمـەڵـگـا بـۆ جـیـاوازیـیـە هـۆشـیـارۍ و ڕەفـتـاریـیـەڪان لـە ڕێـگای زانـسـتـەوە📚 بیـنـیـنۍ تـوانـاڪان لـە پـشـتـۍ ئـاسـتـەنـگـەڪانـەوە 🎓

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
382
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+567 روز
+5430 روز
آرشیو پست ها
تەنها ٧ دەنگمان ماوە بۆ ئاشکراکردنی شیکردنەوە زانستییەکە💡 ڕای خۆو تۆمار بکە یان پۆستەکە بۆ دۆستان بنێرە😊 دەنگەکەی تۆ بڕیار لەسەر کاتی بڵاوکردنەوەی وەڵامەکە ئەدات. 🎓 #پەروەردەی_دروست

تەنها ٧ دەنگ مان ماوە بۆ ئاشکراکردنی شیکردنەوە زانستییەکە.💡 ڕای خۆو تۆمار بکە دەنگەکەی تۆ بڕیار لەسەر کاتی بڵاوکردنەوەی وەڵامەکە ئەدات😊 #پەروەردەی_دروست

ئامانجەکەی ناو ڕاپرسییەکەمان کەم کردەوە بۆ ٢٥ دەنگ تا زووتر شیکردنەوە زانستییەکە بڵاو بکەینەوە. 💡 تەنها چەند دەنگێکمان ماوە ڕای خۆز تۆمار بکە و پۆستەکە بۆ هاوڕێیان بنێرە تا زووتر بگەیەنە ئەنجامەکە 🥰 #پەروەردەی_دروست

ئەندامانی ئەزیزی چەناڵەکەمان 🥰 کاتێک ژمارەی دەنگەکان بگاتە ٥٠ دەنگ، شیکردنەوەی زانستیی پشت ئەم پرسیارە و چەند ڕاستییەکی نەبیستراوی لەسەر بڵاو ئەکەینەوە. 💭 ڕای خۆو تۆمار بکە و پۆستەکە بۆ دۆستان بنێرە تا زووتر وەڵامەکە ببینین. 🎓✨ #پەروەردەی_دروست

زۆرجار دایک و باوکان ئەپرسن: "چۆن بزانم ڕەفتارێکی مناڵەکەم تەنها یاخیبوونێکی ئاساییە، یان نیشانەی جەنجاڵی هەستیاری و ماندووبوونی میشکە؟" جیاوازییەکە لەم دوو خاڵە یایە 👇🏻 🔹 یاخیبوونی ئاسایی (Tantrum) مناڵەکە ئامانجێکی دیاریکراوی هەیە بۆ نموونە ئەیەوێت یارییەک بکڕێت، ئەگەر سەرنجی بەیتێ یان داواکارییەکەی جێبەجێ بکەیت، ڕاستەوخۆ هێمن ئەبێتەوە. 🔹 تێکچوونی هەستیاری (Meltdown) مناڵەکە جڵەوی ڕەفتاری لەدەستداوە بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستان لەسەر مێشکی ، لێرەیا دانانی مەرج یان پێدانی یاری هیچ سودێکی نییە تەنها پێویستی بە شوێنێکی ئارام و پشتیوانیی بێدەنگ هەیە تا هێمن ئەبێتەوە. 💡 تێگەیشتن لەم جیاوازییە، ڕێگە لە زۆر لێکتێنەگەیشتنی ناو خێزان ئەگرێت.👌🏻 #پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی @Parwarday_Drwst04

🧠 چەمکی " خاوەن پێداویستیی تایبەت" بەپێی زانستی پەروەردەی تایبەت 📚 لە تێگەیشتنی گشتیا، زۆرجار بڕوا وایە کە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تەنها لە کەمئەندامی جەستەییا کورت ئەبنەوە، بەڵام تیۆرییە هاوچەرخەکانی پەروەردەی تایبەت بە شێوازێکی زۆر فراوانتر لەم چەمکە ئەکۆڵنەوە. 💡 📌 خاوەن پێداویستیی تایبەت چییە؟ تەواوی ئەو جیاوازییە گەشەیی، دەروونی، یان ڕەفتارییانەیە کە ئەبنە هۆی ئەوەی تاکی خاوەن پێداویستیی نەتوانێت بە هەمان ڕێگەی باو و ئاسایی فێرببێت، بەڵکو پێویستی بە میتۆد و هاوکاریی تایبەت ئەبێت. 🔍 🔍 جۆرەکانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە ڕووی زانستییەوە: ♿ جەستەیی و هەستیار: وەک جیاوازییەکانی بینین، بیستن، یان جووڵە. 📖 فێربوون و ئیدراکی: وەک قورسی لە فێربوون (Learning Disabilities). 🧩 ڕەفتاری و گەشەیی: وەک جیاوازی لە ڕێکخستنی سۆزداری یان سەرنج. 🌟 بەهرەمەند و زیرەک (Giftedness): تەنانەت مناڵانی زۆر زیرەکیش ئەکەونە ئەم بازنەیەوە، چوون بەرنامەی ئاسایی فێرکاری وەڵامدەرەوەی ئاستی ئەوان نییە. 💬 کورتەی قسە: پەروەردەی تایبەت کەمکردنەوەی توانای مرۆڤەکان نییە، بەڵکو دۆزینەوە و گونجاندنی ڕێگای جیاوازە بۆ فێربوون، تا تەواوی تاکەکانی کۆمەڵگە دەرفەتی یەکسانیان هەبێت. 🌱 📌 پەروەردەی تایبەت | بونیادنانی تێگەیشتنی زانستی 🤎 #پەروەردەی_دروست #پەروەردەی_تایبەت @Parwarday_Drwst04

زۆرجار تێبینی ئەکەین مناڵێک لە دەنگێکی بەرز، پلەی گەرمی جلوبەرگێک، یان قەرەباڵغی بە توندی تێکئەچێت و گریان دەستپێئەکات😭. ئەمە بەدیاریکراوی سەرپێچی یان ڕەقەبوونی مناڵەکە نییە بەڵکو ئەگەری هەیە نیشانەی "جەنجاڵی هەستیاری" (Sensory Overload) بێت.😳 💡 ئەرکی ئێمە وەک خێزان یان پەروەردەکار: لەجیاتی سزادان، سەرەتا ژینگەی دەوروبەری مناڵەکە ئارام بکەینەوە. سەرچاوە بێزارکەرەکە (دەنگی بەرز، ڕووناکی بەهێز) لابەرین. بە ئارامی و بەبێ سەپاندنی پەستان پشتیوانی ڕەفتارەکەی بکە. تێگەیشتن لە جیهانی هەستیاریی مناڵ، یەکەم هەنگاوی پەروەردەی دروستە. 🥰 #پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی @Parwarday_Drwst04

📌 سەرنجێک لەسەر ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان وەزارەتی پەروەردە نەخشەڕێگایەکی نوێی بۆ ڕاهێنانی مامۆستایان بڵاوکردووەتەوە، کە یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی بریتییە لە: "ناساندنی خوێندکاری بزێو(فرە جووڵە) و خوێندنکاری ئۆتیزم". وەک پسپۆڕێک لە بواری پەروەردەی تایبەت، دەستخۆشی لەم هەنگاوەی وەزارەت ئەکەین بۆ ئاوڕدانەوە لەم توێژە گرنگەی کۆمەڵگا، بەڵام چەند خاڵێکی جەوهەری هەن کە پێویستە ئاماژەیان پێ بكرێت: 🧠 ١. پەروەردەی تایبەت بە تیۆری و سڵاید جێبەجێ ناکرێت ناساندنی ئۆتیزم و فرەجووڵە  تەنها بە پشاندانی چەند سڵایدێک یان چەند کاتژمێرێک وانەی تیۆری سەرکەوتوو نابێت بەڵکو پێویستی بە ڕاهێنانی مەیدانی و پراکتیزەکردنی ڕاستەوخۆ هەیە لەگەڵ مناڵان لە ناو پۆل. 🛠 ٢. پێویستی بە بەکارهێنانی ئامرازی ڕاستەوخۆیە مامۆستا کاتێک ئەتوانێت هاوکاری  ئۆتیزم یان فرە جوڵە بکات کە بە کرداری فێری بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی "ڕەفتارناسی" (ABA)، کەمکردنەوەی جەنجاڵی هەستیاری ، و دیزاینکردنی ژینگەی گونجاوی پۆل بێت. 💡 ٣. بەردەوامیی ڕاوێژکاری مامۆستایان لە پۆلا پێویستیان بە پاڵپشتیی بەردەوامی پسپۆڕانی پەروەردەی تایبەت هەیە، نەک تەنها خولێکی کاتیی چەند ڕۆژە. پەروەردەی تایبەت زانستێکی ڕەفتاری و مەیدانییە هیواخوازین ئەم خولانە ببنە هەوێنێک بۆ دروستکردنی پۆلی ڕاستەقینەی گشتگیربە کرداری، نەک تەنها لەسەر کاغەز. #پەروەردەی_تایبەت #ئۆتیزم #فرەجووڵەیی #وەزارەتی_پەروەردە #ڕاهێنانی_مامۆستایان #پەروەردەی_دروست

لە دڵەوە السلام علیکم و رحمة و برکاتە 🤎 بۆ ماوەیەک بەهۆی کۆمەڵێک ئەرک و چالاکی کەمێک لە خزمەتتان دابڕاین 🥹 🌸 دەستپێکێکی نو
+3
لە دڵەوە السلام علیکم و رحمة و برکاتە 🤎 بۆ ماوەیەک بەهۆی کۆمەڵێک ئەرک و چالاکی کەمێک لە خزمەتتان دابڕاین 🥹 🌸 دەستپێکێکی نوێ: بە گوڕوتینێکی زیاترەوە ئەگەڕێینەوە خزمەتتان، تا بەیەکەوە بەردەوام بین بۆ بڵاوکردنەوەی بابەتی بەپێز لەسەر پەروەردەی دروست🥰 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

Repost from N/a
✨ لە ساڵیادی لەدایکبوونی مامۆستای یەکەمی مرۆڤایەتیا... 🤎
ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایکبوونی ئەو زاتە پیرۆزەیە کە جیهانی بە ڕەوشتی بەرز، میهرەبانی و خۆشەویستی ڕووناککردەوە حەزرەتی محەممەد (دروودی خوای لەسەر بێت) 🌸✨ ئەم یادە مەزنە تەنها دەربڕینی خۆشەویستی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئەوەی بڕیارێکی نوێ لەگەڵ خۆمان بەین 🦋. با لەم ڕۆژە پیرۆزەیا پەیمان نوێ بکەینەوە کە بە ڕەفتاری جوانمان، بە بەخشندەیی و بە نزیکبوونەوەمان لە کتێبی پەروەرێن، ببینە ڕووناکییەک بۆ دەوروبەرمان و ڕێبازەکەی لە ناخی خۆمانا زیندوو بهێڵینەوە 📖🤎. یادی لەدایکبوونی ڕابەر و خۆشەویستی دڵان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت🥰 داواکارین پەروەرێن دڵەکانمان بە نوری ئیمان و خولوقی بەرز بڕازێنێتەوە 🕊️🌙🤎 🤎🪶 #𝓑𝓪𝓻𝔃𝓷𝓳𝓲 #گـەشـبـیـن_بـە #ئەرێنیبە #وتە https://t.me/Gashbeen_Ba04

مناڵەکەو زوو بێزار ئەبێت و داوای مۆبایل ئەکات؟ 📱⚡ کاتێک مناڵەکەو ئەڵێت "بێزاربووم، شتێک نییە بیکەم" 😫، ڕەنگە تۆش تووڕە بیت 😤 وە یەکسەر بڕوات بۆ لای مۆبایلەکە 📲. بەڵام کێشەکە بێکاری نییە، بەڵکو نەبوونی بەدیلی سەرنجڕاکێشە 🎯✨ ئەم ٣ ڕێگەچارە سادەیە تاقی بکەرەوە: 1️⃣ قوتویەکی تایبەت بە یاری و چالاکی دروست بکە 📦: لە سندوقێکا (دەفتەری ڕەنگاوڕەنگ 🖍️، یاری هەڵهێنان 🧩، میوزیک 🎶، یاخود قاڵبی هەویر 🎨) دابنێ. کاتێک وتی بێزارم، پێی بڵێ: "بڕۆ سندوقەکە بکەرەوە و یەکێکیان هەڵبژێرە." 2️⃣ یاسای ١٥ خولەکی بەشداریکردن ⏰: بەبێ مۆبایل، تەنها ١٥ خولەک ⏱️ بەیەکەوە یارییەک یان شتێکی دەستی بکەن. ئەم کاتە کەمە مێشکی لە هەستکردن بە تەنیایی و بێزاری ڕزگار ئەکات 😊. 3️⃣ ڕاسپاردنی ئەرکی بچووک 🧹: مناڵ حەزی لە هەستکردن بە گەورەبوونە 🌟. پێی بڵێ: "یارمەتیم بد ە لە ئامادەکردنی ئاو 🥛 یان ڕێکخستنی سەر مێزەکە 🍽️." 💡 لەبیری مەکە: مناڵ پێویستی بە یاری گرانبەها نییە 💎، پێویستی بە سەرنج و بەشداریکردنی بەردەوامە. تۆ کاتێک مناڵەکەو بێزار ئەبێت 🥱، زیاتر بە چ چالاكییەک سەرقاڵی ئەکەیت؟ 💬👇🏻 #پەروەردەی_دروست #پەیامی_پەروەردەیی @Parwarday_Drwst04

دایکان و باوکانی ئەزیز السلام علیکم و رحمة و برکاتە ✨ بۆ ئەوەی ناوەڕۆک و زانیارییەکانی چەناڵی "پەروەردەی دروست" وردتر، زانستیتر و گونجاوتر بن لەگەڵ ئاستی زانستی ئێوەی ئەزیز، حەز ئەکەین کەمێک زیاتر ئاشنای ئاستی خوێندن و پسپۆڕیی ئێوەی خەمخۆر بین. ئەم زانیارییانە یارمەتیمان ئەدەن لە داهاتوو بابەتی شایستەتر و بەسوودترتان پێشکەش بکەین. 💡 تکایە لە ڕاپرسییەکەی خوارەوە بژاردەی گونجاو هەڵبژێرە👇🏻

پۆستی نوێ لە ئینستا گرام 🥰 دایک و باوکی بێهێز هاوار و قیژە ئەکەن 😁 https://www.instagram.com/reel/DcRc1ycsaPy/?igsi=ejByNjQwcWtjeW4y #پەروەردەی_دروست

✨ کۆتایی زنجیرەی دەرووندروستی مناڵ📖 شانازی ئەکەین کە تا ئێرە هاوڕێمان بوون. 🥰 ئامانجی ئێمە بەخشینی ڕۆشناییەکی نوێ بوو بۆ ناو جیهانی بێگەردی چاو گەشەکانتان.😉 💡 دەرگای گفتوگۆ هەمیشە واڵایە پەروەردەکردن گەشتێکە پڕ لە پرسیار و ناڕوونی.🤓 ئەگەر لە هەر ڕەفتارێک، کێشەیەک یان لایەنێکی مناڵەکەتا پێویست بە ڕاوێژ و هاوکارییە، بەبێ دوودڵی داوای هاوکاری بکه😊 📩 ڕاستەوخۆ ئەتوانیت لە دایرێکتی چەناڵەکەمان پرسیارەکان بنووسیت بەپێی کات، شارەزایی و ئەزموونی خۆمان، بە خۆشەویستییەوە وەڵامی یەکە بە یەکەی پەیامەکانتان ئەدەینەوە 🤎🫱🏻‍🫲🏻 با هەنگاو بنێین بەرەو قۆناغێکی نوێ لە پەروەردەیەکی دروست 🌱✨ t.me/Parwarday_Drwst04?direct #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ٥ و کۆتایی: پرسیارە باوەکان و پوختەی نەخشەی ڕێگە گەیشتینە کۆتایی زنجیرەکەمان. لەم بەشەیا تیشک ئەخەینە سەر گرنگترین ئەو پرسیارانەی دایبابان هەیانە لەگەڵ پوختەی تەواوی زنجیرەکە. ❓ پرسیارە باوەکان: پ١: ئایا گریان یان تووڕەبوونی زۆری مناڵ واتای ئەوەیە دەرووندروست نییە؟ و/نەخێر گریان و تووڕەیی هەستی ئاسایین. گرنگ ئەوەیە ئێمە هاوکاری بکەین فێر بێت بە هێواشی بگەڕێتەوە باری ئاسایی. پ٢: کاتێک مناڵەکە هەڵەیەک ئەکات چۆن سزای بەین بەبێ ئەوەی دەروونی بریندار بێت؟ لەبری سزادان و هاوارکردن، «لێسەندنی دەسەڵات» بەکاربێنە (بۆ نموونە: بێبەشکردن لە یاریی مۆبایل بۆ ڕۆژێک) بەڵام هەمیشە پێی بڵێ: « تۆم خۆش ئەوێت، بەڵام کارەکەو هەڵە بوو». 🗺️ پوختەی نەخشەی ڕێگە لە ٤ خاڵا: 👂🏻گوێگرتن: ڕۆژانە کاتی تایبەتی بۆ دابنێ. 🎭جیابوونەوەی ڕەفتار لە کەسایەتی: ڕەفتارەکە ڕاست بڕکەرەوە، نەک کەسایەتییەکەی. 🏡ئارامی لە ماڵا: لە بەردەم مناڵەکەو کەمترین دەمەقاڵێ و هاوارکردن بکەن. 🤎خۆشەویستیی بێمەرج: بێ هیچ مەرجێک بە کردار و گوفتار خۆشەویستیی خۆتی پێ ببەخشە. ✨ زۆر مەمنوون بۆ هاوڕێیەتیکردنتان لەم زنجیرەیەیا. ئەگەر ئەم بابەتانەو بە سود زانی، بینێرە بۆ ئەو دایک و باوکانەی داهاتووی مناڵەکانیان بۆ گرنگە. 📣 چاوەڕێی زنجیرە و بابەتە تایبەتەکانی ترمان بن 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست

پەروەردەکردنی مناڵ بەخشینی سۆزێکی بێ‌مەرجە 🤎 نەک دەسەڵات 🤝 شەوێكی ئارام بۆ ئێوە و ڕۆحی ئەزیزانی بچووکتان🌙✨🧸 #پەروەردەی_در
پەروەردەکردنی مناڵ بەخشینی سۆزێکی بێ‌مەرجە 🤎 نەک دەسەڵات 🤝 شەوێكی ئارام بۆ ئێوە و ڕۆحی ئەزیزانی بچووکتان🌙✨🧸 #پەروەردەی_دروست @Parwarday_Drwst04

🧠 دەرووندروستیی مناڵ بناغەی کەسایەتییەکی بەهێز
📌 بەشی ٤: ڕۆڵی ئیمان و بەها ڕوحییەکان لە بەهێزکردنی دەرووندروستیی مناڵا ئیمان و بەستنەوەی مناڵ بە پەروەرێنەوە، گەورەترین قەڵا و پەناگەی دەروونییە بۆ مناڵ لە بەرامبەر سەختییەکان، ترس و دڵەڕاوکێکانی ژیانا. 🌟٤ ڕێگەی زێڕین بۆ دروستکردنی ئارامیی رووحی لە دەروونی مناڵا: 1⃣بەستنەوەی خوا بە خۆشەویستی و میهرەبانی (نەک تەنها بە سزادان): لەبری ئەوەی بەردەوام بڵێیت: "خوا سزاو ئەدات یان ئەوباتە دۆزەخ"، پێی بڵێ: "خوا زۆر خۆشی ئەوێیت و کاتێک کاری باش ئەکەیت ڕازی ئەبێت لێو". 2⃣دوعاکردن لەگەڵ مناڵەکەتا: پێی بڵێ کە خوا هەمیشە گوێی لێیە. کاتێک نەخۆشە یان ئەترسێت، بەیەکەوە دوعا بکەن تا هەست بکات پشتوپەنایەکی زۆر گەورەی هەیە. 3⃣چاندنی بەهای سۆز و بەخشندەیی: فێری بکە هاوکاری لاواز بێت و سۆزی بۆ گیاندار و دەوروبەری هەبێت. بەخشین و یارمەتیدانی کەسانی تر، ئارامییەکی زۆر ئەبەخشێت بە دەروونی مناڵەکە. 4⃣نوێژ و جێبەجێکردنی عیبادەتەکان بە خۆشەویستییەوە: ڕاهێنانی مناڵ لەسەر نوێژ بێ زۆر لێکردن و هاوارکردن بێت، تا نوێژ وەک وێستگەیەکی ئارامیی دەروونی ببینێت، نەک ئەرکێکی قورس و بێزارکەر. 📢 لە بەشی پێنجەم و کۆتاییا ئەچینە سەر: «پرسیارە باوەکان و پوختەی زنجیرەکە نەخشەی ڕێگە بۆ دایک و باوکان.» 💌 دایک و باوکایەتی تەنها بەخێوکردن نییە، پەروەردەکردنی ڕۆحی مناڵەکەتە. گەورەترین هاوکاری بۆ دایک و باوکێک بەخشینی زانیاریی دروستە ئەم بابەتە بنێرە بۆ ئەو خێزانە ئەزیزانەی مناڵیان هەیە. 💫 🔗 [https://t.me/Parwarday_Drwst04] #دەرووندروستی_مناڵ #پەروەردەی_مناڵ #زنجیرەی_دەرووندروستی #پەروەردەی_دروست