هەوریHAWRI
رفتن به کانال در Telegram
گۆرانی باڵە و مرۆڤیش پەلەوەر... نەناسراوی هەوری : https://t.me/HibyChatBot?start=sc-5PaM2g4rlu
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
268
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+27 روز
-330 روز
آرشیو پست ها
268
((سەری دانەواند و بە زەردەخەنەیەكی گاڵتەجاڕەوە گووتی «بیرتە ئەی دۆست بیرتە… دەمانگووت كە شۆڕش سەركەوت، خەڵوەتێك دروستدەكەین، ژیانێكی خنجیلانە و پاك، هەموو هێزی خۆمان تەرخاندەكەین بۆ تامكردنی جوانییەكانی سروشت… ئا… ئا… هەموو هێزی خۆمان… بۆ تامكردنی جوانی گوڵ… جوانی شەو… جوانی ئەو شتانەی كە كەس جوانیان نابینێت… بیرتە… بیرتە ئەی دۆست؟».
من گووتم «هیچم بیر نییە…. هیچ شتێك من گەلەك ماندووبووم تا هەموو شتەكانم لە ژیانی خۆمدا سڕییەوە… ئەگەر هەموو شتێكم لە خەیاڵی خۆمدا نەكوشتایە سەحرا دەیكوشتم… سەحرا باج لە سەر وردترین و نادیارترین وێنە دادەنێت… یاقوبی من، یاقوبی دۆست، شەو لە دوای شەو دانیشتم و بەهێمنی وەك لە دڵی چۆلەكەیەكدا نەشتەركاری بكەم هەموو ئەو شتانەم لە سەرمدا دەرهێنا… ئەوانە نەیاندەهێشت بخەوم… نەیاندەهێشت بیربكەمەوە، وەك لە فرمێسكی باڵندەیەكدا، ئەستێرە ئەستێرە هەموو ڕووناكییەك دەربهێنیت… هەموو ئەو شتانەم كوشت كە فرمێسكەكانی منیان پڕكردبوو لە یاد. بیستویەک ساڵ لە ناو لمدا دیلبیت ناتوانیت یادی هیچ بكەیت… تێدەگەیت… ناتوانیت… لم ناهێڵێت یادی هیچ شتێك بكەیت… تێدەگەیت… ناهێڵێت». ))
(دواهەمین هەناری دونیا)
268
Repost from هەوارگەیڕەسەن
سڵاو هەڤاڵانی هێژا دەم باش❤️
ئەم پۆستە بگوازنۆ کەناڵەکانتان تا کۆتایی ئەمشەو(کاتژمێر۱۲)
پۆستی دەرزیلە کراوتان و پۆستێکی دیکەتان ئەگوازرێتۆ بۆ کەناڵ تا ۲٤ کاتژمێر وەکوو کۆتا پۆست.
چالاکی ناکرێت دوای دانانی پۆستەکانتان
بەشدار ببن بۆ ئەوەی پۆستەکەتان دا بنرێتۆ دێینەوە لای هەموویشتان
سپاس لە هاوبەشیتان🌱
268
بۆ ئەو کەسانەی زانیاری تەواو یان لەسەر زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی هەیە کتێبی کورد و کوردستان لە نووسینی دوکتور عەبدولڕەحمانی قاسملوو
268
جارێک چووم تا لێواری دەریا...
بەلەمی بچکۆلەم بینی، نەیدەزانی بۆ کوێ دەڕوا،
تۆڕم بینی بە ماسییەکانەوە هەڕاجدەکرا،
چارۆکەی کەشتیم بینی لەگەڵ باڵندەکاندا دەفڕی.
بوکی دەریام بینی بە ئاهەنگی ماسیگران سەمایدەکرد.
...
کەشتییەوانم بینی، ژیانی بووبوو بە قولاپەوە و دەگریا.
نەهەنگم بینی بەرەو مانگ خۆی هەڵدەدا.
ژنی دەریاوانی مردووم بینی، لەشی خۆی پیشانی ئاو دەدا.
چەتەم بینی بەر لەوەی سوار کەشتيی پیاوکوژان بێت،
وەکو مۆرفین، عەشقی لە خۆی دەدا.
ڕۆژێک تا قەراغی ئۆقیانوس ڕۆیشتم، تەنهابووم،
وەک هەموو تەنهاکان، دەستم لە ڕوناکی ڕادەگرت بمبات.
وەک هەموو تەنهاکان حەزم لە ڕێگای دوور بوو.
حەزم لە هێمنی، لە ئاسۆ، لە ئاوی بێسنوور بوو.
ڕۆیشتم تا گوێم لە هەناسەی پڕ غەمی با بوو،
وامدەزانی کە ئاسمانە دەگری،
کەچی نا... نا...
هەمووی هەر ناڵینی با بوو، هەمووی هەنسکی دەریا بوو.
لە دیوانی
شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
بەختیار عەلی
268
شەیتانەکان لە دایک نابن
شەیتانە کان ساز دەکرێن
بە دەستی من ، بە دەستی تۆ ، بە دەستی ئەو
بەڵام بە دەستی کێ لە ناو دەچن نازانم...
شێرزاد حەسەن
268
بەخێر بێن بۆ کەناڵی دەنگی چیا
لێرە هەستی کوردایەتی و نیشتمانی مان تازە دەکەینەوە و ئێوە بە دەنگی شاخ دەناسێنین ئێرە بۆ خزمەت بە کورد و کوردستان ساز کراوە 🌹
