Nûçe TV Sorani
رفتن به کانال در Telegram
نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/
نمایش بیشتر857
مشترکین
+324 ساعت
+87 روز
+4430 روز
آرشیو پست ها
بەپەلە:
ئۆجالان زیندانی ئیمڕاڵیی بەجێهێشت و گواسترایەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی
ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری دەم پارتی ڕایگەیاند کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمراڵی گواستراوەتەوە بۆ شوێنە نوێیەکەی و سانجار جەختی لەوە کردەوە دەبێت پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێت.
31 اکتبر, 14:30
لە ئامەد 'فێستیڤاڵی گۆڤەند (هەڵپەڕکێ)' لە ناوچەی سوور بە ڕێپێوانێک دەستی پێکرد
31 اکتبر, 08:22
بە گوتنەوەی سروودی ئەی ڕەقیب، ساڵیادی کۆچی دوایی جەلال مەلاکشا، شاعیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە
31 اکتبر, 07:04
مەراڵ دانش، پەرلەمانتاری دەم پارتی: داواکارییەکانی کورد لە پڕۆسەی ئاشتیدا پشتگوێ خراون
31 اکتبر, 06:28
سەرنووچەکانی نووچە و شڕۆڤە؛ فەرهاد شامی، ڕەخنەی توند لە تۆم باراک دەگرێت و دەم پارتیش هۆشداریی دەدات
31 اکتبر, 05:46
🟥نووچە|
⭕️ فەرهاد شامی، ڕەخنەی توند لە تۆم باراک دەگرێت و دەڵێت: ئەندازیاریی کۆمەڵکوژیی کورد، عەلەوی و دروزەکانە
31 اکتبر, 04:44
🟥نووچە|
⭕️ "بەرخۆدانی کۆبانێ نیشانی جیهانی دا کە ژنی کورد توانى کۆتایی بە زهنییەتی کۆنەپەرست بهێنێت و ببێتە پێشەنگ و سەمبولی ئازادی، و تۆڵەی هەموو ئەو ژنانەی سەندەوە کە ڕووبەڕووی ستەم ببوونەوە."
https://nucetv.net/sor/KCKK-55700
31 اکتبر, 03:40
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی بکوژی هاوڵاتی ئارام محمد حمەساڵح [ئارام ئیمامی] ڕاگەیاند.
وردەکارییەکەی؛ https://nucetv.net/sor/Asaish
31 اکتبر, 03:09
🟥نووچە|
⭕️ سوپای ئەمریکا بە داوای هەواڵگریی نهێنی (Secret Service)، سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە دەوروبەری کۆشکی مار-ئا-لاگۆ لە پالم بیچ و فڕۆکەخانەی نزیکی جێگیر کردووە.
31 اکتبر, 02:31
🟥نووچە|
⭕️ باسی گرانی نرخی نەوت دەکات و دەڵێت: ئەمساڵ لیترێک نەوتم نییە
31 اکتبر, 02:18
هاوڵاتییەکی حەلەب، بە ناو لافاوەکەدا ماتۆڕەکەی لێدەخوڕێت و گوێی پێنادات
31 اکتبر, 02:08
+8
قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەیەک هەموو دووشەممەیەکی هەفتە جلی کوردی لەبەر دەکەن
قوتابیان و مامۆستایانی قوتابخانەی قەرەداغی بنەڕەتی ئەم وێنەیان بۆ نووچە تیڤی ناردووە دەڵێن: هەموو دووشەممەیەک جلوبەرگی کوردی لەبەر دەکەین بۆ پەروەردەکردنی نەوەکانمان لەسەر خۆشویستن و بەرزڕاگرتنی مێژوو، کلتوور و ناسنامەی نەتەوەییمان.
30 اکتبر, 14:55
https://www.facebook.com/share/v/1HRcwkUMBf/
ڕاستەوخۆ؛ کەسوکاری ئارام ئیمامی: کوڕەکەمان لەسەر 300 دۆلار کوژراە
30 اکتبر, 13:58
لەسەر پشتیوانیکردنی ناڕەزایەتییەکانی ئێران، نەبی ئومێد، سزای نۆ ساڵ زیندانیکردن و دوورخستنەوەی لە کارەکەی درا
کۆڵبەر نیوز: نەبی ئومێد، مامۆستای زانکۆ و خەڵکی مەلەکشا، بەهۆی پشتیوانیی لە ناڕەزایەتییەکانی ڕابردووی ئێران، سزای نۆ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها چەند سزایەکی دیکە دراوە لەوانەش، دەرکردن لە زانکۆ، قەدەغەکردنی چوونەدەرەوە لە وڵات، دەستبەسەرداگرتنی پاسپۆرت و قەدەغەکردنی چوونە ناو شاری مەلەکشاهی.
30 اکتبر, 13:34
