fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

Nûçe TV Sorani

Nûçe TV Sorani

رفتن به کانال در Telegram

نوچە تیڤی، کەناڵێکی ئاسمانیی نیشتمانیی هەواڵی کوردییە، بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و سۆرانی پەخش دەکات، بایەخ بە هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان دەدات، بەبیرێکی کراوە و بێ جیاوازی ڕاستییەکان دەگەیەنێت. https://nucetv.net/sor/

نمایش بیشتر
857
مشترکین
+324 ساعت
+87 روز
+4430 روز
آرشیو پست ها
🟥نووچە| ⭕️مەسرور بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان، پابەندبوون و پێگیریکردنە بە جێبەجێکردنی پرۆسەی دیموکراسی Nucetvsorani
04 نوامبر, 09:29

🟥نووچە| ⭕️ سبەی، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی، بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی کۆدەبێتەوە Nucetvsorani
04 نوامبر, 08:52

🟥نووچە| ⭕️ مەسعود بارزانی: ئێستا کە پەرلەمان دەستی بەکارەکانی کردووە، داوا لە هەموو ئەو لایەنە بەڕێزانە دەکەم کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە نەبوون، ئەوانیش بەشداریی بکەن و پێکەوە لەپێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان و هەنگاوەکانی تر هاوکار و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسی بن. Nucetvsorani
04 نوامبر, 08:15

🟥نووچە| ⭕️ مەسعود بارزانی: کاراکردنەوەی پەرلەمان، هەنگاوێکە بە ئاراستەی پاراستن و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان و لە دژی هیچ کەس و لایەنێک نییە Nucetvsorani
04 نوامبر, 08:12

🟥نووچە| ⭕️ سەیری ئەم دیمەنە بکەن چەقۆیەکی هێناوە و هەڕەشەی سەربڕین لە خوێندکارە کوردەکان دەکات لە گرکێ لەکێ لە ڕۆژئاوای کوردستان Nucetvsorani
04 نوامبر, 06:34

🟥نووچە| ⭕️ ڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرا Nucetvsorani
04 نوامبر, 04:19

🟥نووچە| ⭕️ هەواڵێکی خۆش بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مـــووچـەی مانگی 10 فەرمانبەرانی هەرێم خەرجکرا Nucetvsorani
04 نوامبر, 04:16

🟥نووچە| ⭕️ ىڕیاردەری ڕەوتی هەوڵێست هەریەک لە سازگار فایەق و سارا موحسینی لە ڕیزەکانی دوورخستەوە Nucetvsorani
04 نوامبر, 03:51

🟥نووچە| ⭕️ ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە بەیانیی ئەمڕۆ یەکێک لە بارەگاکانیان
🟥نووچە| ⭕️ ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند کە بەیانیی ئەمڕۆ یەکێک لە بارەگاکانیان لە ناوچەی بالیسان لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کراوەتە ئامانج. درێژەی هەواڵ: https://nucetv.net/sor/Komala-55848 Nucetvsorani
04 نوامبر, 01:33

🟥نووچە| ⭕️ ئەمڕۆ لە ڕۆژاڤا حەوتەمین کاروانی ئاوارەکانی سەرێ کانێ کە لە 400 خێزان پێکهاتووە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان Nucetvsorani
04 نوامبر, 01:26

🟥نووچە| ⭕️ دوایین ئەنجامەکان هەڵبژاردەکانی ئەمەریکا دیموکراتەکان بە ژمارەیەکی زۆر لە پێش کۆمارییەکانەوەن ئەنجومەنی پیران: دی
🟥نووچە| ⭕️ دوایین ئەنجامەکان هەڵبژاردەکانی ئەمەریکا دیموکراتەکان بە ژمارەیەکی زۆر لە پێش کۆمارییەکانەوەن ئەنجومەنی پیران: دیموکراتەکان53 کورسی * کۆمارییەکان 41 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران: دیموکراتەکان 207کورسی * کۆمارییەکان 124کورسی Nucetvsorani
04 نوامبر, 01:11

🟥نووچە| ⭕️ بەپێی ئەنجامە ڕاگەیەندراوەکان دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دۆڕاندنی و زۆرینەی کورسییەکانی لەدەستدا لەکۆی 435ی کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا: کۆمارییەکان تا ئێستا: 114 کورسی دیموکراتەکان تا ئێستا: 193 کورسی Nucetvsorani
04 نوامبر, 00:27

🟥نووچە| ⭕️ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بڵاوکردەووە دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێکدا نانێین دەرەنجامی کڕین و هەڕەشە و فشار بێت بەشداری لە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان ناکەین داوا لە هەر هێزێکی نیشتمانی دەکەین بەشداریی کۆبوونەوەی سبەینێ نەکەن کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان نایاساییە درێژەی بابەت https://nucetv.net/sor/KRG-55841 Nucetvsorani
03 نوامبر, 13:43

🟥نووچە| ⭕️ کۆمەڵی دادگەریی هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند و دەڵێت پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و بەشداری پەر
🟥نووچە| ⭕️ کۆمەڵی دادگەریی هەڵوێستی خۆی لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان ڕاگەیاند و دەڵێت پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە و بەشداری پەرلەمانی دیزاینکراو ناکەن. محەمەد حەکیم گوتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ئاماژەی بەوە دا که ئەوان لەسەر بڕیاری دروستی خۆیان بەردەوامن و بە هیچ شێوازێک نابنە بەشێک لە پەرلەمانێک کە لەسەر بنەمای دیزاینکردن و دەستکاریکردنی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی کوردستان دامەزرابێت و پەکخرابێت. Nucetvsorani
03 نوامبر, 09:07

🟥نووچە| ⭕️ ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ پەرلەمانی کوردستان دەکاتە دوو بەرەوە سەرۆکایەتی دیوانی
🟥نووچە| ⭕️ ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ پەرلەمانی کوردستان دەکاتە دوو بەرەوە سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمان دەڵێت سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمانە و سەرۆکی دیوان دەڵێت ئاگاداری شتی وانین زانیاری زیاتر لەم لینکەوە بخوێنەوە: https://nucetv.net/sor/PARLAMANE-KURDISTAN-55826 Nucetvsorani
03 نوامبر, 08:43

گۆڵازەر ئاکین، دوای 30 ساڵ دەستبەسەرکردن ئازادکرا و لە لایەن کەسوکار و هاوڕێکانیەوە پێشوازیی لێکرا
03 نوامبر, 07:38

🟥نووچە| ⭕️ عومەر گوڵپی: ئێمە بڕیاری خۆمان نەگۆڕیوەو بەردەوامین لە بایکۆتی پەرلەمانی کوردستان و پێمان وایە ئەم خولەی شەشەمی پەرلەمان ناتوانێت نوێنەرایەتی خەڵکی کوردستان بکات. Nucetvsorani
03 نوامبر, 07:28

ئەردەڵان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: ئاگاداری کۆبوونەوەی پەرلەمان نین
ئەردەڵان محەمەد، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان: ئاگاداری کۆبوونەوەی پەرلەمان نین
03 نوامبر, 07:13

د. شاخەوان عەبدوڵا: بە بڕیاری نوێی سەرۆکوەزیران، کۆی پشکی کارەبای کەرکوک دەگاتە نزیکەی 800 مێگاوات
03 نوامبر, 06:41

د. شاخەوان عەبدوڵا: 150 مێگاوات کارەبا و پێنج ملیۆن لیتر گاز بۆ کەرکوک زیاد کرا
03 نوامبر, 06:39