Alan Sound🎙️
رفتن به کانال در Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
551
مشترکین
+124 ساعت
+77 روز
+4630 روز
آرشیو پست ها
551
ئەی نیشتمان، قەزای بەفری کوێستانەکەت لە ئێرە خەم
قەزای هۆبەی گەرمیانەکەت سەدهەزارجار لە ئێرە خەم
https://t.me/AlanFatemi
551
"چینە و داو / سەوڵم پۆڵا و کەناریش دوور"
تا ئێستا لە کوێ خۆت مەڵاس دابوو؟
خۆ من عومرێک بوو دەمزانی تۆ هەی...
وەک بەرخی مێژکە بە دواتەوە بووم،
سنوور بە سنوور، تم تم ، پەیاپەی.
لەگەڵ ترپەی هەر پشکەبارانێک
باڵەفڕکەی تۆ دەهاتە بەر گوێم.
ئەگەر شابەیتێک،گوڵاوی پەیڤێک،
ڕۆژێک لە ڕۆژان دەرچووبێ لە ژێم،
شێعرم نەگوتووە،
هەر وام زانیوە لەگەڵ تۆ دەدوێم!
بەڵێ،دەزانم،
تا ئەمڕۆ زۆر جار،
وەکوو پاساریی سەرمابردەڵەی
مانگی بەفرانبار،
تاسەی گەرمایە دەسخەڕۆی کردووم ،
ئارەزووی چینە هەڵیپێچاوم ، بردوومی بۆ داو ...
بەڵام ، باوەڕ که،
هەر تەپکە و داوێک من تێی کەوتبم
بە باوەشی تۆم هاتۆتە بەر چاو!
#پەشێوگیان
https://t.me/AlanFatemi
551
بە ئەسپایــی تەمەن ڕۆیی، نەهاتی
بەهاری عەهدی خۆشبۆیی، نەهاتی
وتم هەر هــــــێندە بتبینم کە بێژم:
"گرانە دەردی بێ تۆیــــی"، نەهاتی
✍️ ناسر حێسامی
https://t.me/AlanFatemi
551
کۆتایی ڕۆژی هەینی بێت و بەیانی تاقیکردنەوەت دەس پێ بکات و تازە زانیبێتت هەر ئەبێ ئەم ئاهەنگە بخوێنی لە دڵتەنگی...
551
شەو هات و ئەمن مەستی خەیاڵاتی کەسێکم
مەشغووڵی نەفەس گرتنی موشکین نەفەسێکم
https://t.me/AlanFatemi
551
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم 00:01
ئەی ساحەتی سەد جەننەت 1:39
شاعێر: مامۆستا بێخود
خوێنەر: ئالان فاتمی
ژەنیار: ئاروین ئەداک
https://t.me/AlanFatemi
551
"دەساژۆی خەم"
بە ڕۆحێکی سەربڕاو دەرد و داخی "حسێنی کەربەلام" چەشتووە، بەتاسەی گەوارا چاوگی ئاوی حەیاتێکم کە "خزر" قوم بە قومی نۆشیوە و مسقاڵەزەڕڕە بەش منی لێ نەماوە، گەردنم گەردنی "حەلاجە" و تەنافی خەمێکی گورێسین دەوراندەوری تەنیوە، جەستەیەکم کە ڕۆح تێیدا مردووە و بە فووی هەزار "مەسێحی گیرۆدەی خاچ" چیدی زیندوو نابێتەوە، خوێن لە دڵچووی تیری کەوانی خەمێکم وەک بڵێی "سەعد ئێبی وەقاس" هاویشتوویەتی و ڕاست ڕاست بە ناوەڕاستی دڵی مندا چەقیوە ، پەڕەوازە خەیاڵێکم کە جەستە پەرتەوازە و لەت لەت کراوەکەی "حەمزەی سەییدولشوهەدا" سەد قات پێکەوە لکێندراوترە تا من...
✍️ ئالان فاتمی
https://t.me/AlanFatemi
551
تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ، چا نەبێ
هەر کەسێکی هاونشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ
#حەریق
https://t.me/AlanFatemi
551
لە کۆڕێکی خۆمانە دادە ڕووناک ئەو دەقەی نووسی منیش هەروا لەسەر ئەو پەیامە ڕیپلەیم کرد و ڤۆیسم نارد
باوڕ بکەن هەتا ئێستە چەن گۆرانیم داناوه ئەونەی ئەمە پێشوازی لێ نەکراوە
باشە ئێوە بۆ ئاوا ئەکەن؟ پێشبینی کردن سەلیقەی گۆرانی ئێوە لە پێشبینی کردن ترامپ سەختترە
551
نەتیجەی پەروەردەی درووست دەبێتە جەنابتان کاکە گیان، دەبێتە تۆ کە نابیتە کابووسی کچی خەڵک
هەر ئەو وشە کە خۆت بردتە کار بەرازەندەی ئەو کەسەیە کە وەسفت کرد ئیتر کابرا کاتێک ئەوە بوو نابێ چاوەڕێی چاک بوونی لێ بکەیت!
من باسم سەر ئەو کەسانەیە کە زاتەن خراپ نین و ئەتوانن باش بن بەڵام لەوانەیە بلەرزن!
خۆیشتان ئەگەر سەرنجی شەقامەکانتان دابێت دەزانن وەختێ دەڵێم دەبێ هەردوولا ڕەعایەت بکەن یانێ چی
ڕۆشنفکری غەربییانە تەنیا شتە نێگێتیڤەکانی نابێت بگات بە کۆمەڵگای کوردی با نەبینە عەهدی قاجاڕ و پەهلەوی لەو هەموو شتە جوانەی غەرب ئەزجوملە ئابووری و یاسا و پیشەسازی و ... تەنیا ڕووت بوونەوەکەیان وەرگرت کە لە خوازیارەکانی ئێستەی پەهلەویش بازەم هەر دەیانبینین و لەوانەیە هەزاران جار لە دەمی قەوم و کەسوکاری خۆتەوە بیستبێتت کە جەماعەتی پەهلەویخواز هەر خۆ ڕووت کردنەوەیان ئەوێ
هەڵبەت وەکوو ڕای تایبەتی خۆم ئەو بیر و بڕواشە وەکوو فکرەیەکی شەخسی لە کۆمەڵگا بە ئازاد دەزانم کابرا مەیل خۆیە
وەلێ بۆ کەسوکاری خۆم ئەوەم پێ خۆش نییە لەگەڵ ڕێزم🌻🙏
551
سپاس بۆ سەرنجتان
تکا دەکەم پێش بڕیاردان تەواوی نووسراوەکەی سەرەوە بخوێننەوە 🙏
وەڵامی هەموو قسەکانتانم داوەتەوە بەڵام زۆر بەکورتی ئێستە بڕێک زیاتر لەسەری دەدوێم وەکوو وتم پیاوێک کە نەخۆش بوو بە هیچ شتێک چارەی نایە حەتتا ئەگەر ئافرەت تەنها چاوی دیار بێت وەک فارس دەڵێ ذات بد نیکو نگردد چونکە بنیادش بد است لە ئەمەدا هیچ شک و شوبهەیەک نییە لە دەسپێکی دەقەکە تەئکیدم لەسەر ئەوە کردووە جا لە درێژەی باسەکە هاتمە سەر باسی ئەوەی کە ئەگەر دەبینی کەسێک لە بێروونی ئێختیاراتی خۆتەوە نییە چارەسەرێک بۆ دەردەکەت بکات خۆت تێ بفکرە و چارەیەک بدۆزەرەوە
مەرج نییە تەنیا بە نقاب و خۆپۆشاندن بێت چۆن زاتی مرۆڤ وایە کە بۆ شتێک زۆر زەختت لێ کرد نەتیجەی پێچەوانەی ئەبێ تەحلیلی ئێمە لەسەر ڤیدیۆکە بوو بۆیە من دەسم خستە سەر پۆشش دەنا کابرا دەتوانێ ئافرەتێکی وەرزشکار بێت بە عامییانەی خۆمان پیاوەکە زاتی نەبێ بڵێ لل!
جا ئەوجار باسی دزیت کرد با منیش هەر بەو نموونەیەی خۆتان وەڵامتان بدەمەوە بەڕێز
نازانم تا چەنێک شارەزای کۆمەڵگای ئێستەی #ئێرانن بەڵام پێ دەچێ بزانن یا لانیکەم بیستبێتتان ئەمڕۆ دز دەگرن بەیانی ئازادی دەکەن
کەسیش نازانێ چۆن!
ئێ ئێوە دەڵێن منێ قوربانی دابنیشم هەتا چارەسەرێکی سەرەکی بۆ پەدیدەی دزی دێت واتا یاسایەکی سفت و سەخت بۆ دزان یا ئەوەی کە جارێک دزیم لێ کراوە بۆ ئەوەی کە نەبێتە دووجار بێم و خۆم فکرێکی خۆم بکەم و بە جێگەی یەک دانە قفڵ سێ قفڵ بە دەرگای خانووەکەم زیاد بکەم؟!
https://t.me/AlanFatemi
551
سڵاو بۆ تەواوی ئازیزان
منیش پێم خۆشە وەکوو کۆرێک نەزەر و باوەری خۆم سەبارە بە ئەم مەوزووعە بێژمە خزمەت تان
لە منداڵیەوە فێر کرابووم کە ئەگەر تۆ کچەکەت خاس تەربیەت کردبێ یەک کەست رزگار کردووە
بەڵام کاتێ کۆرەکەت خاس تەربیەت ئەکەی تەواوی کۆمەلگات رزگار کردووە
زۆربەی لە وەختەکان رەبتی بە پووششی کچەکانەو نیە هەر وا کە ئاماژە تان پێ کرد
من هەزاران جار بینیومە کچێک پووشش زۆر جوانی بووە بەڵام پیاوێکی حیز تا چەن سەد میتر ئەولا تریشەوە هەر بە دووای ئەو کچە کەوتووە و مزاحمی بووە
پەس بە عنوانی پیاوێک ئەیژم کارمان نەبێت بە سەر پووششی کچەکانەو بەڵکوو لە سەر چاو و زمانی خۆمان کاربکەین
551
https://t.me/AlanFatemi/256
ئەگەر بەڕاستی باوەڕت وایە کە ژنان دەبنە هۆکاری هەڵسوکەوتی نادروستی پیاوان، ئەوا بە شێوەیەکی ناڕاست بەرپرسیارێتی تاوان لە تاوانبار وەردەگریت و دەیخەیتە سەر قوربانی.
خۆت دەڵێیت ئەگەر ژنانیش بە چادر بڕۆنە دەرەوە، هێشتا ئازاردان هەیە.
ئەگەر وایە، بۆچی هێشتا سەرنجت لەسەر پۆششی ژنە نەک سەر مێشکی ئەو کەسەی ئازار دەدات؟
ئەگەر پیاوێک بە بینینی ژنێک ناتوانێت خۆی کۆنترۆڵ بکات، ئەوە کێشەی ژن نییە، کێشەی ئەو پیاوەیە.
ئەگەر پیاوێک سالم بێت، سالمییەکەی بە جل و بەرگی کەسێکی تر لەناو ناچێت.
ئەو بیرۆکەیەی کە ژن دەبێت خۆی بگۆڕێت چونکە هەندێک پیاو ڕەفتاری خراپیان هەیە، وەک ئەوە وایە بڵێیت خەڵک نابێت لە دەرەوە بڕۆن چونکە دزدان هەن. لەبری ئەوەی لە دزد بپرسیت بۆچی دەدزێت، لە قوربانییەکە دەپرسی بۆچی هاتۆتە دەرەوە.
کۆمەڵگا بە سنووردارکردنی ژنان چاک نابێتەوە؛ بەوە چاک دەبێتەوە کە پیاوان فێری بەرپرسیارێتی و ڕێزگرتن لە سنووری کەسانی تر بکرێن.
551
خۆم کچم و ئێژم حقوق ئەبێ بەرابەر بێ بەڵام هەندێ کات ژیان وا ناڵێ نابێ وا بێت کە ئیمە هەمیشە بڵێین کە ئەبێ بەرابەر بێ
551
کەس چاوی خۆی نابەسێت بەس ئەبێت کچ کانیشمان بە جورێک پوشش یان ئاوا نەبێت کە ببێت بە باعس قسەهایەک و ئەگەر ئەوان پوششێکی باش یا هەبێت گەر ئەوانیش قسەبکەن ئێتر خۆیانی فەردێکی نەخۆشن بەس ئەبێ هەموو شتێک حەدی خۆی هەبێ
