Alan Sound🎙️
رفتن به کانال در Telegram
http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424 "من ڕێبواری مێژووی تاڵی دڵی خۆمم..."
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
547
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
+97 روز
+4430 روز
آرشیو پست ها
547
"بۆ هیوای کوڕم/ سرووشت و دەروون"
هیوا! مەگری، هەنیسکی نیوەشەو بەس هەڵدە، بەس بگری!
لە چاوی بێ قەرارم بۆ چی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دنیای تازە خوڵقاوم!
ئەدا گریەت بە زەربەی چز، لە ڕۆحی پڕ گلاراوم!
چییە ئەم گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو خورپێن؟
چییە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن؟
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چییە فەرقت؟ لەبەرچی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟
وەکو ئەو بەرخە بچکۆلەی کە هەر ئێستا لە دایک بوو،
لەبەر چی نەشئەیی یاری هەڵت ناداتە سەر پاشوو؟
ئەڵێی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە فەرشی هێلانەی:
چ ئیشێکە، کوڕم، بۆ چی لەسەر ئەم هەڵکڕووزانەی؟
چییە تو خوا؟ چ سیڕڕێکە وەها مەحکوومی گریانی،
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی؟ لە مەعنای گریە نازانی؟
ئەگەر وەک باوکە حەسرەت دیدەکەت زەهرت بچێژایە،
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت بە دەم باوە بپێژایە؛
لە ناو کڵپە و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتا یەکسەر،
بسووتایە بەهاری عومری جوانیت: هەم گوڵ و هەم بەر!
بەڵێ، ڕۆڵەم، ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختیی ئیدراکیش،
لە تۆیشی ڕەش بکردایە، نەوەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش،
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت،
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت!
حەقت بوو ئەم هەموو گریانی نامەفهووم و بێ مەعنا:
زمانی بەست و تەقریری شکاتت بێ لە دەست دنیا!
حەقت بوو بێ وچان بگری بەسەر تاوانی باوکیما،
بەحر پڕکەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیما!
بەڵام، ڕۆڵەم! کە تۆ ئێستا لە فەجری زیندەگانیتای،
لە بەر دەرگای تەلیسمی بەختی مەجهوول و نیهانیتای:
بە چی مەعلووم بە شوێنی هیی منا ئەڕژێ چەمی عومرت؟
سەراسەر پێکەنین و خوڕڕەمی نابێ خەمی عومرت؟
بەڵێ، بەرخم! ئەگەرچی هەر وەکوو یەک ژینی گشت لایە
لە بەینی بێشکە وو قەبرا، بڕینی عەینی ڕێگایە!
هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری سەرزەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین، تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین،
وەلێ کۆچی ژیان کۆچێکی پڕ سیحر و پڕ ئەفسوونە:
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە: یەکێ لێڵە، یەکێ ڕوونە!
هەیە وەک من بە سەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە،
هەیە هی وایش کە فەرشی ژێری پێی ئاوریشمی گوڵزارە!
ئەوەندەی ڕۆحی مەئیووس و مەلوول تاریک ئەکا دنیا،
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە ئەڕژێ بەسەر سەریا!
کوڕم! هەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری،
شتێکیش - بەختیاری - پێکەنین گرتوویە چوار دەوری!
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری لە ئێستاوە!
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟
✍️ گۆرانhttps://t.me/AlanFatemi
547
ئەم پەیامەم کە دانا دوو کەس لفتیان دا وایانزانی تەوهینە بە شەخسیەتیان ئەگەر لێرە بمێننەوە!😄😄😄😄
547
مووچە کورت: مووی کورت
بن زک: ژێر چەناگە
جەڕڕەی شەراب: کۆزەی شەراب
مل عەلەم: مل بەرز وەک داری ئاڵا
زەرق و زەڕڕاق: ڕەنگ و جلوبەرگ
کڕێژ: چڵک ، کەسافەت
بیجادە: جۆرێک سەنگی گرانبەها
"صائم الدهری" ڕۆژ: بە ڕۆژوو لە ڕۆژ
"قائم اللیلی" سلووک: هەڵسان لە خەو لە شەو وەک کەسێک کە بۆ شەونوێژ هەڵدەستی
نالی لەم بەیتە بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز وشە و دەستەواژە ئایینییەکان بە کەرەکە دەبەستێتەوە؛ واتە کەرەکە ڕەفتاری باشی هەیە، بەڵام ئەو کارانەی مرۆڤان بە ناوی عیبادەت دەیکەن، لە کەرەکە بە سروشتی خۆیەوە دەبینرێن.https://t.me/AlanFatemi
547
کە وایە سەرنج بدەنە ئەم شاکارەی نالــی:
هەی کەرێکم بوو، چ پەیکەر؟ تەیکەری هەوراز و لێژ
سینە پان و، مووچە کورت و، شانە بەرز و، گوێ درێژ
بن زک و جەبهەت سپی، کلک ئێستر و دامەن سیا
یەککە تاز و، سێ بڕو، دوو باد و، شەش دانگ و درێژ
کەللە وەک جەڕڕەی شەرابی پر نیشات و تەڕ دەماغ
شێری نەڕ، ئاهوویی بەڕ، گورگی سەفەر، قەمچی نەچێژ
مل عەلەم، شیرین قەلەم، ئاهوو شکەم، مەیموون قەدەم
سم خڕ و کلک ئێستر و، مەنزل بڕ و، عارەق نەڕیژ
زەرق و زەڕڕاقی وەکوو خاکستەر، ئەمما بێغوبار
بەرق و بەڕڕاقی وەکوو پیرۆزە، لاکین بێ کڕێژ
سم وەکوو یەشم و لە پەشم و تووکی پێدا سەرنگوون
چاو وەکوو بیجادە یا دوو شەو چراغی شوعلە ڕێژ
گوێ درێژێ بار و کورتان بەرز و، پاڵانی بەزێن
چوست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێژ
قانیعی بابی ڕەزا و ڕازی بە پووش و دڕک و داڵ
سالیکی سەبر و تەحەممول، بوردەبار و هیچ نەوێژ
عاقڵێ بوو ناوی کەر بوو، قاتیعی ڕێگەی سەفەر
خۆش سلووکتر بوو لە سەد وێڵداشی هەرزە و گێژ و وێژ
صائم الدهری بەڕۆژ، ئەمما بەڕۆژووی بێنییەت
قائم اللیلی سلووک، ئەمما سلووکی بێنوێژ! ...
چەندە پێم خۆش بوو، زوبانی حاڵی دەیوت نالیا
هەردوو حەیوانین، ئەتۆ گوێ کورت و ئەمنیش گوێ درێژ
✍️ نالیhttps://t.me/AlanFatemi
547
https://t.me/AlanFatemi/792
بەس شتێکم بیستۆ😂
عەیب نەبێ ئەڵێت
دڵمت بۆ دەهێنمە دەرێ
بۆ دەنێرم بە سواری کەرێ
دڵی من بۆ تۆ
کەرەکەش بدە بەرێ
547
تا ئێستە شێعری واتان دیوە بۆ کەرێک وترابێ و کەسێک بڵێ ئەوەندە بە جوانی وەسف کراوە پێم خۆش بوو من ئەو کەرە بام؟!😄
547
دڵی من
نیوەشەوە، دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش
ئاهەنگێکی گیان پەروەرە
شادی هێنە، خەفەت بەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە
تارە؟ ڤیۆڵۆنە؟ یا سازە؟
نا... نا... ئاهەنگی بلوێرە
جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە
هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە
کە بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر
پەنجە دەبزێوی لە بلوێر
دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی
شادی، بە کەیفی، بێ خەمی
ئاغاش بە نۆکەر ناگری
وەک من لە داخا نامری
وەرە شوانە هەموو شەوێ
نیوەشەوێ، کاتی خەوێ
لەو کێو و نواڵە زەنوێرە
تێ تووڕێنە لەو بلوێرە
لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە
پەنجە لە بلوێر ببزێوە
با کێوەکە دەنگ داتەوە
شاعیریش خەو بیباتەوە
✍️ هێمن موکریانیhttps://t.me/AlanFatemi
547
کاکە ئالان گیان سڵاو برای جوانم
ببورە
گەر چەند ڕەخنەکەیکم لێی قەبووڵ بکەیت سەبارەت بە دەنگە جوان و هەستە تایبەتەکەت
بەڕاستی دەنگت جوانە
بەڵام پێش ئەوەی گۆرانی ئەڵێی کەمێ دەنگت گەرم کە کۆمەڵەی تەمرین و شت هەن
با کاتی خوێندن دەنگ نەلەرزێ
و جوان دەنگت ڕەها بکە و هەروەها
هەوڵ بە زیاتر بە ئێحساسەوە گۆرانی بڵێی
هەر سەرکەوتوو بی .
547
لەم شەوەدا نە خەرمانەی مانگێک هەیە
هەتا خۆمی پیا هەڵواسم
نە جریوەی ئەستێرەیەک
تۆزێ لەگەڵما دانیشێ و
نە ئاوازێکی عاشقیش
هەتا خۆمی پێ بناسم.
تەنیا ، تەنیا
لە خەویشدا هەر من تەنیا
لە ڕووناکیدا هەر تەنیا و
لە تاریکیشدا دوو تەنیام لە یەک لەشدا!
لە کوێرایی کۆگای گوڵە مێلاقەدا
من ئەمتوانی هەر ناوەوەی خۆم ببینم
با پێچەکانی نامۆییم
ئەو شوێنانەی کە "با"ی خودایش
هەرگیز نایانگرێتەوە
✍️ شێرکۆ بێکەسhttps://t.me/AlanFatemi
547
"دەردیسەر"
سەرم دەردیسەری تووش بوو کە دوێ ڕوانیم بە دولبەردا
دڵم سەهوی گرانی کرد کە خۆی بەر شیپی خەنجەر دا
بە عەقڵی خۆم قیاسی چاوی ئەو شۆخەم بە ئەختەر کرد
بە عیشوە چاوی بەرزۆ کرد هەزار جوێنی بە ئەختەر دا
مەلای بێشۆر و بێزەوقیش بە عەزمی پەندی بۆ من هات
کە یاری دی لە من بەدتر دڵی بەر نووکی نەشتەر دا
وتم: بولبول بە دینی خۆت گوڵت پێ جوانە یا کوڵمی؟
بە بانگی ئاشکرا بولبول دوو سەد تەعنەی لە شەسپەڕ دا
✍️ مامۆستا قانعhttps://t.me/AlanFatemi
547
Repost from N/a
هەتا هیلالی ئەبرۆی تۆ نەبینم جەژنم هەر نایە
لە ماهی ئاسمانم چی کە مانگی من لە ئەرزایە-نالی
