Alan Fatemi
رفتن به کانال در Telegram
ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
369
مشترکین
+124 ساعت
+27 روز
+5430 روز
آرشیو پست ها
369
Alan Fatemi:
"سکاڵایەک"
بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟
یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ»
«ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟!
داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو!
دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ...
بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمان‌ناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی.
جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ² پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو ✍️ ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
369
"سکاڵایەک"
بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەوەوە ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟
یان بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ»
«ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟!
داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو!
دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەک بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»²! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ...
بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»³، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
¹ سیبویە (سێبەویە) یەکێک بوو لە گەورەترین زمان‌ناسان و ڕێزمانزانانی زمانی عەرەبی. جێگەی سەرنجە کە، هەرچەندە سیبویە ئێرانی بوو، بە شێوەیەکی زانستی و ورد زمانی عەرەبی لێکۆڵینەوەی لێ کرد و بوو بە یەکێک لە گەورەترین ڕێزمانزانانی مێژووی عەرەبی. ² پاشان لەسەر عەرش «استیوا»ی کرد. ³ وەرگیراو لە شێعری « بۆ دوعا» دوکتۆر عەبدوڵڵا پەشێو
✍️ ئالان فاتمیhttps://t.me/AlanFatemi
369
"سکاڵایەک"
بە وردی سەرنجم داوەتە سێ ، چوار نووسراوەی ئەم دوایییانەی خۆم هەموویان بە جۆرێک لە جۆرەکان بە خودادا دەئاڵێن و لە ئاخرەوە دەبێتە نزا و پاڕانەوە بۆ بچووکترین مافەکان کە لای ئەو ئەوەندەی پێ ناچێ بەڵام کوا گوێیەک هاواری من کە هاواری یەک کوردستان و لەوانەیە پتر ببیستێ؟
بە دەردی ئەحمەد هەردی ئەڵێ: «کوا دەستێک لە ناو ئەو گۆڕە وێرانە دەرم بێنێ»
«ئەی خوای گەورە و چووکەکانی» جەلالی مەلەکشا پێم بڵێ کوای یا کوان دەی خۆ کەوتمە گیانکەنشت؟!
داخ گرانم یان شێرکۆ لەوپەڕی غەیبەوە هاتەوە و وتی « گەوجە بیکە بە عەرەبی، لێرە کەس کوردی نازانێ»؟ و شێعر نەبوو، ڕاستی بوو!
دە بە ئاماژەی هەورەبرووسکەیەک ، چاوەقرتکێی ئەستێرەیەک، کورە دە چوزانم خودای گەورە چووکە نیشانەیەکم پێ بدە! کوردی دەزانی یاخود نا هەر ئەوەندە! ئەگەرکوو نا وا بۆت دەکەم بە عەرەبی هەزار سیبوویە¹ نەتوانێ ڕەخنەیەکیشی لێ بگرێ. تەنیا تۆ بیبینە و بیبیستە و دەست تێ وەردانێک بکە گەورەم بە خۆت و عەزەمەتت ئیتر تاساین. هەڵبەت ئەوەشم لەبیر نەچێ لانیکەم ۱۴۰۰ ساڵ لەمەوپێش لە قورئاندا فەرمووت: «ثُمَّ اسْتَوى عَلَى الْعَرْشِ»³! قسەی خۆمان بێ ئەوەندە ساڵەش کەم نییە دابنیشی لەسەر کورسی عەرش و گەنوپەنی مرۆڤەکان تەماشا بکەیت... نا! نا! لاڵ بم بڵێی وا بێ! یاخود خەوت لێ کەوتووە وا نادیاری؟ یاخود خۆت لە خەو داوە کە نەیبینی! هەڵبەت خۆ ناحەقت نییە گەورەم! ئەگەر واش بێ...
بە ناوی تۆ و دینەکەتەوە «فێرعەونەکان دنیایان خوارد»، مرۆڤ مرۆڤ لە ناو خوێندا دەگەوزێنێ، یەکێ لە نێو قەفەزێکدا دانەیەکتر دەسووتێنێ، یەکێک سەگ و ئینسانێکی ساحێب شعووری پێ یەکە گوریسێک لە ملی دەکات تا وەک ئاژەڵ دەیخنکێنێ، وەلێ قسەی بەین خۆمان بێت ئەوان هەرچەند چڵکنیش بن عەرەبییەکەیان باشە! وەکوو من نین، وڕێنەکانیشم کوردین!
✍️ ئالان فاتمی
369
دەردی دووری
دەردی دووری زۆر گرانە دڵبەرا هیجران بەسە
دڵ وەکوو پەروانە سووتا چاوەکەم سووتان بەسە
عاقڵان شەیدا دەبن ڕووبەندی سەر ڕوو لامەدە
عاشقان کوشتەی جەفاتن قەتڵی مەزڵوومان بەسە
مورغی دڵ پابەندی دانە و داوی خاڵه و زوڵفی خاو
گیری بەندیخانە تاکەی، بەندی بێ ئامان بەسە
هەرچی بووم بردی به تاڵان تورکی مەستی چاوەکەت
تاقەت و سەبر و قەرارم پێ نەما تاڵان بەسە
شاهیدم فرمێسکی خوێنینە کە تۆ جەرگت بڕیم
عاشقی ڕووتم ئەگەر تەقسیرە گەر تاوان بەسە
ئێستەکەش مەجنوون و لەیلێ هەن لە عەسری تازەدا
شێت و سەرگەردانی تۆم، حەیرانی تۆم، حیرمان بەسە
گەنجی عیشقت پڕ به وێرانەی دڵه و من پێم کەمە
تا زیادبێ چاوەڕێی دیشم مەڵێ ئیحسان بەسە
گەر قسەی عیشقی گۆڵ و بولبول لە لات ئەفسانەیە
تۆ گوڵی خەندان و ئەمنیش بولبولی گریان بەسە
ئاورت بەردا دڵ و گیانی حەقیقی چاوەکەم
دەردی بێ دەرمانە عیشقت، دەردی بێ دەرمان بەسە
مامۆستا عەبباس حەقیقی
369
یاره ژیکه‌ڵانه‌که‌م !
گوڵم !
به هه‌ر نیگایێ ، مه‌وجی چاوه مه‌سته جوانه‌که‌ت ،
ده‌چێته ناو دڵم !
هه‌ر به گوێی دڵم !
گوێ ده‌گرمه گرفه گرفی شیعره ئاگرینه‌که‌ت .
شیعره ڕێک و پێکه‌که‌ی
به تاو و تینه‌که‌ت !
هه‌ر به چاوی دڵ ده‌ڕوانمه دیمه‌نی ئه‌وینه‌که‌ت !
تۆ ! ئه‌وینمی ..
ڕێک و پێک ترینه شیعری تاکو ئێسته هه‌ڵنه‌به‌ستراوی ژینمی !
تۆ ! هه‌ڵۆی خه‌یاڵی هه‌ڵفڕینمی !
هه‌ر ده‌که‌ومه سه‌ر هه‌وا ، به هه‌ڵفڕینه‌که‌ت !
به جازیبه‌ی ڕه‌وه‌ندی تێپه‌ڕینه‌که‌ت !
به شیعری باڵی چه‌نده ڕه‌نگی تاوسی خه‌یاڵ
به خوێندنه‌وه‌ی سروودی مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت ،
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
خۆشه‌ویسته‌که‌م !
عه‌زیزه‌که‌م ! گه‌زیزه‌که‌م !
تاقه ڕۆڵه جوانه‌مه‌رگه‌که‌ی به‌هاری کورت !
ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌ی ته‌لان و کێو و چه‌م !
تۆ ! هه‌زرا ئایه‌تی ، له کانیاوی پڕ له ئاو و خیزه‌که‌م !
له کاتی تونییایه‌تی ،
به چه‌شنی بیری به‌رزه‌فڕ، بێ سنوور و بێ نیهایه‌تی ،
تۆ ! قیامه‌تی !
دڵستێن و دڵڕفێن و خه‌وڕه‌وێنمی !
تۆ ! ته‌واونوێنی عه‌شقی پاک و خه‌مڕه‌وێنمی !
تۆ ! په‌ل و نه‌مام ڕاوه‌شێنی باخی باده هێنمی !
تێکه‌ڵاوی گوشت و پێست و ئێسک و خوێنمی !
خوێنی خوێنه‌که‌م !
هیچ وه‌بیرته ئه‌وده‌مه‌ی
که که‌وتمه جه‌غزی که‌سکه که‌سکی چاوه مه‌سته که‌سکه‌کانی
پڕ له سیحر و جوانی تۆ ؟
بوومه مه‌ستی مه‌ست و سێحری سێحری چاوه مه‌سته‌کانی تۆ ؟
ده‌ستی خۆم بڕی !.
ده‌ستی خۆم بڕی به به‌ژنی باڵی شیعری ئاڵی ته‌م نیشانی تۆ .
بۆیه کورته ده‌ستی ئه‌من و
خوێن ده‌بارێ هه‌ر له هه‌وری عاسمانی مانی تۆ .
جوانه بووکه‌که !
هه‌ر هه‌نووکه ده‌مهه‌وێ
که بێمه جێی ژوانی تۆ .
مه‌رگی کۆرپه نازه‌نینه‌که‌ت
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
ها.. ترووسکه‌که‌م
جامی دڵ پڕی شه‌ڕابی شه‌وقی شیعری شه‌و شه‌وه
به‌و نیگایه پاکه مه‌نده‌یه‌ت
وه‌سوه‌سه‌ی دڵی پڕم هه‌لا هه‌لاکه، ببیه شیعره‌که‌م !
ببیه شیعره‌که‌م
تاکه ڕۆشنایی خاته هه‌وری دڵ برووسکه‌که‌ت .
تا ڕه‌ها بی گوڵپه‌ڕی خه‌یاڵی ناسکی
تاسکه تاسکی
ئاسکی باسکی
بسکه‌که‌ت .
لاده لاده لاده لا ده‌له‌چکه ته‌سکه که‌سکه‌که‌ت !
#مامۆستا_هەڵۆ
369
ئیمڕۆ ۶ــی ۵ـــی ۴۰۵ بوو
تەنیا جێگەی پەنج و شەشەکە جێ بە جێ بێت ئەوێتە ڕۆژی لە دایک بوونم
شۆخی شۆخی پیر بووین🙃😄
369
وەتەن گیان و دڵــی دایە
وەتەن دەینت لەمل مایە
ســـــەری بێ‌نرخ و بێمایە
لە پێـــــناوی وەتەن دایە
https://t.me/AlanFatemi
369
دڵم تەنگە وەکوو غونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژی پەرچەمی تۆ
سەر و ماڵ و ژیانم دا بە ماچێ
وتت پێک نایە زۆری من کەمی تۆ
لە چەشنی ئاگرن کوڵمی گەشی تۆ
لە مار حاستەمترن پرچی ڕەشی تۆ
بڵێم وەک چی دەچی هەر گوڵ دەزانم
لە گوڵ ناسکترە ناسک لەشی تۆ
https://t.me/AlanFatemi
369
وەتەن گیان و دڵــی دایە
وەتەن دەینت لەمل مایە
ســـــەری بێ‌نرخ و بێمایە
لە پێــــناوی وەتەن دایە
https://t.me/AlanFatemi
369
دەبێتە ئەمە:
دێیتە تێلێگرام کاناڵێک دائەمەزرێنی ناوێکی کوردانەی لێ ئەنی و پڕۆفەکەی ئەکەیتە وێنەی ئەحمەد کایا و موحتەوای کاناڵەکەت تاریخی مردنی فڵان پەهلەوی...
قوڕت بە سەر بۆ کەریەتیت 🙌
369
کاناڵێکی بچووک کە خەریکە دەبێتە ئەرشیڤی شێعر و گۆرانی ڕەسەنی کوردەواری
موخاتەبی شێعر و گۆرانین سەردانی بکەن👌
369
Repost from N/a
ئەی کوردستانی موقەددەس!
ئەی لە یەک کاتا دایەنی
ئازاری خۆت
ئازاری خەڵک
لە یەک وەختا
تۆ پەنایت و پەناهەندە
تۆ زامیشی و دەرمانیشی
تۆ شەوگاریشی و ڕۆژگاریشی
تۆ قوربانی و ژیانیشی.
-بێکەس🤎
