fa
Feedback
Alan Fatemi

Alan Fatemi

رفتن به کانال در Telegram

ئەمن ئەی نیشتمان هەر تۆم لەبیرە http://t.me/HidenChat_Bot?start=6473675424

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
379
مشترکین
+124 ساعت
+27 روز
+5430 روز
آرشیو پست ها
ئەگەر ڕێزگرتن نازانن دەمتان مەکەنەوە... دڵنیا بن کەسیش پێتان ناڵێ لاڵ! کوێرکردنەوەی زەوقی کەسی بەرانبەر شتێکی تیا نییە کە شانازی پێوە بکرێ... ئەم پادکەستە هیچ کێشەیەکی تیا نابینم کە شایانی بێ ڕێزی بێت...

Repost from N/a
مەلوول ناتوانم وەسفت بکەم.mp310.28 MB

جا ئەوجا مامۆستا حەریق دەڵێ: تاڵ و شیرین پێکەوە نەمدیوە چا بێ ، چا نەبێ هەر کەسێکی هاونشینی چا نەبێ، پێت چا نەبێ

پیام صوتی01:03

پیام صوتی01:05

https://t.me/AlanFatemi/6 وه مەرگــــــــت دایم زامم هەر بەسۆن دەردی وێم کەمەن ئەمجار نۆبەی تۆن
✍️ مەولەوی

چەم‌وەشێ! باڵاوەشێ! پیر و هەژارت کەردەنا نوقڵەدەم! کەڵ‌مل! پەری! تۆ تاسەبارت کەردەنا شێخەکێم! شێوەو دیایت سەد جۆر کەراماتش چەنەن خانەقا و تەکیەن چەمت، وێت تۆبەکارت کەردەنا موعجێزەش هەن دیمەنت، ڕۆشن کەرۆ دیدٚەم بە نوور بەندەکەی شوکرانە گۆی پەروەردگارت کەردەنا ساوە سوورێ! ئاوەزم سۆتەن بە ئەیروو کوڵمەکات پا گڕێ کەردات مەجووس، مایل بە نارت کەردەنا دڵبەری بێ وێنە! هەر جارێ بە جۆرێ دڵ بەری موسلێمی تەرسای مەجووسی ڕاویارت کەردەنا نارە باخت باخەکەو سەبریم پڕووزنانش بە نار سەردەنی و پی داخە سەردێ دەردەدارت کەردەنا شەرمەکەم شێت و حەیا دێوانە، ئاوەز لێوە بی لاو خودٚا و بەندەیوە وێم‌ڕۆ شەرمەسارت کەردەنا..
بە قەڵەموو: جەماڵ قادرپوور
ئەوەوانای: نازێ

پ.ن: بۆ وەسفی ئەم نووسراوە شێعرێک لە بێکەسی باوک دێنمەوە و هیچی تر: کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە دوودڵن پیسن لە گەڵ یەک بۆیە وا بێلانەیە میللەتێکن بۆ نەمانی یەکتری هەر هەوڵدەدەن داخەکەم وردودرشتی شێت و شەیدای ئانەیە سەنعەت وعیلم ومعاریف زەڕەیەک باوی نییە پیاوەتی لایان بە تەنها چەفتە و جامانەیە
فایەق بێکەس

هرجنبش ملی کردی نە تنها با مخالفت حکومت‌های مرکزی ممالک مربوط(یعنی ترکیە و ایران و حکومت انگلیسی و عرب عراق) روبرو بودە بلکه مورد مخالفت شمار زیادی از خود کردها نیز بوده است. حتی در جنگ‌های اخیر سال‌های 1974_1975 کردها و دولت عراق، آن گاه که مشارکت عملی در جنبش به مقیاس و میزانی بی سابقه بود و در آن پنجاه هزار رزمنده کرد به علاوه شمار زیادی از مردم دیگر در آن به انحاء مختلف مشارکت داشتند، این جنبش تنها نیروی مسلح ارتش عراق ‌را‌در برابر خود نداشت بلکه چریکهای کرد مخالف نیز که شمارشان بالغ بر ده‌ها هزار تن بود با آن در نبرد بودند! طبعا برای این‌ مخالفت دلایل و جهات مختلف موجود بود، اما علت مهم و اساسی این مخالفت این بود که موفقیت جنبش، قدرت و حیثیت بیشتری به رهبران آن و آن عده از مراجع‌ سنتی می‌بخشید که به هیئت رهبری نزدیک بودند، و این امر به‌ معنای سیه‌روزی رقبای سنتی ایشان بود؛ و به این‌ ترتیب عده اخیرالذکر ناچار به‌نیروهای مخالف جنبش ملی پیوستند.
جامعه‌شناسی مردم کرد(آغا، شیخ و دولت)/ مارتین‌وان‌برویین‌سن/ ف۲ص۱۰۰_۱۰۱
🆔 https://t.me/AlanFatemi

ئەوە ترامپ بە ڕۆح و ڕەوانی ئێمەی ئەکات با بە دەواری شەڕی ناکات خوا خراوت بۆ کات کوڕ بۆ درۆزنیت🤦‍♂😄

ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش...

یەکێک لە بەشداربووەکانی ئێرە ئەڵێ لەمەبەدوا ئیتر سەیری کاناڵەکەت ئەکەم ماوەیەکە لێرەیە هەر نەیزانیوە چ باسە دڵم خۆشە بەشداربووم هەس🤣🤣🤣🤣

"هەڵۆ هەر بەرزە/بۆ کوردستان" پایزە دار و دەوەن ڕەنگ زەردە با تەزو سەردە بە تۆز و گەردە دیارە لای شەختەیە ناخۆش خەوەرێ دارە خۆی دەڕنێ خەزەڵ هەڵدەوەرێ هەورە ڕەشپۆشە بە گریە و ناڵە سەرەتای شیوەنی مەرگی ساڵە بە گژەی سەردی هەناسەی کەژوکۆ ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرە هەڵۆ داخەکەم بۆ گوڕ و تینی جوانیم ئەو دەمەی چۆن و چ بووم، بۆ وا نیم هێز و سۆمای نیە باڵ و چاوم مامەوە گردەنشین بێ ڕاوم دوورە گۆشت پۆڕ و کەوم، وەردەکەوم گۆشتە نێچیرێ مەگەر بێتە خەوم پیرییە پاییزی وەرزی ژیانە وردە هەنگاوێ بەرەو گۆڕ نانە وا هەڵۆی مردنە ڕاوی کردم ڕاو بە تاڵی منە هاکا مردم مردنیش هێندە نە سووکە و سانا سەری لێ گێژە هەزاران زانا چم بە سەر دێ کە نەمام و مردم پەڕی بەر بایەک و خۆڵی وردم گیان بەرەو کوێ دەفڕی ڕوون نیە بۆم تۆ بڵەی بچتەوە لای باوە هەڵۆم؟ تۆ بڵەی ڕاوێ هەبێ لەو بەرزە پاش هەموو چەرمەسەری ئەم عەرزە داخم ئەو ڕازە لە بن سەر پۆشە سەفەری نابەڵەدی ناخۆشە دڵ و دیدەم کە بە دنیا فێرە چەندی پێم بکرێ دەمێنم لێرە ژین گەلێ  شیرنە فیزی ناوێ بۆ مەبەست سەر دەنەوێنم تاوێ چاری ئەم دەردە لە لای قاڵاوە گەرچی زۆر پیرە بە لاوی ماوە دەچمە لای و بەوە چم لێ نایە ڕەشییە و ئاوی ژیانی لایە   سەرنەوی و دای لە شەقەی شاباڵان هاتە وێرانەیەکی جێ ماڵان بوو بە میوانی قەلێکی ڕووڕەش چەپەڵ و ڕژد و لە مەردی بێ بەش قەل قڕی: لێم مەیە پێش زۆرداری خوا شوکور زۆر بە کەنەفتی دیاری   زوو بە چیت لێم گەرەکە پێم بێژە دوور لە من بگرە لەشم بە نوێژە وتی ئەی لالە قەلەی هەر لاوم پیرم و زۆر لە مەرگ ترساوم هەمە پرسێک و دەبێ بمبوری هۆی چیە تۆ کە لە مردن دووری وەک دەڵێن ئێوە بە چل ساڵ باڕن تووشی تووش نایەن و کۆسپ و باڕن ڕێیەکم پێ بڵێ بۆ هەر مانم تۆی لە لات دەست دەکەوێ دەرمانم سوێند دەخۆم پاشان هەتا بشمێنم هەر کەوێ ڕاوێ بکەم بۆت دێنم   قەل گوتی:هۆزی هەڵۆ زۆر خاون سەیرە لام چۆنە کە خاوەن ناون باب و خاڵت بە نەزانی مردن بیری سەربەرزیە وای لێکردن هەرکەسێ بەرزەفڕە زوو دەمرێ بای بڵندایی سەر و دڵ دەگرێ ماڵی ئێوە کە لە لووتکەی کێوە لای جن و دێوە بەڵای زۆر پێوە خوێنەپۆڕ پۆرگی دەخاتە خوێنێ گۆشت کەوی تازە گرفتی دێنێ جگەر و سی و دڵی مامر ژەهرە تا وەهابی تەقەلات بێ بەهرە دەتەوێ زۆر بژی، خۆش ڕابوێری خۆ لە پەندم گەرەکە نەبوێری وەرە وەک ئێمە بژی نزم و نەوی شەو لەسەر گەندەڵە دارێک دەخوی خواردنی باشی کە تۆ نەتدیوە گۆشتە بارگینی گەنی و تۆپیوە کردنی چینە لە پەین و شیاکە تاووتینی لەشە بۆ دڵ چاکە پەندی باپیرە بە میرات ماوە خوێنی زامی کەرە سۆمای چاوە گفتی من گەوهەرە بۆت هەڵڕێژم تاقە دوو ڕێت لەبەرە، پێت بێژم یان لە ناو بۆگەن و نزمایی ژیان یان بە سەربەرزیەوە بسپێرە گیان ڕاچەنی لەم وتەیە پیرە هەڵۆ هاتە بەر چاوی گەلێ کەند و کڵۆ کەوتە ناو گێژی خەیاڵات و نەمان مان ئەگەر وابێ چ شیرینە نەمان وتی: پیرۆز بێ لەخۆت ئەم ژینە جەژنی تۆ بۆ مە شەپۆر و شینە کێ بەسەربەرزی ژیابێ تاوێ ژینی قاڵاوی بە پولێک ناوێ چاوەڕێی مەرگە گیان با بیبا پەڕ و باڵم لە چیا با بیبا بە هەڵۆیی کە لە ژین بێ بەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم بۆ شتێک ئیستە لە خۆ بێزارم من هەڵۆ بۆچی بە تۆ بوو کارم مەرد ئەگەر کاری بە نامەردانە     دەردی سەر باری هەموو دەردانە کەوتە خۆ دای لە شەقەی باڵ دیسا ئاگرێکی لە دەروون داییسا ڕاستە خۆ بۆ سەر و هەر بۆ سەر چوو هەردی جێ هێشتوو لە هەوران دەرچوو قەل هەزار ساڵی ژیا بەم تەرزە سەر نەوی و هێشتە هەڵۆ هەر بەرزە شاعیر: هەژار

ئێوارەیە و بەرەو غوربەت سەفەر لە بەرم باوانم ســۆمای هەمیشـە نازداری پڕ لە ناسۆری چاوانم
دەنگبێژ: ئالان فاتمی

پیام صوتی01:23

سڵاو و ڕێز ئازیزان هیوام باشیتانە 🌹 ئەم شێعرە یەکەمجار «ئەلکساندر پوشکین» شاعیری ڕووسی دایناوە کە بۆ یەکەمجار "مامۆستا هەژار موکریانی" وەریگری دەگرێ و بە ناوی "هەڵۆ هەر بەرزە" لە کتێبی "بۆ کوردستان" دیهێنێتە نێو ئەدەبیاتی کوردی. پاش هەژار مامۆستا "سواره ئیلخانیزادە" لە کتێبی "خەوە بەردینە" جارێکی تر ئەم شێعرە دێنێتەوە ناو ئەدەبیاتی کوردی و دەتوانین بڵێین ئەو پەیامەی دەیگەیێنێ هەمان پەیامی شێعرەکەی مامۆستا هەژارە ئەو شتەی جێی سەرنجە ئەوەیە یەکەم کەسیش کە ئەم شێعرە دەباتە نێو ئەدەبیاتی فارسی شاعیری بەتوانای سنەی باوان مامۆستا "جەلالی مەلەکشا"یە کە لە کتێبی "آوازهای فصل اظطراب" دەینووسێتەوە و شاکارە شێعری "عقاب پیر" ئەخولقێنێ! بەدەنگی خاتوو نیشتمان پێشکەشتان بێت🤍

کێ بەسەربەرزی ژیابێ تاوێ ژینی قاڵاوی بە پولێک ناوێ بە هەڵۆیی کە لە ژین بێ بەش بم نەک هەزار ساڵە قەلی ڕووڕەش بم
شاعیر: مامۆستا هەژار موکریانی خوێندنەوە: نیشتمان خاتوون
https://t.me/AlanFatemi