هاودەم🌱
رفتن به کانال در Telegram
خۆزگە دەمزانی لە غوربەت کێیە بێ من هاودەمت، خۆ دەزانی گیانە بۆ من ناکرێ تەرکی غەمت!🌱
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
388
مشترکین
+624 ساعت
+167 روز
+3530 روز
آرشیو پست ها
388
دەزانم کاتێ بمرم قوڕ دەپێوی دەبێتە هاودەمت ناڵە و پەشێوی بە تانجی گوڵ دەڕازێنییەوە خاکم لە کاتێکا نەماوم کاکی کاکم بە چاوانێک کە خوێنیان تێ چزاوە لە ماڵێکا کە نامۆی تێ خزاوە دەبارێنی لەسەر خاکم لە چاوان هەتا وەی بێی کە تۆش بمری لە تاوان کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان لە منڕا ڕووی نەداوە سووچ و تاوان هەتا زیندووم وەرە، مردم لە تاوان! تەنینی دەنگی تۆ ئاهەنگی ژینە کە مردم نامەوێ ئەو گەرمەشینە وەرە وابزانە مردووم و نەماوم لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم هەتا زیندووم گوڵێک بێنە بە دیاری گوڵم ناوێ لە مڵکی نادیاری.! مامۆستا هەڵوەدا🌱
388
لەبەر شکاندن و گریاندنی دڵێک لەو دنیا
لەبەردەم خودا یەک وشەت بۆ کوتن نەبێت
لەو بەهەشتە گەورەیەی باسی دەکەن
بستێک جێگا بۆ تۆ نەبێت…
388
من هەوڵی خۆمم دا...
هیوادارم نەبوونم ئەو ئارامیەت پێ ببەخشیت،
کە خۆشەویستیەکەم نەیتوانی پێت ببەخشیت…🌱
388
ئەو..
لە دڵما بوو لە ناو دڵما، کەچی من هێندە سادەو کاڵفان بووم ،باخچەکانی ناو سەرابی عیبادەتی بۆ ئەگەڕام.
ئەو..
لە هەناسەمدا بوو، کەچی من هێندە مەست بووم بە ئیشقی لەسەر تەمی بەیانیانی سەر پەنجەرەکەم بۆ وێنەکەی ئەگەڕام..🖤
388
لەهەموو شوێنێك بۆت دەگەرێم؛
خۆ دەزانم ناتبینمەوە
ئێوارن لەبەردەم پەنجەرەکە هەر چاوەرێتم
با نەشگەرێیتەوە!
ئەی ئەو زمانەی دەمێ ساڵە
بەدیارتەوە ڕاماوم و بۆم ناخوێدرێیتەوە
ئێستا لەناو خۆشمدا بۆت دەگەرێم
کە دڵنیاشم بۆم نادۆزرێیتەوە
لێرەبی یان نا چرا روونەکەی منی
تۆ ناکوژێیتەوە’
لە خەیاڵی مندا زیندووی تۆ
هەرگیز لەبیر ناچیتەوە…
388
چی ئهگهر ههرگیز تۆم لەبیر نەچیت؟
چی ئەگەر بە درێژایی ژیانم،کاتێک کەسانی نۆی دەناسم ،هەرگیز نەتوانم خۆشم بوێن ،چونکە ئەوان تۆ نین؟
388
من بۆ هەر کوێیەکی ئەو دونیایە بچم
هەر بۆنی ئەو برینانەم لێ دێت
کە تۆ بەسەر دیواری سینگمەوە بەجێت هێشتن…🌱
388
ئەو کەسەی کە تۆی لێ ستاندم
خوا ئازیزی لێ بستێنێ
چی بەسەر حاڵی من هێنا
هەمان شتی بەسەر بێنێ
خوای من یەک پارچەی ماڵی
ورد و خاش و لەت و پەت کا
بە هەمان شێوەی دڵی من
دڵی لە ژیان شەکەت کات…
388
ڕۆژێک دێت ،تێدەگەیت ئەویکە هات
باشتر بو لەویکە ڕۆیشت ،بەڵام دڵنیام
ئەویکە دێت ئەویش دەڕوات…
388
ئەوە جیابوونەوەیەکی ئاسایی بوو ،
کە لەگەڵ کات تێدەپەڕێت و لەبیر دەچێتەوە،
بەڵام ئەو پرسیارەی کە هەمیشە دێتە پێشم و هەوڵ دەدەم لە سەرم دەری بکەم ئەوەیە ؛ من هەمیشە ڕووناکی تۆ بووم ، چۆن توانیت بمکووژێنیتەوە ..!🌱
