fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

شەوچرا Şewçira

شەوچرا Şewçira

رفتن به کانال در Telegram

🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
1 008
مشترکین
+49524 ساعت
+4947 روز
+43530 روز
آرشیو پست ها
مشـار مشارێک.. دوو دەسکی هەبوو دوو دارکەنی ماڵی ئیمام دەستیان دایەو کەوتنە وێزەی پیرە دارێ وختێ درەخت بەلادا هات بەدەم ڕێوە لەسەر مشار کردیانە شەڕ! هەر بەپێوە ئەم دەسکێکی و ئەو دەسکێکی ڕائەکێشا هەتا ناوقەدی یەکتریان پێ بڕێوە. ١٩٧٩
شـێـرکۆ بـێـکەس
شـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m

ئەوڕۆ ساڵ ڕۆژی کۆچی دوایی شێرکۆ بێکەس شاعیری کورد و کوردستان یەکک لە شاعیرە کانی کورد کە دردی هاونیشتمانی کانی خۆی بە دڵەوە دەرک کرد.
شێرکۆ بێکەس لە ساڵی ٤ی ۲۰۱۳ کاتژمێر ۲:٣٥ی پاش نێوەڕۆ لە سۆک هۆڵمی پایتختی سوید،بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە،کوچی دوای کرد. https://t.me/Shewchira_m

دڵی شێتم وەها گرتی گـڕوو پێـت لەتـاوان پێی دەتاوان بـەردی بەرپێت چ ژین سەختم، چ دڵ‌سەختی گوڵی من کزەی دڵ وەک کزەی با دێته بەر گوێت
نوسەر:مامۆستا هەژار
شـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m

خۆرنـشـین ئێوارەم و دڵۆپ دڵۆپ ئەتکێمە سەر خۆرنشینی غەریبیی خۆم... ئەی خۆرنشین! مەڕۆ! چونکە تا سبەینێ هەتا ئێوارە... دێتەوە بەشوێن تۆدا وشەکانم یەك یەك ئەگرین ئەی خۆرنشین! ۱۹۷٥
نوســەر : مـامۆستا شێرکۆ بێکەس
https://t.me/Shewchira_m

کە فرمێسکم لەسەر ڕوخساری کیژی دڵشکاو بینی، گوتم: یاخوا لەسەر سوورگوڵ نەبینم شەونمێکی تر
نوسەر:مامۆستا هێمن
https://t.me/Shewchira_m

من تەشـی ڕێسـێکی وەک شیـرنی "وەفـایــیم" بۆ چـیە؟ کـیـژی وریـای چـاو کـراوی فێـرە زانـینم دەوێ
نوسەر:مامۆستا هێمن
https://t.me/Shewchira_m

لێرە نیت و بەڵام هێشتا لەسەر زاری پەڕەسێلکەی ئێوارانی و لە نەغمەی ڕەش و سپیدا دوو باڵی تەڕی گریانی و لەسەر پاییز و لەسەر من لەنگەر ئەگری! لێرە نیت و کەچی ئێستەیش شۆڕەبیەکان یەکە یەکە بە سەر جۆگەی یادگارتا نوشتاونەوە و چاوەڕوانن لەگەڵ شەپۆلێکی وێڵدا تۆیش بێیتەوە!
نوسەر:مامۆستا شێرکۆ بێکەس
https://t.me/Shewchira_m

🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ✔️ نەوەد و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی 🖊 تەوەر: چالاکیی ژنان
🌐 ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی ✔️ نەوەد و حەوتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی 🖊 تەوەر: چالاکیی ژنان و لەمپەرەکانی 📆 ڕێکەوت: دووشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠٥ ⏱ کات‌ژمێر: ١٦ (چواری دوانیوەڕۆ) 🏢 شوێن: مەهاباد، شەقامی ئیمام شافعی، بەرامبەر مزگەوتی سوور(جامیع)، پاساژی میدیا، نهۆمی سێیەم، نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی(گۆڤاری مەهاباد) ✔️ بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی

زەوی ئێستاش لە ڕووت ھەڵدێ بدەی سووڕ؟ نەڕووخای ئاسمانی پیری پشت کووڕ؟ دەبێ کوند ھەر بەرەو وێرانە بفڕێ ھەڵۆ لەو کێوە سەربەرزانە نەبڕێ!
نوســەر : مامۆستا هێمن
https://t.me/Shewchira_m

قووه‌تی دڵم به‌ ماچی ده‌م و لێوی ئاڵته‌ ژینم به‌ مه‌دحی غه‌مزه‌یی دوو چاوی كاڵته‌ سبحه‌ینی زوو له‌ مه‌شریقه‌وه‌ ڕۆژ كه‌ دێته‌ ده‌ر ڕه‌نگه‌ بڵێم كه‌ شوبهی شوعاعی جه‌مالته‌ فه‌رمووی به‌سه‌ ده‌ بیبڕه‌وه‌ به‌سیه‌ ناكۆكی بۆ وه‌سڵی من به‌ سۆزی ده‌روون ناڵه‌ناڵته‌ هه‌ركه‌س كه‌ عاشقی من ئه‌بێ چاری مردنه‌ ئه‌ی شێته‌ تۆ خه‌یاڵی شتێكی مه‌حاڵته‌ نایده‌م به‌ تاجی خوسره‌وی ئه‌و ده‌رك و قاپییه‌ جارجار كه‌ گوێم له‌ جوێن و قسه‌ی توند و تاڵته‌ یار تینووه‌ به‌ خوێن و له‌ ته‌گبیری قه‌تڵی یه‌ "ئه‌حمه‌د" ئه‌وه‌نده‌ شێته‌ خه‌یاڵی ویساڵته
نوسەر:مامۆستا ئەحمەد موختاری جاف
https://t.me/Shewchira_m

هەموو جارێ شان بە شان و هەر لەگەڵ هاتنی تۆدا.. هەورێک خۆی ئەکا بە ڕۆحما و پڕە لە تریفەی تەڕ و پڕە لە لاسکە گیای بەردەم پڕژەی ئاوێکی چاوشین و پڕ لەو وردە ماسی‌یانەی کە خەیاڵم لەگەڵ خۆیدا شەپۆل شەپۆل بەرەو دەریاچەی قەسیدە و خەو ئەیانبا!
«شێرکۆ بێکەس»
https://t.me/Shewchira_m

بەیانییتان باش. من ناوم کتێبە هەزاران هەزار دەم و چاو و هەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە. جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی، لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک، لە ئازادی جاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز و لە تۆڵە و تاریکی... گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم و گەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسک جارێ مێم و جارێ نێر و زمانم سەدان زمانە و پێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ. من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە و وشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاو ئەو وەختەی منت بە دڵ بێ، ئەبمە جوانترین هاوڕێت. لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ و لەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی. من لە قوڕەوە کتێبم. هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم. من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبوو سبەی نەئەبوو مێژوو ون ئەبوو جاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم و جار وایش هەیە باریک باریک.
"شێرکۆ بێکەس"
https://t.me/Shewchira_m

هەرچیم دیوە، هەرچیم بۆ چاوت نووسیوە ، نایشارمەوە ! تا چۆک بدات لە دەرونتا دێوی گومان تا گەورەو بچووک بزانن خۆشم دەوێی… خۆشم دەوێی سەد بارتەقای دووری ئاسمان ...
نوســەر:مامۆستا پەشێو
https://t.me/Shewchira_m

سەرسام مەبە ئەگەر بڵێم لای ئێمە ڕێوی شێرە چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە مشک، پشیلە ڕاو ئەنێ داڵ بە هەڵۆ پێئەکەنێ کوێر چاو ساغە چاو سا
سەرسام مەبە ئەگەر بڵێم لای ئێمە ڕێوی شێرە چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە مشک، پشیلە ڕاو ئەنێ داڵ بە هەڵۆ پێئەکەنێ کوێر چاو ساغە چاو ساغ کوێرە نوسەر:مامۆستا شێرکۆ بێکەس https://t.me/Shewchira_m

ئاخ دەترسم ئێوارەیەک بە زریانی نیگای ساردت هەڵوەرینی گۆپکە و چرۆم لەو بەهەشتەم وەدەربێنی کە دەزانم هی من نییە بەڵام کردوومە بە هی خۆم
نوسەر:مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو
https://t.me/Shewchira_m

تا کەی چوون مەجنوون ویڵی هەردان بم تا کەی خەمزەدەی باری هیجران بم هەر ساتێ دووریت سەد ساڵەن جە لام دەردم کارییەن وە سەرگەردت بام بەزەییت بەیۆ وە جەستە و حاڵم ڕیشەم بەراما، هەرەس وە ماڵم
نوسەر: مامۆستا مەولەوی
https://t.me/Shewchira_m

جە بێ خاوی شەو ئەلوەدای سەحەر جە ناڵەی ئەعزا ، جە سۆزەی جگەر جە هاوار تەن ، جە ئەلوادەی گیان جە یاوای فەڵەک، ناڵەی ئەل ئامان
نـوســەر : مامۆستا مــەولەوی
شـەوچــرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m

"حاشا مه‌که‌" حاشا مه‌که‌ دوێنێ شه‌وێ دیتم ده‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ بووی دیتم ده‌گه‌ڵ مانگ پێکه‌نی ئاودیوی ئه‌و زه‌نوێره‌ بووی دیتم له‌ لێوی کانیا ، لێوت له‌سه‌ریا هه‌ڵنه‌گرت لێواری ڕووبارت بڕی، له‌و لێوی ئاوهه‌ڵدێره‌ بووی حاشا مه‌که‌ دوێنێ شه‌وێ‌، دیتم له‌گه‌ڵ سروه‌ی شه‌ماڵ نه‌رمان و نه‌رمان، تێپه‌ڕی، وه‌ک سۆزی ئارامی خه‌یاڵ گوێم لێ بوو ، سرته‌ت کرد ده‌گه‌ڵ، ڕیحانه‌کانی باغی مه‌ پێت پێکه‌نین و پێکه‌نی، وه‌ک زه‌رده‌یی لێوی مناڵ حاشا مه‌که‌ چون باوه‌شی گوڵ، ئه‌وڕۆ بۆنی تۆی ده‌دا سه‌وزه‌ی که‌ناری خونچه‌ بۆی هه‌نگاو و شوێنی تۆی ده‌دا ماچی کچێنیت دا به‌ گوڵ وا ڕوومه‌تی سوور هه‌ڵگه‌ڕا ئاونگی سه‌ر په‌ڵکی گوڵیش، تاوانی خوێنی تۆی ده‌دا حاشا مه‌که‌ دیتم ده‌گه‌ڵ کاروانی شیعری نیوه‌شه‌و سه‌رقافڵه‌چی بووی و له‌ دووت، دیار بوون ئه‌ویندارانی شه‌و حاشاش بکه‌ی خاڵه‌ ئیتر ، بڕوای وه‌هایه‌ عاقبه‌ت ڕۆژێ له‌ ده‌رگا دێیه‌ ژوور تا پێی بڵێی ، ڕابه‌ له‌ خه‌و
نوسەر: مامۆستا خاڵە قازی
شەوچرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m

قۆخ لەبەر ئەوەی چاوەکانم دوو دەنکە هەڵووژەی ڕەش بوون وەختێ کە تۆ داوات کردن یەکێکیانم دایە دەستت و ئەویترم بۆ خۆم هەڵگرت! ئەی کچەکە! بەڵام دڵم هەر قۆخێکە هەر یەکێکە ئەی نازانی ئەویش زووتر لەبەرەبەیانی تەمەندا کوردستانم پڕی پیاکرد ئەو فڕانی تۆ بزانە بەشت نادا..!
نوسەر:مامۆستا شێرکۆ ێکەس
شـەوچرا | şewçira https://t.me/Shewchira_m

خه‌یاڵی زوڵفی ده‌رناچێ له‌ دڵ تا ده‌رنه‌چێ ڕۆحم سپێراوه‌ خه‌زێنه‌ی به‌ختی ئێمه‌ به‌و سیا ماره‌ له‌شینی فیرقه‌تی ئه‌ودا ئه‌وه‌نده‌ ئه‌شكی سورم ڕیت به‌ ده‌وری جێگه‌ما تا بڕده‌كاتن دیده‌ گه‌ڵزارە
نوسەر: مامۆستا مه‌حوی
https://t.me/Shewchira_m