شەوچرا Şewçira
رفتن به کانال در Telegram
🌙 شەوچرا | Şewçira 📜 لاپەڕێک بۆ شێعر، هونەر و ئەدەبی کوردی 🖋️ وشە | هەست | هونەر | ڕۆشنبیری 🏔️ لە دڵی کوردستانەوە، بۆ هەموو دڵێکی کورد بۆ پیوەندی: @shawchirabot
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
510
مشترکین
-224 ساعت
-257 روز
-7430 روز
آرشیو پست ها
سڵاو هەڤالان
لە ئەمڕۆ بەدواوە هەموو شەوە سەعات ٢٣:٢٣ دەقە لقی ئەدبی (شێعر، چیرۆک، پەند، وێنە و هەرچی ڕەسەنایەتی کوردییە) دادەنێن.
بەسپاسەوە❤️
بێگانە
عەبدوڵڵا ئەفەندی لە لای سەرووی ماڵەکەوە دانیشتبوو. چاوی لە کوڕەزاکەی کرد و پرسی: «تۆ لە کام قوتابخانە دەخوێنیت؟»
کوڕەکە پێکەنی. «من زانکۆم تەواو کردووە.»
عەبدوڵڵا ئەفەندی سەرێکی لەقاند و گوتی: «لە خۆڕا نەیانگوتووە پیری و کەمبیری.»
عەبدوڵڵا ئەفەندی تەمەنی حەفتا و حەوت ساڵ بوو. چوار کوڕ و دوو کچ و چەند نەوەی هەبوو. لەگەڵ کوڕەگەورەکەی و خێزانەکەی دەژیا.
لەسەر دیواری ماڵەکەیان وێنەیەکی گەورەی سەردەمی لاویەتیی عەبدوڵڵا ئەفەندی هەڵواسرابوو. بە جلێکی سپی، لە تەنیشت ئاڵای تورکیا ڕاوەستابوو.
هەر کەسێک دەچووە ماڵەکەیان، عەبدوڵڵا بە شانازییەوە ئاماژەی بە وێنەکە دەکرد و دەیگوت: «ئێمە تورکی پاکین. باپیرانمان تورک بوون و نەوەکانمانیش دەبێت تورک بمێنن.»
هەمیشە دەیگوت: «پێویستە هەر مرۆڤێک خۆی بناسێت.»
چەند جار سەردانی "ئەنیتکابیری" کردبوو. کاتێک دەگەڕایەوە، باسی شکۆی مەزاری ئاتاتورکی دەکرد.
بەڵام لەم دواییانەدا کلیلەکانی ون دەکرد، ناوی خزمانی لەبیر نەدەما و جارێکیش بە هەڵە چووبووە ماڵە دراوسێ. دکتۆرەکان دەیانگوت نیشانەکانی نەخۆشیی ئالزایمێرن.
ڕۆژێک لەسەر سفرە، کەوچکەکە لە دەستی کەوتە خوارەوە. سەیری کەوچکەکەی کرد، پاشان سەری بەرز کردەوە و دەستی کرد بە قسەکردن.
کەس نەیدەزانی چی دەڵێت. تەنیا کوڕە گەورەکەی زمانی قسەکردنی باوکی ناسییەوە؛ بەڵام ئەویش لە قسەکانی تێنەدەگەیشت.
بووکەکەی پرسی: «باوکە گیان، چی دەڵێیت؟»
عەبدوڵڵا سەیری یەک بە یەکیانی کرد؛ وەک ئەوەی لە نێو کۆمەڵێکی بێگانە بە دوای کەسێکی ئاشنا بگەڕێت. کوڕەگەورەکەی دەستی گرت.
«باوکە گیان، لێت تێناگەین.»
پیرەمێردەکە بێدەنگ بوو. ڕەنگ لە ڕووی بڕا. ترسێک لە چاوەکانیدا دەرکەوت کە تا ئەو ڕۆژە کەسیان نەیدیبوو. پاشان دەستی بۆ دەرگاکە درێژ کرد.
لەو ڕۆژەوە، جاروبار بەو زمانە قسەی دەکرد. شەوان لەخەو هەڵدەستا و کەسێکی بانگ دەکرد. کاتێک لێیان دەپرسی چیت دەوێت؟ تەنیا سەیریانی دەکرد.
ڕۆژێک، کوڕەکەی بڕیاری دا باوکی بۆ ماوەیەک بباتە نەخۆشخانە. لەوێ ژوورێکیان بۆ دیاری کرد کە پەنجەرەکەی بە تۆڕی ئاسنین داپۆشرابوو.
شەوێک، بە دەنگی داخستنی دەرگایەک، عەبدوڵڵا لە خەو ڕاپەڕی. بە پەلە چووە سووچی ژوورەکە. کزۆڵکەی کرد و دەستەکانی خستە سەر گوێی.
پەرستارەکە هاتە لای، بەڵام عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە و زیاتر خۆی بە دیوارەکەوە نووساند.
لەو شەوەوە، هەر کاتێک دەرگایەک بە توندی دادەخرا، هەمان شت دووپات دەبووەوە. کەس نەیدەزانی لەو ساتانەدا چی دەبینێ.
لە ژووری بەرانبەردا، پیاوێک کە هاوڕێی نەخۆشێک بوو، چەند جار گوێی لە دەنگی عەبدوڵڵا بوو. ڕۆژێک بە هێواشی چووە بەر دەرگاکەی و پرسی:
«خاڵۆ گیان، تۆ کوردی؟»
عەبدوڵڵا بە دەنگێکی نزم گوتی: «پێیان مەڵێ من لێرەم.»
دەستی بۆ پەنجەرەکە درێژ کرد. لە پشت تۆڕەکەوە تەنیا دیوارێکی سپی دیار بوو، بەڵام ئەو شتێکی تری دەبینی.
«بڵێسەی ئاگر...ماڵەکەمان...»
دەنگی دەلەرزی.
«تکایە، من لەگەڵ خۆتان مەبەن.»
پیاوەکە پرسی: «خەڵکی کوێیت، خاڵۆ گیان؟»
عەبدوڵڵا سەیری پەنجەرەکەی دەکرد و دەیگوت: «منداڵەکانیان کۆ کردەوە.»
چەند ڕۆژێک دواتر، کاتێک عەبدوڵڵا ئارامتر بوو، دیسان پرسیاری لێی کرد:
«خاڵۆ گیان، خەڵکی کوێیت؟»
عەبدوڵڵا ماوەیەک ڕاما، پاشان گوتی: «دەرسیم.»
پیاوەکە پرسی: «تۆش لەگەڵ ئەو منداڵانە بوویت؟»
عەبدوڵڵا وەڵامی نەدایەوە. تەنیا دەیگوت: دایکم... دایکم... فرمێسک بە ڕووییدا دەهاتە خوارەوە.
ئەو شەوە، کابرا تا درەنگانی شەو بیری لە قسەکانی عەبدوڵڵا کردەوە. خۆیشی خەڵکی ناوچەی دەرسیم بوو. لە منداڵییەوە، لە گەورەکانی بنەماڵەی بیستبووی کە پاش سووتاندنی گوندەکان، منداڵان لە دایک و باوکیان جیا دەکرانەوە و دەبران بۆ ئوردووگاکانی پەروەردەی فاشیستی.
وشەکانی پیرەمێردەکە ئەو گێڕانەوانەی خستبوونەوە بیری؛ بەڵام نەیدەزانی ئایا عەبدوڵڵا یەکێک بوو لەو منداڵانە یان نا؟
چەند ڕۆژێک دواتر، کوڕە گەورەکەی عەبدوڵڵا هات و باوکی بردەوە. پیاوەکە ژمارەی کوڕەکەی وەرگرت و چەند ڕۆژێک دواتری سەردانیانی کرد.
پیاوە دەرسیمییەکە کەمێک بێدەنگ بوو، پاشان گوتی: «ببوورن، شتێک هەیە دەمەوێت پێتان بڵێم. لە نەخۆشخانە گوێم لە قسەکانی باوکتان بوو. بە کوردی قسەی دەکرد و گوتی خەڵکی دەرسیمە. منیش خەڵکی دەرسیمم. قسەکانی باوکتان، گێڕانەوەی پیرانی ناوچەکەی خستەوە بیرم. نازانم چی بەسەریدا هاتووە و ئایا پەیوەندیی بەو ڕووداوانەوە هەیە یان نا؟! بەڵام وتم باشترە ئاگادارتان بکەمەوە.»
لەو کاتەدا، عەبدوڵڵا ئەفەندی لە ژوورەکەدا دانیشتبوو. چاوی لە وێنەکەی خۆی کرد و بە کوردی پرسی:
«ئەمە کێیە؟»
پیاوە دەرسیمییەکە پرسیارەکەی بۆ کوڕەکەی وەرگێڕایەوە.
کوڕەکە سەیری باوکی کرد. پاشان چاوی بڕییە وێنەکە.
عەبدوڵڵا بە دەستی ئاماژەی بۆ وێنەکە کرد و جارێکی تر پرسی:
«ئەمە کێیە؟»
عیسا ئەحمەدی١٤٠٥/٠٨/١٣لەژێر کاریگەری ڕۆمانێکی بەختیار عەلی.
گەورەترین و باشترین لیستی 2k لەتەواوی هەموو تێلیگرام 🌟
لیستی ڕۆژهەڵاتی خۆشەویشت ☀️⃟🇹🇯
@Riklmm تبادل
@Master_Drama ڪەناڵی دراما
@damauit ڪەناڵی فلیم
@Reaction_Group1 ڕی ئاڪشن
گەورەترین و باشترین لیستی 2k لەتەواوی هەموو تێلیگرام 🌟
لیستی ڕۆژهەڵاتی خۆشەویشت ☀️⃟🇹🇯
@Riklmm تبادل
@Master_Drama ڪەناڵی دراما
@damauit ڪەناڵی فلیم
@Reaction_Group1 ڕی ئاڪشن
گەورەترین و باشترین لیستی 2k لەتەواوی هەموو تێلیگرام 🌟
لیستی ڕۆژهەڵاتی خۆشەویشت ☀️⃟🇹🇯
@Riklmm تبادل
@Master_Drama ڪەناڵی دراما
@damauit ڪەناڵی فلیم
@Reaction_Group1 ڕی ئاڪشن
