Nazilê|نازیلێ
رفتن به کانال در Telegram
سنوورەکان بشێوێنن من تامەزرۆی بۆن و تامی نیشتمانم چۆن هەنگ شەیدای گوڵە باخە منیش دڵداری نیشتمانم☀️ نەناسراو: http://t.me/HidenChat_Bot?start=7820304261
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
470
مشترکین
+624 ساعت
+147 روز
+1430 روز
آرشیو پست ها
دەستت بڕزێ
چاوت کوێر بێ
ڕێگەی ڕاستت کێوی قافی پڕهەڵدێر بێ
هەی کرم لە گۆشتت بدا
شێرپەنجە بە خوێنت فێر بێ
تۆ دەزانی ئەوەی کوشتت چ بوو کێ بوو؟!
پێشمەرگە بوو!
پشت و پەنا تێشووی ڕێ بوو...
عەبدوڵڵا پەشێو
ساڵانێکە بەهیوای هاتنی ڕۆژانێکی باشترم
بەڵام، نازانم بۆچی هەر ڕۆژانی ڕابردوو لەمڕۆ باشترن!
ئەحمەد مەحموود
Repost from Khawên|خاوێن
ئەوتەی هاتوومەتە ئەم کوردستانەوە
نە پێکەنین مافی هەیە بڕوێت
نە دڵخۆشی و نە بەختەوەریش!
لێرە
ئەوەیکە بە بەردەوامی دەڕوێت و گەشە ئەکا،
نەهامەتییەو
نەهامەتیو
نەهامەتی...
نازێ
کە شەهید دەمرێ
بۆ چرکەیەکیش دڵی ناوەستێ
تەنییا لێدانی دەگۆڕێ
لە دڵی خۆیەوە بۆ دڵی خاک...!
شێرکۆ بێکەس
من گەرووی دایکی شەهیدم پڕ بە کوردستان دەڵێم
نیشتمانی دابەشی من چوار نییە یەک دانەیە!
ئەم جیهانە چۆڵوھۆڵ و من غەریبێکم نەناس
نیشتمانی خـــۆم دەوێ، دنیای گڵاوم بۆ چییە؟
جەلال مەلەکشا
