🦋گلاره🦋
رفتن به کانال در Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
557
مشترکین
-124 ساعت
+107 روز
+6130 روز
آرشیو پست ها
557
ئازیزەکەم، وەک چۆن بەهار
ئاسمانی شینی خۆش دەوێ
یان پەپوولەی هەرد و نزار
هەنگی دڵدار، گوڵی باخی ژینی خۆش دەوێ خۆشم دەوێی🩵
557
ئەو وەختەی کە بووی بە عاشق
عەشق ئەتکا به شمشاڵ و
ئەتنێ بە لێوی خۆیەوە
ئەوسا ئیتر تۆ دڵۆپی حەسرەتیت و
لە بەردەمی ماشقەدا
وردە وردە ئەتوێیتەوە!
بە بێ ئەوەی پێبزانێ
عاشق سەری خۆی داوەتە دەست نادیارێ
جارێک ئەبێ بە گەواڵەی
شێت و وێتی کەنار زەریا و
جارێکی دی بە باگژەی نیوەشەوی
جادەی شارێ! ❤️
557
منی تۆ ، هەموو شەوێ
هێزی خەیاڵت ، وڵاتی هەستم داگیر ئەکا
دڵم ئەکەوێتە بەر ، پەلاماری خۆشەویستیت
ئەکوژێ ئەبڕێ
بەخۆما دێمەوە بەرخۆدانم نییە
بێ دەسەڵاتم ، هیچم پێ ناکرێ
تەسلیمی دەستی خەیاڵم
بەڵێ من داگیرکراوی عەشقی تۆم....🍁
557
نیازم وابوو
بۆت دەسگیر کەم ئەستێرەی ئاسمانی زەبەند.
پەلکەزێڕینەت بۆ بگرم، بۆتی بکەم بە کەمەربەند...
557
نیازم وا بوو،
بتکەم به چەپکه نێرگزێک،
بۆ سەر مێزم
له سەرمای شەوی زستانا،
گەرمت کاتەوه ئامێزم ...
🦋پەشێو🦋
