🦋گلاره🦋
رفتن به کانال در Telegram
چەندە لە نیشتمانم ئەچم بێ دەسەڵات ، ماندوو ، خەمبار غەریب ، بێزار ، شێواو ، نەحەساوە
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
419
مشترکین
+1124 ساعت
+497 روز
+16130 روز
آرشیو پست ها
422
گەر دەقیقەیەک دیار نەبی
سەعات دڵی ئەوەستێت و
ماڵ کوێر ئەبێ و
پەلکەگیای ساوا ئەمرێت و
شەقام ئەگری و
باڵندەکان ڕەش ئەپۆشن و
شیعریش بۆ خۆی هەڵئەوەرێ🍂
شێرکۆبێکەس
422
قڕمان دەکەن؟
قوڕتان بە سەر!
دوای مردنیش لێ ناگەڕێین
نیشتمانمان بکەن بە ماڵ
لێ ناگەڕێین
گۆشتمان بخۆن وەک قەل و داڵ
شایی بکه‌ن ده‌یکه‌ین به شین
پرسه دانێن کاستان ده‌که‌ین به پێکه‌نین
ده‌بینه له‌که‌ی زمان و تانه‌ی سه‌رچاو
ده‌بینه مووی ناو خۆراک و خڵته‌ی ناو ئاو
تا چرای ئێمه ده‌سووتی
ئێوه هه‌رگیز ڕووناکایی نابینن به چاوی خۆتان
په‌شێو
422
له ڕووی چاوانی تۆ ئەم کوردستانە خوڵقاوە
شەنگ و شیرین🌊
پڕ لە کێشە و زام و برین
پڕ لە ئەوین
پڕ لە ڕەنج و شۆڕش و خەم
پڕ لە ستەم
422
وه بیرمه له مه‌کته‌با ده‌یان پرسی
دوو دانه دوو ده‌کاته چه‌ند
هه‌موو تێکڕا ده‌یان گووت ده‌کاته چوار
که چی ئه‌من له حیساب دا نومره‌ی که‌مم ده‌هێناو
ده‌هاتمه خوار ئه‌ویش ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه
لای من وابوو دوو دانه دوو ده‌بن به یه‌ک
نابێ به چوار لای من وابوو
ددان و دوو لێوو زمان نابن به چوار
ده‌بن به زار به تێکڕایی ده‌که‌ن هاوار
لای من وابوو دوو ده‌ستو دوو لاقی مرۆڤ
نابن به چوار له له‌شێک دا وا دێنه کار
لای من وابوو گه‌ڕه‌ک خانوو کۆڵان شه‌قام
نابن به چوار ده‌بن به شار
تێیدا ده‌ژین ده‌وڵه‌مه‌ندو خه‌ڵکی هه‌ژار
لای من وابوو کولکه‌و ڕیشه لق و گه‌ڵا
نابن به چوار ده‌بن به دار
هێندێک کورتوو هێندێک درێژ وه‌کو‌و چنار
لای من وابوو ئه‌وین و دڵ جوانی و پاکی
نابن به چوار ده‌بن به یار له لای دڵدار
ئه‌و هه‌مووه هیوا دوو به دوو ده‌بن به یه‌ک
نابن به چوار یه‌کجار زۆرن
به‌ڵام له کوێ دێنه ژمار
ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌زانم
ئه‌گه‌ر له‌شم سه‌د پارچه‌که‌ن
بمده‌نه ژێر گوله‌و ڕه‌گبار بچمه سه‌ر دار
قسه‌ی دڵم دێته سه‌ر زار
کوردستان وڵاتێکه‌و نابێ به چوار
