﮼جێــژوان
رفتن به کانال در Telegram
تۆ جریوەی داڕستانی جێژوانی🍃♥️. https://t.me/HarfChatBot?start=d84d3cab425b
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
211
مشترکین
+124 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
211
هەندێک جار مرۆڤ بە بێ دەنگی دەشکێت؛
نە کەسێک دەزانێت چی بەسەری هاتووە،
نە خۆی توانای قسەکردنی هەیە.
تەنها پێدەکەنێت و وادەردەخات کە باشە،
بەڵام لە ناوەوە هەموو شتێک وێرانە.
هەندێک کەس دەڕۆن و دەڵێن
«کات هەموو شتێک چاک دەکات»،
بەڵام کات تەنها فێرت دەکات
چۆن لەگەڵ برینەکانت بژیت.
211
مردن هەر دێ...
جا ئیتر من
لێی بترسم یا نەترسم،
بەڵام داخم ئەو داخەیە
لە ناو گۆڕا
چۆن بتوانم
لە هەواڵی تۆ بپرسم؟.
211
هەموو شتێک وەک جارانە،
تەنها من ئەو کەسە نیم کە جاران بووم…
هەندێک برین نابینرێن،
بەڵام هەر ڕۆژێک لە ناوخۆتدا زیاتر دەقووڵێن.
211
خەڵک پێدەکەنن، قسە دەکەن، دەڕۆن و دێن؛
بەڵام تۆ لە ناوخۆتدا هەموو شتێکت تێکچووە...
هیچ کەس نازانێت چەند جار خۆت لە خۆت پرسیوە:
«من چیم کرد؟»
«لە کوێ هەڵەم کرد؟»
«بۆچی هەموو شتێک وا گۆڕا؟»
«بۆچی هەر کاتێک دڵم بە کەسێک دەبەستم، لە کۆتاییدا خۆم دەبمە تاوانباری هەموو شتێک؟»
لە دەرەوە شاید هەر پێدەکەنم...
شاید وەڵامی «هیچم نییە» بدەم...
بەڵام من لە ناوخۆمدا ماندووم...
لە خۆم تاوانبار کردن ماندووم...
لە هەموو شتێک دووبارە لێکدانەوە ماندووم...
لە ترسی ئەوەی کە نامهەوێ کەسێک لە دەست بدەم ماندووم...
من تەنها دەمەوێت جارێک کەسێک سەیری ئەو بێدەنگییە بکات و بزانێت:
پشت ئەو بێدەنگییەوە، دڵێک هەیە کە زۆر قسەی هەیە و ناتوانێت بیانکات...
و شاید قورسترین شت ئەوەیە:
خۆت لە ناو خۆتدا ئەوەندە ماندوویت کە نازانیت
چۆن خۆت کۆ بکەیتەوە.
