د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
رفتن به کانال در Telegram
نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
444
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
ئەنجامی تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی ١٢ و چەند پەیڤەک.
بۆ ئەوانەی نمرەی دڵخوازیان بەدەست هێناوە:
-پیرۆزبایتان لێدەکەم، خوا کۆششتان قبوڵ بکا.
- بەنمرەی باڵاتان مەغرور مەبن، بەڵکو بە فەزڵی خوای گەورەی بزانن، دەستی دایبابتان ماچ بکەن ، سوپاسی مامۆستاکانتان بکەن.
-بە بڵاوکردنەوەی نمرەکانتان ئازاری ئەو قوتابی و خانەوادانە مەدەن، کە نمرەی دڵخوازیان بەدەست نەهێناوە.
-لەو رۆژانەدا بە زیکر و نزا، خۆتان بخەنە ناو قەڵای قایمی خوای گەورە، لە دەست حەسوود و چاو دژوواران.
-ئایا لە کوێ وەردەگرێن و؟ پاشان هەلی کارت بۆ دەڕەخسێ؟ لەکۆتاییدا لەبوارەکەتدا سەرکەوتوو دەبی؟ بۆ ئەوانەو هی تر، داوای کۆمەک لە خوا بکەن، بە عیبادەت و رەوشتی جوان لە خۆتانی رازی بکەن.
بۆ ئەو قوتابی و خانەوادانەی نمرەکانیان بەدڵ نیە:
-دڵ تەنگ مەبن، ئازاری خۆتان مەدەن، خۆشی ژیانی خۆتان و خانەوادەکانتان، بە قوربانی نمرە مەکەن.
- بواری سەرکەوتن لە ژیان زۆرن، زۆر نمرەکەممان بینین، لەژیانی دونیا و رەوشت، لە نمرەداران سەرکەوتووتر بوون.
-شکستی نمرە کەمی -ئەگەر بەشکت هەژمار بکرێ- بۆ قوتابخانە و مامۆستاکانتان مەگێڕنەوە، بەڵکو دەکرێ ئەو بابەتە بکەنە هەلێک بۆ بەخۆدا چوونەوە.
-ئەوانە هەڵەن گەر وابزانن سەرکەوتنی ژیان، بەندە بە کۆلێژەکانی پزیشکی و ئەندازیاری، هەر پسپۆریەکی ناو زانکۆکان مێرگی سەرکەوتنە بۆ ئەوانەی ئەسپی خۆیانی تێدا تاودەدەن، وەک: پسپۆریەکانی زانستە ئیسلامیەکان، مێژوو، زمان، ئیدارە و بزنس ھتد.
لەکۆتایدا: هەر بوار و ئاستێکی زانست، گەر ئاوێتەی خودا ناسی و رەوشت بەرزی نەبێ، فلسێک ناهێنێ...
د. ابراهیم ملا احمد سەنگەسەری
٢٤ی موحەڕڕمی ١٤٤٨ک ٩-٧-٢٠٢٦ز
الخلاصة في القواعد الفقهية عند الشافعية 28 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/Lx2JG2CrCAo?si=2No-86QJcuP-41g4
Repost from Rand ڕەند
+5
قیبلەنما بناسن.
ئاشنای مامۆستایان و پڕۆگرامی خوێندنی خولی قیبلەنما بن.
چاوەڕوانی کرانەوەی دەرگای ناونووسین بن.
#ئەکادیمیای_ڕەند #خولی_قیبلەنما
هیجڕەتی عوسمانی کوڕی عەففان و روقیە خاتوون -خوا خوا لێیان رازیبێ:
رَوَى الْبَيْهَقِيُّ بسنده عن قَتَادَةُ قَالَ: إِنَّ أَوَّلَ مَنْ هَاجَرَ إِلَى اللَّهِ تَعَالَى بِأَهْلِهِ عُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَt، سَمِعْتُ النَّضْرَ بْنَ أَنَسٍ يَقُولُ: سَمِعْتُ أَبَا حَمْزَةَ يَعْنِي أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ يَقُولُ خَرَجَ عُثْمَانُ بْنُ عَفَّانَ وَمَعَهُ امْرَأَتُهُ رُقَيَّةُ بِنْتُ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ إِلَى أَرْضِ الْحَبَشَةِ، فَأَبْطَأَ عَلَى رَسُولِ اللَّهِ ﷺ خَبَرُهُمَا، فَقَدِمَتِ امْرَأَةٌ مَنْ قُرَيْشٍ، فَقَالَتْ: يَا مُحَمَّدُ، قَدْ رَأَيْتُ خَتْنَكَ وَمَعَهُ امْرَأَتُهُ. قَالَ:» عَلَى أَيِّ حَالٍ رَأَيْتِهِمَا؟« قَالَتْ: رَأَيْتُهُ قَدْ حَمَلَ امْرَأَتَهُ عَلَى حِمَارٍ مِنْ هَذَا الدِّبَابَةِ، وَهُوَ يَسُوقُهَا. فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ:» صَحِبَهُمَا اللَّهُ، إِنَّ عُثْمَانَ أَوَّلُ مَنْ هَاجَرَ بِأَهْلِهِ بَعْدَ لُوطٍ علیه السلام«
ئەنەسی کوڕی مالیک دەڵێ: عوسمانی کوڕی عەففان لەگەڵ خاتوو روقیەی کچی پێغەمبەر ﷺ بەرەو ولاتی حەبەشە رۆیشتن، ماوەک هەواڵیان نەگەیشتە پێغەمبەر ﷺ، هەتا ژنێکی قورەیشى هاتەوە مەککە و، گوتی: زاوایەکەتم دیت، ژنێک لەگەڵ بوو.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: چۆنت دیتن؟
ژنەکە گوتی: زاوایەکەتم دیت، ژنەکەی سواری گوێدرێژێک کردبوو و لێیدەخوڕی.
پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: خوایان لەگەڵبێ، بەڕاستی عوسمان یەکەم کەسە -لەپاش لوط پێغەمبەر بە خێزانەوە کۆچ دەکا.
پێویستە تێبگەن… لەمەودوا بێدینی عەیبەیە.
يا الله لێت بەزیادبێ، پاش هەوڵی زۆری بێدینان بۆ رازاندنەوەی گۆرانی لای خەڵکی و، ناشرینکردنی دین و قورئان، ئەوەتا نەوەیەکی موبارەک، بەئەوپەڕی شکۆ و، بەجلی رەسەنی فەقێیەتی و، پڕ بەدەمی دەڵێ:
«الحمد لله گۆرانیم لەبەر نیە، سوپاس بۆ خوا، ئەوە فەزڵی خوای گەورەیە کە من حافز قورئانم، هەموو قورئانم لەبەرە…».
یا رب العالمین، ئەو نەوجەوانە بپارێزە، نمونەی زۆر بکە.
د. ابراهيم ملا احمد سەنگەسەری.
١٩ ذو الحجة ١٤٤٧ک ٥-٦-٢٠٢٦ز
العلامة المُعمَّر الشيخ محيي الدين القادري القطَني (١٨٩٢-١٩٩٧م):
(شهدتُ كل الحروب والحِقَب السياسية التي مرَّتْ بسورية منذ عام 1900م حتى الآن، ولم أصفِّق لأحد؛ لا لملِك ولا رئيس ولا أيِّ ذي منصب حتى ألقى الله وهو عني راض).
2026-05-29
وتاری هەینی
ناونیشان: لە ئادابەکانی کۆڕ و دانیشتنەکان (من آداب المجالس).
قەت بایی نەبی بە مەیلی پاشـــــــا
بۆ زەردەخەنەی مـــــــــەكە تەماشا
سەد ساڵ بۆی بمری كەلێت توڕەبوو
ئەڵێ نایناسم نەمــــــــــدیوە حاشا
نامی
م.عبدالکریمی مودەڕیس
2026-05-22
وتاری هەینی
وتار خوێن: م ملا بڕوا خەلەکانی
ناونیشان : تۆ بەرپرسیاری لە هەوڵدان، نەک لە ئەنجام
گەیشتن بە وێستگەی رەزامەندی.
لە (یەحیای کوڕی مەعاذ ٢٥٨ک)پرسیار کرا:
کەی بەندە دەگاتە وێستگەی ڕازیبوون؟ فەرموویی: کاتێک خۆی لەسەر چوار بنەما جێگیرکرد، لە چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ پەروەردگارەکەیدا.
بەندەکە بەو جۆرە لەگەڵ پەروەرندەی دەردەدڵ بکا:
-ئەگەر پێم ببەخشی، وەریدەگرم.
-ئەگەر لێم بگریەوە، ڕازی دەبم.
-ئەگەر جێمبهێڵی دەتپەرستم.
- ئەگەر بانگم بکەی، وەڵام دەدەمەوە.
سەرچاوە: مدارج السالكين لابن القيم 2/172
أدب الدين والدنيا 26 | د. ئیبڕاهیم سەنگەسەری
https://youtu.be/ZTlugmdMgKU?si=d7-kjommMzr_QVPp
