قەڵەم دار
رفتن به کانال در Telegram
باسەکە قەڵەمی دار نییە..
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
243
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-27 روز
+2930 روز
تعداد پستها
در حال بارگیری داده...
واکنشها
نظرات
ستارههای تلگرام
بهترین پستها بر اساس
در حال بارگیری داده...
تجزیه و تحلیل انتشار
پست ها | ديناميک بازديد ها | |||||
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ
في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائي
ڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون..
شەوتان شاد
. | 56 | 2 | 0 | 11 | Loading... | |
َ
ئیبن قەیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت ئەفەرموێ:
مَن ذاق لذّة القُربِ منَ اللّهِ ثُم انتكَسَ، فإنّهُ يعِيشُ فِي الدُنيا معَـذبًا، لا راحَةَ الجَاهِلينَ، ولا لذّة العارِفيِنَ.
واتە/
ئەوەی لەززەتی نزیکی لە اللە ﷻ بچێژێ ، پاشان لێی دوورکەوێتەوە ، ئەوا ئەو کەسە ژیانێکی ناخۆش ئەژی لە دنیادا ، بەجۆرێک ، نە ئاسودەیی جاهیل و خوا نەناسانی هەیە ، نە لەززەتی عاریف و خواناسان..
لەو نێوەندەدا ون دەبێ..
. | 63 | 4 | 0 | 11 | Loading... | |
ئینسان دەگاتە حاڵەتێک کە
لا راحَةَ الجَاهِلينَ، ولا لذّة العارِفيِنَ
نە ئاسودەییێکی هەیە وەکوو جاهیلێ ، نە لەززەتی عاریف و خواناسێ..
چۆن ئینسان وای بەسەر دێ؟
. | 74 | 2 | 0 | 10 | Loading... | |
ئێوارە و بەردەرگا و ئەم دەنگە..
. | 79 | 3 | 0 | 8 | Loading... | |
ببورن برادەران ، چەند هەڵەیێکی تێدابوو ئەو پۆستە بۆیە دیلیتمان کرد ، ان شاء اللە تەواوی قەسیدەکە بەیەکەوە دائەنێین..
. | 86 | 0 | 0 | 9 | Loading... | |
َ
ئەمە تەنها 10 بەیتی سەرەتان
. | 1 | 0 | 0 | 0 | Loading... | |
أبكيك لو نقع الغليل بكائي
وأقول لو ذهب المقال بدائي
بۆت دەگریم ، ئەگەر گریان تینوێتی ناخم بشکێنێ ، وە قسە دەکەم ، ئەگەر دەربڕین و قسەکردن بتوانێ دەرد و خەمەکانم ببا و چارەسەری کا
وأعوذ بالصبر الجميل تعزياً
لو كان بالصبر الجميل عزائي
پەنا دەبەمە بەر ئارامگرتنێکی جوان بۆ ئەوەی دڵی خۆم بدەمەوە ، بەو هیوایەی ئەو ئارامگرتنە ببێتە هۆی دڵدانەوە و ئارامبونەوەم..
طوراً تكاثرني الدموع وتارة
آوي إلى أكرومتي وحيائي
جارێ فرمێسکەکانم بەسەرمدا زاڵ دەبن و جارێکی دیکەش پەنا دەبەمە بەر کەڕامەت و شکۆی خۆم ( واتا لەبەر کەسایەتیم ناگریم )
كم عبرة موهتها بأناملـي
وسترتهـا متجمـلاً بردائـي
چەندین جار بە سەری پەنجەکانم فرمێسکەکانم شاردەوە و تێکم دا و بە پۆشاکەکەم دامپۆشی ، تاوەکوو وا دەریخەم کە باشم و هیچ فرمێسک و گریانێ لەگۆڕێ نییە..
أبدي التجلد للعدو ولو درى
بتململي لقد اشتفى أعدائي
لەبەر چاوی دوژمنانم وا دەریدەخەم کە باشم و زۆر خۆڕاگرم ، بەڵام ئەگەر ئەوان بیانزانیایە کە حاڵم چۆنە و چەنێ بێ قەرارم ، ئەوا زۆر بەم حاڵەم دڵخۆش دەبوون و دڵیان ئاوی دەخواردەوە..
ما كُنتُ أُذخَرُ في فِداكِ رَغيبَةً
لَو كانَ يَرجِعُ مَيِّتٌ بِفِداءِ
هیچ شتێکی بەنرخ و گرانبەهام نەدەهێشتەوە و درێغیم نەدەکرد لەپێناو فیداکردنت ، ئەگەر بتوانرایە کەسی مردوو بە فیداکاری بگەڕێنرێتەوە
فارَقتُ فيكِ تَماسُكي وَتَجَمُّلي
وَنَسيتُ فيكِ تَعَزُّزي وَإِبائي
بەهۆی خەمی تۆوە ، هەموو خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنم لەدەستدا و لێیان جیابومەوە ، وە هەرچی شکۆمەندی و نەفسبەرزی و عیززەتێک کە هەمبوو ، هەموویم لەبیرکرد.. ( واتا بەهۆی دووری تۆوە ئیدی بەلامەوە گرنگ نییە کەسێکی چۆنم م چۆن دەردەکەوم ، شکۆ و کەسایەتیشم بەلاوە گرنگ نەماوە )
كَم زَفرَةٍ ضَعُفَت فَصارَت أَنَّةً
تَمَّمتُها بِتَنَفُّسِ الصُعَداءِ
چەندین هەناسەی قوڵ هەبوون لەسینەمدا لاواز بوون تاوەکوو بوون بە ناڵە و ئاهـ ، وە دواتر بەهۆی هەناسە ساردیەوە ئەو ناڵانەم تەواوکرد ( منیش لە وێنە شعریەکەی تێناگەم ..)
وَجَرى الزَمانُ عَلى عَوائِدِ كَيدِهِ
في قَلبِ آمالي وَعَكسِ رَجائي
ڕۆژگار وەکوو پیشەی هەمیشەیی و عادەتی خۆی کە پڕە لە فێڵ و تەڵە ، هات و هەموو هیواو ئاواتەکانمی هەڵگێڕایەوە و ئەوەی ڕویدا تەواو پێچەوانەی هیواو خواستەکانی من بوون..
قَد كُنتُ آمُلُ أَن أَكونَ لَكِ الفِدا
مِمّا أَلَمَّ فَكُنتِ أَنتِ فِدائي
من هەمیشە ئەمەلم بەوەبوو کە خۆم بکەمە قوربانی و فیدای تۆ لەبەرامبەر هەر بەڵاو ناخۆشیەکدا ، بەڵام پێچەوانە بویەوە و تۆ لەپێش من ڕۆشتی و من تەنها مامەوە.. | 3 | 0 | 0 | 0 | Loading... | |
دوای نزیکەی سێ مانگ ، شەوێکم بەسەردا هات کە نەتوانم تێیدا بخەوم..
. | 94 | 1 | 0 | 23 | Loading... | |
کـەسانێک هەن وەکوو ڕکابەر ئەتبینن ، لەکاتێکدا تۆ هەرگیز هەستت پێی نەکردووە.. | 91 | 1 | 0 | 15 | Loading... | |
دەمێکە بیر ئەکەمەوە
نەمزانی چی لەگەڵ دابنێم..
ئێوە شتێ بگونجێنن
. | 91 | 0 | 0 | 11 | Loading... | |
رَمَانِي الدَّهْرُ بِالأَرْزَاءِ حَتَّى
فُؤَادِي فِي غِشَاءٍ مِنْ نِبَالِ
ڕۆژگار هێندە تیری کارەسات و نەهامەتی تێگرتم ، تاوەکوو ئەم تیرانە بوونە بەرگێک بۆ دڵم
فَصِرْتُ إِذَا أَصَابَتْنِي سِهَامٌ
تَكَسَّرَتِ النِّصَالُ عَلَى النِّصَالِ
ئیدی وایلێهات ، ئەگەر تیرێکی دیکەی بۆ بهاوێژن ، ناگاتە دڵم ، بەڵکوو بەر ئەو تیرانە ئەکەوێ کە پێشتر لە دڵمدا چەقیون..
- المتنبي | 91 | 4 | 0 | 9 | Loading... | |
بَلَى، أَنَا مُشْتَاقٌ وَعِنْدِيَ لَوْعَةٌ
وَلَكِنَّ مِثْلِي لَا يُذَاعُ لَهُ سِرُّ
- ابو فراس الحمداني
واتە/
بەڵێ ، من تامەزرۆم و ناخم پڕە لە ئازارێکی سوتێنەر ، بەڵام مرۆڤێکی خاوەن شکۆی وەک من ، هەرگیز سێڕڕ و نهێنی و ئازارەکانی بۆ خەڵکانی دیکە بەیان ناکا ، و شکۆی خۆی لەبەرامبەر ئازاردا دەپارێزێ..
. | 92 | 4 | 0 | 11 | Loading... | |
جا ئەم بەیــتە لـە بەیتەکەی عنترة ئەچێت کەمێک
حكم سُيوفَكَ في رِقابِ العُذَّلِ
وَإِذا نَزَلتَ بِدارِ ذُلٍّ فَاِرحَلِ
شمشێرەکەت بەکاربھێنە لەسەر ملی ئەوانەی ولۆمەت دەکەن یا سەرزەنشتت دەکەن وئەگەر لە شوێنێکدا خۆتت بینیتەوە کە ڕێزت ناگیرێ یان بەچاوێکی کەم تەماشات دەکەن، ئەوا ئەو شوێنە جێ بهێڵە. | 115 | 1 | 0 | 11 | Loading... | |
وَفِي الأَرْضِ مَنْأًى لِلْكَرِيمِ عَنِ الأَذَى
وَفِيهَا لِمَنْ خَافَ القِلَى مُتَعَزَّلُ
لەسەر ئەم زەوییە شوێنی زۆر هەیە کە مرۆڤی بەڕێز بتوانێت لە ئازار ( سووکایەتی) دوور بکەوێتەوە.
هەروەها ئەوەی لە ڕق و پشتگوێخستن یان نەخوازران بترسێت، دەتوانێت شوێنێکی تر
بدۆزێتەوە و لەو بارودۆخە دوور بێت.
مَنْأَى = شوێنی دووربوونەوە یان دورەپەرێزی
القِلَى = ڕق، بێزاری، پشتگوێخستن.
مُتَعَزَّل = شوێنی گوشەگیری یان جێگایەک بۆ دوورکەوتنەوە.
شعرەکەش هی (شنفری) ییە کە ناوی خۆی (ثابت بن أوس الأزدی )ییە و شاعیرێکی سەردەمی جاهیلیە | 118 | 1 | 0 | 9 | Loading... |

