باهۆز | bahoz
رفتن به کانال در Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
285
مشترکین
+324 ساعت
+107 روز
+1630 روز
آرشیو پست ها
برای ئازیز،
بەڕاستی پێویست ناکات نیگەران بیت، کەناڵەکەت فرە فرە جوانە
ئەو گۆرانیانەی کە دای ئەنەیت پڕن لە ژیان و ڕۆح، هەستێکی خۆشت پێدەبەخشن.
بەردەوام بە، چونکە بەڕاستی کارەکانت جوانن و موهیمن و ڕۆژانە باشتر دەبن.
سوپاس بۆ زەحمەت و چالاکیو
#مامۆستا_ناسر_ڕەزازی
مەقام :
#بۆت_نووسیم
گــۆرانــی :
#ئەرێ_هۆ_لەیل
#MP3
◾️◽️◾️◽
@NaserRazazi
"سروودی ژن"
ژن ئەی مایە و ماک و ھەوێن
ئێوە زەریان گەر بھەژێن
بوومە لەرزەن گەر بلەرزێن
دەسا ھەستن ئەی بێبەشان
بۆ مافی یەکسان شان بەشان
ئەی ژنانی دایکی زەوین
ئەی ژنانی ڕەنج و کەوین
ئەی ژنانی زام و ئەوین
ئەستێرەمان لەئێوە زا
گەردنتانا شەو چرا
مێژووی ئێوە جیھانی بوو
زامی ئێوە بارانی بوو
دژی ئێوە نەزانی بوو
دەسا ھەستن ئەی بێبەشان
بۆ مافی یەکسان شان بەشان
باڵاتان باڵای وڵاتە
سنگتان کەلی ڕۆژ ھەڵاتە
بوونات ڕۆژی پڕ لەھاتە
ئەستێرەمان لەئێوەزا
گەردنتانەشەو چرا
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
ئەو بارانە پەستم دەکا
کە ڕەشەبای لەگەڵدا بێ
پەست دەبم بەو گوڵەگەنمەی
لەگەڵ ژەنگا
پەنجەیان تێک هەڵشکابێ!
ئەی بارانی ساڵی نەهات:
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
بێ ڕەشەبا و بێ دەنگ وەرە
ئەی گوڵەگەنمی زێڕکفتم:
ئەگەر هاتی بێ ژەنگ وەرە
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
هەروەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای!
کاتێ بە تەنیا دێیتە لام،
مەمکی دایکم
سواری پشتی چیاکان دەبێ،
چیاکانیش دێن
دەرگەی ژوورە خەمگینەکەم دەکەنەوە،
ناوچەوانی دەرکراوم
ماچ دەکەن و دەیسڕنەوە
✍ عەبدوڵڵا پەشێو
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە!
هەروەک لەناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیە
دوو پیاڵەشم هەیە بۆ چای!
عەبدوڵڵا پەشێو
خاکەلێوەم پەنج و تارەن
هەرچی ساڵ خۆزگە وه پارەن
سۆتێوەنیو نەرە لالۆ،
شەکەتەنا فره لالۆ..!
مەولەوی گیان
