باهۆز | bahoz
رفتن به کانال در Telegram
ڕۆحم بە گۆرانی و شێعر دەژێت... مۆسیقا هاودەمێکی بێ منەت. @Bahoozmbot
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
281
مشترکین
+324 ساعت
+77 روز
+1430 روز
آرشیو پست ها
ڕێبوارێکم ئازا و بە زیبک و زاکوون
دەبڕم چۆڵ و چیا و پێدەشت و بێروون
بەرهەڵستم دەکەم هەپروون بە هەپروون
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ، بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
کەند و کۆسپ هەنگاوم پێ ناکا شل
بێتە سەر ڕێم هەزاران گابەردی زل
بەهێزی شان و باهۆ پێی دەدەم تل
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
پێم گرتەوە، دەرچووم لە دارەدارە
ڕێم گرتەوە ڕێگای «قازی» و «ئاوارە»
نامترسێنی گوللە، پەتک، سێدارە
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
بەو خوێنانەی لەو ڕێبازە ڕژاوە
گوڵی ئاڵی سەربەستی کورد ڕواوە
منیش بەدڵی پڕ لە هیوا و بڕواوە
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
ڕۆڵەی کوردم فێری هەوراز و لێژم
تا زۆر بڕۆم زیاتر ئارەق بڕێژم
کورتتر دەبێ ڕێگای دوور و درێژم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
ناڕەومەوە لە داوەڵ و تارمایی
زۆرم دیوە بوولێڵە و تاریکایی
دێنم بەو شەوگارە ڕەشە دوایی
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
من پەروەردەی بن سێبەری ئەشکەوتم
گەلێک جاران لە چاڵاوی ڕەش کەوتم
هاتمە دەرێ، هەدام نەدا، نەسرەوتم
دەڕۆم بەرەو ئاسۆ بەرەو ئاسۆی ڕوون
دەڕۆم دەڕۆم تا ترۆپکی ڕزگاربوون
✍هێمن موکریانی
