گڕوگاڵی پاش ئێوارە
رفتن به کانال در Telegram
هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
203
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
چاوم ئەبەستم و پەردەی خەیاڵم لائەدەم
چیتر ئەم دونیا ناتوانێ جوان بێ
ئەرێ گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بگەڕێمەوە بۆ کونجی خەیاڵم و خۆم گرمۆڵە کەم بەڵکو لەوێڕا ئیتر ئەم چەپەڵییانە نەبینم
درۆ چەپەڵییە، خیانەت چەپەڵییە، دزین چەپەڵییە، بەجێهێشتن و ڕۆشتن چەپەڵییە!
تازە ئیتر خەیاڵیشم چەپەڵ بووە بە دەستی درۆزنتان؛ تازە ئیتر ڕێگای ڕاکردنم نییە لە دەستتان
ئەتوانم سەیرتان بکەم و چەپڵە لێبەم بۆتان!
وە کاتی خواردنی ژەمی نیوەڕوانە بەوە بیر بکەمەوە: ئەرێ دوێنێشەو چیم وت؟
کاتێ یەکسەر نێت نەبوو، ڕۆژانی ئەوەڵ چوومە ناو فایلە کۆنەکانم و شتێکی تایبەتم دی؛ لانیکەم بۆ خۆم!
دەقێکی کۆنەیە و ڕامیاری هاوڕێم ئەیخوێنێتەوە
دۆزینەوە و دیتنەوەی وەکوو ئەوە بوو پاڵتاوێکت دوای ساڵێ بکەیتە بەر و دەست بکەی بە باخەڵێکیدا و ببینی پوڵی تێدا جێماوە! هەستێکی وا جوان:)
خودی نوسین و خوێندنەوەکەش هی ساڵێ و وردەیە لەوەو پێشە
قسمت این بود، چرا از تو شکایت بکنم؟
یا در این قصە بدنبال مقصر باشم
شاید اینگونە خدا خاست مرا رنج دهد
تا برازندهٔ نام خوش شاعر باشم…
Repost from N/a
ئالانیچما ڕاش ئینا دلێ گەورەکانە
سەرکەوتەبی نازار گیان
نەسرەوتەی تا سەرکەوتەی🌹
Repost from KIZH
ڕەگەکانم هەموو بدڕی
دڵۆپێکیتر شعر نادۆزیتەوە
توێکڵی ئەم شیعرەش بگریتەوە بەشی ماچێکیتر خوێن نابینیتەوە
هەمووم لە سەر ئەوینە دۆڕاند.
سپاس کاک ئالان
بۆ دواجار
هیجرانیترین ئاوازی خۆتت خوێند بۆم
منیش دوای خواحافیزییەکی درێژ و دووهەفتەیی
کاتێ سەیری ئاوێنەیەکم ئەکرد و وەکوو جاران،
تۆم تیا نەئەدی
لە قووڵایی چاوی خۆما
دوایین شێعرم بۆ کێشای و
پاییز خۆش!
وا بێ کە یاران، تووشی نەیەن…
ئەمە جوانە کە لە بارودۆخی ئێستات ماندو بی و هەوڵ بدەی باشتری بکەی
شتی جوانتر بەدەس بێنی
ئەم وەڕەزییە لە ئەوینیشدا بینراوە بەداخەوە..
وە ئەمەیە تاریک و ڕوونیی مرۆڤ
*کۆی هەندێ مەسەلە و قسەن کە لە خوێندن و بیستن لە ئازیزانی شارەزان، ڕەنگە بەو شێوەش نەمتوانی بێ مەبەستە کە بگەینمە لاتان
حەز ئەکەم نەزەری ئێوەش ببیسم
وە گەر هەڵەیەک ئەبینن ڕاستی بکەینەوە
جارێکیان لە جێیەک دامنا حەز ئەکەم لێرەش داینێمەوە و لەسەری قسە بکەم
شتێکی وا بو پێم وا بێ:
مرۆڤ هەمیشە لە نێوان ئاوات و وەڕەزیدا لە هاتوچۆدایە.
مەسەلەن سەیر کەن،
شتێک هەیە زۆر خۆشت ئەوێ و هیوایەتتە پێی بگەی، ئیسە ئەو شتە وەسیلەیەک بێت، جێگا و مەقامێک بێت، یان کەسێک بێت
کە پێی نەگەشتوی زۆر زەوقت بۆی هەیە بەڵام کە گەشتی پێی وردە وردە بۆت ئاسایی ئەبێتەوە و ڕەنگە لێی وەڕەز بی
ڕەنگە زۆر بۆتان پێش هاتبێ.
هاوڕێیەک باسی ئەکرد، ئەیوت کە بۆ یەکەمجار لەگەڵ فڵانەکەس قسەم کرد زۆر زەوقم بۆی هەبو کەچی ئێستا هێندە دیومە و قسەم لەگەڵ کردووە بۆم ئاسایی بوەتەوە
ئەمە وێنەیەکی جوانە لە خولیا و وەڕەزی
زۆربەی کاتان ئەم وەڕەزی لە شتە ئەبێتە هۆی پێش کەوتن، وە هەندێک کات ڕەنگە جوانی لێ دەر نەیەت..
وەکو ئەوە کەسێکت خۆش بوێ و لێی وەڕەز بی
