fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گڕوگاڵی پاش ئێوارە

گڕوگاڵی پاش ئێوارە

رفتن به کانال در Telegram

هەموو شتێک بەتاڵە هونەر و ئەدەبیات نەبێ. 📚🍁📝🌞🎧 ▪️ئالان ڕەحمانی شێعر و شتانێ تریش! 🟠Castbox: https://castbox.fm/vc/6781200

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
203
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
#Goranî • @Girugal

ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پێک بگەینەوە ئاخۆ یەکتری بناسینەوە؟ ئاخۆ لە زمانی یەکتر بگەین؟ ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان پێک بگەینەوە ئاخۆ بەهانەیەک بدۆزینەوە بۆ ئاخافتن؟ یان دەرفەتێک بۆ لێبوردن؟ -ڕەفیق سابیر #Poem • @Girugal

بنیادەم دوو جاران لەدایک دەبێت: جارێکیان لە دایکی خۆی.. جاری دووەم لەو ژنەی کە خۆشی دەوێت..! -شێرزاد حەسەن-
بنیادەم دوو جاران لەدایک دەبێت: جارێکیان لە دایکی خۆی.. جاری دووەم لەو ژنەی کە خۆشی دەوێت..!
-شێرزاد حەسەن-

-چ وەشێنێ، چێشێنێ؟ +گوڵێنێ🌱😊 -نا، یانی نامێشان چێشەن؟ +گوڵێنێ دەی🌹☺️ -نامێشان چێشەن نامێ؟ +گوڵێ🙂 -کورە نامەکێشان +دەی بخو
-چ وەشێنێ، چێشێنێ؟ +گوڵێنێ🌱😊 -نا، یانی نامێشان چێشەن؟ +گوڵێنێ دەی🌹☺️ -نامێشان چێشەن نامێ؟ +گوڵێ🙂 -کورە نامەکێشان +دەی بخوا نمەزانوو🥲 ——— جە وتووێژو من و ئەڏالێ پاڵو بۆیسانەکەیشەنە🥲😂 #Bîrekan • @Girugal

هەموو هەینیەک خۆشم دەوێی هەی نیەکەی من
-تەڵعەت تاهیر-

ئەی دڵ، مزگانی، ئاما کۆچی یار شای شادی سەر دا، خەمان کەرد فیرار ها گەرد و غوبار مەحمەل دیارەن دەک لێڵاویت بۆ چۆنت قەرارەن؟ چون بەدەن جە تاو هیجرانی باڵاش ئەسڵەن هازو هێز نەمەندەن جەلاش فیراقش بەو تەور تەوانا سەندەن پا قووەی ڕەفتار جەلاش نەمەندەن فرسەتەن ئەڕواح بشۆ وە پێشواز پەردەی بینایی تۆ پەی پایەنداز دیدە فەرش بووزۆ وە سەتحی ڕێشدا تاکە سەمەندش پا بنیۆ پێشدا عەینەین! وە ئەسرین ئاوپاشی ڕاش کەر نەک گەرد بنیشۆ وە گۆنای دڵبەر با شای خاڵخاسان جەمین پەڕەی گوڵ وەی ئەساسەوە یاوۆ وە مەنزڵ مەولەوی گیان ——— سەرنجی ئەم شیعرە بدەن.. یەکێتی مانا و یەکێتی وێنەگەل، ستوونی بوونی وێنەکان و پێداهاتنە خوارێکی ڕێک و پێک سەرەتا و کۆتاییەکی جوان و بەکەڵک بۆیە هەمیشە ئێژم مەولەوی دووسەد ساڵ لەمەوبەر شیعری نوێی وتووە! #مەلەکووتی_ئەعلا

گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە غونچە بەم شیرینییە قەت نەی‌شەکەر نەیکردووە نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باخەوان وەی کر
گوڵبنی قەددت لە قوببەی سینە غونچەی کردووە غونچە بەم شیرینییە قەت نەی‌شەکەر نەیکردووە نەخل و ڕوممان پێکەوەن، یا باخەوان وەی کردووە سەروی هێناوە لە سێب و بەی موتوربەی کردووە ▫️نالی 📸مەکس دوپن

زوڵفت گەر شێت نەبوایەن نەئەبوونە ماری گرێ گرێ ئەبوونە ماری ساف و ڕاسا سەر ڕێی هیچ ڕێبوار و ئاشقێکی هەژاریشی نەئەگرت #Gorani • @Girugal

شێعر و شێعرییەت و شاعیریی ڕەفیق سابیر زۆر جوان و جیاوازە لە کەسی تر ناچێ بۆیە هەمیشە لە کاتی خوێندنەوەی شێعرەکانی زەوق و شەوقێکی سەیرم هەس چون ئەزانم لەگەڵ شتێکی چاوەڕێنەکراودا ڕووبەڕوو ئەبمەوە؛ چی وتن و چۆن وتنی ڕەفیق ڕۆحی وێڵ و تینووی ئێمە بە شوێنی شێعردا ئەلاوێنێ دێڕ بە دێڕی ڕەفیق بخوێننەوە…

هاوارم کرد: خۆت پەنادە! زەمانێکی بێ ئامانە تەمەنمان بە خۆڵ دەدێرێت چارەنووسمان بە کۆچێکی وێڵ دەسپێرێت. زەمانی ئاگربارانە! چەن
هاوارم کرد: خۆت پەنادە! زەمانێکی بێ ئامانە تەمەنمان بە خۆڵ دەدێرێت چارەنووسمان بە کۆچێکی وێڵ دەسپێرێت. زەمانی ئاگربارانە! چەند هاوار کەین جیهان مەستی کەرنەڤاڵی ئاژاوەیە چەند دوور بارکەین هەوارگەمان کەلاوەیە. زەمانێکە ئەڤین تەمەنی خۆڵاوی ناشواتەوە درزی دڵ پڕ ناکاتەوە گوڵەکەم چاوەڕێ مەکە! ڕووباری لێڵ خنکاوەکان ناداتەوە. ڕووباری لێڵ خنکاوەکان ناداتەوە.
-ڕەفیق سابیر-

بە لا الە الا اللە هەموو شەوێ لە مردن ئەگەڕێمەوە

تا دۆزینەوەی ناوونیشانی ئەو کۆڵانە قسەی ئێمە زۆر و کاتی ئێمە کەم و ئاسمانیش کە بارانی [نا گیانی من ئیتر نا!] ئێستا ئیتر دێرە من ناوی زۆرێک لەو کۆڵانانەم لە یاد نەماوە… شیعرەکە خۆی عەزەمەتە خوێندنەوەکەی شەکیبایی دووپاتی کردگەسۆ✨ #poem • @Girugal

هەموو کەس (لە چاوەڕوانی گۆدۆ)دا خەوی لێ ئەکەوێ!
هەموو کەس (لە چاوەڕوانی گۆدۆ)دا خەوی لێ ئەکەوێ!

بخوا برا نەگبەتی و بەدبەختی زۆرە ئیتر دوا قۆناغی ئەوەیە مارێکی ژاراوی بێتە سەر ڕێگات و نەختێکی بمێنێ بدا پێتەوە🐍😂 جا ئەگەر ئەو کەسەی پێکەوە بووین نەیەت و بێژێ (کورە بااااااڵێ😏😁)

بۆ حەسانەوە لەگەڵ چایی و جارێکی تر گوێ گرتنی تاکەژەنییەکی جیاوازە و زۆر جوان و داهێنەرانەیە؛ بیبیسن✨ #مەلەکووتی_ئەعلا #takejenî • @Girugal

جا هەر پەی باسو بلاگریی، ئی کسمە وردە وردە خەریکەن مەوۆ خاترە و ویەردە چی شارەنە بازێ ئیسە خەریکێنێ کەم کەم دەس پەنە مەکەران😂 دەردە یۆ و دوێ نیەنێ…

کە نووسەر بووە بلاگر و بلاگریی کرد، ئەشێ هەرچی بەرهەم و ئەسەر و نوویسە و کتێو و یادداشتی هەیە لوولەی بکەی بیکەیتە باخەڵیا.

شمە فێرێندێ. فێرێندێ هەمیشە قەرزارێ بیدێ و نەتاودێ تەخفیف بڏەیدێ فێرێندێ هەڵای کرا دووکانەکەتان نەڏان و مەشیۆ ئی پووڵەیە جە هەژاری بساندێ فێرێندێ خەڵکی بە درۆزن و فێڵباز و بازیگەر بزاندێ فێرێندێ ڕەفێقو دز و شەریکو قافڵەی بیدێ فێرێندێ دولار لوان سەر فێرێندێ ئیتر نەسانیۆوە پەیتان فێرێندێ خاترێ گێردێ کەلاوەو منەتی فێرێندێ ژیانتان بە چرکە حەسێو کەردێ فێرێندێ فێرێندێ فێرێندێ ئینێ و هەزاری تەری، نە بەخاترەو ئانەیە کە پاسەنە، بەڵکوو چون فێرێندێ شمە، هۆ گەواڏینە فێرێندێ!

ئەم جیهانە وڵاتی ئێمە نییە. با بڕۆین هاوڕێم، ئەی شیعر جیهانێکی دیکە لەولا چاوەڕێی.. هەنگاوە بریندارەکانی ئێمە دەکا
-فەرهاد پیرباڵ-