fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

رفتن به کانال در Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
231
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
کڵۆ کڵۆی بەفر، لە ئاسمانەوە خۆی فڕێ دەداتە باوەشی زەوی؛ ڕێک وەک ڕۆحی من! هەر نیشتنەوەیەکی، توانەوەی ڕۆحی منە لە دڵی خاکدا... بەفر بە خەندەوە دێتە خوار و دەتوێتەوە، ڕۆحی منیش، لە خۆی دەئاڵێ و زۆیر دەبێت و... دەتوێتەوە!🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

(حوکمی بێداریی ڕۆح) ڕێک وەک ئەو کاتەی کە دایکێک کۆرپەکەی لە ئامێز دەگرێ؛ ئەو دایکەی کە جیهانی، هەم بە جوانی و هەم بە جەور و ج
(حوکمی بێداریی ڕۆح) ڕێک وەک ئەو کاتەی کە دایکێک کۆرپەکەی لە ئامێز دەگرێ؛ ئەو دایکەی کە جیهانی، هەم بە جوانی و هەم بە جەور و جەفا و سەختی چەشتووە... لایە لایەی بۆ دەخوێنێ و ناشزانێ؛ باسی جوانییەکانی سروشت بکات، یان باسی مرۆڤ، بە هەموو زام و برینەکانیەوە! منیش... ڕۆحی خۆمم لە باوەش گرتووە؛ دەم و هەناسەم دەخەمە پاڵ هەستیەوە، بە پەنجەکانم دیلاونمەوە و بە هێمنی پێی دەڵێم: بنوو... لایە لایە، ڕۆحی شیرینم؛ بنوو... بنوو، کە حوکمی بێداریی ڕۆح، ئەگەر بە نابەدڵی بێت، کوشندەیە! 🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

پاره‌ای برف از آسمان می‌افتد روی زمین درست مثل روح من هر نشستنش ذوب روح من است در دل زمین برف می‌رقصد و ذوب می‌شود روح من به خودش می‌پیچد و ذوب می‌شود.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

چی بوو چیت لێ کردم. 🎤مامۆستا حەسەن زیرەک https://t.me/Galawezhnamekaro

رفیق خوب و شایسته؛ رفاقت حقیقی. در روزهای سخت: پشتت می‌ایستد، حتی وقتی سکوت می‌کنی. شنونده است، بدون قضاوت و داوری. دستت را می‌گیرد، نه از سر ترحم. در روزهای خوش: صادقانه با تو شاد می‌شود. خود را از تو پائین‌تر یا بالاتر نمی‌بیند. آینه‌ات باقی می‌ماند و گذر زمان را فراموش نمی‌کند. رفیق خوب و شایسته، هم‌زمان سایه‌ای در آفتاب و چراغی در تاریکی است.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

هاوڕێی باش و چاک و ڕاستەقینە کێیە؟ لە ڕۆژە سەختەکاندا: پشتت دەگرێت، تەنانەت کاتێک بێدەنگیت. گوێگرە، بەبێ بڕیاردان و دادوەری. دەستت دەگرێت، نەک بەزەیی پێتدا بێتەوە. لە ڕۆژە خۆشەکاندا: ڕاستگۆیانە لەگەڵت دڵشاد دەبێت. خۆی لە تۆ بە نزمتر یان بەرزتر دانانێت. وەک ئاوێنەت دەمێنێتەوە و تێپەڕبوونی کات لەبیر ناکات. هاوڕێی چاک و باش، لە هەمان کاتدا سێبەرە لەبەر خۆرەتاودا و چراشە لە ناو تاریکیدا. https://t.me/Galawezhnamekaro

قوی‌ترین انسان‌ها نه آنهایی هستند که فریاد می‌زنند حالشان بد است، و نه آنهایی هستند که همیشه می‌خندند. قوی‌ترین‌ها شب‌ها با خود درگیر می‌شوند، صبح‌ها دوباره برمی‌خیزند، و می‌دانند چه وقت سکوت کنند و چه وقت سخن بگویند. آنها درد را دفن نمی‌کنند؛ می‌فهمندش. می‌شکنند، اما در شکست ساکن نمی‌مانند. لبخندشان نقاب نیست؛ اثر عبور است. و اگر هنوز ایستاده‌اند، نه از سر شانس، بلکه چون خود را رها نکرده‌اند.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

کاتێک مرۆڤ کەمترین توانای بۆ ئەنجامدانی کارێکی ئەخلاقی هەبێت، خۆشاردنەوە لە پشت 'سەرکێشی نەکردن' (ریسک نەکردن)، زۆرجار پاساوێکە بۆ هەڵاتن لە بەرپرسیارێتی، نەک بڕیارێکی ئەخلاقی.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

نەخشەی سەربەخۆیی؛ لە ئایینەوە بۆ نەتەوە 💎📜 ئەم دەقەی خوارەوە، پوختەی دیمانەیەکی قووڵی نووسەر و بیرمەند «سەیید موحەممەدئەمین
نەخشەی سەربەخۆیی؛ لە ئایینەوە بۆ نەتەوە 💎📜 ئەم دەقەی خوارەوە، پوختەی دیمانەیەکی قووڵی نووسەر و بیرمەند «سەیید موحەممەدئەمین واژی»یە لەگەڵ مامۆستا «دکتۆر ئەبووبەکر کاروانی». لێرەدا دەردەکەوێت چۆن شێخ عوبەیدوڵڵا تەنیا ڕێبەرێکی ئایینی نەبووە، بەڵکوو یەکەمین داڕێژەری «نەخشەی سەربەخۆیی کوردستان» بووە: 🔹 باوکی نەتەوایەتی: دکتۆر کاروانی دەڵێت شێخ یەکەم کەس بووە کە داواکاریی سیاسی لەسەر بنەمای «شوناسی جیاوازی کورد» خستووەتە ڕوو. 🔹 ئاگایی لە گۆڕانی سەردەم: شێخ تێگەیشتبوو کە ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و قاجاری خەریکی هەرەسن و دەبێت کورد «مشووری ماڵجیایی و سەربەخۆیی» خۆی بخوات. 🔹 ئیسلام و نەتەوایەتی: شێخ ناسنامەی ئیسلامیی بەستەوە بە خاکی کوردستانەوە، نەک بە گوێڕایەڵی بۆ سوڵتان. 🔹 خیانەتی زلهێزەکان: ئینگلیز و ڕووسەکان لە جیاتی پشتگیری لە مافی ڕەوای کورد، یارمەتیی عوسمانی و قاجارییان دا بۆ سەرکوتکردنی ڕاپەڕینەکە. 🔗 بۆ خوێندنەوەی تەواوی دیمانەکە کلیک لێرە بکەن: https://telegra.ph/شێخ-عوبەیدوڵڵای-نەهری-باوکی-ئاگایی-و-ناسیۆنالیزمی-کوردی-12-25

بۆ مێژوو: وەفاداریی شاعیرێک بۆ ڕێبەرەکەی . ✍🏻دوکتۆر کاروانی، مامۆستای ئەخلاق، سیاسەت، نووسین و کوردبوونی خاڵسی من، لوتفیان ف
+1
بۆ مێژوو: وەفاداریی شاعیرێک بۆ ڕێبەرەکەی . ✍🏻دوکتۆر کاروانی، مامۆستای ئەخلاق، سیاسەت، نووسین و کوردبوونی خاڵسی من، لوتفیان فەرموو و ئەم زانیارییە بەپێزەیان بۆ ئەم قوتابییە هەمیشەیییەی خۆیان نارد؛ دەقێک کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیی نێوان «وەفایی» شاعیر و بنەماڵەی «شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری». کڕۆکی بابەتەکە: وەفایی شاعیر تا کۆتا هەناسە بە دڵسۆزی بۆ ڕێبازی نەتەوەیی و ئایینیی شێخ ماوەتەوە و تەنانەت یاداشتەکانی خۆی لەسەر داوای «شێخ عەبدولقادر»ی کوڕی شێخ نووسیوەتەوە. پرسیارێکی مێژوویی: بۆچی وەفایی لە یاداشتەکانیدا کە لە ناو جەرگەی ڕووداوەکان بووە، باسی مێژووی سیاسی و سەربازیی شێخی نەکردووە؟ ئایا ئەمە پاراستنی بەرژەوەندییەکی باڵای نەتەوەیی بووە، یان تەنیا ویستوویەتی وەک شاعیرێکی پاک و دوور لە جەنجاڵی سیاسەت بمێنێتەوە؟ سوپاسی بێپایان بۆ دوکتۆر کاروانی بۆ ناردنی ئەم زانیارییە ورد و مێژووییە. https://t.me/Galawezhnamekaro

نەخشەی ڕێگایەک بۆ سەربەخۆیی: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز 📐📜 تا کەی وەک «بووکەڵە» لەناو مێژوودا دووبارە دەبینەوە؟ کاتی ئەوە هاتووە لە جیاتی «تەقلید»، پەنا بۆ ئاگایی بەرین. ئەم وتارە تەنیا نووسین نییە، بەڵکوو مانیفێستۆیەکی فکرییە کە تێیدا باسی ئەمانە دەکەین: ✅ چیرۆکی شێتەکە: بۆچی سوودی ڕاستەقینە لە (٢=١) دایە؟ ✅ ئەو ئاگایییەی لەدایک نەبوو: ڕەخنەیەک لە مێژووی دوای پێشەوا قازی. ✅ سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز: حەوت وەسیەتنامەی فەلسەفی بۆ ڕێبەر و نووسەری کورد. ✅ تینوێتی بۆ سەربەخۆیی: مێژووی شێخ عوبەیدوڵڵا و جۆزێف کۆکران. «سەربەخۆیی یانی نەتەوەکەم بە زمانی کوردی و لەناو خاکی خۆیدا بیر بکاتەوە؛ نەک بەو شێوەیەی کە بڕیاری بۆ دەدەن.» 🔗 بۆ خوێندنەوەی دەقی تەواوی پڕۆژەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن: https://telegra.ph/پڕۆژەی-فکریی-کارۆ-فەلسەفەی-ئاگایی-و-سەربەخۆیی-12-25

ئەم گۆرانییە بە زمانی ڕەسەن و شیرینی کوردیی کرمانجی، ئێستا گەیشتووەتە ٢٢ ملیۆن بینەر لە یووتیووبدا. واتە، زمان، فەرهەنگ، مێلۆدی و سۆزی جوانی ئێمەیان بە چاو و گوێی جیهان گەیاندووە. ڕاستەوخۆ، کارێکی بەنرخ و بەپێزە بۆ فەرهەنگی نەتەوەکەمان. 🎤مەم ئارارات Mem Ararat https://t.me/Galawezhnamekaro

(وەسیەتنامەیەک بۆ مێژوو: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز.) ئەمە تەنیا گرافیکێک نییە، ئەمە نەخشەی ڕێگایە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ببێتە ڕ
(وەسیەتنامەیەک بۆ مێژوو: سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز.) ئەمە تەنیا گرافیکێک نییە، ئەمە نەخشەی ڕێگایە بۆ هەر کەسێک کە دەیەوێت ببێتە ڕێبەر یان نووسەری ڕاستەقینەی ئەم نەتەوەیە. لە دنیایەکدا کە تژییە لە «بووکەڵەی دەست» و «هەویری ژێر دەست»، ئێمە پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ: ✅ ئیمان بە وشە ✅ بەرپرسیارێتیی بڕیار ✅ دادوەریی ویژدان ئەم سێگۆشەیە حەوت کۆڵەکەی فەلسەفی لە خۆ دەگرێت کە دەبنە پارێزەری ناسنامەی نەتەوەیی و کەرامەتی تاکەکەسی. سێگۆشەی حەوتەمی پیرۆز: وەسیەتی ڕێبەر و نووسەری نەتەوە نووسەر و ڕێبەری نەتەوە، دەبێت بڕواداری وشەکانی بێت؛ چونکە وشە هێزی خوڵقاندن و وێرانکردنی تێدایە. دەبێت بڕواداری گەلەکەی بێت؛ واتە باوەڕی بە ژیری و توانای ئەوان هەبێت، نەک لە سەرەوە بۆ خوار سەیریان بکات. دەبێت خاوەنی وشەکانی بێت و وەک ئامرازی پەیوەندی بەکاریان بهێنێت، نەک وەک «بووکەڵەی دەست یان هەویری ژێر دەست بێت». دەبێت خاوەنی بڕیارەکانی بێت و بەرپرسیارێتی هەموو هەڵبژاردنەکانی هەڵبگرێت، بێ ئەوەی بیانوو بهێنێتەوە یان گوناە بخاتە ملی کەسانی تر. دەبێت باوکی نەتەوە بێت، نەک باوکی ئایدۆلۆژیایەک؛ خزمەتکاری خەڵک بێت، نەک ئەسیری ئایین یان دۆکتراینێکی تایبەت. دەبێت ڕێبەری تەواوی نەتەوە بێت، نەک ڕێبەری باڵێک؛ یەکگرتوویی بخوڵقێنێت، نەک لێکترازان. و لە کۆتاییدا، دەبێت دادوەر بێت؛ دادوەری خۆی و دادوەری گەلەکەی. بە بوێرییەوە ڕەخنە بگرێت و بە دادپەروەری بڕیار بدات. ئەمە نە یاسای ناو کتێبەکانە و نە دروشمی سیاسەتمەداران؛ ئەمە وەسیەتی ئێمەیە، لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی تر.🇫🇮 https://t.me/Galawezhnamekaro

بێ هیوایی و ئومێد، لەگەڵ ڕۆح و چیرۆکی ژیان، ڕووبارێکن لە ناخی چیادا، ڕانەوەستاوە، بەڵکو ڕەوان و زیندووە... وەک ڕووبارێکی خرۆشان! https://t.me/Galawezhnamekaro