fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

رفتن به کانال در Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
231
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
کرمانجی: چاوڕەشا من،وەرە با من؛ئەز نەخۆشم، تۆی‌سەبەبا من. سورانی: چاوڕەشی من،وەرە لای من؛ من نەخۆشم،هۆکارەکەشی‌تۆیت. https://t.me/Galawezhnamekaro

یا رب... من، با تمام خستگی‌هایم آمده‌ام؛ با دلی لرزان، اما ایمانی استوار. اگر راه را گم کردم، اگر صبرم به پایان رسید، اگر در میانهٔ مسیر از پا افتادم، دست مرا رها مکن. تو، همان خدایی هستی که از دل‌های شکسته، زیباترین امیدها را می‌رویانی، و روشن‌ترین راه‌ها را می‌گشایی. پس مرا به حال خود وامگذار؛ که پناهی جز تو ندارم. آمین. https://t.me/Galawezhnamekaro

من پشتێکی بریندارم له‌ قامچی خۆم ڕاپه‌ڕیوم من لافاوێکی لاسارم له‌و که‌نارانه‌ هه‌ڵساوم که‌ ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنیوم نانیشمه‌وه‌ نانومه‌وه‌. بی ئارامم، ئارامی من چرایه‌ک بوو ڕه‌شه‌بای ده‌ورم خوێنی ڕشت بێ به‌زه‌ییم به‌زه‌یی من زه‌ریایه‌ک بو بینیان پێوه‌نا و هه‌ڵیان مشت خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن دان و میرو برای یه‌کن خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن خوێن و زه‌ورو برای یه‌کن خوێڕین ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن ماسی و چنگاڵ، مشک و جه‌واڵ ده‌ست و چزو برای یه‌کن قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن په‌تو گه‌ردن گوێزدان و مو برای یه‌کن. وه‌رن خه‌ڵکه‌ له‌ نێچیر و زام بپرسن بڵێن تو خودا خه‌نجه‌ر هه‌یه‌ زام تیمارکا؟ ڕاوچی هه‌یه‌ نێچیر نه‌خوا؟ ده‌ خه‌ڵکه‌ له‌ کا بپرسن قه‌ت ئاگری ساردی دیوه‌؟ له‌ هێلانه‌ی مه‌ل بپرسن به‌ نیازی ماچ، مار قه‌ت ده‌می تێ ژه‌نیوه‌؟ ده‌ له‌ دار به‌ڕو بپرسن ته‌وری دیوه‌ داربڕ نه‌بێ؟ ده‌ له‌ که‌رێکیش بپرسن گورگی دیوه‌ که‌ردڕ نه‌بێ؟ قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن ته‌وری برای داریش هه‌یه‌ قه‌حبه‌ن ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن ماری شیرین ژاریش هه‌یه‌ ✍🏻عەبدوڵا پەشێو https://t.me/Galawezhnamekaro

Ez, tu û Kurdistan...
Ez, tu û Kurdistan...

به همین دلیل، عاشق عکس‌ها هستم. آن‌ها، تنها شاهدان خاموش لحظه‌هایی هستند که ثابت می‌کنند روزی، حتی اگر فقط برای لحظه‌ای کوتاه
به همین دلیل، عاشق عکس‌ها هستم. آن‌ها، تنها شاهدان خاموش لحظه‌هایی هستند که ثابت می‌کنند روزی، حتی اگر فقط برای لحظه‌ای کوتاه، همه‌چیز درست بود… همه‌چیز زیبا بود… این عکس، آغوش من و مادرم است؛ در استکهلم، پیش از آن‌که راهی کوردستان ڕۆژهەڵات شود. آن روز، هیچ‌کداممان نمی‌دانستیم این آغوش، روزی این‌همه ارزشمند خواهد شد. سال‌هاست که من در فنلاند زندگی می‌کنم؛ اما بخشی از دلم، هنوز در همان لحظه مانده است؛ در همان آغوشی که دیگر تکرار نمی‌شود. شاید ارزشِ واقعی بعضی لحظه‌ها را نه هنگام زیستن، که سال‌ها پس از گذشتن آن‌ها می‌فهمیم. یادش، همیشه با من است. 🤍🕊️ https://t.me/Galawezhnamekaro

کەی ڕەوایە…….. https://t.me/Galawezhnamekaro

🎤 مامۆستا شەهرام نازری "دیشب که حالی با لب پیمانه کردم مستانه گیسوی غزل را شانه کردم" ئەو کاتەی مرۆڤ ڕووبەڕووی ڕاستەقینەی دەروونی خۆی دەبێتەوە و ئەوین لە سنووری عەقڵی حیسابگەر بەولاتری دەبات، عەشق لەدایک دەبێت و هونەر دەخوڵقێت. https://t.me/Galawezhnamekaro

ساڵێکی لە بۆکان عەلی خەندان گوتبووی: 📌« ت… کەوێ ڕژیم ڕووخاوە بەڵام هێندە قەرزدار کەس وەخۆی ناگرێ». 🤣🤣🤣 https://t.me/Galawezhnamekaro

“شیرین من ،بیا به بالینم ،” “شیرین من، بی حالم، بیا به بالینم، “ “تو باور ندارید ٬تاب‌و‌توان من را و به‌دیدارم نمی‌آیی” https://t.me/Galawezhnamekaro

Repost from کوردناسی
زۆربەمان لە خەوێکی قووڵداین و وا دەزانین بێدارین؛ ئێمە لە زیندانی وەهمدا دەژین و ناوی دەنێین «ژیان». ئەگەر پێت وایە ئەم بیرۆکە دەکرێت ببێتە هۆی پرسیارکردن و بێداربوونەوە، تکایە بڵاوی بکەرەوە. ڕەنگە یەک دەق، دەستپێکی بێداریی یەک کەس بێت… و بێداریی یەک کەس، دەستپێکی گۆڕانی نەتەوەیەک. ✍🏻کارۆ مەعرووفیان🇫🇮 📌 Shared by NahriQazi • Rojhelat https://t.me/KurdologyK

چەند ئازیزێک کە بۆ من ئۆلگوی دەورانی گەنجیم بوون و ئێستاش هەر ڕێزدارن، هەروەها بەڕێزێک لە دۆستان، لەسەر بەشێک لە نووسراوەکەم پەیامیان ناردووە و چەند پرسیار و لێکدانەوەیەکیان هێناوەتە گۆڕێ. هەر بۆیە، بە پێویستم زانی چەند خاڵێک بە ڕوونی و بێ پێچوپەنا بخەمە ڕوو. یەکەم؛ مەبەستم لە «دین»، بە هیچ شێوەیەک ئیسلام وەک دینی ملیۆنان موسڵمان یان بڕوا و ئیمانی کوردانی موسڵمان نەبووە و نییە. مەبەستی من، ئەو خوێندنەوە توندڕەوانە و سیاسییانەیە لە دین؛ هەر ئەو بیروباوەڕەی کە تاقمێکی وەک داعش، ئەلقاعیدە و ڕەوتە توندڕەوەکانی دیکە بە خراپ کەڵکوەرگرتن لە ناوی ئیسلام بڵاویان کردووەتەوە. هەروەها، لە ڕوانگەی منەوە، ئەو حکوومەتانەی کە بەسەر بەشە جیاجیاکانی کوردستاندا زاڵن و من وەک دەسەڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان دەیانبینم، هەموو کات دینیان وەک کەرەستەیەک بۆ ڕەوایەتیدان بە دەسەڵات، سەرکوتکاری و پێشبردنی سیاسەتەکانی خۆیان بەکار هێناوە. من خۆم کوردێکی موسڵمانم و باوەڕم بەو ئیسلامەیە کە لەسەر بنەمای خۆشەویستی، ڕەحمەت، ئەوین، برایەتی، هاوکاری، هاوسۆزی، دادپەروەری و کەرامەتی مرۆڤ دامەزراوە؛ نەک ئەو ئیسلامەی کە توندوتیژی، ڕقەبەرایەتی، کافرکردن و سڕینەوەی ئەوانی دی پاساو دەداتەوە. ئەگەر باوەڕمان بە کەلامی خوا هەبێت، هیچ کەس ناتوانێت زیان بە دینی ڕەسەنی خوا بگەیەنێت. ئەگەر کەسانێکیش کەلامی خوا وەلا بنێن و حەدیسی سازکراو و دەستکردی مرۆڤ بکەنە جێگرەوەی، ئەوە ئیتر من هیچ قسەیەکم نامێنێت. خوای گەورە خۆی لە سوورەتی «حجر»، ئایەتی ٩دا دەفەرموێت: «بەڕاستی ئێمە خۆمان ئەم یادەمان (قورئان) دابەزاندووە و بەدڵنیاییەوە هەر خۆشمان پارێزەری دەبین.» هەروەها، کاتێک دەڵێم سەر بە هیچ حیزبێکی سیاسیی کوردی و هیچ حیزب یان ڕەوتێکی سیاسیی دینی نیم، ئەم قسەیە بێ ترس، بێ پێچوپەنا و بێ هیچ پارێزێک دەدرکێنم. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەندامی حیزبێکیش بووبام، هیچ شەرم و ترسێکم لە درکاندنی نەدەبوو. ئەمە هەڵبژاردنێکی ئاگایانە و کەسیی خۆمە و بە هیچ جۆرێک بە واتای حاشاکردن یان بێڕێزیکردن بە کەسانی تر یان حیزبێکی سیاسی و دینی نییە. ڕەنگە لەسەر کەسایەتییەکانی وەک پێشەوا قازی محەممەد، دکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و گەورەپیاوانی دیکەی نەتەوەی کورد بنووسم، بەڵام ئەمە بە واتای وابەستەیی حیزبی نییە. من ئەم کەسایەتییانە بە هی یەک حیزب و لایەن نازانم؛ بەڵکوو ئەوان بە سەرمایەی مێژوویی، هزری و مەعنەویی نەتەوەی کورد و کوردستان دەزانم؛ میراتێک کە لە سەرووی هەموو سنووردارکردنە حیزبییەکانەوەیە. وێڕای ڕێزم بۆ هەموو حیزب و ڕەوتە سیاسی و دینییەکانی کوردستان، ڕێباز و شێوازی بیرکردنەوەی من جیاوازە. تیشکی سەرنجی من نەک لەسەر حیزب، بەڵکوو لەسەر مرۆڤی کوردستانییە؛ لەسەر هۆشیاری، وەئاگاهاتنەوە، سەربەخۆیی هزری و لە کۆتاییدا سەربەخۆیی جوگرافییە. باوەڕم وایە هیچ کۆمەڵگەیەک پێش گەیشتن بە سەربەخۆیی هزری، ناگاتە سەربەخۆییەکی چەسپاو و هەمیشەیی. ئەوەی بۆ من گرینگە، مرۆڤبوون، کوردبوون، کوردستان، هۆشیاری، هەستکردن بە بەرپرسایەتی و بیرکردنەوە لە پرسیارە بنەڕەتییەکانە. بۆ من، کوردێکی موسڵمان بوون واتە پێوەندییەکی مەعنەوی، ڕۆحی و دەروونی لە نێوان مرۆڤ و خالقدا؛ پێوەندییەک کە بۆشاییە دەروونییەکانی مرۆڤ پڕ دەکاتەوە، نەک ئەوەی لە نێوان مرۆڤەکاندا دیوار و ڕقوکینە دروست بکات. ئەوەی کە بۆچی کوردین؟ چۆن دەتوانین هۆشیارتر بین؟ چۆن دەتوانین ناسنامە، زمان، فەرهەنگ و باوەڕی خۆمان لەگەڵ کەرامەتی مرۆڤایەتیدا بپارێزین و چۆن پاشەڕۆژێکی باشتر بۆ نەوەکانی داهاتوو بونیاد بنێین؟ من بۆ هەموو مرۆڤێک، بە هەر دین، مەزهەب، باوەڕ، بیروبۆچوون و لایەنگرییەکی سیاسییەوە، ڕێزم هەیە. جیاوازیی بیروبۆچوون، هیچ کات نابێت ببێتە هۆی دوژمنایەتی و ڕقوکینە. هیچ بانگەشەیەکیشم نییە. ڕەنگە ئەوەی دەینووسم ڕاست بێت یان هەڵە و هەمیشە بە سنگێکی فراوانەوە پێشوازی لە ڕەخنەی دروست و بێلایەنانە دەکەم. بەڵام یەک شت بە دڵنیاییەوە دەڵێم: ئەگەر قەڵەم بە دەستەوە دەگرم، نە بۆ گەیشتن بە پلەوپایەیە، نە بۆ قازانج، نە بۆ پێگەی سیاسی یان دینی و نە بۆ ناوبانگ؛ بەڵکوو تەنیا لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسایەتییەوەیە، وەک تاکێکی کورد، بەرامبەر بە نەتەوە، نیشتمان و داهاتووی کوردستان دەنووسم. ئەگەر ڕۆژێک لە ڕۆژان ناوێکم لێ بەجێ بمێنێت، حەز دەکەم نەک وەک ئەندامی حیزبێک یان شوێنکەوتووی ڕەوتێک، بەڵکوو وەک مرۆڤێک بناسرێم کە تا لە توانایدا بووبێت، بە قەڵەم و هزر، ڕاستگۆیانە بۆ هۆشیاری، کەرامەتی مرۆڤ و سەربەرزیی کوردستان نووسیویەتی. ✍🏻کارۆ https://t.me/Galawezhnamekaro/1083

چوار دەیە لەمەوبەر، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە بەرانبەر کامێرادا وەستا. نەیدەزانی ئەو ساتە، دەستپێ
چوار دەیە لەمەوبەر، لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، لاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە بەرانبەر کامێرادا وەستا. نەیدەزانی ئەو ساتە، دەستپێکی پەیمانێکی نەنووسراوە لەگەڵ مێژوو. سێ دەیە دواتر، لە هێلسینکیی فینلەندا، هەمان لاو، ئێستا پیاوێکە بە پرچێکی سپییتر و نیگایەکی قوڵترەوە، قەڵەمی گرتە دەست. نە بۆ حیزبێک نووسی، نە بۆ ئایینێک (سیاسی)، نە بۆ دەسەڵات، نە بۆ پلەوپایە، نە بۆ قازانج و بەرژەوەندی. نووسی بۆ نەتەوەیەک کە لە خوێنیدا دەگەڕا: کوردستان. نووسیم: «شەهیدکردنی مرۆڤێک دەتوانێ کۆتایی بە ژیانی بێنێ، بەڵام هەرگیز ناتوانێ ئەندێشەیەک ڕیشەکێش بکا؛ ئەگەر ئەو ئەندێشەیە لە ویژدانی مێژوویی نەتەوەیەکدا بە زیندوویی مابێ.» و ئەندێشە، ڕێگای خۆی دۆزییەوە. لە دەفتەرێکی غوربەتەوە، گەیشتە سەر دیوارێکی نیشتمان. لە هێلسینکییەوە، بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات گەڕایەوە؛ نە بە تفەنگ، نە بە دروشم، بەڵکوو بەو شتەی کە هیچ هێزێک توانای زەوتکردنی نییە: وشە. ئەمڕۆ، پیاوێک لە بەرانبەر ئەو دیوارەدا وەستاوە. ناوی کارۆیە. لە بەرانبەریدا، نەخشەی کوردستان، ئاڵای کوردستان و سیمای پێشەوا قازی محەممەد، وەک شایەتحاڵی مێژوویەکی هاوبەش، لە تەنیشت یەکەوە وەستاون. و لە تەنیشتیانەوە، تیشکێک و دەنگێک جێگەیان گرتووە کە ساڵانێک لەمەوبەر، لە قووڵایی ناخی خۆیەوە هەڵقوڵابوون. ئەو سەیری مێژوو ناکات. ئەو سەیری ئاوێنەی چوار دەیە لە ژیانی خۆی دەکات. نە ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسە، نە گرێدراوی هیچ ئایدیۆلۆژیایەکی سیاسی ئایینییە. نەتەوەکەی کوردستانە. خاکەکەی کوردستانە. ئامانجی، سەربەخۆیی فکرییە، پێش سەربەخۆیی جوگرافی. و خەمی گەورەی، بیداریی تاک بە تاکی ڕۆڵەکانی کوردستانە. چونکە دەزانێت زنجیرەکان لە بێئاگاییەوە دەست پێ دەکەن و ئازادی، لە ئاگاییەوە لەدایک دەبێت. ئەم دیمەنە، تەنیا وێنەیەک نییە. ڕیوایەتی مرۆڤێکە کە باوەڕی وابوو و هێشتاش باوەڕی وایە: دەکرێت مرۆڤ لە ناو ببرێت، بەڵام ئەندێشە هەرگیز. چونکە ئەوەی لە ویژدانی مێژوویی نەتەوەیەکدا ڕەگ دادەکوتێت، ئیتر بە تەمەنی نووسەرەکەیەوە گرێ نەدراوە. و ڕەنگە... نەمری، هەر لێرەوە دەست پێ بکات. https://t.me/Galawezhnamekaro

سڵاو و ڕێز بۆ هەردوو بەڕێز، دڵسۆز و بەرپرسیار لە ئاست تاک و نەتەوەکەتان؛ دکتۆر کاروانی و کاک ئەبوبەکری هەڵەدنی، برایان و هاوڕ
+1
سڵاو و ڕێز بۆ هەردوو بەڕێز، دڵسۆز و بەرپرسیار لە ئاست تاک و نەتەوەکەتان؛ دکتۆر کاروانی و کاک ئەبوبەکری هەڵەدنی، برایان و هاوڕێیان، من دەستخۆشیتان لێ دەکەم بۆ هەڵوێستە مێژووییەکانتان. لە ڕۆژگارێکدا کە حەقیقەت دەبێتە قوربانی، پاڵپشتیکردنی مرۆڤی بوێر، تەنانەت ئەگەر هاوبیریشت نەبێت بەڵام لۆژیک و شعوور پێمان بڵێت کە هەڵوێستەکەی لە ڕاستای سەربڵندیی نەتەوە و خاکماندایە، ئەرکێکی ئەخلاقییە؛ بۆیە با بابەتێکتان عەرز بکەم، کە تێڕوانین و فەلسەفەی فکریی تایبەتیی خۆمە بۆ چەمکی مێژوو: «مێژوو هەرگیز لێبوردنی نییە بۆ ئەو کەسانەی حەقیقەت زووتر لە کۆمەڵگە دەبینن (بەتایبەت لەناو نەتەوەی کورددا؛ چونکە بەداخەوە ئێمە بە ڕۆح و جەستە جینۆساید کراوین. هەر ئەمەش وا دەکات خەڵکەکەمان بە ترس و گومانەوە بڕواننە هەموو بڕیار و هۆشدارییەک، چونکە بەهۆی چوار وڵاتی داگیرکەر و دۆستەکانیانەوە، ئێمە هەموو چرکەیەک ترسی هێرش و لەناوچوونمان لەسەرە). سەرەتا مۆری توندڕەوی و خیانەتیان لێ دەدرێت، کەچی ساڵانێک دواتر، لاپەڕەکانی مێژوو و خودی خەڵکەکەش، ڕێک هەمان هۆشدارییەکان وەک حەقیقەت و واقیعێکی حاشاهەڵنەگر تۆمار دەکەن.» مێژوو بەردەوام سەلماندوویەتی کە هێرش و بوختان، هەرگیز پێوەر نین بۆ ڕاستی یان هەڵەبوونی هیچ بیرۆکەیەک. پێغەمبەرانی خودا، لەوانەش حەزرەتی محەممەد (د.خ) و حەزرەتی عیسا (د.خ)، ڕووبەڕووی سەختترین ئازار و بوختان بوونەوە؛ سوقرات درایە بەر حوکمی مەرگ؛ گالیلێۆ گالیلەی برایە بەردەم دادگا؛ نێڵسۆن ماندێلا ساڵانێکی درێژ خرایە کونجی زیندانەوە؛ هەروەها مەهاتما گاندی و مارتین لۆتەر کینگ جۆنیۆریش کەوتنە بەر توندترین هێرش و دوژمنایەتی. لە کۆتاییدا، ئەوەی دادوەریی یەکلاکەرەوە دەکات، هەراوهوریای کاتیی خەڵک نییە، بەڵکوو هێزی لۆژیک و تێپەڕینی زەمەنە. هەر لەم ڕوانگەیەشەوە، ئەمە خوێندنەوە و تێگەیشتنی منە بۆ فەلسەفەی فەیلەسووفی گەورەی جیهان، هانا ئارێنت: «هانا ئارێنت پێی وابوو: کاتێک کۆمەڵگە توانای قبووڵکردنی حەقیقەتی نامێنێت و لەبری وەڵامدانەوەی لۆژیکی و زانستی، پەلاماری کەسایەتیی خاوەن بیرۆکەکە دەدات، ئەوە ڕێک دەروازە بۆ قەیرانە گەورە و وێرانکەرەکان ئاوەڵا دەکات.» بۆیە دووبارە دەستخۆشیتان لێ دەکەم، چونکە ئێوەش لەو پێشەنگە دەگمەنانەن کە بەر لە کۆمەڵگە ڕاستییەکانتان بینی و بوێرانە دەرتانبڕی. بەڵام پرسیارە سەرەکییەکە لێرەدایە: ئایا کۆمەڵگەی ئێمە کەی فێر دەبێت لەبری هێرشکردنە سەر مرۆڤە بیرگەورە و پێشەنگەکان، گوێ لە لۆژیک و بەڵگەکانیان بگرێت؟ https://t.me/Galawezhnamekaro

زیاتر لە سێ دەیە تێپەڕیوە؛ ئەو منم و وێنەکەش هی ئەو سەردەمەیە. کاتێک تەمەن لە لووتکەی لاوێتی و هزر لە لووتکەی بوێریدا بوو. چەکی بێ مۆڵەت و شەرافەت لە خوێنمدا بوو و هەر بەردەوامە. کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەردەشت. https://t.me/Galawezhnamekaro

من و تۆ، خۆزگە دوو سەوڵی یەک بەلەم بووینایە؛ نە ڕکابەر، بەڵکوو هاوڕێ و هاوئامانج. یەکمان لە چەپ، یەکمان لە ڕاست، شانبەشان سەوڵمان لێ بدایە، تا شەپۆل، شەپۆل لە پشت خۆمان بەجێ بهێڵین، و بگەینە کەنار. ئاو، بەلەم، ئێمە… هەموومان یەک بووین. کەنار ئاوەکانی هێلسینکی. https://t.me/Galawezhnamekaro

جارجارە! حەقیقەت هێندە ناشیرینە! تەنانەت ئارەزووی بینینیشی ناکەیت...