fa
Feedback

فریب کلاهبرداران را نخورید! تل‌متریو این کانال‌ها را شناسایی و برچسب‌گذاری می‌کند 👉 برای مشاهده برچسب، اشتراک تهیه کنید

گەلاوێژنامەی کارۆ

گەلاوێژنامەی کارۆ

رفتن به کانال در Telegram

کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
231
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
-130 روز
آرشیو پست ها
هەر جۆگەو جۆبارێک هەیە! جێی جۆششی گریانی منە خوێنەڕژاوە. ✍🏻نالی https://t.me/Galawezhnamekaro

گەلەکەمان دەبێت هێز لە مێشک، و جەستە، و ڕۆحی خۆیدا بنیات بنێت. ئەمە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای سەربەخۆی ڕۆشنبیری کوردی و کوردستانییە؛ فەلسەفەیەک کە دەمانگەیەنێتە سەربەخۆیی بیرکردنەوە، و سەربەخۆیی ڕاستەقینە. چونکە ئەگەر ئێمە خۆمان هێزی مێشک و ئیرادەی خۆمان گەشە پێنەدەین، نەتەوەیەکی تر، و ئایدیۆلۆژیایەکی تر، بەسەرماندا زاڵ دەبێت. https://t.me/Galawezhnamekaro 🇫🇮

“لە شەممەی شکستەوە بۆ یەکشەممەی ژیان” سەرکردەیەک کە هەڵە وشکستی فەلسەفە و حیکمەت و سەربازی دەکاتە وزەی نەتەوەیی بۆ ئاوەدانکردنەوە، سەرکردەیەکی ژیرە. چونکە سەرکردە مەزنەکان ستراتیجیانە بیردەکەنەوە: “شەممەی تاڵی دۆڕان دەگۆڕنە بر یەکشەممەی ڕووناکی سەرکەوتن” بەڵام سەرکردە بچووکەکان، تەنانەت سەرکەوتنیش دەگۆڕن بۆ شکست. سەرکردەیەکی ئاگا و هۆشیار، لە دڵی هەموو ڕووخانێکەوە دەرفەتێک دەدۆزێتەوە بۆ بنیاتنانەوە. چونکە دەزانێت: سەرکردەیەک و نەتەوەیەک کە لە دۆڕانی فەلسەفە و حیکمەتی هەڵە فێر نەبێت، دووبارە مەحکوومە بە شکست. کاتێک ئەم هاوکێشەیە پێچەوانە دەبێتەوە، و سەرکردەیەکی نەزان زاڵ دەبێت بەسەر نەتەوەیەکدا، ئەو نەتەوەیە نە سەربەخۆیی جوگرافی دەبێت، و نە ئایدیۆلۆژیای خۆماڵی و ڕۆشنبیری. https://t.me/Galawezhnamekaro

بەشی دووەم ڕەسەنایەتی ڕاستەقینە واتە: شانازی بە مێژوو و کلتوورەکەت، بەڵام بەبێ وەستان و چەقیین لە ڕابردوودا، فێربوون لە جیهان، و گەشەکردن بە بەردەوامی. کۆتایی: پەیامێک بۆ هەموو نەتەوەیەک ئەم دێڕانە تەنها بۆ کورد نین. ئەم دێڕانە بۆ هەموو نەتەوەیەکن کە دەیانەوێت ڕەگەکانیان بپارێزن و باڵەکانیان پەرە بستێنن. مرۆڤ کاتێک دەتوانێت هەم لە ڕابردوو فێربێت و وانە وەربگرێت، هەم بۆ داهاتوو بفڕێت، ئەوە ئازادی ڕاستەقینەیە. ڕەگ! لە خاکی ڕەسەندا، باڵەکانی ئاگایی و هۆشیاری، لە دڵی ئاسمانی بێ‌سنووردا باڵ لێ دەدا… تێڕوانینی شۆڕشی عەقڵی، پێش هەر شۆڕشێکی سیاسی دێت. چونکە هیچ گۆڕانکارییەکی درێژخایەن ناتوانێت لە جیهانی دەرەوە بەرهەم بهێنرێت، تاوەکو لە مێشکی مرۆڤەوە دەست پێ نەکات. گەلەکەمان دەبێت هێز لە مێشک و جەستە و ڕۆحی خۆیدا بنیات بنێت. ئەمە فەلسەفە و ئایدیۆلۆژیای سەربەخۆی ڕۆشنبیری کوردی و کوردستانە؛ فەلسەفەیەک کە دەمانگەیەنێتە سەربەخۆیی ڕۆشنبیری، و پاشان بۆ سەربەخۆیی ڕاستەقینە. چونکە ئەگەر ئێمە خۆمان گەشە بە توانای عەقڵ و ئیرادەی خۆمان نەدەین، نەتەوەیەکی تر و ئایدیۆلۆژیایەکی تر بەسەرماندا زاڵ دەبێت. نزیکەی سێ دەیە لە فینلاند دەژیم، فێری زۆر شت بووم: ڕێزگرتن لە کات، سیستەمی خوێندنی باش، دیموکراسی ڕاستەقینە، گرنگیدان بە مرۆڤ. بەڵام هەرگیز ڕەگەکانم لەبیر نەکردووە. ئەمە ئەرکی نەوەی ئێمەیە: بە جیهان بگەین، بەڵام کورد بمێنینەوە. لە باشترینەکان و دۆژمنەکانیش فێربین، بەڵام خۆمان نەدورینین بەڵکوو بدۆزینەوە. ئێوە ڕاتان چییە؟ لە دەرەوەی کوردستان دەژین یان هەست دەکەن لە هەردوو جیهاندا دەژین؟ https://t.me/Galawezhnamekaro

(بەشی یەکەم) نزیکەی سێ دەیە لە کوردستان دوورم و لە فینلاند دەژیم. بەڵام هەر ڕۆژێک لە دڵم و ڕۆحمدا هەردوو ئاسمان هەڵدەگرم: ئاسمانی کوردستان کە ڕەگ و ڕەسەنایەتیمە، و ئاسمانی جیهان کە باڵمە. ئەمڕۆ دەمەوێت چیرۆکێکتان بۆ بگێڕمەوە لەسەر فەلسەفەیەک کە باوەڕم پێیەتی… ڕەگ! لە خاکی ڕەسەندا، باڵەکانی ئاگایی و هۆشیاری، لە دڵی ئاسمانی بێ‌سنووردا باڵ لێ دەدا… من کوڕی ئەو خاکەم کە یەکەم مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە؛ لە کوردستانەوە هاتووم، ئەو شوێنەی گەشە و سروشت، بە ناوی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بوون زیندوون. لە دڵی ئەو خاکەوە هەستاومەتەوە، بەڵام ڕەگەکانم پەرە دەستێنن، بەدوای ئاگایی و وریایی و هۆشیاریدا دەگەڕێن، و سنوورەکانم بێ‌سنوور باڵ دەگرن! بۆ هزر و بیرکردنەوە لە گەشەدایە بێ‌سنوور. جیهان بە ماڵی خۆم و مرۆڤەکان دادەنێم، و ئازادی بۆ هیچ نەتەوەیەک بە دیاری نازانم، بەڵکوو هەموومان دەبێت بەدوای ڕاهێنانی ڕۆژانەی ئاگایی و هۆشیاری و وریایی مرۆڤایەتیدا بین. دەنووسم تا خۆم و جیهان بەبیر بهێنمەوە، کە مرۆڤ، پێش هەموو ناوێک، هۆشیار و وریایی و بەئاگابوونی مرۆڤایەتییە. یەکەم: مرۆڤ پێش هەموو شتێک لە ماوەی ٧٠ هەزار ساڵی ڕابردوودا، مرۆڤ توانیویەتی لە هەموو گیانلەبەرەکانی تر جیا بێتەوە، نەک بەهۆی هێز یان خێرایی، بەڵکوو بەهۆی توانای هاوبەش بیرکردنەوە لە چیرۆکەکان. نەتەوە، ئایین، پاشایەتی، دەوڵەت، هەموویان چیرۆکن کە ئێمە بە تێکڕا باوەڕمان پێ هێناوە. بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە: ئایا ئەو چیرۆکانە ئێمە ئازاد دەکەن، یان زیندانیمان دەکەن؟ کوردستان یەکێکە لە شوێنەکانی شۆڕشی کشتوکاڵی، ئەو شوێنەی مرۆڤ یەکەم جار لە ڕاوچی‌بوون دەرچوو، و دەستی کرد بە چاندنی دانەوێڵە، بە دروستکردنی شارستانی. بەڵام ئەم ڕاستییە هەڵگری پرسیارێکی قووڵترە: ئایا دەبێت ڕەگەکانمان زنجیرەکانمان بن؟ دووەم: پارادۆکسی ڕەگ و باڵ یوڤاڵ نۆح هاراری لە کتێبی Sapiens دا باسی کۆمەڵگای ڕاوچی دەکات وەک سەردەمێک کە مرۆڤ ئازادتر و تەندروستتر بوو. بەڵام ئەو دڵنیایە کە ناتوانین بگەڕێینەوە دواوە. مرۆڤ دەبێت بە ڕەو پێشەوە بڕوات، بەڵام بە ئاگایی. ئەمە پارادۆکسێکی ژیرانەیە: ڕەگەکان واتە ناسنامە، مێژوو، زمان، کلتوور. باڵەکان واتە ئاگایی، فێربوون، گەشەکردن، فڕین لە سەرووی سنوورەکان. هاراری دەڵێت مرۆڤ کاتێک توانی چیرۆکی هاوبەش دروست بکات، لە ئایین و دەوڵەت و شارستانی، توانی بە ملیۆنان کەس لە یەک کۆمەڵگادا ژیان بکەن. بەڵام هەمان چیرۆکەکان دەتوانن بە کۆسپ بگۆڕێن، ئەگەر ئاگامان لێ نەبێت. نەتەوەش وایە. نەتەوە دەتوانێت هێز بێت، وەک ڕەگێک کە تۆ بە پێوە ڕادەوەستیت و سەربڵند و سەربەرزیت. یان دەتوانێت زیندان بێت، وەک کۆسپێک کە ناهێڵێت بفڕیت. سێیەم: چارەسەر بۆ نەتەوەکان چارەسەر بۆ نەتەوەکەمان: ئاگایی و هۆشیاری بە خزمەت‌کردن، و گەشەکردن بە ستراتیژی و تەنانەت بە فێربوون لە خەڵکی ئاسایی و ڕێبەر و دۆست و دوژمنانیشەوە. بەڵام ئەگەر کەسێک کە سەرۆکە و دەستی لە کاری سیاسی و فەلسەفە و ئاگاییدا هەیە و باوەڕی بە ئەو ڕێگایە ناکات، لە بنەڕەتدا سەرۆک نییە. ئاگایی واتە فێربوون لە هەموو شوێنێک، تەنانەت لە دوژمنانیشەوە. چوارەم: دوژمن وەک مامۆستا کاتێک دوژمنەکەت سەردەکەوێت، یان گەشە دەکات و ئاگایی بە گەڵەکەی دەدات، نابێت تەنها نەفرەتی لێ بکەیت؛ دەبێت بپرسیت: خاڵی بەهێزی ئەو چییە؟ بۆچی ئێمە دۆڕاین؟ ئەو سەرکەوت. نەتەوەیەک کە لە شکستەکانی خۆی وانە وەرنەگرێت، مەحکوومە بە دووبارەکردنەوەیان. هاراری لە Homo Deus دا دەڵێت: مرۆڤ تاکە گیانلەبەرێکە کە دەتوانێت لە هەڵەکانی وانە وەربگرێت، بەڵام تەنها ئەگەر بیەوێت. پێنجەم: وانەی جولەکەکان جولەکەکان نموونەی زیندووی ئەم فەلسەفەیەن. ئەوانیش ڕەگی کۆنیان هەیە وەک گەلی کورد و خاکی کوردستان، بەڵام ئەوان لە هەموو شوێنێک فێربوون، لە میسرییەکان، بابلییەکان، ئەورووپاییەکان، تەنانەت لەوانەشەوە کە ئازاریان دان. ئەمڕۆ یەکێکن لە هێزە گەورەکانی جیهان! لە زانست و ئابووری و سەربازییەوە. نەک تەنها بەهۆی سامان، بەڵکوو بەهۆی ئاگایی و سەرۆکی ئاگا و خەڵکی داخواز بە هەڵگرتنی ئاڵای ئاگایی. ئەم ڕێگایە یەک ڕۆژە نییە، کاتی دەوێت و پشوودرێژی دەخوازێت. هەموو نەتەوە سەرکەوتووەکان یەک بنەمای هاوبەشیان هەیە: ڕەگ و ڕەسەنایەتیان پاراست، بەڵام لە جیهان و تەنانەت لە دوژمنانیشەوە فێربوون. شەشەم: ئاگایی + هێز = ئازادی بۆ گەلی کورد و کوردستان و هەر نەتەوەیەکی تر، ڕێگاکە هەمان فەلسەفەیە: شانازی بە ڕەگەکانت و خاک و ڕەسەنایەتیت بکە، بەڵام زیندانی ڕابردوو مەبە. لە دوژمن فێربە، لە شکست وانە وەربگرە، زانست و هێز بنیات بنێ. ئاگایی + هێز = ئازادی ڕاستەقینەی مێشک و خاکە. و ئەمە کارێکە کە هەموو ڕۆژێک دەبێت بکرێت. حەوتەم: ڕەسەنایەتی وەک گەشەکردن ڕەسەنایەتی و مرۆڤایەتی و شوناس واتە گەشەکردن و ئاگایی و هۆشیاری، بێ ئەوەی نکۆڵی لە ناسنامە و ڕەسەنایەتی بکات.

خدایا، من به تو محتاجم، نه برای خواستن بیشتر، بلکه برای آرام شدن. اگر صدایم را می‌شنوی، به من صبر بده تا در انتظار پاسخت بی‌ق
خدایا، من به تو محتاجم، نه برای خواستن بیشتر، بلکه برای آرام شدن. اگر صدایم را می‌شنوی، به من صبر بده تا در انتظار پاسخت بی‌قرار نشوم. می‌دانم سکوتت بی‌معنا نیست؛ اما امشب فقط دلم می‌خواهد بدانی که هنوز به تو تکیه دارم.