گەلاوێژنامەی کارۆ
رفتن به کانال در Telegram
کارۆ مەعرووفیان | Karo Maroufian ✍🏻 "بە ڕەخنەی تاک مێژوو ناگۆڕێت، بەڵام مێژووی تاک دەگۆڕێت." مێژووی ئێمە، پێش ئەوەی لە هەژاریی بیر ئازار بکێشێت، لە کپبوونی بیرە بێدارەکان ئازاری کێشاوە.
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
232
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
اطلاعاتی وجود ندارد7 روز
اطلاعاتی وجود ندارد30 روز
آرشیو پست ها
بریا نەتەوەی ئێمەش وەک ئەو شێتە بوایە!
(سوودی ڕاستەقینە و برینی نەتەوە)
تێڕامانێک لەسەر بنەماکانی یەکبوون و سەربەخۆیی
ئەم دەقە هەوڵێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوکێشە چەوتەی کە ساڵانێکە سوودی نەتەوەییی ئێمەی لە «لێکترازان»دا پێناسە کردووە. لە ڕێگەی گێڕانەوەیەکی فەلسەفی لە نێوان شێتێک و بازرگانێکدا، دەگەینە ئەو ڕاستییەی کە کێشەی کورد تەنیا سنوورە جوگرافییەکان نین، بەڵکوو ئەو پارچەپارچەبوونە زەینییەیە کە لە ناو ئاگاییی ئێمەدا سەرلەنوێ بەرهەم دێتەوە.
ئەم نووسینە بانگەوازێکە بۆ گەڕانەوە بۆ «خۆناسی»؛ تێگەیشتن لەوەی کە هێز لە یەکگرتنی جیاوازییەکاندایە، نەک لە سڕینەوەیان. پەیامی سەرەکی ڕوونە: تا سەربەخۆییی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین و ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی.
بیستوومە ڕێبوارێکی شێت لە بەردەم دوکانێکدا وەستابوو و لە بازرگانەکەی پرسی:
— چی ناچارت دەکات کە هەموو ڕۆژێ لێرە دانیشی؟
بازرگان وتی:
— بۆ ئەوەی سوود بکەم.
شێتەکە پرسی:
— سوود چییە؟
بازرگان وتی:
— سوود یانی یەکێک بکەی بە دوو!
شێتەکە بزەیەک هاتە سەر لێوی و وتی:
— ئەوە سوود نییە... سوود ئەوەیە کە دووان بکەی بە یەک!
بەڵێ...
سوودی ڕاستەقینە لەوێدایە کە دووان ببنە یەک؛ نەک لە ناو حیساب و پارەدا، بەڵکوو لە ناو ئەندێشە و ئاگاییدا.
تراژیدیای نەتەوەی کورد ڕێک لەم خاڵەوە دەست پێ دەکات:
ساڵانێکە فێریان کردووین کە «چەند پارچەبوون» سوودە؛
حیزب دژی حیزب...
زاراوە دژی زاراوە...
سنوور دژی سنوور...
ئایدۆلۆژیا دژی ئایدۆلۆژیا...
دین دژی بێدینی...
شیعە دژی سوننە...
ناوچەگەریی دژی شارێک...
و «من» دژی «ئێمە»!
لە کاتێکدا ئەوەی گرنگە کوردبوون و کوردستانە، هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە جیاوازییەکان.
نەتەوەی کورد لە سەر خاکدا پارچەپارچە کراوە، بەڵام مەترسییە گەورەکە لەوێدایە کە ئەم پارچەپارچەبوونە لە ناو زەین و ڕەفتاری ئێمەشدا سەرلەنوێ بەرهەم بێتەوە.
ئاگایی، یانی بینینی ئەم خەڵەتاندنە مێژوویی و کۆنە:
ئەوەی پێیان وتووین سوود لە لێکدابڕان و جیابوونەوەدایە، درۆیەکی گەورەیە؛ چونکە هێز تەنیا لە یەکبووندا لەدایک دەبێت.
خۆناسی یانی تێگەیشتن لەو ڕاستییە سادە و بەئازارە:
دوژمنی سەرەکی هەمیشە لە دەرەوەی ئێمەدا نییە!
کاتێک چوار پارچەی نیشتمان لە ناو ئاگاییماندا بکەین بە یەک، دەبینە نەتەوە. کاتێکیش بووینە نەتەوە، هیچ هێزێک ناتوانێت بەسەرماندا زاڵ بمێنێتەوە.
خۆناسی، دەستپێکی ئاگاییە.
ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە.
یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە.
لێرەدایە کە دەگەینە ڕاستییە هەرە گەورەکە:
تا سەربەخۆییی فکری و جوگرافی پێکەوە لە ناو زەین و دڵ و خاکدا کۆ نەبنەوە، هیچ ئایین، ئایدۆلۆژیا و ئەندێشەیەک، بەهایەکی مەعنەوی و جیهانیی نابێت. چونکە مرۆڤ و نەتەوەیەک کە سەربەخۆییی نەبێت، خاوەنی هیچ نییە؛ تەنیا کاتێک دەبینە خاوەن بەها، کە سەربەخۆیی لە هەموو ڕەهەندەکاندا بەدەست بهێنین.
کڕۆکی فەلسەفەی فکریی کارۆ:
خۆناسی، دەستپێکی ئاگاییە.
ئاگایی، دەستپێکی یەکبوونە.
یەکبوون، دەستپێکی ڕزگارییە.
ڕزگاری، تاکە ڕێگەی سەربەخۆییە.
"تا سەربەخۆییی فکری و جوگرافی پێکەوە گرێ نەدرێن، هیچ ئەندێشەیەک نابێتە خاوەن بەهایەکی جیهانی."
بزرگترین خطر برای ملت کورد، فقط دشمنی نیست که سرزمینش را تهدید میکند؛
خطر بزرگتر، انسانی است که در لحظه تهدید، توان دیدن، پرسیدن و بیدار ماندن را از دست میدهد.
زیرا پیش از آنکه ملتی سرزمینش را از دست بدهد، ممکن است آگاهیاش را از دست داده باشد.
درخت، و دو پرنده: دارکوب و جغد
زیستنوشته و تجربهی شخصی کارۆ.
بعضی از ما انسانها دقیقا شبیه دارکوب و جغد هستیم.
دارکوب از درخت میکند تا چیزی از درونش بیرون بکشد؛
جغد بر شاخهاش مینشیند تا از ارتفاع درخت، چیزی را ببیند که خودش نمیتوانست ببیند.
یکی از درخت نان میگیرد،
دیگری دید.
اما هیچکدام برای خود درخت نیامدهاند.
بعضی آدمها هم همینگونهاند؛
یکی از توانایی تو استفاده میکند،
یکی از جایگاهت،
یکی از محبتت،
و یکی از آرامشی که در کنار تو پیدا میکند.
تا وقتی چیزی برای گرفتن یا دیدن هست، میمانند؛
وقتی تمام شد، پر میکشند.
و تازه آنجاست که میفهمی:
گاهی آدمها به تو وابسته نیستند؛
به چیزی وابستهاند که از تو میگیرند.
ایکاش درخت بودیم؛ نه دارکوب و جغد.
درختی که راز استواریاش را در ریشههای خویش یافته است، نه در پرندگانی که بر شاخههایش مینشینند.
پرندگان میآیند و میروند، اما درخت، زیستن را از اعماق خاک مینوشد، نه از حضور میهمانان گذرا.
بە بڕوای من، ئاشتی-چ وەک تەبابوون و دادپەروەری لەگەڵ خۆماندا وەک نەتەوەی کورد، و چ وەک گەیاندنی پەیامێک بە دەنگێکی ئازا و دڵێر بە گوێی داگیرکەرانی خاکی کوردستان یان خوازیارانی ئاخاوتن و دیالۆگ-لەو مرۆڤەوە سەرهەڵدەدات کە بەر لە هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەوانی دیکە، هێزی ڕەخنەگرتن لە خۆی پەیدا کردبێت؛ حەقیقەت نەکاتە قوربانیی بەرژەوەندی و دەمارگرژی، کەرامەتی مرۆڤ بکاتە بنەما، دادپەروەرییەکی بێجیاکاری بوێت، و جیاوازییەکان بە دیالۆگ و هەڵوێستی بەرپرسیارانە چارەسەر بکات، نەک بە سڕینەوە و توندوتیژی.
کەواتە، ئاشتی تەنیا نەبوونی شەڕ نییە؛ بەڵکوو خوڵقاندنی چوارچێوە و زەمینەیەکە کە تێیدا مرۆڤەکان بتوانن سەرەڕای جیاوازییەکانیان، بە کەرامەت، دادپەروەری و ئاسایشەوە پێکەوە بژین.
ئەم پرۆسەیەش لە ناخی مرۆڤەوە چرۆ دەکات،
هەر وەک:
ئەوین
ویژدانی بێدار
بەرپرسیاربوون
هاوسۆزیی مرۆڤدۆستانە
خۆشەویستیی نیشتمان
سەربەخۆخوازی لە بیر و هزردا
ئازادیی دروون و ئومێدی چالاکانە
بەڵام لە جەرگەی کۆمەڵگە، دامەزراوەکان و ڕەفتار و مامەڵەکردنی ڕۆژانەدا ڕەگ دادەکوتێت و بەرجەستە دەبێت؛ چونکە ئاشتی گریمانە و تیۆرییەک نییە تەنیا بگوێزرێتەوە، بەڵکوو ئەزموونێکی ژیاوە کە دەبێت لە ناخەوە سەرچاوە بگرێت و هەڵبقوڵێت و ببێتە شێوازی ژیان. ئاشتی سازش و لاوازی نییە، بەڵکوو باڵاترین شێوازی کەرامەت و سەربەخۆییە.
نوێکردنەوەیەکی ئەدەبی
گۆرانی موحسین چاۆوشی
📍(ساعت دیواری)
دوا تەڕلانی بەرزەفڕی چاوی شین و مەنگی ئاسمانم؛ شەقەی باڵی ئاسۆم، و پەر و باڵی خۆیناویم دی!
ئاسمانم ڕەشماڵی هەڵپێچاوە و لێواری زەوییەکەی لە ژێر پێمدا کشاندۆتەوە؛ نیوانی بەزاندووە!
پڕم لە هەورەبرووسکەی بێباران؛ دەمەوێ وەک ڕەهێڵەیەکی ڕەش، بە ڕێژنە زامەکانی ئەم دەشتە بشۆمەوە!
گزینگم لێ حەرام بووە؛ خۆم دەناسم، مۆمێکی بەرەبەیانم و لە ململانێی تاریکیی ئەشکەوتی تەنیاییم دەتوێمەوە…
نازانم کام گێژاوی تاریکی ڕێگەی کاکێشانی ئاسمان لە مێشکتدا دەخولێتەوە؛ من کە کەلاوەکەم دیارە، سەگی کۆڵانەکان تێیدا هەڵدەتووتەکین و دەقورسکێنەوە؛ دەبێ تۆ لە چ وێرانەیەکی بێسوێباندا بژی؟!
ئەی سەعاتی سەر تاقچەی هۆڵەکان؛ ئەی کاتژمێری دڵەڕاوکەی نێچیر و ڕاوچییەکان!
یاخوا خێر بێت؛ ئەو شەونخوونییەی کوندەپەپووئاسات!
نەمدەویست کۆچ بکا بەرەو هەڵدێر؛ ئەم دەردە وەک مار پاپۆکەی خواردووە و لە گەردنم ئاڵاوە…
هەموو هەناسەکانم دەکەمە پردی سێڕات؛ تەنیا بۆ ئەوەی بۆ جارێکیش بێت، بەسەریدا تێپەڕێتەوە…
بە دەردی ئەم زەویە بەیارە بەختە سووتاوەوە، هەردووکمان بووینە خۆڵەمێشی بەر گەردەلوول؛ ڕێک وێنەی گۆڕێکی بێکێل و… مەزارێکی بێتەرم و شەهیدێکی بێناونیشان!
نوێکردنەوەیی ئەدەبی
✍🏻کارۆ مەعرووفیان هێلسینکی🇫🇮
بۆ درێژەی خوێندنەوە، لە یەکەم کۆمێنتدا بەردەوام بە... 👇🏻
ڕیشە لە ناو دۆزەخدا، و هەتاو لە دڵدا!
و دەشێ ئومێد، هەمان ئەو گزنگە بێت،
کە بەر لە دەرکەوتنی خۆر، لە قووڵایی ناخی مرۆڤدا پرچی ئاسۆ شەبەق دەدات.
ئەوە منم...
هەمان ئەو کەسەی لە دۆزەخ گەڕاوەتەوە،
بۆ بنمیچی هەتاو.
دەزانی هاوڕێ...
مرۆڤی مەزن، لە ناو ناخ و دڵی نەتەوەی کورددا، تەنیا بۆ ڕزگاریی خۆی باڵ بە سەر قەڵای زانست و زانیندا ناکێشێت؛
ئەوەندە ئاوەدانی، ژین و ژیانەوە دەخولقێنێت، لە ناو دڵ و ڕۆحی بیر و هزریاندا...
کە ئەوانی دیکەش، واتە نەوەی نوێ، لە سایەی شەقەی باڵەکانیدا ژیان بکەن، و کۆشکی تێگەیشتن و پێگەیشتن بینا بکەن.
ئەگەر بەپێچەوانەش بوو... دیارە نە مەزنە، نە دڵسۆز، و نە خەمخۆری نەتەوەی کوردە.
انسان سالم، چه زن باشد چه مرد، در هر جای جهان، حتی در آزادترین جامعه، مرزهای خودش را مشخص میکند.
هاوڕێی بەڕێز و هێژام،
پێشتر بەڵێنم دابوو کە ئەمڕۆ ئەم بابەتەتان لەگەڵدا بەش بکەم:
⏳ واتە ئەمشەو، کاتژمێر ۲۰:٤٥
بە کاتی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی نیشتمان
دەقێکی جیاواز،
لە سێ بەشی پێکەوەبەستراو و یەک لە دوای یەکدا بڵاو دەکرێتەوە.
تەنیا یەک پرسیار:
«چۆن خۆمان،دژی خۆمان بەکار دەهێنین؟»
لە گەلاوێژنامەی💫
کارۆ 🇫🇮
بەڵام خۆشبەختانە ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی زۆر بەنرخ و پێویستی ✍🏻دکتۆر کاروانیم لەگەڵتاندا بەش کرد؛ ڤیدیۆیەک سەبارەت بە ناسیۆنالیزم، چەمک، جۆرەکان و تیۆرییەکانی.
لەبەر ئەوە، پێم باش نییە بە بڵاوکردنەوەی هاوکاتی دوو باسی قورس و سەنگین، فشارێکی زیاتر لە پێویست بخەمە سەر زەین و بیری ئێوە.
پێم باشترە دەقەکەی خۆم لە کاتێکی تردا و بەم زووانە پێشکەشتان بکەم.
📌بە بڕوای من، ڤیدیۆکەی دکتۆر کاروانی بەڕاستی بەنرخ و پێویستە و شایانی ئەوەیە بە حەوسەلە و تەرکیزی تەواوەوە گوێی لێ بگیرێت.
داواتان لێ دەکەم ئەم یەک کاتژمێرە بە وردییەوە ببیستن؛ چونکە بابەتێکە پێم وایە هەر تاکێکی نەتەوەی کورد دەتوانێت لە گوێگرتن و ڕامان تێیدا سوودمەند بێت.
ئەو دەقەی منیش ئامادەم کردووە، باسێکی قورسە و پێویستی بە سەرنجدان و تەرکیز هەیە. حەز دەکەم لە کاتێکدا بیخوێننەوە کە زەینتان سەرقاڵیی کەمتری هەبێت و بە ئارامییەوە بیر لە قووڵاییەکەی بکەنەوە.
من لێرە نیم تا لەبری ئێوە بڕیار بدەم؛
هاتووم بابەتەکە بخەمە پێش چاوتان، تا خۆتان ببیستن، بیخوێننەوە، بیری لێ بکەنەوە و بڕیار بدەن.
ئامانجی من تەنیا ئەوەیە:
خزمەتکردن بە ئێوەی خوێنەر و هاوڕێیانی ئازیزم، و بە نەتەوەی کورد.
کەواتە ئەمڕۆ و سبەینێ، سوود لەم باسە بەنرخەی دکتۆر کاروانی وەربگرن و بە ئارامی گوێی لێ بگرن.
دەقەکەی منیش بەم زووانە لە خزمەتتاندا دەبێت. 💫
کارۆ 🇫🇮
ناسینی من بۆ تۆ، لە بەستێنی وشەکاندا قەتیس نابێ؛
هەندێک جار، تەنیا لە شکۆی بوونتەوە پەی بە ناخت دەبەم.
تۆش من، نە لە ڕێگەی ئەو شتانەی دەیاندرکێنم،
بەڵکوو لە نێو مەنگیی بێدەنگیی نیگامدا دەمخوێنیەوە.
لە دەستپێک و بەراییی هەر پەیوەندییەکدا،
مرۆڤ زمان دەکاتە نێوەندگیر و دەڵێ:
«لێم گەڕێ با ڕاڤەی بکەم.»
بەڵام لە لوتکەی ناسیندا،
پەنا دەباتە بەر بێدەنگی و دەڵێ:
تۆ خۆت پەی پێ دەبەی.
هیچ اندیشه و ایدهای
در ژرفای باور و نهاد یک انسان یا یک ملت ریشه نمیدواند،
آنگاه که بذر آن به قهر و اجبار کاشته شده باشد؛
حال این فریاد دعوت، چه نجوای نرم نی باشد و چه غلغلهی طبل و دهل!
ئایا ئێمە گیانێکین لە دوو جەستەدا، یان ڕۆحی یەکتر وەک مەیمۆن هەڵدەپەڕێنین تا ڕۆحی نەخۆشمان ئۆقرە بگرێ؟
📌 تێپەڕینی کات، هەمیشە دەری دەخا کە تۆ لە لای کەسێک چ شوێن و پێگەیەکت هەیە.
کات، بێڕەحمترین و لە هەمان کاتدا دادپەروەرترین بێژنگی پەیوەندییەکانی مرۆڤە.
لە تەوژمی هەستە سەرەتایییەکان، ڕێز و خۆشەویستیی ڕواڵەتی یان پەیوەندییە بەرژەوەندتەوەرەکاندا، ئاخافتن لە بەها و پێگە زۆر ئاسانە؛ بەڵام کات، تۆز و خۆڵی وشەکان دەتەکێنێ و عەیاری ڕاستەقینەی مرۆڤەکان دەردەخا.
بەهای ڕاستەقینەی تۆ لە ژیانی ئەوی دیکەدا، نە بە قسەی بریقەدار، بەڵکوو بە لەپێشتربوون لە نێو جەنجاڵی و سەرقاڵییەکانیدا دەپێورێ. کات نیشانی دەدا کە ئایا ئەو شوێنەی لە ژیانی ئەودا هەتە، کورسییەکی چەسپاو و هەمیشەیییە، یان تەنیا پەناگەیەکی کاتییە بۆ ڕۆژانی چۆڵیی دەست و دڵ و بێتاقەتی.
کەوایە، تێپەڕینی کات پێگەی تۆ کەم یان زیاد ناکا؛ تەنیا وەهم و تەمومژ دەڕەوێنێ و ڕاستییەکە هەر وەک لە بنەڕەتدا بووە، ڕۆشن و ئاشکرا دەکا.
پ.ن:
دەوڵەمەند و بەختەوەر ئەو کەسەیە کە هاوڕێ، خزم، ئاشنا، پێگە و تێڕوانینێکی پڕ لە ڕاستی و دڵسۆزی لە ئەزەلەوە تا ئەبەد، بە بێگەردی پێ بەخشراوە، و ڕۆحی وەک مەیمۆن هەڵناپەڕێنن.
🎤مەڕۆ پایزەهەوارم
🎤✍🏻مامۆستای دڵان: زیرەک
📌مەڕۆ باوش و منداڵ و جوانێ کۆرپەی ساوات بم
لە ڕاکردن لە بەردەوە تا تێگەیشتن لە بەرد
قەلەڕەشەیەک چەند بێچوویەکی هەڵێنا. هەموو ڕۆژێ دەچوو خواردەمەنی بۆ دەهێنان و دەیکردە دەمیان. بێچووەکانی وردەوردە گەورە بوون و کەوتنە باڵەفڕە. ئەمجار لەگەڵ خۆی دەیبردن تا شارەزای دەشت و دەریان بکات و ڕێ و شوێنی پەیداکردنی خواردەمەنییان نیشان بدات.
ڕۆژێک بە دەم گەڕانەوە، قەلەکە لە دوورەوە پیاوێکی دی. بە بێچووەکانی گوت:
— ئاهۆوەتان دیوە؟
— بەڵێ دیومانە. ئەوە چییە؟
— ئەوە ئینسانە. ئەوانە دەیانەوێ بمانکوژن. وریای خۆتان بن.
— بۆچی دەیانەوێ بمانکوژن؟
— چونکە کەشک و پەنیر و شتی وایان لێ دەڕفێنین.
— جا چۆن وریای خۆمان بین؟
— هەر کاتێ دانەوینەوە بۆ بەرد، دەستبەجێ هەڵفڕن.
— ئەی ئەگەر دانەنەوێتەوە و بەردەکە لە گیرفانیدا بێت؟
قەلەڕەشەکە لە خۆشییاندا پێ کەنی و گوتی:
— ئافەرین ڕۆڵەکانم! ئیتر پێویست بە ئامۆژگاریی من ناکات. خۆتان دەتوانن بژین.
✍🏻 مامۆستا قزڵجی
جا من «کارۆ» لێرەدا دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم:
دایکەکە بێچووەکانی بە جۆرێک پەروەردە و گۆش کرد،
کە تەنیا لە بەرد ڕانەکەن؛
بەڵکوو لە بەرد تێبگەن.
هێندە هۆشیاری کردنەوە تا خۆیان بپرسن:
«ئەی ئەگەر بەردەکە پێشتر لە گیرفانی مرۆڤدا شاردرابێتەوە، چی؟»
ئەوسا دایکەکە لە خۆشییاندا پێ کەنی و تێگەیشت،
کە ئەوان ئیدی بۆ مانەوە و ژیان، پێویستیان بە فەرمانی ئەو نییە.
با ئێستا ئەم حیکایەتە،
بکەینە ئاوێنەی نیو سەدەی مێژووی ڕابردووی سیاسیی نەتەوەی کورد
لە هەر چوار پارچەی کوردستان:
ئاخۆ حیزبەکانی ئێمە،
تاک و نەوەیەکیان وا پەروەردە کردووە کە تەنیا کوێرانە فەرمان جێبەجێ نەکات؟
بەڵکوو خۆی ببینێت،
بپرسێت،
دوژمن بناسێت…
ئەی ئەگەر دوژمنی نەتەوەکەمان دانەنەوێتەوە و بەردەکە لە گیرفانیدا بێت؟
و بگرە، تاک ئەگەر پەروەردەکارێکیش هەبێت،
خودی پەروەردەکارەکەی خۆیشی بخاتە ژێر پرسیارەوە؟
ئایا ڕێبەرانی سیاسیی ئێمە، کاتێک نەوەیەکی پرسیارکەر و وشیار دەبینن، ڕێک وەک دایکە قەلەکە لە خۆشییاندا پێ دەکەنن و شاد دەبن؟
یان ئەو سەربەخۆیییە هزرییە بە یاخیبوون لە قەڵەم دەدەن؟
ئەگەر تاکی کوردیان سەربەخۆ پەروەردە کردووە،
ئەی کوا بەرهەمی ئەم سەربەخۆیییە هزرییە؟
با پەڕەکانی پەڕتووکی مێژووی کورد و کوردستان هەڵبدەینەوە و بە هینجە بیخوێنینەوە:
ئاخۆ تاکی کورد خۆی گەیشتووەتە قۆناغێک لە هۆشیاری و بیداری،
کە تەنانەت هەڕەشە ئاشکرانەکراوەکانیش بناسێتەوە؟
🎤نانا ناڕۆم….
✍🏻مامۆستا هێمن: مامۆستایەک کە وەک شەم سووتا بۆ شۆناس و ئەدەبیاتی نەتەوەکەی.
