سناء محی الدین
رفتن به کانال در Telegram
509
مشترکین
+324 ساعت
+27 روز
+5530 روز
آرشیو پست ها
Repost from سناء محی الدین
گەورەم؛
گەر لە حاڵی ئوممەت دەپرسیت، با پێت بڵێم کە هێشتا بە حەسرەتەوە دەڕوانێتە ڕابردوویەک کە پێشەنگایەتی مرۆڤایەتی دەکرد. دوژمنان بە زەوتکردنی سەروەرییەکانی ئەمڕۆی تینوویەتییان نەشکاوە و خەریکی شێواندنی مێژووەکەی و لەکەدارکردنی ناوە سپییەکانن. هێشتاش دەستی پیسیان بەبەرگی بێخەوشی ئیسلامدا دەسڕن و لە پیرۆزییەکانی بێباکن.
گەورەم؛
گەر لە حاڵی ئێمە دەپرسیت، بە شەرمەزارییەوە پێت دەڵێم قەرزی خوێنی پاکی تۆ و هاوسەنگەرەکانت لە گەردنمان ئاڵاوە؛ دەست و پێمان ئازادە، لێ عەقڵ و ئیرادەمان کۆت کراوە، وەلی ئەمرەکانمان تا ئاستی کڕنووشبردن بۆ داگیرکەر چاماونەتەوە و ئیتر عیززەتێک بوونی نەماوە.
گەورەم؛
گەر لە برایەتیمان دەپرسیت، هێشتا شێری ئوممەت و ڕێویی دوژمنین. کەوتنی موسڵمانێک و دەرکەوتنی عەیبەکانی شادمان دەکات و، لەبری ئەوەی ڕوو لە دوژمن بین، خەریکی هەڵدڕینی سنگی یەکترین.
گەورەم؛
دەزانم دەتەوێت لە حاڵی غەززە بپرسیت، زمانم گۆ ناکات پێت بڵێم کە هێشتا بێنازترین و پەراوێزخراوترینە. ئێستاش برسێتی و مەرگ بەرۆکی بەرنەداوە، هێشتا ئاگر و ئاسن بەسەر جەستەی زامداریدا دەبارێت. لێ موژدە بێت هێشتا پەیمانیان لەگەڵ قورئان نەپچڕاندووە، و هێز و ئیرادەیان نەنەویوە.
گەورەم؛
دڵم پڕە و زمانم لاڵ، چی بپرسی، هەر ئازارە وەڵام!
لێ گەورەم؛
ئەرخەیان بە خوێنی تۆ بەسەر خاکێکی نەزۆکدا نەڕژاوە. هەر دڵۆپێکی بووەتە تۆوی عیززەت و سبەی لە ناخی ملیۆنان گەنجی ئەم ئوممەتەدا باڵا دەکات. هەرگیز ئومێد لەم خاکەدا نامرێت و زێدی پێغەمبەران لە خستنەوەی پاڵەوانان نەزۆک نابێت.
ئارام بنوو گەورەم؛
ئەم شەوگارە ئەنگوستەچاوە بەرەو کازیوە دەچێت و خۆری ئومێد لە ئاستانەی هەڵهاتنیدایە. ئەو منداڵانەی ئەمڕۆ لەنێو داروپەردووی کەلاوەکاندا گەورە دەبن، گۆچانەکەی تۆیان گرتووەتەوە، سبەی خۆت ئاسا، تۆفانێک هەڵدەکەن و تەختی ستەمکاران لە ڕەگ و ڕیشەوە ڕادەماڵن.
خۆزگە تەمەن دەرفەتم بدات، ئەو موژدەیەت بۆ بنووسم!
Repost from سناء محی الدین
أجارتَنا مافات ليسَ يؤؤبُ وما هو آتٍ في الزَّمانِ قريبُ
وَليسَ غَريبا من تناءَتْ دِيارُهُ ولكنَّ مَنْ وارى التُّرابُ غَريبُ
ئەوەی تێپەڕی هەرگیز ناگەڕێتەوە، ئەوەشی بڕیارە بێت (مردن) زۆر نزیکە.
غەریب ئەو کەسە نییە لە خاک و نیشتیمانی دوورە، بەڵکوو غەریبی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە لەژێر خاکە.
ئەگەر دونیا لای خودا هێندەی باڵە مێشوولەیەک نرخی هەبووایە، ئەوان سەید و خاوەنی ئەبوون و زۆرێک لە ئێمە سێبەرێک و چۆڕە ئاوێکمان پێ ڕەوا نەدەبینرا ... چەن بێقیمەتە دونیا کە ئێوە فڕێتان دا و ئێمە خۆمان لەپێناو فیدا کرد.
https://youtu.be/bvINECygN6Q?si=e88hmc8fz6jCDrSE
خانوو، سەیارە، ماڵ، پارە... هەموویان باشن، ئەگەر لە خزمەتی تۆدا بن: ﴿الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا﴾ زینەت ئامانج نییە.
کاتێک ئەوان دەبنە خاوەنی تۆ و ئامانجی ژیانت لە دەوری ئەواندا دەخولێتەوە، ئامانجە ڕەسەنەکەت لەدەست دەدەیت: ﴿وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِيَعْبُدُونِ﴾
﴿وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا﴾
Repost from سناء محی الدین
گەورە بە کچەکەم، گەورە بە!
بەو ئەندازەیەی کە دونیا لە چاوتدا بچووک ببێتەوە.
بەو ئەندازەیەی کە تەنها بەهەشت جێگای خەونەکانت بکاتەوە.
Repost from زانستی دونیا و قیامەت
زۆر ئاساییە تۆ :
لە تەمەنی ۱۸ساڵیدا شکاو بیت.
لە٢٢ ساڵیدا دۆڕاو بیت.
لە ۲٦ ساڵیدا دواکەوتو بیت.
لە تەمەنی ۳۰ ساڵیدا دیسان شێواو بیت.
لە ٣٥ ساڵیدا دووبارە دەست پێ بکەیتەوە.
لە ٣٨ ساڵیدا بدرەوشێیتەوە و بەرزبیتەوە.
لە ٤٢ ساڵیدا ئامانجەکانت بدۆزیتەوە.
و لە تەمەنی ٤٧ ساڵیدا نوخبە بیت و بگەیت بە لووتکە، لە ٥۰ ساڵیدا خاوەنی سێ ساڵ بەرهەم بیت ...
جا بزانە: هەموو مرۆڤەکان لەیەک کاتدا بە ئامانجەکانیان ناگەن، هەرکەس وەرزی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەرهەمداربونی، بۆیە واز لە بەراوردکردن بهێنە، ناکرێت ڕێگاکەت بەراورد بکەیت بە ڕێگای ئەوانی تر، هەموو کەسێک گەشتی ژیانی خۆی هەیە و کاتی دیاریکراوی خۆی هەیە بۆ بەدەستهێنانی شتەکان.
بەراوردکردن، ئارامی دڵ دەبات و هەستی نەرێنیت بۆ دروست دەکات. لەوانەیە ببینیت کەسانی تر خێراتر دەگەن، یان شتانێکیان هەیە کە تۆ نیتە، بەڵام تۆ دیووی دووەمی ئەوانت بینیوە.؟ بڕوابکە هەرکەس لە سوچێکی ژیانیدا گرێیەکی ئاڵۆزی کردۆتەوە، بەس تۆ نایبینی..!
تۆ هەوڵی خۆت بدەو بەردەوامبە یەقینت هەبێت ئەوەی بۆ تۆ بێت، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەگاتە دەستت، بۆیە پەلە مەکە و کۆڵمەدە و وازمەهێنە. دڵنیابە دەگەیت ..
«مرۆڤی ژیر دەبێت سەرنجی کەموکوڕییەکانی خۆی بدات؛ چ لە ڕووی ئاییندارییەوە بێت، یان بیروبۆچوون، یانیش ڕەوشت و ئاکار. پاشان هەموو ئەو خەسڵەتە نەرێنییانە لە یادەوەریی خۆیدا، یان لە دەفتەرێکدا تۆمار بکات و بەردەوام بیانخاتەوە بەرچاوی. دەبێت ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە بکاتە ئەرکێک بەسەر شانی خۆیەوە و بەرنامەیەکی بۆ دابنێت؛ بۆ نموونە لە ماوەی ڕۆژێک، هەفتەیەک، یان مانگێکدا هەوڵی گۆڕینی خەسڵەتێکی خراپ، یان دووان، یان چەند خەسڵەتێک بدات. ئیدی هەرکاتێک سیفەتێکی ناپەسەندی لە خۆیدا چارەسەر کرد، با لە لیستەکە بیسڕێتەوە. بەمجۆرە هەر جارێک چاوی بە خەسڵەتە سڕاوەکان دەکەوێت، دڵی خۆش دەبێت، هەر جارێکیش چاوی بەو کەموکوڕییانە دەکەوێت کە هێشتا ماون، نیگەران و خەمبار دەبێت.»
نَعيبُ زَمانَنا وَالعَيبُ فينا ... وَما لِزَمانِنا عَيبٌ سِوانا
وَنَهجو ذا الزَمانِ بِغَيرِ ذَنبٍ ... وَلَو نَطَقَ الزَمانُ لَنا هَجانا
«ڕەخنە لە زەمانە دەگرین و دەڵێین خراپە، لە کاتێکدا هەموو کەم و کوڕییەکە لە خۆماندایە؛ زەمانە چ عەیبێکی نییە، عەیبەکە لە خۆماندایە. لۆمەی ڕۆژگار دەکەین بێ ئەوەی هیچ گوناهێکی هەبێت، ئەگەر ڕۆژگار زمانی هەبووایە، جنێوی پێ دەداینەوە و ڕەخنەی لێ دەگرتین.»
Repost from سناء محی الدین
پەرتووکە pdf ـە بێبەرانبەرەکانی ئاستانە
https://astane.org/books?page=1&pdf=true
هەستە ئەی میراتگری دایکە عائیشە!
ژیان کورتە، با شوێنپەنجەت هەتاهەتایی بێت.
پەڕە سپییەکان چاوەڕێی تۆن، تا چیرۆکی ژنێک بنووسیتەوە کە بە تێگەیشتن لە دیین، دونیای دەگۆڕێت.
تەفەقوهـ بکە بە چرا و، مەعریفە بە نەخشەی ڕێ.
با مەرەکەبی خامەکەت وەک خوێنی شەهید، شاهید بێ بۆ ڕێی حەق.
Repost from سناء محی الدین
ئوممەت پێویستی بەوە نییە تۆش یەکێک بیت وەک ئەو ملیۆنان ئافرەتەی شوێن شەپۆلی مۆدە و ترێندەکان کەوتوون، پێویستی بە تۆیەکی ڕەسەنە.
تینووی خاتوونێکە (قال الله) و (قال الرسول) ڕووگەنمای هەموو هەنگاوێکی ژیانی بن.
موحتاجی دایکێکە منداڵەکانی بە خەمی ئوممەت و عیزەتی عیلم گۆش بکات.
https://astane.org/books/79
Repost from سناء محی الدین
ئوممەت پێویستی بەوە نییە تۆش یەکێک بیت وەک ئەو ملیۆنان ئافرەتەی شوێن شەپۆلی مۆدە و ترێندەکان کەوتوون، پێویستی بە تۆیەکی ڕەسەنە.
تینووی خاتوونێکە (قال الله) و (قال الرسول) ڕووگەنمای هەموو هەنگاوێکی ژیانی بن.
موحتاجی دایکێکە منداڵەکانی بە خەمی ئوممەت و عیزەتی عیلم گۆش بکات.
Repost from N/a
پلانەری موسڵمانی ئامانجدار
نوسخەی دووەم
بەڕێزان ئەمە نوسخەی دووەمی پلانەرەکەیە دوای نوێکردنەوەی بە ئومێدی سوود بۆ هەموو موسڵمانێک.
ئەم پلانەرە گونجاوە بۆ هەر تاکێکی موسڵمان
- قوتابی
- مامۆستا
- دایک
- دکتۆر
- خاوەنکار
یان هەر کەسێک بیت دەتوانیت لای خۆت Pdf ەکە دابەزێنیت و چاپی بکەیت لە نزیکترین شوێن لە خۆتەوە و بە پێی ژیانی ڕۆژانەت گونجاندن بکەیت و ئامانجەکانت ڕێکخەیت لەگەڵ بەشێک لە کارە جێگیرەکانی ڕۆژانە کە ڕۆژەکەت بەرەکتدار و بەرهەمدار دەکات.
