fa
Feedback
بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند

بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند

رفتن به کانال در Telegram

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
207
مشترکین
اطلاعاتی وجود ندارد24 ساعت
-17 روز
+130 روز

در حال بارگیری داده...

کانال‌های مشابه
هیچ داده‌ای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
ابر برچسب‌ها
هیچ داده‌ای
مشکلی وجود دارد؟ لطفاً صفحه را تازه کنید یا با مدیر پشتیبانی ما تماس بگیرید.
اشارات ورودی و خروجی
---
---
---
---
---
---
جذب مشترکین
سپتامبر '26
سپتامبر '260
در 0 کانال‌ها
اوت '26
+7
در 1 کانال‌ها
Get PRO
ژوئیه '26
+9
در 0 کانال‌ها
Get PRO
ژوئن '26
+27
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مه '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
آوریل '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
مارس '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
فوریه '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
ژانویه '260
در 0 کانال‌ها
Get PRO
دسامبر '250
در 1 کانال‌ها
Get PRO
نوامبر '250
در 0 کانال‌ها
Get PRO
اکتبر '250
در 3 کانال‌ها
Get PRO
سپتامبر '250
در 1 کانال‌ها
Get PRO
اوت '25
+177
در 3 کانال‌ها
تاریخ
رشد مشترکین
اشارات
کانال‌ها
10 سپتامبر0
09 سپتامبر0
08 سپتامبر0
07 سپتامبر0
06 سپتامبر0
05 سپتامبر0
04 سپتامبر0
03 سپتامبر0
02 سپتامبر0
01 سپتامبر0
پست‌های کانال
Repost from N/a
ئەگەرچی وەک خەیاڵی من عەبا دەوری لەشی داوە. یان: بەژنی تۆ یا بەژنی ڤینووس ئەی فریشتەم شەنگترە خونچە تەنگتر یا دەمی تۆ یا دڵی من تەنگترە لە درێژەی باسەکەیدا دێتە سەر لێکچواندنی وێنە و پەسەندیدە و نموونەیان بۆ دێنێتەوە. دوای ئەمانە بە چاوخشاندنێک بە کۆی لێکچواندنەکان، مەبەستەکانی هێنانیان ڕووندەکاتەوەو باسی دەرخستنی گونجانی لێچوو، دەرخستنی دۆخی لێچوو،دەرخستنی ئەندازەی بەهێز یا بێهێزی لێچوو و چەسپاندنی لێچوو لە زەینی گوێگردا دەکات و دوابەدوای ئەمەیش باسی سوودەکانی شوبهاندن دەکات و کورت بڕی و ڕوونکردنەوەو هووشەکاری و داگرتن و جەخت کردن وەک سوودەکان ناودەبات. بۆ ڕوونکردنەوە شیعرێکی پیرەمێرد وەک نموونە دێنێتەوە حەیفم لێ هات بۆ خوێنەر نەینووسم؛ جاهیل زلیش بێ وەک کەندووی بۆشە دەنگی دەهۆڵیش لە دوورۆ خۆشە بۆداگرتن و جەخت کردنیش ئەم شیعرەی کاکەی فەلاح دێنێتەوە: هەرکەس ئۆباڵی ئیشی خۆی لەسەر ئەستۆیەتی وەک برۆ چۆن پشتی چاوی گرتووە جێی خۆیەتی دوایی باسی چەن لێکچواندن لە یەک بەیتی شیعردا دەکات و لە یەک تا هەفت لێکچواندن لەیەک بەیتدا وەک نموونە دێنێتەوەو بۆ هەر ژمارەیەک لێکچواندن یەک یان چەن بەیت نموونە دێنێتەوە. بۆ دوو لێکچواندن ئەم بەیتە جوانەی مەولەوی دێنێتەوە: نەشەو ڕاحەتم نە ڕۆ دڵشادم شەو زوڵف و ڕۆ ڕووت مەوزۆ ئەو یادم. دوای باسی لێکچواندن دێتە سەر باسی ڕاستی(حقیقت) و مەجاز و پێناسەیان دەکات و بۆ ڕاستی شیعرێکی جوانی پیرەمێرد وەک نموونە دێنێتەوە: کچە وتی ئەوە ئەستێرەیەکی تازە هەڵات بە کوردی ناوی گەلاوێژە شەوقی دایە وڵات وەرە بە شوعلەی ئەو سوێند بخوین کە یەک دڵ بین بۆ نیشتیمان هەوڵ بدەین هەتاکوو دەژین حەقیقەت بە بەشەکانی، زمانی، نەریتی و دەستووری دابەشدەکات. هەر کام لەمانە پێناسە دەکات و نموونەیان بۆ دێنێتەوە. دوای ئەمە لە بەشی پێنجەمدا دێینە سەر باسی خوازە و خواستن و بەشەکانیان و نیگای مامۆستا عەزیز گەردی بۆ سەر ئەوانە باس دەکەین.
وتارەکانی دوکتور محەممەد یەعقووبی

2
مامۆستا عەزیز گەردی لە ئاوێنەی کتێبەکانیەوە د. محەمەد یەعقووبی بەشی چوارەم بەر لەوەی بچمە سەر باسی چوارەم، دۆستی شاعیر و خۆشەویستم کاک ئیدریس وەیسی، ئاماژەی بە خاڵێکی گرینگ کرد و وتیان بۆ ڕاست و دروست بوونی تیورە کوردییەکەی مامۆستا عەزیر لە سەر ڕەوانبێژی، خودی وشەی بێژەیە کە خۆمان لە زمانی کوردی بە کاری دێنین. وشەی بێژە بە مانای وتنێکە کە واتاکەی بیری لێکرابێتەوەو لە بێژن درابێت کە بۆ خویشم شتێکی جوان بوو وا دەزانم ئەو بیریشە وەڕاست دەگەڕێت. زەریای زانستی مامۆستا عەزیز گەردی قووڵە و مەلە کردن لەو زەریایەدا، مەلەوانی خۆی دەوێت تا بتوانێت شرۆڤەو لێکدانەوەی نووسیینەکانی بەدروستی بکات. لە بەشی سێهەمی ئەم وتارەدا باسم لە سەر لێکدانەوەی ڕوونبێژی لە ڕوانگەی مامۆستا عەزیزەوە بوو. لەم بەشە لە باسەکە دێمە سەر بابەتی هونەرسازەکانی لێکچواندن و خوازە و خواستن و درکە. کاتێک دێیتە سەر نموونە شیعرییەکان و بنچینە و کۆڵەکەکانی لێکچواندن، دەبینیت  ئەم نووسەرە دڵسۆزەمان بە چە تاوو تینێکەوە هەوڵ دەدات بە جوانی و بە ڕوونی بابەتەکە بۆ خوێنەرەکانی تاووتوێ بکات و چەن بۆی گرینگە لە باشترین نموونە شیعرییە کوردییەکان کەڵک وەربگرێت تا تەواوەتی تیور و نەزەریەکان لەسەریان ساغ کاتەوەو. بەو ئیشەیشی ناڕاستەوخۆ بە هەموومان دەڵێت ئەدەبی کوردی لە بواری ئاستی ئەدەب و پێوەرە ئەدەبییەکانەوە لە هیچ کام لە ئەدەبەکانی عالەم کەمی نییە، بۆ وێنە لە سەر بابەتێکی لێکچواندن ئاوا باس دەکات: بە بڕوای من هەتا شوبهێندراوو پێ شوبهێندراو لەیەک دوورتر بن و جیاوازییان زیاتر بێت لێکچواندنەکە سرنجڕاکێشترەو جوانتر دەنوێنێت، بەو مەرجەی لێکچوونەکە هەردووک لا بگرێتەوەو چونکوو لێکچوونەکە لەو حاڵەتەدا پێشمانمان دەدات هۆنەر هەستی زۆر ناسکەو خەیاڵی باشتر قەڵبەزە ئەدات و دوورتر دەڕوات و دەپێکێت و سرنجی ورد و تیژترە بۆیە توانیویەتی شتە وردەکان ببینێت و دەڵێت لێکچواندن بەستن و دەرخستن و نیشاندانی سیفەتێکە لە نێوان دوو شتا بە هۆی هاوبەش بوونیان لە یەک سیفەتا یا چەن سیفەت بۆ مەبەستێک یان چەن مەبەست و ئەم شیعری مامۆستا گۆران وەک نموونە دێنێتەوە: نوێژ تەواو ئەبێ جەماعەت بڵاو   چەن پیرێک ئەبن بە خلتەی لافاو بێ دوودڵی لە گەڵ نرکەی مەلابانگدانا لە هەموو لایەکەوە خەڵکی بەسەر مزگەوتا دائەڕژێن وەکوو چۆن بەست و زێ لە هەموو لایەکەوە دەربا دەکەنەوە تا نوێژ دەکرێ ئینجا وەک لافاو شەپۆلی ئەم خەڵکە ئەڕواو مزگەوت جێ دێڵێ، ئەوەی ئەمێنێتەوە چەن پیاوێکی پیرە، جا گۆران دێیەنی ئەم پیاوە پیرانەی لە پاڵ لافاوی دەرچوونی خەڵک لە مزگەوت و بە جێ ئەمێنن بۆو خلت و خاڵەی چواندووە پاش لافاو هەڵسان و نیشتنەوە لە جێ هەڵنیشتنی لافاوەکە دەمێننەوە. مامۆستا عەزیز گەردی دەڵێی لەو سەردەمەدا تیوەرەکەی لەیکاف و جانسۆنی لە سەر خوازەی ناسکاری (شناختی) خوێندوەتەو دەڵێت، ئەگەر نەختێ هەست لە دەوروبەری خۆمان ڕابگرین و گوێ لە گفت و لفتی هاوزمانەکانمان شل بکەین بە ڕوونی بۆمان دەر ئەکەوێت کە لێکچواندن وەک فڕفڕۆک لە ناو وت و وێژەکانماندا هەڵئەچەرخێ بە بێ ئەوەی هەر هەستیشی پێ بکەین. لەیکاف و جانسۆنیش هەر ئەوە دەڵێن کە زمانی ڕۆژانە بیناکەی زۆرتر لە سەر خوازە ڕۆنراوە. لە بەردەوامی باسی لێکچواندندا دێت و دنکە دنکەی چەشنی لێکچواندن کە لە کتێبە ڕوونبژییە عەرەبییەکاندا هاتووە، هەموویان بە پێناسەو بە باسی تەواوکەرەوە دێنێت و جگە لەوەی بۆ هەمووی چەشنە لێکچواندنەکان و بنەماکانی لێکچواندن نموونەشیعری کوردی دێنێتەوە، هیچ کامیان بێ شرۆڤە و لێکدانەوە ناهێڵێتەوە. چەنێک لە کتێبی (المختصرالمعانی) کە یەکێک لە ژێدەرە سەرەکییەکانی زانستی ڕەوانبێژی (علوم بلاغت) بە زمانی عەرەبییە، لە سەر ئەو بابەتە باس کراوە، زۆرتر لەو باسانە و نە کەمتر، مامۆستا عەزیزگەردی باسەکە لە نێو دۆخ و فەزای شیعری کوردیدا، کردەکی دەکاتەوەو وەک کەسێک بڵێت با لە زمان و ئەدەبەکەی ئێمەیشدا لەم بابەتانە کەم و کەسرێکمان نەبێت، هەوڵی تەواو کردنی ئەدات وبەرپرسیاریەتی ئەوان ئالێرەدا وەبەرچاو دەکەوێت، ئەڵێی کەسێکەو ئیش بەس بۆ بنەماڵە و خاوخێزانی خۆی دەکات. لە دابەشکردنی لێکچواندنەکاندا بە پێی هەرچوار بنەڕەتەکەی، دابەشکاری دەکات و بە پێی ئامرازی لێکچواندن یان بە زمانی خۆیان ئەوزاری لێکچواندن بە دوو بەشی بەرەللا و جەختاو دابەشیان دەکات و بە گوێرەی لێکچوون بە دوو بەشی لێکچواندنی قولە و لێکچواندنی درێژە دابەشیان دەکات و بە گوێرەی ئەورازی لێکچوون بە بەشەکانی درێژەی بەرەللا و ڕەوان دابەشیان دەکات. بە گوێرەی هەر دوولای سەرەکی لێکچواندن بە لیکچواندنی شتی هەستی بە شتی هەستی، شتی ژیری بە شتی ژیری، شتی هەستی بە شتی ژیری و شتی ژیری بە شتی هەستی دابەشیان دەکات. دوایی لێکچواندنەکانی تەخت و کۆ و بڵاوو پێچراو پێناسە دەکات. کە دێتە سەر لێکچواندنی ئاوەژوو شیکارییەکی باشی دەکات و چەن نموونەی جوانی بۆ دێنێتەوە:
15
3
https://youtu.be/5E0-p0Hyjfc?si=X4utxIDGqn2oBDLN
16
4
🔴 جایزه "مستورە" جایزەای فراتر از مرزهای جغرافیایی است دبیر اجرایی جایزه "مستوره" با تأکید بر ماهیت بین‌المللی این جایزه گفت
🔴 جایزه "مستورە" جایزەای فراتر از مرزهای جغرافیایی است دبیر اجرایی جایزه "مستوره" با تأکید بر ماهیت بین‌المللی این جایزه گفت: جایزه مستوره مرزهای جغرافیایی را نمی‌شناسد بلکە هویت و زبان کردی را در میان زنان اثرگذار در نقاط مختلف جهان مورد توجه قرار می‌دهد. 📎متن کامل خبر 🟦 @UoKurdistan98 🟥 zil.ink/uok
31
5
http://kurdishbookhouse.com/ku/8431-11-2/
30
6
باران بی‌قرار شمس لنگرودی 🎼🎼🌧🍁🍂 ‍حکایت باران بی‌امان است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. شوریده‌وار و پریشان باریدن بر خزه
باران بی‌قرار شمس لنگرودی 🎼🎼🌧🍁🍂 ‍حکایت باران بی‌امان است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. شوریده‌وار و پریشان باریدن بر خزه‌ها و خیزاب‌ها به بی‌راهه و راه‌ها تاختن بی‌تاب بی‌قرار دریایی جستن و به سنگچین باغ بسته دری سر نهادن و تو را به‌یاد آوردن حکایت بارانی بی‌قرار است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. - استاد شمس‌ لنگرودی
44
7
باران بی‌قرار شمس لنگرودی 🎼🎼🌧🍁🍂 ‍حکایت باران بی‌امان است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. شوریده‌وار و پریشان باریدن بر خزه
باران بی‌قرار شمس لنگرودی 🎼🎼🌧🍁🍂 ‍حکایت باران بی‌امان است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. شوریده‌وار و پریشان باریدن بر خزه‌ها و خیزاب‌ها به بی‌راهه و راه‌ها تاختن بی‌تاب بی‌قرار دریایی جستن و به سنگچین باغ بسته دری سر نهادن و تو را به‌یاد آوردن حکایت بارانی بی‌قرار است این‌گونه که من دوستت می‌دارم. - استاد شمس‌ لنگرودی
1
8
بدون متن...
1
9
پێچی ئەمیربەدرخان لە ساڵی ۱۸۲۱ زایینی دەست پێدەکات و هەموو پێچەکان وا کورد تێیاندا هەوڵدەدات پێچی مێژووی ژیانی خۆی سفت کاتەوە باس دەکات تا دەگاتە ئۆجاڵان و هەر کام لەم پێچانەیش تا ڕادەیەکی باش لێکۆڵینەوە دەکات.دوای ئەم بابەتانە دێتە سەر بابەتی گشتیتری ئێران و دۆخە گشتیبەکەی شرۆڤەیەکی فەلسەفیانە دەکات. دوایی باسی پێکهاتەی ئابووری ئێران دەکات. دوایی دێتە باسی ئەلیناسیۆن و لە دۆخی جیهانی لێکیدەداتەوە. بەشی ئاخری کتێبەکە لە سەر جوگرافیای کوردستانەو پێناسەیەک لە شارە کوردییەکاندەکات. ئەم بەشەی کتێبەکە ڕەخنەیەکی تەواو فەلسەفی لە ناوخۆو دەرەوی کوردستانە و بەڕاستی بایەخی خوێندنەوەی چەن جارەی هەیە. لە دوایی باسەکەمدا دەمەوێت بڵێم مامۆستا عەبدوڵڵا خوێنەرێکی جیدی، نووسەرێکی فەلسەفەزان و بیرمەندێکی بیرتێژ بوو. زمانێکی ڕەخنەیی ئاوێتە بە زمانی فەلسەفی و دەروونناسی بوو. جێگای بەهەشتی بەرین و ڕێگای زانستییان پڕ ڕێڕەو بێت.
50
10
بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا عەبدوڵڵا کەیخوسرەی نووسەری مەزنی کتێبی (مصیبت کرد بودن). د. محەمەد یەعقووبی لە دەیەی هەشتای هەتاوی ئەو کاتانەی هاوکاری ڕۆژنامەی ئاشتیم دەکرد، بۆ یەکەمجار لە گەڵ نووسیینەکانی ئاشنا بووم. کتێبی کارەساتی کورد بوون کە بە زمانی فارسی نووسییبووی لە ساڵی ۱۳۸۱ بڵاو کرایەوە. نووسیینێکی سەخت و زانستی بوو. هەشتاکان کە هاوکاری ڕۆژنامەی ئاشتیم دەکرد، دوای چاپ بوونی کتێبەکەی، کاک محەمەدمەوەفەقی ڕەخنەیەکی چەن لاپەڕەیی دوورو درێژی لە دوو ژمارەدا لە سەر کتێبەکەی نووسی. مامۆستا عەبدوڵڵا لە دوو ژمارەدا وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە. ئیتر لەوکاتەوە دەرکەوت مامۆستا عەبدوڵڵا نووسەرێکی کارامە و زانا وزۆر بە ئەزموونە و خواروبانی زانستەکانێ بە باشی شێڵاوەو ئیتر دوای ئەوە وەبەر هەتاو کەوتنیان زۆرتر بوو. هەر لەو ساتانە بوو کە لە گۆڤاری کارنامە ڕەخنەیەکی زانستی ئاراستەی کتێبی (جسدهای شیشه ای) مەسعوود کیمیایی کرد و لەوێ دەرکەوت کە قووڵی زانستی کاک عەبدوڵڵا چەندە. بۆ تێگەیشتن لە کتێبەکەی کارەساتی کورد بوون پێویست بوو به زانستەکانی فەلسەفە، دەروونناسی و تا ڕادەیەکیش مێژوو ئاگاییت هەبێت. هەر لە یەکەم لاپەڕەکانی کتێبەکەوە پرسی شوناس و ناسنامەی خۆی و نەتەوەکەی کتێبەکەی تەندووەتەوە. لە ڕاستییدا گشتیبەتی کتێبەکە جەشنێک زیندووکردنەوەو هاوکات پرسیار لەچییەتی و چۆنیەتی مێژوو و ئێستای خەڵکی کوردە. بە باشی جیهانی بوونی ناسییبوو و بۆی گرێنگ بوو نەتەوەکەی لەسەردەمی جیهانی بووندا چییان بە سەر دێت.بۆیە تا دواوتەکانی کتێبەکە بەردەوام گەرانەوە بۆ تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد دیارە. لە گەڵ ئەوەیدا ئاماژە بە ناوی بیرمەندە گەورەکانی جیهان دەکات، بۆ خۆی لەوان بە کەمتر نازانێت. لە گەڕان بە شوێنی دەروونکاوی خۆیدا، جۆرێک دەروونکاوی نەتەوەکەیشی دەکات. بە هێنانی ناوی کەسایەتییەکانی چیرۆکە کوردییەکان پێمان دەڵێت کە هاوکات ئاگایی لەسەر چیرۆکە کوردییەکان هەیە تا ڕادەیەکیش بۆ خۆی ئەزموونی ژینکراوی لە گەڵ هێندێکیاندا هەبووە. بەسەرهاتەکانی ژیانی بەشێکی جیدی هاوبەشی لە گەڵ مێژووە پڕ لەکارەساتەکانی نەتەوەکەمان هەیە. نووسیینەکانی مامۆستا جگە لەوەی تەنزێکی تاڵی تێدا بە دی دەکەیت، تەشەر و توانجی زۆریشی بە نیسبەت زۆردارەکانەوە تێدایە. بۆ باس کردن لەسەر زمان بە تیوری هایدگەرەوە دەست پێدەکات بەڵام بە نیگایەک لە گۆشەنیگای نووسەرە بەناوبانگەکانی عالەم وەک بۆرخیس و کافکا. بە گەڕانەوە بۆ لە دایک بوونی خۆی، لە دایک بوونی کتێبەکەی باسدەکات. دیارە ئەو مێژووە بۆ لە دایکبوونی ئەو، بەشێک لە مێژوویەکە وا کارەساتەکانی نەتەوەکەمان تێیدا ڕوویداوە وەک لە سێدارەدانەکان و...‌ئەم گەڕانەوەیە بۆ ئەلبۆمی بنەماڵەیی خۆی، دەبێتە هۆکارێک بۆ هۆنینەوەی یاسای خوازەی پێچە سواوەکانی مێژووی گەلی کورد کە لە هەشت پێچدا وەبەر شرۆڤەیان دەخات. ئەو کاتەی باس لەسەر خاک و سەرزەمین دەکات، دەڵێت: ئەو کاتەی دەگەینە وڵاتێکی وا بێ ناسنامەی ڕوون و لە ناسنامەی وڵاتانی دیکەدا، لە لاپەڕەی چەندەمی ئەواندا، بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی تاپۆکراوە، دیارە ئەو وڵاتە لە چاوەڕوانی و هەڵواساندایە و هەرچی باسێکیشی لەسەر بکەیت، ناڕاست و ناواقیع دەبێت. ژیانێکی ناواقیعی و کلتوورێکی ناواقیعی نەتەوەیەکی ئاوەها، هەبوونێکی ناهزری دەبێت بۆیە پێنووسەکەی منیش لە هزر هەڵدێت و تەنانەت وتارە تویژینەوەییەکانیش بە زۆرە ملی وەک چیرۆکیان لێ دێت. بۆیە من لە دۆخێکی ئاوەهای کافکاییدا، هیچ ئیشێک لە ئیشی هزرمەندی ناهزرانەتر نابینم. بۆ ئەم مەبەستەیش، کیژی کافرۆش وەک بەڵگە دێنێتەوەو دەڵێت وێنەی کیژی کافرۆش ئووستورەیەکە کە کەسمان نازانین کێیە و چۆن وای لێهاتووەو بووە بە ئوستوورەو دەڵێت کیژی کافرۆش ناسنامەی وونبووی گەلی ئێمەیە. ئەو دەگەڕێتەوە بۆ چاخی کوورشی بچکەلە بە زاری خۆیان و باس لە هاتنی لەشکری دەهەزارکەسی یۆنانییەکان بۆ خاکی کوردان دەکات. لە مێژووی گزینیفۆنەوە هەبوونی نەتەوەکە، ناڕاستەوخۆ لە مێژووی پێش زایین دەسەلمێنێت و باس لە جەنگاوەریی نەتەوەکەی لەو سەردەمە دەکات و ئەم باسە بە تێر وتەسەلی شرۆڤە دەکات. ئەوان هاوکات لە ڕەخنەی خۆماڵی خۆناوێرن و مێژوو بە شتێکی بە ناحەق پیرۆزکراو دەبینێت و دەڵێت لە باشترین حاڵەتدا مێژوو هیی زبڵدانە و لە زبڵدانیشدا بگرە شتی پڕبایەخ یان بێ بایەخیش بدۆزرێتەوە. دیسان دەڵێت ئەم زبڵ و خاشاکە، زەڕە و ئەم زەڕە، زەڕو زیوێکی ناخاوێنەو. زەڕە لە بواری ئیمکانییەتی بەرهەمهێنانەوەو ناخاوێنیشە لە بواری ماکییەت و زاتییەتی زبڵسازکردنی زەمەنەوە. دەڵێت ئەمە دەبێت بە کیمیاگەری بەو مەرجەی تەکنۆلۆجیای دووبارەبەرهەمهێنەرمان هەبێت. ئەڵێت من ئێمە ئەمانەوێت بە هۆکاری زمان، ڕۆح وە جەستەی مردووی خاک بکەین و خاک بانگهێشت بکەین شایەتیمان بۆ بدات و ئازار و خەمەکانی چاخە ڕابردووەکانمان بۆ بگێڕنەوە. دوای ئەمە دێتە سەر خوازەی هەشت پێچە سواوەکەو بە
48
11
🔹لە چەشنی بۆرخێس  🔺 وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی   🖋 کاوان محەمەدپوور   ▪️ سەرچاوە: حەوتەنامەی سیروان، ژمارە ٩٥٥، ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی
50
12
مرگ تمدن‌ها زمانی فرا می‌رسد که بزرگان مردم به پرسش‌های جدید آن‌ها پاسخ‌های کهنه و تکراری می‌دهند. -ویل دورانت
مرگ تمدن‌ها زمانی فرا می‌رسد که بزرگان مردم به پرسش‌های جدید آن‌ها پاسخ‌های کهنه و تکراری می‌دهند. -ویل دورانت
88
13
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی زانای کورد مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس (زانای ئایینی، نووسەر، شاعیر) 🔹لەدایک‌بوون: س
🔴ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی زانای کورد مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس (زانای ئایینی، نووسەر، شاعیر) 🔹لەدایک‌بوون: ساڵی ١٩٠١ی زایینی گوندی گوێزەکوێرەی مەریوان 🔹کۆچی‌ دوایی: ٢٩ لەسەر ٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٠۵ی زایینی لە بەغدا 🔹شوێنی ناشتن: مزگەوتی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند
348
14
📘مامۆستا عەزیز گەردی لە ئاوێنەی کتێبەکانیەوە ✍ د. #محەمەد_یەعقووبی ▪️بەشی دووهەم ▫️شوکر بۆ خوای گەورە، بەشی یەکەمی وتارەکە ڕەنگدانەوەو دەنگدانەوەیەکی ئەرێنی بوو و زۆر خوێنەرێکی چالاک وتارەکەیان لا پەسەند بوو، دڵگەرمیان پێدام کە لەم نووسیینەدا کارێکی درووستم هەڵبژاردووەو درێژەپێدانی ئیشێکی ڕەوایە. بۆ خۆم لە بەشی یەکەمدا ئاماژەم بەوە کرد، ئەو هۆکارە سەرەکییەی منی هانداوە تا لە یەکێک لە سەرچاوکە دوانەهاتووەکانی ئەدەبی کوردی یانی کاک عەزیز گەردی وبەر لێکدانەوەو ناساندن بخەم، خۆشەویستی لە دڵماڕیشەداکوتاوی زمانی کوردییە کە بە ئەو پەڕی خۆشەویستی و هەبوونمەوە خەریکی فرمان و ئیش کردن لە سەر زمانەکەم دەبم و لەو ئیشانەم قەد شەکەت نابم و تەنانەت شەکەتیش لەسەر ئەو بابەتە بۆم چێژبەخشەو ئاواتم ئەوەیە کاتی زۆرترم هەبوا بۆ ئەوەی لەسەر زمان و ئەدەبی کوردی کاری زۆرتر بکەم.ڕاستی دەڵێن سنووری هەر کەسێک و هەر نەتەوەیەک بە سنووری زمانەکەی دیاری دەکرێت، بەو واتایە تۆ تا ئەو شوێنە هەیت وا زمانت بڕدەکات، کاک عەزیز هەموو خوێن و ئێسقان و گیان و لەشی خۆی لە کەوانی زمانی کوردی نا، تا سنوورەکەی درێژتر و بەرفراوانتر بێتەوەو دەڵێن کاتێک داغستانی من لە ڕەسووڵ حمزاتۆف وەرگێڕاوەتەو، ئەوەندە زمانەکەی ئەملاو ئەولا پێکردووەو دەیان جار کوژاندیوەتەوەو نووسییوەتەوە ، خوێن لە پەنجەکانی چۆڕاوە، بۆیە ئەگەر ئێستا دەماری زمانی کوردی پڕ خوێنە، لە خوێنی پەنجەکانی کەسانی وەک عەزیز گەردی و هەژارو هێمن و قزڵجێ و زەبیحی و شوکورمستەفاو... دەیان کەسایەتی دیکەی دڵسۆزی زمان و ئەدەبەکەمانە پڕ خوێن بوەو شادەماری زمانەکە لێوانلێو لە خوێنی ڕەنگینی هەزاران شیعر و چیرۆک و پەخشانی  خەمڵێنراوی ئەوانە.بۆ ئەوەی خوێنەرانی ئازیز لە سەر زمان و شێوازی نووسیین و بیرکردنەوەی مامۆستا عەزیز گەردی بە چەشنێکی ڕێک و پێک بەرەوڕووببنەوەو بیناسن، نووسیینەکەم بەش بەش کردووەو دابەشم کردوون بە چەن بەش: یەکەم ئاوێنەی کتێبە ئەدەبییەکانی مامۆستا عەزیز وەک ڕەوانبێژی و ڕەخنە و کێشناسی شیعری کوردی و زمانتاسی، دووهەم ئاوێنەی کتێبە وەرگێڕانەکانی لە زمانەکانی فەرانسەوی عەرەبی و ئینگلیزی و فارسی. مامۆستا عەزیز لە کتێبەکانی ڕەوانبێژیدا کە بریتی بن لە بابەتە سەرەکیبەکانی واتاناسی و ڕووننبێژی و جوانیکاری، هەوڵ و تەقالای ئەوەی داوە ئەو کەلێنە پڕنەکراوەی زمان و ئەدەبی کوردی پڕ بکاتەوە. بەر لە کاک عەزیز کەسێک هەموو تیور و باس و بابەتەکانی زانستی ڕەوانبێژی بە کوردی نەنووسیبوو و کەسیش ئەو تیورانەی لە سەر ئەدەبی کوردی کردەکی نەکردبووەو بەراوردی نەکردبوو. ▫️زۆر سەختە بۆ یەکەمجار کەسێک بێت و زانستێک کە بۆ خۆی سێ بەشی سەخت و جیدییە، بە زمانی کوردی بنووسێتەوەو دوایی دانە دانەی تیورەکان، شیعریان بۆ بدۆزێتەوەو سازێنەرە هونەری و سەنعەتە ئەدەبییەکان لە سەریان ساغ بکاتەوەو بۆ ئەو مەبەستەیش هەم لە شیعری کلاسیک و هەم لە شیعری هاوچەرخیش کەڵک وەربگرێت. زانستەکانی ڕوونبێژی(بیان) واتاناسی (معانی) جوانکاری (بدیع) لە سێ بەرگ کتێبدا بە جوانی و ڕێک و پێکی لە سەر ئەدەبی کوردی کردەکی کردوەتەوەو کە بەم ئیشەی چەن خاڵی هاوکات جێبەجێ کردووە، هەم ئەو زانستانەی لە زمانی عەرەبی بە زمانی کوردی دابەزاندووەو کورداندیوە هەم بۆ هەر نموونەیەک شیعرێکی کوردی یان چەن شیعری هێناوەو تیور و سازدەرە هونەرییەکەی لەسەری بەراورد کردووەو بە شێوازی کردەکی بۆ خوێنەری کورد، ئامادەی کردووە.یەکێک لەو بابەتانەی لە خوێندنەوەی پێشەکییەکەی کتێبی ڕوونبێژی کاک عەزیز زۆر دڵی گرتم بابەتێک بوو کە لەسەر پێناسەی ئەدەب نووسیبووی کە بەڕاستی وە بیری پێناسەکانی ماتیۆئارنۆڵدی تیوریداڕێژی ڕەخنەی نوێی خستمەوە کە لە سەر فەرهەنگ کردوویەتی، دەتگوت کاک عەزیز ئەو کارانەی ئارنۆڵدی خوێندبێتەوەو کارتێکردنی لە سەر بووبێت. زۆر جێگای تێڕامانە ئەو کەسایەتییە ئازیزە چەن جوان پێناسەکانی ئەدەب و تایبەتمەندی و ڕەگەزەکانی بە دەستەوە دەدات.کاک عەزیز دەڵێت ئەدەب بەو هەستە ناسکە دەڵێن کە لە دڵی مرۆڤ پەیدا دەبێت و دەردەبڕێت. باشترین هەستەکان و بیرەکانە لای مرۆڤ کە دەریدەبڕێت بە وشەی جوان و بە تین و داڕشتنی هونەرییەوە دەردەبڕدرێت.ئارنۆڵدیش  پێناسەی فەرهەنگی بەرز هەر وا شەن و کەو دەکات و دەڵێت: فەرهەنگ باشترینی بیرەکانە وا مروڤ خولقاندوویەتی و دەریبڕیوە و لە باشترینی دەربڕداوەکان، ئەدەب واتە شیعر لە هەمووی بەرزترە. دیارە باسەکەی مامۆستا عەزیز و ماتیۆئارنۆڵدیش چۆن یەک دەگرنەوەو و چەندیش لێکچوونیان هەیە. 🔻درێژەی بابەت... 🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/8431-6/ 📎بابەتی پێوەندیدار: 🌐 https://kurdishbookhouse.com/ku/8431-7/ ❗️جێگای ئاماژەیە ئە بابەتە درێژەی هەیە و لە ڕۆژانی دواتر بڵاو دەکرێتەوە... ■ بە کانال "خانهٔ کتاب كُردی" بپیوندید: ▪️ @kurdishbookhouse 🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
106
15
هدف فلسفه آن است که حیله‌های فریبندهٔ عقلی را که مرزهای خود را به شیوه‌ای غلط می‌شناسد، کشف کند، و از طریق روشنگری مفاهیم ما، خودفریبی نظرورزانه را به خودشناسی فروتنانه اما اساسی بازگرداند. «نقدِ عقلِ محض»، ص ۶۵۲ -ایمانوئل کانت بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند https://t.me/binkey_rojend
105
16
▪️شعرهای فروغ فرخزاد با دکلمه خسرو شکیبایی #فروغ_فرخزاد #خسرو_شکیبایی بنکەی ئەدەبی ڕۆژەند https://t.me/binkey_rojend
156
17
🎬 ڕەتکردنەوەی گێڕانەوە 🎙وتووێژ لەگەڵ نینا کەریمی؛ تۆێژەری کۆمەڵناسی 🎬 Refusal of Narration 🎙 Interview with Nina Karimi; Social Researcher 🎬 امتناع روایت 🎙 گفتگو با نینا کریمی؛ پژوهشگر جامعەشناسی 🔸تەواوی فیلمەکە لە یۆتیۆبی پرسیاردا [فیلم کامل این گفتگو در یوتیوب پرسیار] 🔻Full Video on YouTube Prsyar: https://youtu.be/8l8WHTVwRFs 🆔@prsyarjournal
124
18
کۆچی دوایی کاک حسێن عارف و ژیانێکی دورو درێژی لێوانلێو لە بەرهەم و خزمەت. د. محەمەد یەعقووبی مامۆستا حسێن عارفم بۆ یەکەمجار لە ڕێگای شۆڕش جوانڕۆییەوە ناسی، کتێبی شاری بەدەستەوە بوو، پرسیارم لێی کرد و وەڵامی دامەوەو پێداهاتن و تاریفێکی باشی لەو کتێبە و نووسەرەکەی کرد، ئیتر دوای ئەوە کتێب و نووسراوەکانیم وردە وردە بە دەس کەوت و خوێندنمەوە. مامۆستا حسێن کەسایەتییەک بوو هاوکات چەندین ڕەهەند و لایەنی ژیان و ژیاری پێکەوە کۆکردبووەوە. هەم یاساناس بوو هەم پارلمانتار و هەم چیرۆکنووس و ئەدیب. لە گەڵ کاک شێرکۆ یەکێک لە دامەزرێنەرانی گەورەی گرووپی نوێخوازی ڕوانگەیە کە نیگایان بەرەو داهاتوو بوو و پێیان لە سەر ڕابردوویەکی مەحکەم دانابوو. بنیاتەکانی ڕابردوویان نەڕوخاندبوو بەڵکوو کردبوویانە ژیرخانێک بۆ دروست کردنی باڵاخانەیەکی جوان و تەرز و بەرز بۆ ئەدەبیاتی داهاتوو. لە زێدەکەی یانی سلێمانی چەکەرەی کردوو هەر لەوێ ژیانی منداڵی و لاوی و مامناوەندی و پیری ڕابوارد،. لە ساڵە سەختەکەی ماڵوێرانی کورد بە دەس کورد پارلەمانتار بوو کە لەو ماوەیە یەک مانگی تەواو لە گەڵ چەن پارلمانتاری دیکە مانیان گرت و دژ بەو شەڕە چەکدارییە ڕاوستا. دەرچووی کۆلێژی یاسا بوو و چەندین بەرهەمی ئەدەبی خولقاندووە کە باشترینەکانی بریتین لە: ۱.گەلە گورگ چوار چیرۆک ۲.کۆکتێل زنجیرە کتێبی چاپ و پەخشی سەردەم ۳. تەمەنێک لە بندەستی ڕوداوو کارەساتەکان ۴. توێشووی سەفەرێکی سەخت ۵.بیبیلیوگرافیای دووساڵەی تەمەنی کاروان ۶. ئەندێشەی مرۆڤێک ۷. ساڵێک لە تەمەن کۆی بیرەوەرییەکانی حسێن عارف ۸. ڕومانی شار دوو بەرگە. ۹. شانۆگەری جەنابی جانەوەر ۱۰. قوتابخانەی شیعری تازە ۱۱. هێلانە ۱۲. چای شیرین. ۱۳. چیرۆکی هونەری کوردی ۱۴. بیبلێۆگرافیای چیرۆکی کوردی ۱۵.ڕوانگە و یاران و نەیارانی ۱۶. لە کۆڕی خەباتا، چیرۆک لە بەرهەمی دوای شۆڕش ۱۷. نووسیینەوەکانم لە بواری ڕەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی ۱۹۵۵_۱۹٥۸. مامۆستا حسێن عارف لە نووسینی بیرەوەرییەکانیدا وەک یاسانووس کاری کردووەو ئەڵێیت کەسێکە نایەوێت لەو دەقانەدا کەمترین بابەتی دژەیاسا بوونی هەبێت. بەڵام لە نووسیینەکانی دیکەی دا چاوی لە داهێنان و خولقاندن و نیگا و ڕێگای نوێیەو هەر بەو جۆرە بۆ ڕوانگە واژۆی کردووە، دۆزینەوەی ڕێگا و نیگا نوێیەکان و کەشفی زمانی و تەکنیکی نوێی لە مێشکدا بووە. بەرهەمەکانی کاک حسێن سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە ئەو کەڵە پیاوە لە هەموو تەمەنیدا خزمەتکاری زمان و ئەدەب و وێژەی کوردی بووە. مامۆستا حسێن ڕەمزێکی گەورەی ئەدەبیاتی کوردییە کە بە نووسینی ڕۆمان و کورتەچیرۆک و شرۆڤە و لێکۆڵینەوەی ڕەخنەیی و ئەدەبییەکانیەوە، مۆرکی خۆی لە سەر ئەدەبیاتی کوردی داناوە. لە بیرەوەرییەکانیدا واقیعە سیاسی و تەنانەت هونەری و ئەدەبییەکان بەو شێوازە ناشیرینەی ڕوویانداوە ناشارێتەوەو بە هەستێکی مرۆڤانەوە باسیان لێ دەکات هەر بەو شێوازەی لە ڕۆمانێ گەلەگورگدا ساڵەکانی دەیەی حەفتای لە دڵی ئەو ڕومانەدا شرۆڤە کردوو. حسێن عارف لە چەشنی ئەو چیرۆکنووسانەیە، کە پێیەکی لەنێو گێڕانەوەی کلاسیکی کوردی و پێیەکی لەنێو گێڕانەوەی مۆدێرنی کوردییدایە. دەتوانم بڵێم لە یەکەمینی ئەو چیرۆکنووسانەی قۆناغەکەی خۆیەتی کە ئاگاداریی تیۆرەکانی چیرۆکنووسییە و ئەمەشی بە وتار و کتێب ئاماژەی بۆ کردووە. ئەگەر ئاوڕ لە مێژووی چیرۆکی کوردی و قۆناغەکانی گەشەکردنی بدەینەوە پێگەی ئەم چیرۆکنووسە بە جۆرێکە کاریگەریی لەسەر نەوەیەکی زۆری دوای خۆی داناوە و ئەو کاریگەرییەش تا ئێستا درێژ دەبێتەوە. ئەو چیرۆکنووسانەی ئێستا دەنگی دیار و سەنگینن،.کاتی خۆی دۆستۆیڤسکی لەبارەی کاریگەریی گۆگۆڵەوە لەسەر ئەدەبیاتی ڕووسی و نووسەرە نێودارەکانی دەڵێت: هەموومان لە پاڵتۆکەی گۆگۆڵەی هاتینە دەرەوە. ڕەنگە پڕکێشیش نەبێت، کە بڵێین نەوەیەک لە چیرۆکنووسانی کوردیش لەژێر پاڵتۆکەی حسێن عارفەوە هاتنە دەرەوە. ڕۆحیان شاد و ڕێگایان زیندوو بەردەوام.
119
19
‍دنیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا؛ حوسێن عارف، ڕۆماننووس، یاساناس و بیرمەندی ناسراو، لە شاری سلێمانی و دوای کاروانێکی زێڕینی 70 ساڵە لە خزمەتی بێوچان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ژیان کرد. حوسێن عارف کە لە ساڵی 1936 لە سلێمانی لەدایکبووە، بە داڕێژەری یەکەمین بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەیەوە بە ناوی ڕۆمانی "شار" کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە: "گەلە گورگ"، "چای شیرین" و "تەمەنێک لە بەندەستی".جگە لە لایەنە ئەدەبییەکەی، حوسێن عارف وەک یاساناس و سیاسەتمەدارێکی بوێر دەناسرا؛ ئەو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، هەڵوێستێکی مێژوویی نواند کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار مانیان گرت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ. 🔻بەرهەمەکانی  حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ سلێمانی. حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. 1983. حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005؛ 286 پ. حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، 2 ب حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1984-1982 حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە حسەین عارف، ھێلانە حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە لێکۆڵینەوە حسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی حسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانی حسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش حسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1988-1955 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖
105
20
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت کام بیری جوان خورپەدارە، کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە، شانەی دەکەم وەک پەرچەمت. لە ماوەی چاوقوچانێکدا هەزار و یەک خەونی شیرین دەمکەن بە مەم، دەتکەن بە زین! لە خەیاڵما پایز بەهاری لێ دەتکێ. درەختی ڕووت گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ. .... من لە دڵتام... لە دەروونتام... لە گلێنەی چاوی ڕوونتام. شەرم مەکە! بە ناوی ڕووت ناوم بێنە پڕ بە گەرووت. با لە یەکتر ئاشکرا بین تا کەی لەناو ئاگرا بین؟ #پەشێوووو✍ بنکەی ئەدەبی فەرهەنگی ڕۆژەند
104