Chavoshi_fans_kurdish
رفتن به کانال در Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
640
مشترکین
+124 ساعت
-17 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
🖤
لەبەر ئەوە جێت ناهێڵن کە هەڵەت کردووە
چاوەڕێ بوون هەڵە بکەی هەتا جێت بهێڵن …
🖤
لە چاوی تۆوە پرشنگێ ئەگاتە ڕۆحی بەدبەختم
ئەکا مەستی تەسەللی تا شەوی دوایی سەری سەختم …
🖤
ئەو چاوە بەشەڕ عاشقە من تالیبی سووڵحم
گەر سووڵحە وەگەر جەنگە دەسا فەرموو درەنگە …
زێوەر
🖤
سەرم لەو کەسە سووڕماوە
لە هەموو شتێک بۆ خۆی بیانووی پێیە
بەڵام لە هیچ شتێکدا بیانوو بۆ خەڵک ناهێنێتەوە …
🖤
شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
كە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
كە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ …
🖤
هیچ دەرمانێک نیە بۆ ئازار جگە لەوەی ڕووبەڕووی بینەوە
قبووڵکردن بە مانای کۆڵدان نایەت
بەڵکو بە مانای تێگەشتنە
لەوەی کە هەندێک شت لە ناو ئێمەدا
بە شکاوی دەتوانن بەردەوام بن
لەو ساتەدا چیتر شەڕ لەگەڵ ئازارەکە ناکەیت
ئەویش چیتر ناتوانێت ئازارت بدات …..
🖤
گوومان کردن نیشانەی هێزی ئەقڵە نەک تاوان
مرۆڤ تاکو و زیاتر هۆشیار بێت زیاتر ئازار دەچێژێت
تاکو زیاتر تێبگات زۆرتر لەوە دەترسێت کە تێنەگات …
🖤
هەرکەسێک ڕووی تۆ دەبینێت
خۆی بە قووربانی دەکات
چوونکە ئەبرۆی تۆ هیلالی عیدە
قووربانی دەوێت …
🖤
هەندێک جار مرۆڤ نایەوێت ڕاستییەکە ببیستێت
چونکە نایەوێت خەیاڵەکانی تێک بشکێت …
🖤
تەنیایی ئێمە بەشێکی زۆری دەستکردی خۆمانە
ئێمە خۆمان دەشارینەوە دواتر چاوەڕێی کەسێک دەکەین
کە پەردەکان لابدات ، ئێمە زۆرجار بۆ ئەوەی لەم جیهانەدا بمێنینەوە
دەمامکێک دەپۆشین کە لە خۆمان ناچێت
پاشان سکاڵا دەکەین و
دەڵێین کەس نامناسێت …
🖤
ئازاری ئێستا بە تەنیا نیە
کاتێک تووشی ئازارێک دەبیت
مێشکت دەست دەکات بە گەڕان
لە مێژووی ڕابردووتدا
هەرچی ئازارو شکست و دڵشکان هەیە کە پێشتر بەسەرت هاتووە
دێنێتەوە بەرچاوت ، بەم شێوەیە ئازاری ئێستات دەبێتە
هەموو ئازارەکانی ژیانت پێکەوە
وە هەندێ جار دەبێت ئێمە باجی ڕابردووی ئەوان بدەین
کە تیاییدا تێکشکاون ….
🖤
هیچ کەسێک ناتوانێت بێتاقەتت بکات
گەر خۆت بە درێژایی کات بێتاقەت بیت
بەڵام هەموو کەسێک دەتوانێت
باری دەروونت تێک بدات
بە مەرجێک بەردەوام گەشبین بیت …
🖤
بێزارییەکی بکوژانە هەیە چۆن لە ئەزیزان دابڕاوم و
لە پێناو خۆشەویستاندا تاڵیم چەشتووە
لێرە دڵخۆشی قوورسە گەڕان بە دوای بەختەوەری
هەموو شتێک جێدەهێلێت هەر خۆی خوود پەرستییە
ئەم خەیاڵە بەختەوەریم ژەهراوی دەکات
دۆستۆیڤسکی …
🖤
شەرمم بە خۆم دێت کاتێک تێگەیشتم
ژیان ئاهەنگێکی ڕووخسار گۆڕینە
من بە ڕووە ڕاستەکەی ئامادە بووم …
🖤
سەلامەتترین ڕێگا بۆ ئەوەی
زۆر بەدبەخت نەبیت
ئەوەیە کە چاوەڕێی دڵخۆشی نەکەیت …
🖤
یەک بیانوو بۆ گلەیی کردن و وتن نەما
ئەوەی پێویست بوو بووترێ وترا
هیچ نەمایەوە و هیچیش نەگۆڕا
شتەکان هەر وەک خۆی مایەوە
چونکە هەرچیتکرد هیچت پێ نەکرا ….
