fa
Feedback
Chavoshi_fans_kurdish

Chavoshi_fans_kurdish

رفتن به کانال در Telegram

نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤

نمایش بیشتر
کشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
640
مشترکین
+124 ساعت
-17 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
🖤 خراپترین شت بەسەر مرۆڤدا بێت ئەوەیە کە ئارەزووی نەمێنێت بۆ قسە کردن بۆ پێکەنین بۆ نیشاندانی کاردانەوەکان خراپترین شت کە بەسەرت دا دێت ئەوەیە بە زیندووی بمریت …

🖤 سەرم شێواوی شێوەی فیتنە هەڵگیرسێنی شۆخێکە حەواسم تەفرەقەی عیشوەی دڵ ئاشووبێکی عەییارە خەیاڵی زوڵفی دەرناچێ لە دڵ تا دەرنەچێ ڕۆحم سپێراوە خەزێنەی بەختی ئێمە بەو سیا مارە … مەحوی

🖤 مرۆڤ ئەو کاتە غەریبەیە کاتێک جەستەی لە شوێنێکەو ڕۆحیشی لە شوێنێ تر …

🖤 ئەگەر یەک لەحزە غافڵ بم لە شوعلەی ماهی ڕوخسارت لە حەشرا بێ نەسیبی جەننەت و هەم حەوزی کەوسەر بم گەدایی کۆیی جانانە بە شاهیی عالەمی نادەم گەدایی خۆشترە بۆ من لە شاهی، گەر موخەییەر بم …

🖤 کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا

+1
🖤 سەبری نەبینینت تەنیا بە قسە ئاسانە …

🖤 ئەو پەرۆشییەی دڵم بۆ دیداری تۆ هەیەتی دڵی من دەزانێت و من دەزانم و دڵ دەزانێت و من …

Repost from Mohsen Chavoshi
Marize Takhte Akhari .mp39.93 MB

🖤 کەسێک کە نەزانێت جیاوازی تۆ لەگەڵ ئەوان چییە هەر باشترە لەگەڵ ئەوان بمێنێتەوە بەڵام هەستێکی ناخۆشە تێبگەیت بۆ کەسێک ئەوەندە گرنگ نەبووی کە بیرت لێ ئەکردەوە …

🖤 ژیان قەت بەو شێوەیە نەبووە کە ئێمە بیرمان لێ ئەکردەوە قەت دادپەروەر نەبووە کە مناڵ بووین خۆزگەمان ئەخواست گەورە بین پێمان بڵێم ئێسا گەورە بووی کێشەکەش ئەوەیە هەنێکمان لە چاو تەمەنمان زووتر پیرەبین , بە دەیتنی هەندێک شت بە نەبوونی هەندێک شت کە هەتا خەیاڵ کردنو باس کردنیشی ئەستەمە کەس تێبگا ، ئێمە بە نەبوون ڕاهاتووین کە شتە جوانەکان دەگمەن روو ئەدا بۆمان ، وامان ئەزانی گەورەبین ئیتر ئەو هەندێ شتەو ئەو نەبوونیە باش ئەبێ بەڵام خراپتر بوو باشتر نەبوو چوونکە سەیر ئەبێ بەلامانەوە باشبێ بۆیە بە بەسیترین شتی ژیان بزەیەک ئەکەین هەتا هی خۆشمان نەبێ دڵمان پێ خۆش ئەبێت بە کورتی ئەوەی خۆزگەمان پێ ئەخواست گەورەبین تەنیا بێ ئەقڵیەک بوو هیچی تر …

🖤 دەڕۆم ، دەترسم ، دەلەرزم لە پەلاماری مۆتەی شەو داد لە دەس ئەم دڵەی بەخەم وای لە دەس ئەم چاوەی بێخەو …

🖤 کاتێ گوێت لە قسەی ئەهلی دڵ دەبێ هەڵمەچۆ مەڵێ هەڵەیەو خەتاییە تۆ ئەهلی گفتوگۆ نیت ئەمەیان خەتاییە ..!

🖤 دەڵێم با تەرکی عیشقت کەم بە دڵ شەرتی وەفا مانیع لە جەورت ڕەنگە کافر بم وەلێ خۆفی خودا مانیع

🖤 بۆچی تەنانەت باشترین مرۆڤەکانیش شتێک دەشارنەوە ؟ بۆچی قسەی دڵیان بۆ یەکتر ناکەن ؟ بۆچی ئەوەی لە دڵیانە نایهێننە سەر زمان لە کاتێک دەزانن قسەکانیان بێ هودە نابن بە با ناچن ؟ بۆچی ڕواڵەتی هەمووان بە جۆرێکە کە وا دەردەکەوێت کە زۆر ڕەشبینترن لەوەی کە دەردەکەون بۆچی هەمووان سڵ لەوە دەکەنەوە کە قسەی دڵیان بکەن و ڕاشکاوانە ناڵێن کە هەستەکانی خۆیانیان پێشێل کردووە ئێمە لە وڵاتێکا ئەژین دان نان بە هەست و خۆزگەو ئاوات بەتایبەت پێی نەگەشتن عەیبەیە و بە کەموو کووڕیە …

🖤 دڵم بێ تۆ پەرێشانە شێواوە کە ڕووی تۆم دی خەمم پەرش و بڵاوە ئەگەر دەردی دڵم بەش کەم ئەزانی دڵی بێ دەرد لە دنیادا نەماوە … بابا تاهیر

🖤 زمانم شەق دەبا یەکدەم ئەگەر بێت و نەبا ناوت بە کوێری دادەنیشم گەر لەبەر چاوم نەبێ چاوت لەبەر تەشریفی ڕێگەی تۆ نەبێ بۆچیمە نووری چاو سەرم لازم نییە لازم نەکا بینێمە پێناوت …

🖤 ڕۆژ و شەو دایم لەبەر دیدەی خەیاڵم حازری سا چ فەرقێکی هەیە بۆ من ئیتر ئێرە و ئەوێ؟

🖤 من خۆم دزراوم و هەر خۆیشم دزەکەم … من خۆم برسیم و هەر خۆیشم چەتەکەم … چی ماوە من بیڵێم ؟ من ئێستا بە پەنگ بووی دنیام و هەر خۆیشم پەنگەکەم … شێرکۆ بێکەس

🖤 وا بیر ئەکەینەوە بەهێزین هەتا ئەو کاتەی تەندرووستیمان ئەبێتە قووربانی بیر کردنەوەمان …

🖤 جار جارە پەنا بۆ مەی دەبەم ناچارم خەمبارم و پێم ئەڵێن کە تاوانبارم خۆزگە وەکوو مەی درۆو دزیش مەستی ئەکرد مەردێکم ئەویست کە بیگووتا وشیارم … خەیام