Chavoshi_fans_kurdish
رفتن به کانال در Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
639
مشترکین
+124 ساعت
-17 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
🖤
سەیرە هەڵەیەک ئەکرێ شایەنی
ئیهمال کردن و لە پێش چاو خستن بێت
کە لەلایەن ئەزیزترین کەست بووبێ … !
🖤
تاکە ڕێگە کە لە پێش چاوی کەسێک ئەکەوی
بە هۆی هەڵەیەکی بێ مەبەست
کە لە خۆشویستییا بووە
کە ترساوی شتێک ڕووبات …
تەنیا بێدەنگییەکی ناچارییە
بەڵکو لە سووچێکی ژیانیدا تۆی کەوتە یاد ….
🖤
زۆر گەڕام هیچ شتێکم نەدۆزیەوەو
هیچم بە مێشکدا نەهات
تەنیا گۆرانیەکە خۆی ئەدوێ ….
🖤
زۆربەی کەسە تووڕەکان ئەوانەی خێرا هەڵەچن ، زۆر بە ئاسانی کەسانی دەوروبەریان دەدۆڕێنن ، چونکە تەنیا
ڕووکاری دەرەوەیان دەبینرێت
بەڵام لە پشت ئەم تووڕەیەوە
منداڵێکی دڵتەنگ خۆی حەشارداوە
چاوەڕێیە کەسێک بێت و لێ تێبگا …
🖤
من پیر بووم لەو شەوەدا …
کە ڕزگاریم دوورترین شارەو
ڕۆحم دوورترین ئومێد
بە من مەڵێ باڵندە سیحر بازەکانی
شەو چیان پێ وتم
ئەوەی کە لە شەو دەڕژێ …
دەبووایە سێبەرەکانی من و تۆ بیشارنەوە
ئەوەی خۆر خیانەتی لێ کرد من و تۆ وەفامان پێ فرۆشت
تۆ کاڵتر بووی لە باران …
کاڵتر بووی لە خوێنێ لە یەکەم نوتفەی ئادەمدا
کاڵتر بووی لەو شەونمانەی …
ئەم وەرز دەیانبەخشێتە ئەو وەرزی دیکە
سەخت بوو …!
من مناڵتر بووم …
لەو بایانەی پەپوولە پاییزیەکانیان بۆ ناگیرێ
مناڵتر بووم …
لەو پەنجەرانەی پاساریەکانیان بۆ ناگیرێ
ئەی یار دەبوایە ئەستێریەک ئاوادان بکەینەوە ئەستێرەیەک
بەوێرانەی درەخت و گیا و شەونمەکانییەوە
ئاهـ سەیرکە عەشق چ شەڕێکمان پێ دەفرۆشێت ….
بەختیار عەلی
🖤
سەرت بەرزبکەوە ئەوەی بە کەس نەکراوە
تۆ زۆر دەمێکە کردووتە و پێی گەشتووی
چەندین ساڵە ئەوەی نەیارت بووە بەس خەمی چەشتووە
ئەوەشی یارت بووە تەمەنێک چێژی لێ بینیوی
خۆش بە حاڵی ئەوەی تەمەنێک هاندەرت بووە
ئیتر ئەمە دواین حیکایەتی من و تۆ بوو …
🖤
دووری لە من خستەوە بێ سەبەبێ یاری من
باری خودایا کە تۆ بگری سەبەبکاری من !
مەستی خەیاڵی ئەوە ، لەحزە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە ، دیدەیی بێداری من …
نالی
🖤
کاتێک مناڵ بووم …
دایکم هاوڕێیەتی کوڕە خراپەکانی لێ قەدەغە دەکردم
پێی دەوتم ..
تۆ خوێندکارێکی زیرەک و گوێڕایەڵیت
ئەوانیش خوێندکاری خراپ و جگەرە کێشن و
قسەی قێزەون دەکەن و لە قوتابخانە هەڵدێن
تۆ زۆر دووریت لەوان …
کەچی ئێستا ئەوان زۆربەیان دەوڵەمەند و
بوونەتە بازرگانی بەڕێز
بە خۆشحاڵییەوە بانگهێشتم دەکەن بۆ ماڵەکانیان
بۆ چاک کردنەوە بۆری و بەلووعە و
هەڵپاچینی درەختی باخچەکانیان …
ئەلێکسەندەر ئیڤانۆڤ .
🖤
زۆربەی پەشیمانییەکان لە
بڕیارێکی گەورەوە دەست پێ ناکەن
بەڵکو لەو چەند چرکەیە دەست پێ ئەکات
کە ناتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت
قسەیەکی ڕەق یان وەڵامێکی بە پەلە
یان بڕیارێک بدەیت لە ترسا
دەتوانێت شتێک خراپ بکات کە
ساڵانێکی زۆر زەحمەتت بۆ کێشاوە
ئارامگرتن نیشانەی لاوازی نیە
نیشانەی ئەوەیە کە ئەوەندە
کارت لەسەر خۆت کردووە
کە ناهێڵیت تووڕەیەکەت
لە بری خۆت قسە بکات …
🖤
سەختە دوای چەنەها ساڵ تێپەڕبوون
خۆت لە هەمان حاڵدا ببینیتەوە
شوکرانەی ئەوێ
توانیم بگەڕێمەوە حەوت ساڵ پێش
حاڵێک بە زۆر لێی دەرچوو بووین …
🖤
هەست بە بوونی هەمیشەیت ناکەن هەتا ون نەبیت
بێ خەیاڵبە دڵی سادە کەس هەستی بە بوونت نەکردوە
خۆت ون بکەیت و خۆت ون نەکەین
کەس نە تۆی لە بیرە نە کەسیش بە دواتا ئەگەڕێ
وە نە گرنگیشی بەلای کەسەوە …
🖤
تەمەن تێدەپەڕێت کات ناوەستێ
زۆر شت ئەگۆڕێت ئینسانەکان دێن و دەڕۆن
تەنیا شتێک کە ئەمێنێتەوە و ناگۆڕيت وەفایە
وەفا بۆ کەسەکان وەفا بۆ شتەکان
هیچ شتێک ئەوەندەی وەفا جوان نیە بۆ ئینسان …
🖤
هەندێ جار ئەتەوێ هەوڵبەی
کەسێک باش بکەی
بە دەرکردنی هەندێ کەس کە ژیانیدا کە بوونەتە هۆی ئازارو ناڕاحەتی بۆی
بەڵام بێ ئاگا لەوەی خۆتیان دەرکرد ئەوان هەر دەرنەکران …
🖤
تەنیا ویستوومە لە هەموو شتێکی ژیاندا
یەک شێوەم هەبێ ئەو شێوەی کە دەری ئەخەم
بۆ بەرامبەر هەمان کەس بم هەمان شێوەی ناخم پیشانبەم کە ئەوەی لەسەر زمانمە لە دڵمەوەیە
بەڵام ئەوەی هەمیشە پێی دۆڕاوم پیشاندانی
شێوی ڕاستیم بووە و زۆربەی کات زەرەر بووە
خۆزگە ئەمتوانی وەک ئەوانی کە شێوەم بگۆڕم ….
🖤
مانەوەم هەڵبژارد …
چونکە پێم وابوو مادام زۆر ئازارم دەدات
نیشانەی ئەوەیە کە ڕاستەقینەیە …
دۆستۆیڤسکی
🖤
لەو فەسڵەوە دوورە لە گولستانی ویسالت
دڵ مات و مەلوول کەوتووە، بێ جانە بڵێ چی؟
بێ جامی ویساڵی تۆ، زەمانێکە ویساڵی
مەجنوون و سەراسیمە و عوریانە بڵێ چی؟
