Chavoshi_fans_kurdish
رفتن به کانال در Telegram
نە دونیا لە سەرم زیادە بوو نە لەناوچەوانم نووسرابوو کە کەم وەرگرم بەهەرحاڵ، ڕووی خۆمم گرژ نەکرد تەنیا ئەمەویست لە خۆم بچم 🖤
نمایش بیشترکشور مشخص نشده استدسته بندی مشخص نشده است
639
مشترکین
+124 ساعت
-17 روز
-830 روز
آرشیو پست ها
🖤
بە خەیاڵی تۆ بەسەر بردن ئەگەر گوناهە ..!
دڵنیابە کە هەر شەوێک نوقمی گوناهم
🖤
ئەگەرچــی نیمە ئەو چاوەی ببینــێ ڕووی جەماڵــی تۆ
نائومێد نیم کە ڕۆی عومرم ھەمووی ھەر بە خەیاڵی تۆ
بەھەشت بــدە بە چاکان و منــی بەدکار بـە دۆزەخ بــە
چەند خۆشــە لەناو کڵپەیـدا بکەین ھیوای ویصالــی تۆ …
🖤
دۆستۆیڤسکی ئەڵێ …
هەر کاتێک هەوڵدەدەم پێبکەنم
وا هەست دەکەم خیانەت لەوە دەکەم
کە لەناو ناخمدایە ….
🖤
مرۆڤی باش هەمیشە بێ تاوانە
هەمیشە گەورەترین ئازارەکانی ژیان دەچێژێت
هەموو کەس وەک خۆی سەیر ئەکا
هەتا لە ناکاو لێی دەدرێت
بەڵام وا گەر ئەو مرۆڤە باشە
بیەوێ ببێتە کەسێکی خراپ ….
🖤
یەک جاریش بەو شێوە نەبووە کە ئێمە دەمانویست ، هەمیشە شتەکان بەسەرمانەوە شکاوەتەوە هەتا ئەگەر لەبەر باشەی خۆشمان نەبووبێ کەسێکی ڕەشبین نەبووم قەت
دۆستۆڤسکی ئەڵێ :
من ڕەشبین نیم راستی بینم
بەڵام ڕاستی بینیش تاریکە …
🖤
لە خەیاڵ هەمووماندا
ژیانێکی دیکەی جوان هەیە
کە بۆ خۆمان درووست کردوووە
بەڵام هەرگیز ڕێگەی نازانین ….
🖤
شتێک زۆر لێی دەترسم ئەوەیە
ببمە بار بەسەر کەسێکەوە
بچمە سەردانی کەسانێک
ئەوان چاوەڕێی ڕۆشتنم بکەن
یان قسە لەگەڵ کەسێک بکەم
چاوەڕێی تەواو بوونی قسەکانم بکات
ئەم شتانە دەمترسێنن …!
بۆیە نە دەچمە سەردانی کەس و
نە گفتوگۆش دەکەم لەگەڵیان
هاوشێوەیی ئامێرێک تەنیا وەڵام دەدەمەوە
لە مێژە نەمپرسیوە ……
🖤
مرۆڤ ئەو کاتە کۆتایی هاتووە
کە بەزەیی بە خۆیدا دێتەوە
هەمیشە پێم وتراوە کە ئەم نوسینانەو ڕەشبین و ناخۆشە بەڵام ڕاستی حاشا هەڵنەگرە بۆیە
سەختی ڕوونکردنەوە
ناچارمان دەکات بێدەنگ بین …
🖤
کەسێک کە دەزانێت حاڵت خراپەو
لە حاڵێکی خراپدا وازت لێ دەهێنێت
دڵنیابە خۆشی ناوێیت …
ئەسڵەن مەگەر شتێکی وا دەبێت ..؟
تۆ یەکێکت خۆش بوێت وە بە حاڵی خراپی تۆ ڕازی بێت .!
بەڵام بۆ کەسێک کە گرنگ نیت
بە دڵنیاییەوە تووڕەی و دڵگرانیەکەت گرنگ نیە ئیتر …
🖤
هەڵهاتنت لەوەی ئازارت ئەدات
زیاتر ئازارت دەدات
هەڵمەیە ئازار بچێژە هەتا چاک دەبیتەوە …
🖤
دۆزەخ لە عیشقە خاڵی و جەننەت لە دەرد و داغ
عاشق لە حەشریشا نیەتی جێ دڵێ فەراغ …
🖤
بە بێ تۆ لە هەموو شتێک ئەچم خۆم نەبێ …
لەگەڵ تۆ لە هیچ شتێک ناچم خۆم نەبێ …
🖤
ئەم نووسینەم لە جێیەک بینی هیوادارم بیخوێننەوە …
بە جدی سەیرە هیچ شتێک لە جێی خۆی نیە
دونیا بە جۆرێکی لێ هاتووە ، کە کچی چواردە ساڵ دەبینی
دەڵێی بیست و چوار ساڵە ، چل ساڵ دەبینی
وا دەزانی چواردە ساڵە ، کوڕ دەبینی دەڵێی کچە
کچ دەبینی دەڵێی کوڕە ، ئینجا دەڵێن بۆ شێت بووی
ئاخر هەر لەم وڵاتەی خۆمان لە تەوالێت بیر ئەکەنەوە
لە حەمام گۆرانی دەڵێن ، لە ناو دەرسا دەخەون
لە جێگەی خەوتنا بە مووبایل قسە ئەکەن
کاتی دەرس خوێندن یاری ئەکەن
لە کاتی سایەقی چات ئەکەن
بەو کەسەی ڕقی لێی دەبێتەوە دەڵێ گیان
لەگەڵ ئەو کەسەی خۆشیان دەوێت شەڕ دەکەن
لە کاتی سەیری کردنی تیڤی خەریکی فەیسبووکن
لە کاتی بەکارهێنانی فەیسبوک نان ئەخۆن
لە کاتی خەوتنا بە ئاگان ، لە کاتی بە ئاگا بوون دەخەون
لە هیچ شوێنێکی ئەم دونیایە شتی وا نیە
دەتەوێ ژن بێنی دەڵێن خانووت هەیە ؟
دەتەوێ خانوو بە کرێ بگری دەڵێم ژنت هەیە ؟
ئەوجا سەرنج بدە ئەمەیان
بە دوای کاردا دەگەڕێی دەڵێن خێزانداری ؟
دەچی خێزان پێکبهێنی دەڵێن کارت هەیە ؟
دوونیایەکی تەواو سەیر تێکەوتووین …..
🖤
تێدەپەڕێت …
تێدەپەڕێت ئەو وشەیەی کە هەموو تەمەنمان
لەگەڵی بەڕێ کردو هەر تێنەپەڕی ….
🖤
سرووشتی مرۆڤ وایە بەس ئازارەکانی خۆی ئەبینێ
هەتا گەر ئازاری بەرامبەر هەزار ئەوەنەی ئازاری خۆی
سەخت ترو ناخۆشتر بێ هێشتا خۆی لە پێش ئەبینێ
بیر لەوە ناکاتەوە کە چی وتووە بیر لەوە ئەکاتەوە کە چی بەرامبەر وتراوە چییان بەرامبەر کردووە بێ ئاگا لەوەی خۆی چی کردووە
هەمیشە خۆی بە موزڵووم ئەزانێ
دەگمەن کەس هەیە گوێ بەوە با کە بەرامبەر چی چەشتووە
مرۆڤ لە ناخی خۆشیەوە بێ هەر خۆپەرستە
ئەمە سروشتی مرۆڤە هەتا بەرامبەر هەتا لێواری مەرگ ببا
هێشتا خۆی لە پێش دا ئەنێ …..
🖤
هەرچی بە دوایدا ڕابکەیت لە تۆ هەڵدێت
کە ئارامت گرت بەرەو تۆ دێت …
شەمسی تەبریزی …
🖤
لە ناو ئەم دوونیایەدا من جگە لە چاوەکانت و
خەمەکانم خاوەنی هیچ شتێکی تر نیم …
نزار قبانی …
🖤
دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ
سەرم گێژ و تەنم بێ تینە بێ تۆ
خەوم بێ هۆشییە، بەرگم پەڵاسە
خۆراکم خوێنە، شادیم شینە بێ تۆ
لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم کە دەردێ
دەڵێی تۆفانی با و بارانە بێ تۆ
کوردی …
