Study With Mindset
Ir al canal en Telegram
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ لەم کەنالە بەیەکەوە بە پشتیوانی الله تعالی تێروانینمان بۆ سەعی و تێکۆشان و گەنجی بەرهەمدار دەگۆرین
Mostrar más1 705
Suscriptores
+124 horas
+257 días
+2530 días
Archivo de publicaciones
1 704
خوشکان بەوە سارد نەبنەوە هەر برایان کەم بێ وا بزانن ئەیبەنەوە خۆ خۆتان ئەزانن گروپی چایی ٢ کەس بوون بردیانەوە بەرامبەر ئایسکۆفی 😁
1 704
🟢 فیدباک
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
برايان Vs خوشكان 😂😂
م. مير كه باسى شه ڕه كه ت ده كرد ڕێك ئه وه هاته به رچاوم 😂😂
━━━━━━━━━━━━━━━━━━
هەر باشە قسەی حەق ئەکەن یەڵە بتان بینم هەوڵی تەواوەتی بەن...💪😁
1 704
7:45 - 8:10 خیندن و پۆمۆدۆرۆی بەیانی : هەنگاونان بەرەو لوتکە 🌅
8:10_8:15 Rest
8:15_8:40 Study
8:40-9:05 Rest
9:05_9:30 Study
9:30-9:35 Rest
9:35_10:00 Study
10:00-10:05 rest
10:05_10:30 Study
10:30_10:35 Rest
10:35_11:00 Study
11:00_11:10 Rest
11:10_11:35 Study
• 11:35 - 12:10: قەیلولە 🛌 (بِاسْـمِكَ اللّهُـمَّ أَمـوتُ وَأَحْـيا).
🌙3️⃣ قۆناغی سێیەم: دوای نیوەڕۆ و میهرەبانی
• 12:10 - 12:20: خۆشتن بە ئاوێکی فێنک بۆ شەحنبونەوەی وزەمان 🚿+
وەسیەتێک / لەجیاتی مۆبایل وەرەقەو قەلەمێک لەگەل خۆت ببە بۆ خۆشتنەکە چونکە ئەوکات ئەو ئاوە فێنکە وات لێدەکا زۆر سترێس فرێ بدەی کە سترێسیش کەمبویەوە فکرەی عەجیبت بۆدێ زانایان نەیانهێلاوە کاتەکانیان لەو شوێنانەش بەفیرۆبچێ
12:20 - 1:15: نوێژی جەماعەت🕌 + دوعا + یارمەتیدانی خێزان و ماچکردنی دەستی دایە و بابە و ماچکردنی نێو چەوانی خوشک و براکان 👩❤️👨 و قسەکردنی شیرین و ئومێد خستنە دلیان
1 704
⚡️🌱واما ان تفعل واما ان تفعل 🌱⚡️
کەسێکی سەرکەش و ئینکار بە بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەکانت✊🧠
1 704
بسم الله الرحمن الرحیم
ھاوڕێیان وەک ھەمیشە لە دەستپێکا ئەپرسم
چۆنن؟؟؟؟
وەزعەكە چۆن ئەڕوا لەگەڵ خولی دووا؟؟؟؟
ھەست ئەکەن
ساردبوونەتەوە و تاقەتی ھیچتان نییە؟؟؟
ئایا ئەڵێن خۆزگە بەخولی یەکەم بڕۆشتمایە و بەم گەرما و ھاوینە خۆم تووشی ئەم ئەزیەت و ناڕەحەتییە نەکردایە؟؟؟؟
ناخۆش و ناڕەحەتە وایە؟؟؟
بەڕاستی لێتان تێ ئەگەم چونکە خۆشم بەھەمان ڕێگەی ئێوەیا ھاتووم و تەجرووبەی خولی دووم کردووە
ئەزانم بەدڵنیایی
بەڵێ ناڕەحەتە
بەڵێ قورسە
بەڵێ ھیلاکن
بەڵێ پەلەتانە و زوو زوو ئەڵێن ئەبێ کەی ئەو ڕۆژەبێ و خولی دوو کۆتایی بێت و ئێمەش ئیسراحەت بکەین
باش لەوە تێ ئەگەم کە ئەترسن لەوەی دەرەجەکان بەدڵی خۆتان نەبێ
ھاوڕێیان سەرەڕای ئەم بارودۆخە سەختانە ئەم ترس و بەربەستانە
ئایا پێتان خۆشە بەردەوام بن لەگەڵم لە خوێندنەوەی ئەم بابەتە و پشت بەخوا گۆڕانکارییەک درووست بکەین
چونکە لێتان نەشارمەوە لە بابەتەکانم ئامانجم ئەوە نییە پێم بڵێی ڕاستە وایە
بەڵکو ئامانجم گۆڕانکاری و بنیادنانی عەمەلە
زۆر باشە با سەرەتا ھەندێک شت بیری ھاوڕێ بەڕێزەکانی خۆم بھێنمەوە دڵنیام بەھۆی ھیلاکییەوە بیریان چۆتەوە
ھاوڕێیان بیرتانە بۆچی دەرسمان خستە خوولی دوو؟؟؟
دڵنیام پێم ئەڵێـــــــــــــن
بۆ ئەوەی بەرزترین دەرەجە بەدەست بھێنین وە پێمان وابووە ئەگەر ئەم دەرسە بە خولی یەک بکەین ناتوانین وەکو پێویست ھەوڵ بدەین ئێ ئەگەر وەکو پێویستیش ھەوڵمان نەدا ناگەین بە بەرزترین دەرەجە
وە یا ھاتووین لەبەرخاتری ئەوەی لە خولی یەکەم لە دەرسێکا دەرەجەی باش بھێنین دەرسێکی ترمان خستۆتە خولی دووەم
یا دەرسێک ھەبووە پێمان وابووە کاتی زیاتری پێویستە
دەستان خۆش بێت بیرکردنەوەیەکی زۆر ڕاستە منیش ھاوڕام لەگەڵتان ھاوڕێیان
ھەندێکجار زەروریەتە مرۆڤ بێ خۆشییە کاتییەکان و ئیسراحەتەکانی بکا بە قوربانی لەپێناو دەست کەوتێکی زۆر باشتر
ھاوڕێیان قەی چییەکا با دوو مانگ زیاتر ھیلاک بین بەس دڵمان ئارام بێ بەوەی ئامادەبووین سوود لەم دەرفەتە زێڕینەی خولی دوو ببینین
ئەزانن خەڵکی چواردەورمان وا ئەزانن ئێمە ئاستمان خراپە بۆیە خولی دوومان ھەیە
بەڵام بێ ئاگا لەوەی ئێمە شەڕی پۆینت و دەرەجە وای لێ کردووین ئەم ڕێگایە بگرینەبەر
ئێمە ئامادەبووین خۆشییەکاتییەکان خەوی خۆمان ئیسراحەتی خۆمان وزەی خۆمان تەرخان بکەین
ئامادەبووین مۆبایل ھاوڕێ چونەدەورەوە دەستبەرداری ھەمووی ببین
ھاوڕێیان بیرتان بێ دەست کەوتی گەورە قوربانیدانی گەورەشی پێویستە ھیلاکبوونی پێویستە ئازار و ناڕەحەتی پێویستە
ئەمە یاسای ژیانە ئیلا ئەبێ واز لە شتێک بھێنین لەبەرخاتری شتێکی گەورەتر
بۆیە تکام وایە ھیچ شتێک ساردتان نەکاتەوە
وە ئەگەر تووشی خاوبوونەوە و بێ تاقەتییەکیش ھاتبن یەکسەر بەبێ کات بەفیڕۆدان بێن و زەڕبی سفری بکەن و یەکسانی بکەن بە سفر
ئینجا ھاوڕێیان ئەزانم دەمێکە خەریکن وە ئاساییە لەم ڕێگایەیا جار جار بێ تاقەت ببن ھەموومان مرۆڤین و ئەمە سرووشتی ئێمەیە تکایە ئەمە لاتان ئاسایی بێت و قوبوڵی بکەن
تەنھا وەرن زیرەک بن و خۆتان مەڕوخێنن بەخۆتان بڵێن جارێ دەرفەت ماوە ئەمجارە باشتر ھەوڵ ئەدەم ڕۆژێک بە تەرکیزو بەدڵ ئەخوێنم تۆڵەی دوو بۆ سێ ڕۆژ ئەکاتەوە کە خۆم بێ تاقەت کردووە و نەمتوانیوە زۆر خۆم ھیلاک بکەم
باوەڕەکەن ئەمەی بۆم نووسیون ھەر بارودۆخی ئێوە نییە بەڵکو بارودۆخ و کێشەی یەکەمەکانە
خۆ ئەوان نەھاتوون سیحر بکەن خۆ ئەوان ڕێگاکە بۆیان تەخت نەبووە بەڵکو تەنھا ئەم عەقڵیەتی بەردەوامی و قەرەبووکردنەوە بە باشترە وای لێ کردوون سەرەڕای ھەموو سەختییەکان بگەن بە سەرکەوتن بە ئیزنی خوای پەروەردگار
دوای خوێندنەوەی ئەمانە ھەستەکەن تۆزێ باری سەرشانتان سووکتر بووبێ ؟؟؟؟؟
دەی کەواتە پێتان چۆنە عەھدێک لەگەڵ خۆمان بنووسین و ئیمزای بکەین؟؟؟
تکایە مەترسن و بینووسن و دواتر بۆمان بنێرنەوە
گریمان ئەڵێین
من (باران) بە ئیزنی خوای پەروەردگار وەعد ئەدەم کەباشترین ھەوڵی خۆم بدەم چونکە ئەمە کۆتا دەرفەتی منە ئامادەم لەپێناو خۆشەویستیم بۆ ئامانجەکەم زۆر ماندووببم و خۆشییەکاتییەکان وازلێ بھێنم
وە پشت بەخوا ئارام ئەگرم زۆر زۆرم بڕیوە و زۆر زیاتر لە زۆر کەمم ماوە
ڕاستە ناڕەحەتە بەس نابێ بیرم بچێ گەورەترین ھێزم لەگەڵە کە ھێزی خالیقمە
«إن الله مع الصابرین -بەڕاستی و بێگومان خوای پەروەردگار لەگەڵ ئارامگرانە»
ئیمزاشتان بیرنەچێ 😊
دەی تەواو درەنگە خاوەخاومان ناوێ ڕێک دەست بکەن بە عـــەمــــــــــــــــــــەل
جیاوازی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت سەرکەوتووبن وە ئەوانەی نایانەوێ سەرکەوتووبن ئەوەیە کەسانی سەرکەوتوو ئەو شتانەی کە فێر دەکرێن یەکسەر بەبێ دواکەوتن ئەیکەن بە عەمەل - کردار
ھەر سەرکەوتووبن❤️🔥
1 704
''تایبەت بە ھاوڕێ کۆڵنەدەرەکانمان لە خوولی دوو''
وانەزانن ئێوەمان لەبیرکردووە و بەتەنھا جێتان ئەھێڵین پەیامێکی تایبەتتر لە تایبەتمان بۆتان ھەیە
ئا با بۆتان پۆست بکەین
1 704
7:45-8:10
8:15-8:40
8:45-9:10
9:15-9:40
چوار پۆمۆدۆرۆی داهاتوو، لای خۆت کاتەکان بنووسەوە هەر یەکێکیان تەواوبوو سەحێکی لێدە
1 704
شاشەی موبایلەکە لەخۆت بشارە
ئەپەری راستگۆیتە بۆ ئەوەی داوای دەکەی
بسم اللە توکلنا علی اللە
1 704
شاشەی موبایلەکە لەخۆت دورکە با هەر نەیبینی رۆژێک تێدەگەی بۆ وامان وت
بسم اللە توکلنا علی اللە
1 704
Repost from Study With Mindset
خۆراکی روحی 🤲🏻🌅
وەرن درمان ئارامبکەینەوە
https://telegram.me/studywithmindset1?livestream
