MindVenture - مایند ڤێنچەر
Ir al canal en Telegram
236
Suscriptores
+4824 horas
+457 días
+3630 días
Archivo de publicaciones
ژمارەی مێمبەرمان 222
گەر جەماعەتی وزە بیبینن ئەڵێن ئەوە پەیامی گەردوونی و کەونییە ..😂😂😂😂😂😂😂
بۆچی بەردەوامبوون هێندە قورسە؟
بەردەوامی هەنگاوێکی گەورە نییە لە ماوەیەکی دیاریکراودا، بەڵکو هاویشتنی هەنگاوی زۆر بچووکە، بێ دابڕان و لە هەموو ڕۆژێکدا. هەر ئەویشە وادەکات لە کاتی نەمانی حەز و تواناشتدا، تەواوی ڕێگاکەت پێ ببڕێت.
باشە بۆچی وازدەهێنین؟
لە ناو مێشکدا تەڵەیەک هەیە پێی دەوترێت "چاوەڕوانیی پاداشتی خێرا". مێشک حەزی بە کردنی کارێکە کە لە دوای ئەنجامدانی، خێرا هۆڕمۆنی دۆپامین (هۆڕمۆنی خۆشی و پاداشت) دەربدات.
بۆ نموونە، کاتێک خوێندن دەکەیت، مێشک ڕاستەوخۆ هیچ پاداشتێک وەرناگرێت، بۆیە نیشانەی بێزاری دەنێرێت تا دەستی لێ هەڵبگریت. مێشک تەمبەڵە و حەزی بە ئەنجامدانی ئەو کارانەیە کە لێی ڕاهاتووە، چونکە دروستکردنی خویەکی نوێ و بەردەوامبوون تێیدا، وەک دروستکردنی ڕێگایەکی نوێ وایە لە شوێنێکدا کە پڕ لە چاڵ و چۆڵی بێت. بەڵام کاتێک ڕێگاکە تەخت بوو (وەک خوەکانی ڕۆژانەت)، مێشکت خۆکارانە پێیدا دەڕوات.
چۆن بەردەوام بین؟ (بەبێ ئەوەی پشت بە "حەز" ببەستین)
هەر کارێک دەکەیت کاتەکەی کەم بکەرەوە بۆ ئەوەی بتوانیت تەنیا دەست پێ بکەیت.
بۆ نموونە: لەجیاتی ئەوەی بڵێیت یەک کاژێر سەعی لە وانەی کوردی دەکەم، بیکە بە چارەکێک یان نیو کاژێر؛ تەنیا تا مێشکت ڕادێت و دەستپێکردنەکە ئاسان دەبێت.
ژینگەکەت زۆر گرینگە، با ژینگەکەت بگونجێت لەگەڵ ئەو کارەی دەیکەیت تا بتوانیت بەردەوام بیت.
کەواتە "سەرکەوتن ئەنجامی گۆڕانکاریی گەورە نییە، بەڵکو کۆبوونیەوەی بەردەوامیی شتە بچووکەکانە."
ئایا دەزانیت مێشکی مرۆڤ دەتوانێت لە ڕووی فیزیکییەوە گەورەتر بێت؟
تاقیکردنەوەی بەناوبانگی «شۆفێرانی تاکسی لە لەندەن» ئەنجامدرا
ئەم تاقیکردنەوەیە یەکێکە لە بەهێزترین و گرنگترین بەڵگەکان لە مێژووی زانستی کۆئەندامی دەماردا (Neuroscience).
شاری لەندەن یەکێک لە ئاڵۆزترین و قەرەباڵغترین نەخشەکانی جیهانی هەیە. زاناکان پشکنینی MRI'ـیان (کە لای خۆمان بە "ئیشاعەی تەنووری" باوە) بۆ مێشکی ئەو کەسانە کرد کە تازە دەستیان بە فێربوونی نەخشەی ئەو شارە کردبوو بۆ ئەوەی ببنە شۆفێری تاکسی.
دوای چەند مانگێک لە ڕاهێنان، تێکۆشان و دووبارەکردنەوەی بەردەوام، زاناکان دووبارە پشکنینی MRIـیان بۆ شۆفێرەکان کردەوە. ئەنجامەکە مێشکی هەمووانی تووشی شۆک کرد!
دەرکەوت بەشێکی تایبەت لە مێشکیان بە ناوی "هیپۆکامپەس" (Hippocampus) کە بەرپرسە لە (یادگە، پاشەکەوتکردنی زانیاری، ناسینەوەی شوێن و ئاڕاستەکان) لە ڕووی فیزیکییەوە گەورەتر ببوو بە بەراورد بە پێشووتر! مێشکی ئەوان بەهۆی قورسیی فێربوونەکەوە، قەبارەی خۆی گۆڕیبوو تا جێگای زانیارییە نوێیەکان ببێتەوە.
ئەم تاقیکردنەوەیە سەلماندی کە مێشکی ئێمە شتێکی جێگیر و بەستوو نییە، تۆش بەو بابەتە قورسانەی ڕۆژانە دەیانخوێنیت و دووبارەیان دەکەیتەوە، خەریکی گەورەکردن و بەهێزکردنی فیزیکیی مێشکی خۆتیت.
بۆیە بزانـە"مـێشکی دوێنێ و ئەمڕۆت یەک نییە"
ئەمەش مێشکمان کاتێک شتێکی نوێ فێر ئەبین
سەیری دەمارەخانەکان بکە چۆن پەیوەندی دروست ئەکەن، چۆن لقی بچوک و نوێ دروست ئەبێت ...!
هەر ئەمەیە وا ئەکات لە جارەکانی داهاتوو ئەو ئیشەی ئەتەوێت فێری ببیت کاتێک دووبارەی ئەکەیتەو ئەبینیت ئەنجامدانیت لا ئاسانتر بووە ..
کەواتە مێشکت گوێ لەوە ناگرێت کە لە دڵتدا دەڵێیت "دەمەوێت سەرکەوتوو بم، دەمەوێت بگۆڕێم"، بەڵکو تەنیا سەیری ئەو کردارە بچووکانە دەکات کە ڕۆژانە دووبارەیان دەکەیتەوە. تۆ بە کردارەکانت نەخشەیەک بۆ مێشکت دەکێشیت، نەک بە هیوا و ئاواتەکانت! هیوا و ئاواتەکانت تەنیا کارتێکەری سەرەکین و ئاڕاستەکەت پێ نیشان دەدەن ..
کلیل بەتەنیا ئۆتۆمبێل ناجوڵێنێت، ئەگەر پێی پێدا نەنێیت!
«مێشک گرنگی بەوە نادات کە دەمانەوێت، گرنگی بەوە دەدات کە دەیکەین»
زۆر کات وا هەست دەکەین تەنیا بوونی ویست و ئاوات بەسە بۆ گۆڕینی ژیانمان، بەڵام لە ڕووی زانستی کۆئەندامی دەمارەوە (Neuroscience)، مێشکی مرۆڤ لە زمانی هیوا و ئاوات تێناگات؛ ئەو تەنیا لە زمانی کارتێکەر و دووبارەکردنەوە تێدەگات و بەمەش کار دەکات.
لە مێشکدا تایبەتمەندییەک هەیە بە ناوی "نەرمییەگۆڕانی دەمارەکان"(Neuroplasticity)
ئەم تایبەتمەندییە وا لە مێشک دەکات وەک تۆڕێکی داینامیکی کار بکات؛ واتە مێشکی مرۆڤ شتێکی جێگیر، ڕەق، یان کۆنکرێتی نییە کە نەگۆڕێت، بەڵکو وەک سیستمێکی زیندوو و نەرم هەمیشە لەگەڵ ئەزموونەکانی ڕۆژانەماندا خۆی سەرلەنوێ دادەڕێژێتەوە و نوێ دەکاتەوە.
لە زانستی دەماردا یاسایەکی بنچینەیی هەیە کە دەڵێت: لە کاتی ئەنجامدانی کردارێک یان بیرکردنەوە لە هەستێکدا، "ئەو خانە دەمارییانەی پێکەوە دادەگیرسێن، پێکەوە دەبەسترێنەوە". ئەمەش واتە تۆ کارێک ئەوەندە دووبارە دەکەیتەوە، تا دەبێت بە بەشێک لە سیستمی خۆکاری مێشکت.
جگە لەوەش، مێشک ئەندامێکی یەکجار زیرەکە لە پاشەکەوتکردنی وزەدا. ئەو تێبینی دەکات کام کارە ڕۆژانە بە بەردەوامی دووبارە دەکەیتەوە ـ جا خوێندن و فێربوون بێت، یان تەمەڵی و کات بەفیڕۆدان ـ مێشک پڕۆسەی ئەنجامدانی ئەو کارەت بۆ ئاسانتر دەکات و دەیگۆڕێت بۆ خوویەک کە دواتر بێ ماندووبوون ئەنجامی بدەیت.
سڵاو هاوڕێیانی هێژای گرووپی Mind Venture ✨
ئەمڕۆ دەمەوێت سەرنجتان بۆ خاڵێکی سەرەکی ڕابکێشم کە جیاوازی نێوان سەرکەوتن و وەستان دروست دەکات: چۆنیەتی تەماشاکردنی کێشەکان.
👤لۆرد کێلڤین دەڵێت: "ئەگەر نەتوانیت پێوانەی بکەیت، ناتوانیت چاکسازی تێدا بکەیت. بە هەمان شێوە، ئەگەر شکستەکانت وەک کۆتایی ڕێگاکە ببینی، هەرگیز بەرەو پێش ناچیت. مرۆڤی خاوەن "مایندسێتی گەشەکردوو" شکستەکان وەک وانەیەکی بەلاش دەبینێت کە فێری دەکات چۆن جارێکی تر بە شێوازێکی زیرەکانەتر دەستپێبکاتەوە.
💡 پەیامی ئەمڕۆم بۆ ئێوە: هەر کاتێک لەم هەفتەیەدا تووشی بەربەستێک بوون، لەجیاتی ئەوەی بڵێن "من ناتوانم ئەمە بکەم"، بڵێن "چۆن دەتوانم ڕێگایەکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی بدۆزمەوە؟
جەژنتـان پیرۆز بێت ئازیزانی من، هـەموو ڪات لە جەژن و خۆشیـدا بن و خودای گەورە بەرەڪەت و خێر و خۆشی بخاتە ژیانتانەوە و بگـەنە هـەموو ئامانجێڪی خۆتان، خودای گەورە دوعا باشەڪانمان گیرا بڪات.✨
«لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِیکَ لَهُ، لَهُ الْمُلْکُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى کُلِّ شَیْءٍ قَدِیرٌ»
Repost from صَيْدُ الخَاطِر | ڕاوکردنی بیرۆکەکان
-گەر عادەتت نەبوو قورئان بخوێنیتەوە ، ئەم ١٠ ڕۆژە بیخوێنەوە، گەر ڕۆژی ئایەتێکیش بێت
ـ ئەگەر عادەتت نەبووە نوێژی چێشتەنگاو بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژەی مانگی ذي الحجة هەوڵبە بیکە
- گەرعادەتت نەبووە سونەتەکانی پێش و پاش نوێژ بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە هەوڵبە بیکە
ـ گەر عادەتت نەبووە چوی بەلای هەرکەسێکا سەلامی لێبکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە بیکە
- گەر عادەتت نەبووە خێر بکەی، ئەم ١٠ڕۆژە بیکە ( ئەگەر بە کڕینی پارچە خورمایەکی ٢ هەزاری و بردنی بۆ مزگەوتیش بێت)
- گەر عادەتت نەبووە دوعا بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە زۆر بیکە، بەتایبەت دوای نوێژەکان
- خۆ گەر عادەتیش نەبووە شەونوێژ بکەی، ئەم ١٠ شەوە بیکە، گەر ١ جاریش بێت
- گەر عادەتەن نوێژی ویترت نەکردووە شەوان، ئەم ١٠ شەوە بیکە
- لەهەمووشی گەورەتر، گەر عادەتت نیە ڕۆژووی سوونەت بگریت، ئەم ١٠ ڕۆژە بەڕۆژووبە، گەر یەک ڕۆژیشیان بێت
گەر عادەت نەبوو…………………
Repost from صَيْدُ الخَاطِر | ڕاوکردنی بیرۆکەکان
-گەر عادەتت نەبوو قورئان بخوێنیتەوە ، ئەم ١٠ ڕۆژە بیخوێنەوە، گەر ڕۆژی ئایەتێکیش بێت
ـ ئەگەر عادەتت نەبووە نوێژی چێشتەنگاو بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژەی مانگی ذي الحجة هەوڵبە بیکە
- گەرعادەتت نەبووە سونەتەکانی پێش و پاش نوێژ بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە هەوڵبە بیکە
ـ گەر عادەتت نەبووە چوی بەلای هەرکەسێکا سەلامی لێبکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە بیکە
- گەر عادەتت نەبووە خێر بکەی، ئەم ١٠ڕۆژە بیکە ( ئەگەر بە کڕینی پارچە خورمایەکی ٢ هەزاری و بردنی بۆ مزگەوتیش بێت)
- گەر عادەتت نەبووە دوعا بکەی، ئەم ١٠ ڕۆژە زۆر بیکە، بەتایبەت دوای نوێژەکان
- خۆ گەر عادەتیش نەبووە شەونوێژ بکەی، ئەم ١٠ شەوە بیکە، گەر ١ جاریش بێت
- گەر عادەتەن نوێژی ویترت نەکردووە شەوان، ئەم ١٠ شەوە بیکە
- لەهەمووشی گەورەتر، گەر عادەتت نیە ڕۆژووی سوونەت بگریت، ئەم ١٠ ڕۆژە بەڕۆژووبە، گەر یەک ڕۆژیشیان بێت
گەر عادەت نەبوو…………………
