468
Suscriptores
-124 horas
-47 días
-4330 días
Archivo de publicaciones
468
Repost from N/a
تکایە هەرکەسە لە نەناسراو نامە ئەنێرێ یان قامک لەسەر بلاکەکە لابا یان نامە بنێرێتە ژووری تاکەکەسی!
@R_A_Zhinyar
19 nov, 18:06
19 nov, ~18:13
468
Repost from N/a
کاتێک ئێمە بە کەسێک ئەڵێین زۆر: بەغیرەت، بەنامووس، بەشەرەفە پێی ئەڵێین "زۆر پیاوە"
"پیاوێک گەر بیهەوێ زۆر پیاو بێ ئەبێ زۆر ژن بێ"
وتەی: باوکی شەهید محەممەدئێمە هەموومان لە باوەشی ژندا گەورە بووین... #نا_بۆ_پیاوسالاری #نا_بۆ_کوشتنی_ئافرەتان
✍🏽Jînyar
18 nov, 14:05
468
Repost from N/a
⭕️ئایا "ژن کوژی" دروستە! هۆکاری ئەم دۆخە بۆ کوێ ئەگەڕێتەوە؟
‼️مێشکی ڕزیو و گەندەڵ کە ئەڵێ ژن موڵکی پیاوە لە کوێوە سەری هەڵدا؟
❌بەداخەوە ئەم چەند مانگە شاهیدی چەندین کوشتن و بریندارکردن و ئەزیەتدانی ئافرەتان بووین بەدەست مێرد، باوک، برا، ...
بەڕاستی کارێکی قێزەون و نامرۆڤانەیە.
بەپێی فەرموودەی قورئانی پیرۆز:( سورە ئالی عیمران ئایەتی ١٩٥)
﴿مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ﴾
واتا:"هیچ جیاوازییەک نییە لە بەینی نێرینە و مێینە، هەمووتان لەیەکترن."
قورئانی پیرۆز باس لە هیچ جیاوازییەک ناکا لە نێوان ژن و پیاو، و زۆریەک لە گەورەکان باس لە گەورەیی و جێگەی ئافرەتان دەکەن، وەک پێغەمبەر موحەممەد (د.س) ئەفەرمێ:
🟡«الْجَنَّةُ تَحْتَ أَقْدَامِ الْأُمَّهَاتِ»
واتا بەهەشت لەژێر پێی دایکان دایە.
و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە ژیانی مڕۆڤێک کۆتایی پێ بێنێ و ڕۆحی لێ بستێنێتەوە چونکە خودا بۆخۆی ئەو مرۆڤەی دروست کردووە، تەنیا لە دوو دۆخدا: یەکەم کەسەکە داگیرکەر بێت، یان تۆڵە سەندنەوەی یاسایی ڕێگە پێ دراوە.
🟠کێشەکە ئەگەڕێتەوە:
1⃣یەکەم: کۆمەڵگاکانی کۆنی میزۆپۆتامیا
نزیکەی ١٧٥٠ ساڵ پێش زایین،
لە یاساکانی حەمورابی هەندێک ڕێسا هەبوون کە دەسەڵاتی پیاوی لەناو خێزاندا بەهێز دەکرد و مافی ژنیان سنووردار دەکرد.
2⃣دووهەم: بۆ ساڵی ١٩٧٩ی زائینی کە لە دوا شۆڕش مافی ژنان کەم کەم لەناو چوو وە ڕەگەزی پیاو بەرز بۆوە و دەسەڵاتیان بەدەست گرت یانی دۆخەکە گۆڕایەوە بۆ "پیاو سالاری"؛
❗️تێبینی: پێش ساڵی ١٩٧٩ش لە خاوەرمیانەدا مافی ژنان بە باشی ڕەچاو نەدەکرا، چوون لەسەر مافی ژنان "خاتوو لەیلا قاسم" لە سێدارە درا و شەهید بوو.
بەداخەوە ئەمڕۆکەش تێڕوانینی یەکسان بوونی ئافرەت و پیاو لە کۆمەڵگادا جێ نەکەوتووە.
🟢«ئازادبوونی ژنان بەشێکی گرنگە لە ئازادبوونی کۆمەڵگا.»
📚نیلسۆن ماندێلا
#یەکسانی_ئافرەت_و_پیاو
#نا_بۆ_کوشتنی_ئافرەتان
#نا_بۆ_پیاوسالاری
✍🏽نووسین و ئامادەکردن: ڕامیار ئەحمەدی(ژینیار)
18 nov, 13:37
468
🫠✌️🏽
هاتن شەهیدەکان بە جلی سووری خوێنەوە
دایکی وەتەن دەهەڵسە سڵاویان بسێنەوە
✍پیرەمێردی مەزن
15 nov, 17:11
468
قەزات لە ڕۆح و دڵ و گیانم باوانەکەم، دڵخۆشیی بۆ ژیانم و وزەی بۆ بەردەوام بوونم.
هەمیشە پێزانم کە هەی🙂🫶🏼
15 nov, 17:03
