es
Feedback
لقی کۆیەی ژیار

لقی کۆیەی ژیار

Ir al canal en Telegram

بەخێربێن بۆ کەناڵی فەرمیی { لقی کۆیەی ژیار } لە تێلیگرام ژیار ڕێکخراوێکی ناحکومی خۆبەخشی سەربەخۆیە، کار لەسەر پەروەردە و گەشەپێدانی مرۆیی دەکات.

Mostrar más
554
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
+1030 días
Archivo de publicaciones
​🎓 پێشبڕکێیەکی زانستیی سەرنجڕاکێش و سەرکەوتوو لە کۆیە بەڕێوەچوو! ڕەخساندنی دەرفەتێک بۆ گەشەپێدانی زانستیی فێرخوازان ​لەپێناو پەرەپێدانی توانا زانستییەکان و دروستکردنی کەشێکی ڕکابەریی تەندروست، چالاکییەکی زانستیی ناوازە ئەنجامدرا. ​ ​ڕۆژی پێنجشەممە، 17ی 9ی 2026، لە لقی کۆیەی (ژیار)، پێشبڕکێیەکی زانستیی پڕ لە حەماسەت لە نێوان فێرخوازانی خۆشەویستی بەشی پەروەردەی لقی کۆیە - تەق تەق بەڕێوەچوو. ئەم چالاکییە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستیی فێرخوازان، پەرەپێدانی توانای مێشکی، و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لە کەشێکی برایانەدا ساز کرا. ​📍 شوێنی بەڕێوەچوون بینای لقی کۆیەی ژیار، کە تێیدا فێرخوازان بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە بەشدارییان تێدا کرد راگەیاندنی لقی کۆیەی ژیار

🌸 "لە دایکبوونی کەسایەتییەک کە ژیانمان دەگۆڕێت" 🌸 بە بۆنەی هاتنی مانگی مەولودی پیرۆزەوە، بەشی هۆشیاری خێزانی لە ڕێکخراوی ژیار (لقی کۆیە)، ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی ٩ی ٢٠٢٦، سیمینارێکی ڕۆحی و پەروەردەیی بۆ کۆمەڵێک لە خوشکانی بەڕێز سازکرد. سیمینارەکە لەژێر ناونیشانی "لە دایکبوونی کەسایەتییەک کە ژیانمان دەگۆڕێت" ، لەلایەن بەرپرسی بەشی هۆشیاری خێزانی (م. شیرین عمر)ـەوە پێشکەش کرا. لە خەرمانەی ئەم سیمینارەدا، تیشک خرایە سەر: ژیاننامە و ڕەوشتە بەرزەکانی پێغەمبەری خوا (د.خ). وەرگرتنی پەند، وانە و ئامۆژگاری بۆ ژیان و گۆڕانکارییەکانمان لە سەردەمی ئەمڕۆدا. بەشی_هۆشیاری_خێزانی

photo content
+2

photo content
+9

📚ئاگاداری وانەکان سبەی چوار شەممە 16/9/2026 خولەکانی: ١- وردبوونەوە لە ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ ٢- قەواعیدی فیقهی (الوجیز فی شرح القواعد الفقهية) بە وانەبێژی م سەردەم دەرباز 📚دەخوێندرێت 🕐کاتژمێر : [5:00]ی ئێوارە

📚ئاگاداری وانەکان سبەی چوار شەممە 9/9/2026 خولەکانی: ١- وردبوونەوە لە ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ ٢- قەواعیدی فیقهی (الوجیز فی شرح القواعد الفقهية) بە وانەبێژی م سەردەم دەرباز 📚دەخوێندرێت 🕐کاتژمێر : [5:00]ی ئێوارە

​لقی کۆیەی ژیار ئاهەنگی دەرچووانی فێرخوازانی خولی هاوینەی لەپاڕکی فاتیح ڕەسول    سازکرد. ​لە چوارچێوەی چالاکییە زانستی و پەروەردەییەکانیدا لقی کۆیەی ژیار، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی ۳ی ۹ی۲۰۲٦،  کۆتایی بە "خولی هاوینە" هێنا. ئەم خولە ماوەی ۱۱ هەفتەی خایاند. ​سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێکی قورئانی پیرۆز لەلایەن فێرخواز (محمد سەعدون) دەستی پێکرد. پاشان بەڕێز (مامۆستا یاسین جەمال) بەرپرسی لق، لە وتەیەکدا تیشکی خستە سەر چالاکی و خزمەتەکانی  لقی کۆیەی ژیار بەهاوشاریانی لەکۆتاییدا جەختی لە بەردەوامبوون و پێویستبوونی ئەم جۆرە پرۆژە پەروەردەییانە کردەوە لە خزمەتی نیشتیمانەکەمان. ​لە تەوەرێکی تری مەراسیمەکەدا، بەڕێز (د. محمد ئازاد) تیشکی خستە سەر ڕۆلی دایکان و باوکان لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پێگەیاندنی لایەنی زانستی و پەروەردەییەکانی ڕۆڵەکانیان. • دواتر (مامۆستا دانا فتحی) بەرپرسی بەشی پەروەردە   تیشکی خستە سەر گرینگیی خولی هاوینە لە پێگەیاندن و پەرەپێدانی کارامەیی فێرخوازان. ​مەراسیمەکە بە دابەشکردنی بڕوانامەی بەسەر فێرخوازان و بەخشینی سوپاس و پێزانین بە مامۆستایانی خولەکە کۆتایی هات. راگەیاندنی ​لقی کۆیەی ژیار

photo content
+9

📚ئاگاداری وانەکان ئەمرۆ چوار شەممە 2026/9/1 خولەکانی: ١- وردبوونەوە لە ژیانی پێغەمبەری خودا ﷺ  ٢- قەواعیدی فیقهی (الوجیز فی شرح القواعد الفقهية)      بە وانەبێژی م سەردەم دەرباز 📚دەخوێندرێت 🕐کاتژمێر : [5:30]ی ئێوارە