cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

گۆڤاری تێلگڕامی "ئاسۆ" ♦️کاناڵی شرۆڤەی مامۆستا ئاسۆ"

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad131 949
Publicaciones publicitarias
211
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
+130 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

ئاگاداری ئاگاداری کۆکردنەوەی بەرهەمی ئەدەبی( هەموو جۆر و شێوازێک شێعری نوێ و کلاسیک) سەبارەت بە "کیمیابارانی شاری سەردەشت" هەر وەک نەریت و بۆنە و ڕووداوە خۆشەکانی گەلەکەمان بوونە هەوێنی ئافراندنی  شێعر و سروود و بەرهەمگەلی ئەدەبی و هونەری، ڕووداوە تاڵەکانیش بەو ڕادە و ڕەنگە زیاتریش هەستی ئەدیبان و هونەرمەندانیان شڵەژاندووە و لە ڕەوتی ئەدەبیات و هۆنەردا شوێندانەر بوو ون. یەکێک لەو ڕووداوانەی دەستی ستەم کە لە مێژووی هەموو جیهاندا تاکاتی ڕوودانی دەگمەن بوو و لە هیچ وڵاتێک ڕووینەدابوو، شیمیاییبارانکردنی شاری سەردەشتە. هەرچەند ناتوانین بە هیچ شێوەیەک تیماری ڕووداوی تاڵی سەردەشت بکەین، بەڵام وەک ڕۆڵەکانی گەلی کورد کە سەردەشت بەشێک لە نیشتمانەکەمان و خەڵکەکەی کۆمەڵێک لە نەتەوەکەمانن و هەستی نیشتمانپەروەری و هاوزمانی پاڵەپەستۆمان دەدات کە هەمبەر ئەو تاوانە بێدەنگ نەبین و هەست و هەڵوێستەکانمان بە نووکی خامە بچۆڕێنینە سەر لاپەڕەی لێنووسەکانمان و لە لایەک بە وشە و ڕستەکانمان نەفرین بۆ دووژمنەکانمان بنێرین و لە لایەکیش هۆنراوە و دەقە ئەدەبییەکانمان بکەینە پەیژەی گەیاندنی تاوانی کیمیابارانی سەردەشت بە گوێی کۆمەڵگەی جیهانی و ڕۆڵەکانی داهاتووی گەلەکەمان و لە لایەکیش، دێڕدێڕی نووسراوەکانمان ببنە هۆرە و حەیران و سروودی ڕابوون و هەتوانی زامەکانمان. ساڵانی پێشوو زۆربەی  شاعیران بۆ بەشداری لە کۆڕەشێعرەکانی حەوتووی پووشپەڕ، شێعریان ناردوون و لای ئێمە پارێزراون. ئێستاش دووبارە لەو بەڕێزانەی پێشوو ناردوویانن و ئەو بەڕێزانەش کە تا ئێستا هیچ بەرهەمێکی هاوپەیوەند بە شیمیاییبارانکردنی سەردەشتیان نەناردووە، داوا دەکەین بە خوێندنەوەی ئەم بانگەوازە، هەتا ڕۆژی ۱۰ی بانەمەڕی ۱٤۰۳ی هەتاوی شێعرەکانیان بۆ عەبدۆڵڵا هەمزە یا کاک هادی خودایی بەو دوو ئادرەسەی خوارەوە بنێرن. +989198250638 هادی خودایی @abdolla2505 بە تەمایین بە زووترین کات ئیجازەی چاپ وەرگرین و بۆ کۆڕیادی ساڵڕۆژی کیمیابارانی سەردەشت، پەڕتووکێکی تژی لە شێعری جوانی شاعیران لەو  ڕۆژەدا پێشکێش بە کتێبخانەی کوردی بکەین. تێبینی ۱ـ  ناوەرۆکی شێعرەکە تەنیا باس لە ڕووداوی کیمیابارانکردنی سەردەشت بکات. ۲ـ بەرهەمەکان هەتا دەگونجێ بە پی دی ئێف بنێرن. ۳ـ دوو دێڕ لە ژیاننامە و وێنە و ئادرەس و تەلەفوونی خاوەن بەرهەم بنێرن. ٤ـ هەر بەرهەمێکی  بە هۆی لاوازی دەقی شێعرەکە و تێدابوونی هێندێک وشە و ڕستەی ورووژێنەر کە ڕەچاوی بارودۆخی نەکردبێ، ڕەنگە پەسەند نەکرێ. ۵ـ کاتی پەردەلادان لەسەر بەرهەمەکە لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆڕیادی حەوتی پووشپەڕ، هەموو ئەو شاعیرانەی بەرهەمیان دەو کتێبەدا چاپ دەکرێ، بانگهێشتن دەکەین. شایانی باسە، ئەو کتێبەی کە شێعری وەرزەکانی بە ناوی وەرزنامە تێدا کۆکراونەوەو لە پاییز و زستانی ساڵی ۱٤۰۲ی هەتاوی بۆتان ناردبوویین، ئامادەی چاپە و لە کۆتایی بەهاری ئەمساڵدا بە ئامادەبوونی هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و هەموو ئەو شاعیرانەی ناو و بەرهەمیان دەو پەڕتووکەدا هاتووە، کۆڕی پەردەلادانی بۆ بەڕێوەدەبەین. بە سپاسەوە🌺 ✍عەبدۆڵڵا هەمزە ✍هادی خودایی 🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺🌺
Mostrar todo...
attach📎

✅️جوابی نەورۆزانەی مام هەوار با،گەر بۆی شیعری مام هەوار دێنێ قەڵەمم واژە، بە قەتار  دێـــــنـــێ چاو لە تەسویری  نەورۆزانەی  ئەو بێ ئیغراق سەیر سەد گوڵزار دێنێ مراوی دەریای  عیلمن   قزڵجــــــی بەردەرکەکەیان   پاڕکی   شار  دێنێ بۆکان بە نــــاوی ئـــــەوان  ناو دارە هەر،  باغی قازی؛   سەبزەوار   دێنێ کوێر بم خۆ نەما درەخـــت  وداری کوا ئاسن وسیمان چڵێ  دار   دێنێ؟ یادی ئەو باغە  لە  چل  ساڵ  پێشتر دەرمان بۆ دڵی  بــریندار دێـــــنـــێ کوامەلاحەسەن  مامۆستای   چیڕۆک کورتە چیڕۆکی سەد  ڕێبوار  دێنــێ٭ کواکاکە حەمەو وەجدی و کاک جەعفەر شیعرەکەی نێو باغ  سەد  شیعار   دێنێ٭ کوا کاکەبەکرە هاودەرسی دێــــــرین؟ بیری، بۆنی خۆش بە  عەمبار   دێنــێ موهەندیس عەلیش شۆڕای موئتەمەن ئەو فیکرە بیکرەی گـــەر  وەکار   دێنێ ئاسەوارێکی چووکەی  مــام  هــەوار دەفتەرێ شیعری   جەوهەر   دار دێنێ شیعروســـیاســــەت عیلم وقەزاوەت بەڕواڵەت میوەی  غەم بە  بار  دێنی کەچی بۆ شیعری بەرزی مام هەوار تەبعم وەک شەتاو خۆی ئەشعار دێنێ وەک هــــەڵۆ کاتـــێ هەڵفڕێ  تەبــعی لەڕووتەوجەمـــیان چل تەوار   دێنێ مەزەی ئەشعاری بۆ  ئاسۆی  چاو  لێڵ مەســتیی بادەکەی کۆڕە   دار  دێنــێ خورشیدی خاوەر چۆن بۆ شاری چین گەوهەر باردەکاو ولەوێش  یار  دێنێ بۆ جوابی شیعری مام هەوار  ئاسۆش شــــیعری خۆماڵی  بە   قەتار دێنــــێ چون شیعری کێشدار نەماوە  باوی گوڵجاڕی غەزەل ئێستە   خار دێنی (فعلن فعولن) کێشــــی خۆماڵـــین مەولەوی خۆشمان ئەو  بەکاردێنێ مام هەوار ئاسۆ بێ ڕیا  دەیــــڵێ شعرت سەد شیعری نایلۆوار دێنێ٭   ئاسۆ بۆکان 23    12   403 ________ ڕێبوار=ناوی ڕۆمانێکی خۆمە باغی مەلاجەعفەر=بڕوانە کتێبی تەوژمی خەیاڵی ئاسۆ،شیعری باغی قزڵجی نایلون وار=شعری بێکێش وقافیە،،شیعری سپی
Mostrar todo...
نەورۆزانە   ‌کارخانەی گەردوون گوڵ وەبار  دێنـــێ غونچەی نەدرکاو بۆ گوڵزار   دێنـــــــــێ هەوری کوێستانگەڕ،،شەپۆل بە شەپۆل نەرمــە بارانەی نەو بەهار   دێنـــــــــــێ ئاگر خانەی خــۆر  دەگە شــێــــتەوە خێر و بەرەکەت  بە  خەڵوار دێنــێ هەڕەشەی شەماڵ ڕندوو  دەپسێنێ سێڵاو و بەفراو  سەرەو خوار  دێنێ گوڵخانەی نەورۆز وەک ساڵی  ساڵان گوڵە گەزیزەی  پەرچەمدار  دێنـــێ هەر لە سپی ڕێز  تاکوو  نەکەرۆز وەنەوشەی ساوا  بە  قەتار  دێنێ لە  خــاکە لێوە  هەتا   جـــــۆزەردان تەڵا  بار  دەکا   گەوهەر   بار  دێنێ تا  دار  و بێدار، مـــەزرا بە مـــــــەزرا وەرزێری  ئازا و کــۆنـــــەکار دێنــــێ کراسی ڕەنگاوڕەنگ  لەبەرگوڵ دەکا ڕێواسی تازە  و   مەزەدار   دێنـــــێ باڵنــدەی مانــــدووبانگێشتن دەکا قاز و قوڵینــــگی لەنگەر  دار  دێنێ بەهار دارستان  غونچە  ڕیــز دەکــــا یادی دۆست دەکا  و بۆنی  یار  دێنێ گەنج  و جحێــڵان   بانگێشتن دەکات بەهار دەنگخۆشی  شیرین   کار  دێنێ زستانی تووڕە  شەڕگە  چۆڵ  دەکات شەماڵ بۆی  بەهار  شارەو شار  دێنێ شلێرە نازدار جوان و شــــەرمێــــــون خەڵات بۆ یاری   شەرمەزار   دێنــــێ ڕمەی ڕمانی  زســـتــانی  ڕمــــــاو هیوا  بۆ   تەیری    گرفتــــار  دێنێ تاکوو   دەنگخۆشێ هەڵکاتە حەیران هومێد بۆ ڕەنجی   کۆڵەوار دێنــــێ ناڵەی بولبولی هاوباڵ   گـــوم کردوو دەرمــــانــی دڵی بریندار  دێـــــــنێ نەورۆزی ئەمساڵ  بە  کۆڵ  و باوەش دیاری بۆ پیر و هەرزەکار   دێــــنـــێ خاتوونـــی بەهار بێ  بەشــــم ناکات ناوی لەیلەکەم جار  و  بار   دێنــــــێ بەستەی  ئەمڕۆکەی  وەستای   بۆکانی موڵکی جەمیان و کۆڕەدار  دێـــــنـــێ بێــت و کاک ئاســــۆ جوابم  داتــەوە جوابی شمشیری  جەوهەر  دار  دێنـێ ئاخر! شیعری ئەو  دەڵێی   هەنجـیـــرە هەنجیری  وا  خۆش  سەد  هەنار دێنێ ئاسۆی موکوریان  خانە  خــوێی   چاکە بیری دۆست دەکا و یادی  یار  دێنـــــێ هەڵبەستی دڵخواز   لە   لای   ئاســــۆیە ئاسۆ  بە  تەنیا   سەد   هەوار   دێنـــێ         20   12  402 قزڵجی (هەوار)بۆکان
Mostrar todo...
1
🌺نەورۆزانە   ‌کارخانەی گەردوون گوڵ وەبار  دێنـــێ غونچەی نەدرکاو بۆ گوڵزار   دێنـــــــــێ هەوری کوێستانگەڕ،،شەپۆل بە شەپۆل نەرمــە بارانەی نەو بەهار   دێنـــــــــــێ ئاگر خانەی خــۆر  دەگە شــێــــتەوە خێر و بەرەکەت  بە  خەڵوار دێنــێ هەڕەشەی شەماڵ ڕندوو  دەپسێنێ سێڵاو و بەفراو  سەرەو خوار  دێنێ گوڵخانەی نەورۆز وەک ساڵی  ساڵان گوڵە گەزیزەی  پەرچەمدار  دێنـــێ هەر لە سپی ڕێز  تاکوو  نەکەرۆز وەنەوشەی ساوا  بە  قەتار  دێنێ لە  خــاکە لێوە  هەتا   جـــــۆزەردان تەڵا  بار  دەکا   گەوهەر   بار  دێنێ تا  دار  و بێدار، مـــەزرا بە مـــــــەزرا وەرزێری  ئازا و کــۆنـــــەکار دێنــــێ کراسی ڕەنگاوڕەنگ  لەبەرگوڵ دەکا ڕێواسی تازە  و   مەزەدار   دێنـــــێ باڵنــدەی مانــــدووبانگێشتن دەکا قاز و قوڵینــــگی لەنگەر  دار  دێنێ بەهار دارستان  غونچە  ڕیــز دەکــــا یادی دۆست دەکا  و بۆنی  یار  دێنێ گەنج  و جحێــڵان   بانگێشتن دەکات بەهار دەنگخۆشی  شیرین   کار  دێنێ زستانی تووڕە  شەڕگە  چۆڵ  دەکات شەماڵ بۆی  بەهار  شارەو شار  دێنێ شلێرە نازدار جوان و شــــەرمێــــــون خەڵات بۆ یاری   شەرمەزار   دێنــــێ ڕمەی ڕمانی  زســـتــانی  ڕمــــــاو هیوا  بۆ   تەیری    گرفتــــار  دێنێ تاکوو   دەنگخۆشێ هەڵکاتە حەیران هومێد بۆ ڕەنجی   کۆڵەوار دێنــــێ ناڵەی بولبولی هاوباڵ   گـــوم کردوو دەرمــــانــی دڵی بریندار  دێـــــــنێ نەورۆزی ئەمساڵ  بە  کۆڵ  و باوەش دیاری بۆ پیر و هەرزەکار   دێــــنـــێ خاتوونـــی بەهار بێ  بەشــــم ناکات ناوی لەیلەکەم جار  و  بار   دێنــــــێ بەستەی  ئەمڕۆکەی  وەستای   بۆکانی موڵکی جەمیان و کۆڕەدار  دێـــــنـــێ بێــت و کاک ئاســــۆ جوابم  داتــەوە جوابی شمشیری  جەوهەر  دار  دێنـێ ئاخر! شیعری ئەو  دەڵێی   هەنجـیـــرە هەنجیری  وا  خۆش  سەد  هەنار دێنێ ئاسۆی موکوریان  خانە  خــوێی   چاکە بیری دۆست دەکا و یادی  یار  دێنـــــێ هەڵبەستی دڵخواز   لە   لای   ئاســــۆیە ئاسۆ  بە  تەنیا   سەد   هەوار   دێنـــێ 🌼 قزڵجی (هەوار)بۆکان ٢٠ ڕەشەمەی ١٤٠٤
Mostrar todo...
نەورۆزانە   ‌کارخانەی گەردوون گوڵ وەبار  دێنـــێ غونچەی نەدرکاو بۆ گوڵزار   دێنـــــــــێ هەوری کوێستانگەڕ،،شەپۆل بە شەپۆل نەرمــە بارانەی نەو بەهار   دێنـــــــــــێ ئاگر خانەی خــۆر  دەگە شــێــــتەوە خێر و بەرەکەت  بە  خەڵوار دێنــێ هەڕەشەی شەماڵ ڕندوو  دەپسێنێ سێڵاو و بەفراو  سەرەو خوار  دێنێ گوڵخانەی نەورۆز وەک ساڵی  ساڵان گوڵە گەزیزەی  پەرچەمدار  دێنـــێ هەر لە سپی ڕێز  تاکوو  نەکەرۆز وەنەوشەی ساوا  بە  قەتار  دێنێ لە  خــاکە لێوە  هەتا   جـــــۆزەردان تەڵا  بار  دەکا   گەوهەر   بار  دێنێ تا  دار  و بێدار، مـــەزرا بە مـــــــەزرا وەرزێری  ئازا و کــۆنـــــەکار دێنــــێ کراسی ڕەنگاوڕەنگ  لەبەرگوڵ دەکا ڕێواسی تازە  و   مەزەدار   دێنـــــێ باڵنــدەی مانــــدووبانگێشتن دەکا قاز و قوڵینــــگی لەنگەر  دار  دێنێ بەهار دارستان  غونچە  ڕیــز دەکــــا یادی دۆست دەکا  و بۆنی  یار  دێنێ گەنج  و جحێــڵان   بانگێشتن دەکات بەهار دەنگخۆشی  شیرین   کار  دێنێ زستانی تووڕە  شەڕگە  چۆڵ  دەکات شەماڵ بۆی  بەهار  شارەو شار  دێنێ شلێرە نازدار جوان و شــــەرمێــــــون خەڵات بۆ یاری   شەرمەزار   دێنــــێ ڕمەی ڕمانی  زســـتــانی  ڕمــــــاو هیوا  بۆ   تەیری    گرفتــــار  دێنێ تاکوو   دەنگخۆشێ هەڵکاتە حەیران هومێد بۆ ڕەنجی   کۆڵەوار دێنــــێ ناڵەی بولبولی هاوباڵ   گـــوم کردوو دەرمــــانــی دڵی بریندار  دێـــــــنێ نەورۆزی ئەمساڵ  بە  کۆڵ  و باوەش دیاری بۆ پیر و هەرزەکار   دێــــنـــێ خاتوونـــی بەهار بێ  بەشــــم ناکات ناوی لەیلەکەم جار  و  بار   دێنــــــێ بەستەی  ئەمڕۆکەی  وەستای   بۆکانی موڵکی جەمیان و کۆڕەدار  دێـــــنـــێ بێــت و کاک ئاســــۆ جوابم  داتــەوە جوابی شمشیری  جەوهەر  دار  دێنـێ ئاخر! شیعری ئەو  دەڵێی   هەنجـیـــرە هەنجیری  وا  خۆش  سەد  هەنار دێنێ ئاسۆی موکوریان  خانە  خــوێی   چاکە بیری دۆست دەکا و یادی  یار  دێنـــــێ هەڵبەستی دڵخواز   لە   لای   ئاســــۆیە ئاسۆ  بە  تەنیا   سەد   هەوار   دێنــ20   12  402 قزڵجی (هەوار)بۆکان
Mostrar todo...
02:20
Video unavailableShow in Telegram
ساڵێ جارێ لێم بپرسی هەر منەتبارم ئەمن وەعدی شەمەم پێبدەی تا جومعە بێکارم ئەمن شاعیر: مامۆستا ئاسۆ
Mostrar todo...