cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

نووسەرانی گزینگ

شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکییە ئەدەبییەکانی نووسەرانی گزینگ بۆ پێوەندی @Dlzhin @bayboun_baran

Mostrar más
Irán169 943El idioma no está especificadoLibros20 194
Publicaciones publicitarias
355
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-230 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

sticker.webp0.06 KB
#بودلێر‌ـ‌لە‌ـ‌ڕوانگەی‌ـ‌سارتر ـەوە ئەو پڕە لە خۆی، لیپاولیپە بەڵام ئەم "خۆی"ـەی خسڵەتێکی بێ‌تام و شووشەیی، ناسەقامگیرە کە نە دەتوانێ هەڵیسەنگێنێ و نە بیبینێ، تاریک و ڕوون، وشیارییەکی فرەبێژ و بەویرەویر کە ناکرێ بەگوڕی کەی. لە ڕادەبەر بە خۆیەوە لکاوە بۆ ئەوەیکە بتوانێ هەڵسوکەوتی بێ و بە تەواوی خۆی ببینێ، زۆرتر لە پێویست خۆی دەبینێ بۆ وەیکە ون بێ لەگەڵ ڕێککەوتنێکی لێڵ لەگەڵ ژیانی خۆی. دەیهەوێ خۆی وە چنگ بخا و لەبەر ئەوەیکە بینین واتا داگیرکردن دەیهەوێ خۆی ببینێ. بەڵام بۆ دیتنی خۆت، دەبێ دوو نەفەر بی. بودلێر دەست و قۆڵ‌و‌باسکەکانی دەبینێ بەڵام چاو جیاوازە لە دەست: لێ چاو ناتوانێ خۆی ببینێ، هەست بە خۆی بکا، بۆخۆی دەژی، ناتوانێ مەودای پێویست بۆ هەڵسەنگاندن بێنێتە دی. ئەگەرکو دەیهەوێ دوو نەفەر بێت، بۆ ئەوەیە بتوانێ لەم دوانەیەدا دەسەڵاتی کۆتایی من لە لایەن من ـەوە بێتە دی. کەوایە هزرڕوونی خۆی وەزاڵە دێنێ: ئەو تەنیا بینەوەری خۆی بوو و ئێستا حەول دەدا کە خوێنڕێژی خۆی بێ: پیاوێک کە دەیهەوێ خۆی سزا بدا. چونکە نەیتوانیبوو خۆی ببینێ، کەوایە خۆی دەپشکنێ وەکوو چەقۆیەک لە بریندا بە هیوای وەچنگ‌خستنی" تەریکبوونێکی قووڵ" کە سرشتی ڕاستەقینەی پێک دێنێ. من برینم و چەقۆ قوربانی و سزادەرم. ئازاردان یانی داگیرکردن،ئافراندن و لە ناو بردن. ئەو ئاگایی درەوشاوەی کردە چەقۆ و ئاگایی‌ هەڵسەنگێنراویش دەگۆڕێت بە برین: بەجۆرێ هەردووکیان کەسێکن؛ مرۆڤ ناتوانێ خۆی خۆش بوێ، لە خۆی جاڕز بێت و نە خۆی ئەشکەنجە بدا: قوربانی و خوێنڕێژ لە لێکچوونێکی تەواودا بزر دەبن کاتێک لە کرەدەوەیەکی خوازراودا یەکیان داوا دەکا و ئەویتر ئازار دەکێشێ. #بودلێر #ژان‌ـ‌پۆل‌ـ‌سارتر #بەشی۳ 🌼🌻 و: #هاجەر‌ـ‌هوشیار https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
نووسەرانی گزینگ

شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکییە ئەدەبییەکانی نووسەرانی گزینگ بۆ پێوەندی @Dlzhin @bayboun_baran

1
1704371219_r6 (1) (1).pdf2.68 KB
👍 4
ناوی کتێب: #سەفەرەمیوان #یادداشتەکانی‌ـ‌گوڵدانێک نووسەر #هاجەر هوشیار لێکدانەوە: #لالە‌ـ‌ڕێحانی کەسایەتییەکانی نێو چیرۆک: خاتوونێک و گوڵدانەک، بە ڕای من، خاڵی لاوازی چیرۆکەکە، کەمی کەسایەتییەکان و ڕووداوەکانە. منی خوێنەر نە تووشی ڕووداوێکی ئەوتۆ بوووم و نە تووشی کەسایەتییەکی غەیری خاتوون بوووم، چیرۆک شێوازێکی ئەدەبی  و تێئوری بە خۆ ی گرتبوو و زۆرتر لەسەر نووسینی وتاری جوان و بەرچاو مانۆری داوە و لە گێرانەوەی ڕوداوەکاندا زۆر دوورە و لە زۆر ڕووداوان کە دەیتوانی تام و چێژێکی باشتر بە چیروکەکەی بدا، نووسەر خۆی  پاڕاستووە. دەخوێنینەوە کە لە زۆر قۆناخاندان  ئاڵووگۆری زۆر گرینگ بە سەر خاتووندا دێ بەڵام، نووسەر لە   هۆکاری ئەو ئاڵووگۆرییانە تێدەپەرێ و   غەیری مەرگی دایکی، هیچ  ڕووداوێکی دی کە دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕی ڕوحی و فکری باس ناکا. لانیکەم نووسەر دەبووا زۆرتر باسی مێرد و منداڵی خاتوونی کردبا کە دیسان زۆر زوو لێیان  تێدەپەرێ و بە ڕای من هەڵم و هەڵایەک  چیرۆکەکەی گرتووە کە ناهێلێ  ژووری چیرۆکەکە بۆت ڕوون بێتەوە. بەڵام... نووسەر زۆر شارەزایانە توانیوییەتی  قووڵایی خەم و تەنیایی خاتوونێک  تێکەڵاوی  وەرز و مانگ و ساڵەکان بکا و گوڵدانێک بکاتە هاوڕازی تەنیایی خاتوونێکی نێو ماڵ. لە  سروشت و چیا و چۆم و ئەستێرە و  شەوە زەنگ..  بۆ وەسفی بێ داڵدەیی  و تەنیایی  کەسایەتی  خۆی کەڵک وەردەگرێ. گوڵدان لە سروشت دەبووژێتەوە  و دەچێتە ناو ماڵ و بەتێپەر بوونی 8 ساڵ لە تەمەنی، ئاڵوگۆرییەکانی دەروونی، فەلسفی و کۆمەڵایەتی کە بە سەر خاتووندا دێ، دەگیرێتەوە. هەر ساڵێک گۆرانیکی تایبەت بەسەر خاتووندا دێ. ساڵی یەکەم ، لەگەڵ کتێب ئاشنا دەبێ، بەڵام چۆن ئاشنا دەبێ، نووسەر خێرا   لێی دەگوزەرێ. لە ساڵی دووهەم ڕا  ڕوانگە پەیدا دەکا، منداڵەکانی لەگەڵ کتێب ئاشنا دەبن، لە تەنیایی خۆی بە باشترین شێواز کەڵک وەردگرێ و دەێهەوی وەک قارمانی داستانەکان ڕەچەشکێنی بکا. ژیانی ئاسایی و کار  و چێشت‌لێنان ماندووی کردووە. ساڵی سێهەم  و چوارم، بە مەرگی دایکی، لە بوون و نەبوونی ژین زۆرتر  ورد دەبێتە و هۆگری کتێبی فەلسەفی دەبێ. ساڵی پێنج و شەش، ئاڵوگۆری دیسان بەسەر هزر و ئەندیشەی دادێ، لە دەروونی خۆیدا دەگۆڕدرێ و  لە باتی   ئەوی وەک ڕابردوو دژ بە پیاو بێ، بەو  قەناعەتەی دەگا کە ژن دەبێ بۆ خۆی، خۆی ڕزگار کا و نابێ چاوەڕێی کەس بێ و پیاویش مرۆفێک وەک خۆیەتی کە قوربانی سیستەمی هەڵەی فێرکارییە و دەبێ ئەویش لەو قەفەزە ڕزگار بێ. ساڵی حەوت و هەشت: خاتوون بە بووژانەوە دەگا و بە نووسین ئارام  دەبێتە و لەمپەر و بەربەستەکان تێدەپەرێنێ و پەرتووکێک بە نێوی خۆی و گوڵدانەکەی دەنووسێ بەڵام لەگەڵ بووژانەوەی خاتوون، گوڵدانەکە، عومری تەواو دەبێ.ڕەنگە مەبەست ئەوە بێ  مردن  کۆتایی ژیانی نییە و بە هەر مردنێک، لە دایکبوونێک هەیە و بە هەر   ژاکانێک، بووژانەوەیەک هەیە. لە جێگایەک له ژیان سیس بوونە و لە جێگایەکی دی ژیانەوە و چرۆ دان. 🌾🌱🌾🌱🌾🌱 https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
نووسەرانی گزینگ

شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکییە ئەدەبییەکانی نووسەرانی گزینگ بۆ پێوەندی @Dlzhin @bayboun_baran

👍 4
#مرگ‌ـ‌ایوان‌ـ‌ایلیچ #تولستوی لێکدانەوە : #لالە‌ـ‌رێحانی سەرەتای کتێب، دەچییە نێو ژووری پرسە و سەرەخۆشی و ڕێورەسمی ناشتنی کەسێک بە نێوی ئیوان ئیلیچ، کە قازی دادگایە و هاوکارەکانی و دۆستانی لە مەرگیدا نە تەنیا نارەحەت نین، بەڵکوو  هەر کامیان خۆیان داناوە جێگری بن و  تەنانەت ڕۆژی ناشتنەکەشی حازر نین لە قوماری وەرەقی خۆیان کە ئیوانیش زۆری هۆگری پێی هەبۆ ، بوگزەرێن. هەرەچەند نێوی کتێب مەرگی ئیوان ئیلیچە و ململانێی ئیوان لە بەرامبەر مەرگدا نیشان دەدا، بەڵام کتێب پەیامی ژیانی پێیە، ژیانێکی باشتر بە ئینسان نیشان دەدا و دەڵێ ژیان زۆر کورتە و لەپڕ و لە ناکاو تەواو دەبێ، واتە تەواوی کات‌و ساتەکان بە تێر و تەسەلی و بە درووستی ژیان بکەین ،...ئیوانیش وەک هەموو ئینسانێکی دی، مەرگی تایبەت بە ئینسانەکانی دی زانیوە، لە بیر وهۆشی نەبووە کە ڕۆژێک مەرگیش بۆ لای وی دێ، کتێب روانینێکی  فەلسەفەی لە ژیان و مەرگ دەداتێ و ململانێی نێوانی ژیان و مەرگ نیشان دەدا. لە ڕوانگەی منەوە کتێب بەچوار بەش،  دابەش دەکرێ: #بەشی۱.رێورەسمی پرسە و سەرەخۆشی و ناشتنی ئیوان ، کە وەبیر ئەو قسەیەی  کوردەواری کەوتمەوە  کە دەڵێن سەڵا لە چاوی خۆی، واتە کە هەر بۆ خۆی لە ژیان بێبەری بووو، دەنا ژیان پەکی بە کەس نەکەوتووە و درێژەی هەیە. #بەشی۲.ژیانی ئیوان، ژیانێکی ئاسایی وەک ژیانی هەموومانە، ژیانێک کە تێکەڵاوە لە دەرس خوێندن، چوون بۆ زانکۆ، چوونە سەرکار، عیشق و زەماوند و زۆر هەوراز و نشێوی دیکە کە لە ژیان دێتە پێشێ. ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە کە ئیوان بۆ گەیشتن بە جێگەوپێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانێکی یەکجار زۆری هەبوو و ئینسانێکی لێهاتو و لێزان و سەنگین و گران بووە، بەڵام هەموو کات دەیهەویست خۆی وەک ئەو  ئینسانانە لێ بکا  کە پلە و پایەی گەورەتریان هەبوو  و خاوەنی دەسەڵات و پوڵ و پارە بوون. #بەشی۳ـ نەخۆشی ئیوان ئیلیچ، بەشی سرنجڕاکێشی چیرۆکەکەیە، کاتێک ئیوان دەلێ ئەو ئێش و ئازارەی کە من دەیکێشم ، ئێشی گورچیلە و ئاپانتێز نییە ،ئەوە مەرگە بۆ لام دێ و ئەوە ژیانمە تەواو  دەبێ ،لە وبەشەش بە چەن خاڵ ئاماژە دەکەم: 1: لە سەرەتای نەخۆشییەکەی، هومێد و هیوایەکی زۆری بە چاکبوونەوە هەیە و وەدوای دوکتور و دەوا دەکەوێ 2 : دوای ماوەیەک لە چاکبوونەوە بێ هیوا دەبێ و دەڵێ ئەوە مەرگە سێبەری تاڵی خۆی بە سەرمدا کێشاوە. 3 :هەست بە تەنیایی دەکا، دەزانێ هەر خۆیەتی کە دەبێ ئێش و ئازار بچێژێ و تەنیایی و خەمۆکییەکی قوڵ و قورس دایدەگرێ ، دەبینێ دۆستان و بنەماڵەی، سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن، میوانیی خۆیان دەچن، پێدەکەنن و ژیانی خۆیان دەکەن و ئەو ژیانەی کە ئیوان زۆری پێ خۆشە و ئێستە دەبێ لێێ داببڕێ. 4: وەبیر ڕابردووی دەکەوێ و تەواوی ژیانی وەک فیلمێک دێتەوە بەرچاوی، کاتێک دەگاتە دەورانی منداڵی، تێڕوانین و ڕامانی زیاتر دەبێ چوون لەو کاتەدا هەست بە خاوێنی و ساکاری دەروون و ویژدانی زۆرتر دەکا. 5 : دەست دەکا بە پرسیار لە خۆی و خودای خۆی سەبارت بە  ژیان و مانای ژیان، کە بۆ هاتم و ئیستە کە ژیانم پێ خۆشە، بۆ دەبێ بە جێی بێلم و بۆ لە کاتێک کە دەمتوانی خۆشترین چێژەکان لە کار و دەسەڵاتم وەرگرم، مەرگ بۆ لام هاتووە. ترس لە مەرگ و ئاواتی گەڕانەوە بۆ ژیان لە ناخهەژێنترین  بەشەکانی کتێبەدا هاوکات کە لەگەڵ مەرگ   ململانێیەتی وەبیری دێتەوە کە لە کۆیدا ڕێگای بە هەڵە ڕۆیشتووە، هەستی گوناحباری دەکا، پێوانەی راستەقینەکانی، بۆچوون و قسەی گەورەگان و خاوەن  قودرەت و پوڵ و پارە بوون،هەر ئەو ساتە دەزانێ سەرانسەری ژیانی بە هەڵە ڕۆیشتووە. 6: هەر چەند تەواوی ژیانی خۆی تەرخان کردبوو بۆئەوەی کە کاربەدەستان لێی ڕازی بن بەڵام لە کاتی نەخۆشی و ململانێی لەگەڵ مەرگ، تەنیا لە لای نۆکەرە سادە و دێهاتییەکەی بوو کە ئارام دەبوو و لە بیرەوەرییەکانیشیدا، سەردەمی منداڵی لە هەموویان پێ خۆشتر بوو کە واتە زاتی ئینسان سادەیی و بێ فڕوفێڵییە کە ژیان و غەڕەیی و لەخۆبایی‌بوون و گەیشتن بە پلە و پایە و پووڵ و پارە کاڵی دەکەن. 7: مەرگ قەبوول دەکا و لە هۆگری تەواوی ئەو شتانەی کە  ڕوحیان داگیر کردبوو، خۆی ڕزگار دەکا و مەرگیش بە بەشێک لە ژیان دەزانێ. کاتێک لە دڵبەستەییەکان و پێبەندی دونیای ڕزگار دەبێ، هەست بە سوکنایی و ئارامێشکی یەکجار زۆر دەکا  و ڕووحی لە ئازار و ئێشی لەشی ڕزگار دەبێ. #بەشی۴ـ کاتێک بە ئارامی دەگا، بە جێی مەرگ نوورێک دەبینێ کە سەرەتای ژیانەوە  و بووژانەوەیەکی دیکەیە، کتێب بەو ڕەستەیە کوتای دێ کە لە سەر تەرمی ئیوان، یەکێک دەڵێ تەواوی بوو.  هەر ئەودەم مەرگیش لە بەر چاوی ئیوان ون دەبێ  و تەواو دەبێ. لەم بێ خەبەری خۆمە کەساس و ماتم بێهوودە دەبوورێ دەم و سات و کاتم من ببم و نەبم جیهان وەکوو خۆی وایە مەیگێر وەرە لێکی دەوە من بۆ هاتم؟ 🌾🌱🌱🌾🌱🌱🌾 https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
نووسەرانی گزینگ

شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکییە ئەدەبییەکانی نووسەرانی گزینگ بۆ پێوەندی @Dlzhin @bayboun_baran

👍 2
خوێندنەوەی شێعری، "شۆڕەوەزم" لەسەر داواکاری هاوڕێیانی بەڕێز، پێشکەشتان بێ و سپاسی بوونتان🙏 •┈┈•📘❁✍🏻•┈┈•                  @jalesefiyari •┈┈•📚❁📘•┈┈•
Mostrar todo...
4_5827673723297075666 (1).mp32.45 MB
👏 3 2
شۆڕەوەزم... لە بێ جوگرافیترین وەرزی تەمەن دڵتەنگتم... ئاڵاوم بە باڵای بەرزی چاوەڕوانیتەوە نوقمە ڕۆژم لە نێو شەوی چاوت کە بە لەز دەدزێ تاریکم و لەنگەر دەگرێ بەلەمی ترسم بەرەو کەناری ویساڵت لەوکاتەی شەپۆل شەپۆل لە ئامێزی خۆیم دەخزێنێ کەناری تاسەت...                        لە چاڵی ئەم زارە لە مێژە بەستراوە وشە هەڵدەکێشم و                        لە دەلاقەی ئەم پەراوێزەدا کە بن‌بڕ کراوە تێیدا مردنم کۆچ دەهۆنمەوە...                     سوێند بە ڕووتی یەکەم کە پاش کۆچت پارێزراوە لێوم لە ڕامووسان و نەدووراوە بە بەرم کراسێ سپی و نەدراوە بە دەم بایەکەوە دوور له هەناسەت بێ پرچم... وشەش شەکەتە لە زەینم و بەگازە لە سێدارەی گومانم دەدا پرسیار...              دڵتەنگم بە وێنەی شووشەی ئەم چاویلکانەی چیتر دایناپۆشن لێڵی چاوم... چەشنی دواین گرووم بۆ باوەشێ لە کاتی ماڵئاوایی و پەلەی دەلاقەی ژوورەکەت بۆ سڕینەوەی                     شوێنی بۆنم... هەناسەی یادەکانت تا نێو دەمارم هەڵدەکۆڵێ لەو کاتێ کە دەستم ناگاتە داوێنی شێعرێ کە شەقڵی نەشکاو بێ وەک ئەوینت...       ماندووم لە ڕاکێشانی ئەم تەرمە کە خەم تێیدا بێ حورمەتە لە زیادی و هەر هەنگاو لە سەر وردە شووشەی زام دەمبا بەرەو شێعرێکی نەزۆک کە بە قەبارەی غوربەتم پڕ دەکاتە نەبوونت و چرکە چرکە تێیدا خەلاس دەبم...             تاوێ بژییەرەوە لە مندا بەڵکوو تەمی ئەم لەشە بشواتەوە و پووچی من شرۆڤە بکا حەزت...                دەرمکێشە لە زبڵدانی خەوف لە هەموو ئایینەکان لەم ژوورەی کە تێیدا بەسەر ڕەستە ڕەستەما                           دەستدرێژی دەکا تاریکی...          بیتکێنە گەروومەوە چەن دێڕی عاشقانە با ئەسر سێبەری ڕەشی بگەوزێنێتەوە و ڕامچڵەکێنێ لە مردن موچورکی ئۆخەیە لەسەر سەروای دەستت... #ژاڵە‌ـ‌سەفی‌ـ‌یاری✍ https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
attach📎

7
Photo unavailableShow in Telegram
https://t.me/nnourbakhsh60 ئە‌م کاناڵە درزی ده‌لاقە‌یێکە بۆ ئە‌زموونی هە‌ندێک ڕستە، مینیماڵ(چیرۆکی زۆر کورت) له بواری ئه‌دە‌بی، فه‌لسه‌فی و...(به قە‌بارە‌ی هێز و توانام). سپاس بۆ هاوڕێییتان.🙏🌹           ناهید نووربە‌خش
Mostrar todo...
3
#بودلێر‌ـ‌لە‌ـ‌ڕوانگەی‌ـ‌سارتر ـەوە بودلێر ئەوی‌دیکە بوون ـ دیگری ـ تاقی دەکاتەوە بە دۆزینەوەی لەناکاوی بوونی تاقانەی خۆی و لە هەمان کاتدا پشت‌ڕاستی دەکاتەوە کە بەرپرسایەتی ئەم ئەوی‌دی‌بوونەیە کە بووەتە هۆی هەستی بێ‌بایەخی، ڕق و خۆبینیی.  لەمەوبەدوا بە تووڕەیی و لاسارییەوە ئەوی ترێک لە خۆی ساز دەکا: بێجگە لە دایکی، کە تاکوو ئێستا لەگەڵ ئەو یەک کەس بوو و هەنووکە ئەوی لە خۆی دوور خستووەتەوە، بێجگە لە هاوڕێ و هاوپۆلییەکانی، کە کەم‌زان و کارنەزان بوون؛ هەست دەکا و دەیهەوێ کە خۆی تاک و تەنیا بزانێ تا ئەوپەڕی چێژی کۆتایی، تەنیا تا ترس و خۆف. دەبێ لەگەڵ دۆزینەوەیەک کە بووەتە هۆی ترس و سام و هیچ قازانجێکی نییە چ بکەی؟ زۆرینەی خەڵک خێرا لەبیری دەکەن. بەڵام منداڵ لە بێ‌هیواییەکدا تل‌دەخوا. بە هەستێکی تووڕەیی و ئێرەیی، ژیان لەسەر بنەمای تاکبوون دادەمەزرێنێ.  دواتر ئاوا دەڵێ:" من کەسێکی دیکەم. بێجگە لە هەمووتان کە ئازارم دەدەن. ئێوە دەتوانن جەستەم ئازار دەن بەڵام ئەوی‌دی‌بوون ـی من ناتوانن بڕەنجێنن...." . لەم جەختبوونەدا دەبینین، ئەوی دی: لەبەر دەست نییە، چونکە ئەویترە، کە وایە تۆڵەی خۆی ئەستاندووە. خۆی پێ باشترە لە گشت ـ کل ـ  لەبەر ئەوەی گشتییەتەکە ئەوی بەجێ هێشتووە. هەڵسووکەوتی بودلێر وەکوو کەسێکی چەماوەیە کە چاوی لە خۆی بڕیوە بە وێنەی نارسیس. بودلێر ئەو پیاوەیە کە هیچ کات خۆی لەبیر ناکا. ئەو خۆی دەبینێ کە لە خۆی دەڕوانێ، چاو لێ دەکا تا خۆی ببینێ کە دەڕوانێ.  بوودلێر دەنووسێ:" گرینگ نییە کە ڕاستییەکانی دەرەوەی من چییە، بێتوو یارمەتیم بدەن بۆ ژینم، هەست بە بوونم بکەم و ئەوەی کە ئێستا هەم." تەنانەت لە هونەرەکەیدا، دڵەڕاوکەی ئەو، نیشاندانی ئەوانە لەوپەڕی زۆربوونی ئاگایی مرۆڤبوون، لەبەر ئەوەیکە لە هونەری فەلسەفی ـدا دەنووسێ:" هونەری ڕەسەن بە واتای مۆدێرن‌بوونی چییە؟ خولقاندنی سیحری خستنە ناو مێشک کە هاوکات سووژە و ئۆبژە لە خۆی دەگرێ، یانی جیهانی دەرەوەی هونەرمەند و هونەرمەند." ‌ لە نێوان بودلێر و جیهاندا مەودایەکی جێ‌کەوتوو و  سەرەتایی هەیە کە هی ئێمە نییە، نێوان ئەو و شتەکان، نیوەلێڵی، کەمێکی زۆر بۆنخۆشییەک هەیە وەکوو جووڵانی هەوای گەرم، هاوین. بودلێر پێی وایە، هەموو شت دەسکردە، لە ژێر چاوەدێری دایە، هەر خوو و خدەیەک، بچووکترین خولیایەکە و چەکەرە دەکا، دەبیندرێ و شی دەکرێتەوە.  ئەوە وەبیرهێنەرەوەی ئەو مانایەی هێگێلە وا بە وشەی ڕاستەوخۆ ـ بی‌واسطە ـ دەیدا کە وایە تایبەتمەندی هەرە گەورەی بودلێر لەوە دایە کە ئەو مرۆڤێکە بێ " ڕاستەوخۆیی". #بودلێر #ژان‌ـ‌پۆل‌ـ‌سارتر و: #هاجەر‌ـ‌هوشیار بەشی2 🌼🌻 https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
نووسەرانی گزینگ

شوێنێک بۆ ناساندنی چالاکییە ئەدەبییەکانی نووسەرانی گزینگ بۆ پێوەندی @Dlzhin @bayboun_baran

👍 2
‍ #بودلێر‌ـ‌لە‌ـ‌ڕوانگەی‌ـ‌سارتر ـەوە ئەم پیاوە تەنیایە ترسێکی بەسامی لە تەنیایی هەیە، هیچ کات بە بێ هاوڕێیەک ناچێتە دەرێ، ئاواتی بنەماڵەیەکی هەیە و ماڵێک، وەکوو ستایشکەری حەول و تێکۆشان، خۆی بە چەشنێکی نەخۆش‌ئاسا ، بێ‌ئیرادە و وازوازییە و بگرە ناتوانێ خۆی بۆ ئەنجامی کارێکی ڕێکوپێک ناچار کا؛ ئەگەرچی بۆ سەفەر بانگهێشت دەکا، بەڵام لە گەڕان بە دوای غوربەت و لە ئاواتی مەڵبەندە نامۆکاندا، شەش مانگ پێش ڕۆیشتن بۆ هۆن‌فلۆر دەکەوێتە دڕدۆنگی و دوودڵییەوە و تەنیا سەفەرێک کە کردوویەتی ئەشکەنجەیەکی تاقەت‌پڕووکێن دەنوێنێ. بودلێر بۆ کەسانێکی یەکبێژ کە سەرپەرشتیاری ئەون هەست بە، بەخۆداشکاندنەوە و بگرە ڕق و قین دەکا. بەم حاڵەشەوە هیچ کات حەول نادا تا لە ژێر هێزی سەرپەرشتی ئەوان بێتە دەرێ یان تەنانەت بۆ جارێکیش بێ مل نەداتە ئاگادارییە باوکانەکەی ئەوان. بودلێر لە کاتی مردنی باوکیدا شەش ساڵی بووە، ئەو دایکی پەرستش دەکرد؛ پێی وا نەبوو بۆخۆی، وەکوو کەسێکی جیا، بوونی هەیە بەڵکوو بەردەوام خۆی لە گیان و ڕوحی دایکیدا دەدیت. لە چەشنێک هاوبەشی عیڕفانی و ڕەوەندیدا،  بە تەواوی گیرۆدەی ئەم ئەوینە دوولایەنەیە ببوو، ئەو شوێنەی کە تەنیا یەک ماڵ بوو و یەک بنەماڵە. دوانەیەک بە ئەشقێکی قەدەغەکراو. بودلێر دواتر دەنووسێ" من بەردەوام لە تۆدا دەژیام، تۆ تەنیا هی من بووی. تۆ هاوکات بتێک و هاوڕێیەک بووی." بودلێر بەردەوام لە بوونی دایکیدایە کە خۆی بە زیندوو دەزانێ:  نیشتەجێی پەرستگەیەکە، خۆی نییە و نایهەوێ هەبێ مەگین وەکوو تیشکێکی خودایی، بیرێکی بچووک و هەمیشەیی لە ڕۆحی دایکیدا و ڕێک لەبەر ئەوەی بە تەواوەتی شەیدای کەسێکە کە پێی وایە پێویستە و ماڤی بوونی هەیە، کە وایە لە هەموو دڵەڕاوکەیەک بەدوورە. بودلێر لە بێ‌سنوورییەکدا نوقم دەبێ کە خاوەن هەق و پەسندکراوە. لە نوامبەری ساڵی 1828دا ئەو ژنە خۆشەویستە مێرد بە سەربازێک دەکا و بودلێر لە پانسیۆنێکدا دادەندرێ. ئەو"درز"ە بەناوبانگەی ڕۆحی بودلێر دەگەڕێتەوە ئەم کات و ساتانە. بە هۆی ئەم دابڕانە کتوپڕە و خەمەی کە تووشی بووە،  بە بێ هیچ لێهاتووییەک دەهاوێژرێتە ناو ژیانی تاکەکەسی. بودلێر تاکوو ئێستا لە ناو ژیانێکی یەکدڵ و یەکگرتوو و ئایینی دوانەیەک کە لەگەڵ دایکی پێکی هێنابوو دەژیا. ئەم ژیانە وەکوو نیشتاوێک بوو کە لە ئاکامدا ئەوی تەنیا و ویشک بەجێ هێشتبوو، بە شەرمەزارییەوە زانی کە تاک ـە و بوونی بە بێ هیچ هۆکارێک پێ دراوە. سەرچاوە کتێبی: #بودلێر نووسینی: #ژان‌ـ‌پۆل‌ـ‌سارتر وەرگێڕ: #هاجەر‌ـ‌هوشیار #بەشی‌ـ‌1 🌼🌻 https://t.me/Nousaranigzing
Mostrar todo...
attach📎

👍 4 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.