cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

پێغەمبەرەکەم صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێشەوامە

باشترین شتێک مرۆڤ خەریکی بێت لەم سەردەمەدا علم و زانستێکی بەسوودە بەڵام بە بێ کردەوە نا

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad69 884
Publicaciones publicitarias
447
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
+130 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

تەواو هیچ پۆستێکی تر ناکەم بەڕێزەکانم هەر وەک وتم ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژە بۆ ئەوەی پۆست بکەم لەم کەناڵەدا، گەردەنم ئازاکەن و گەردەنی هەموو مسوڵمانێک ئازا بێت، هیوام وایە هەر فکرەیەک هات و گومڕاتان نەکات، بیرێک لە مردن و قەبر و قیامەت و دۆزەخ بکەنەوە و دینە جوانەکەی اللَّە مەگۆڕنەوە بە هیچ شتێکی دونیا. اللهم کفر عنا سیئاتنا، واغفر لنا ذنوبنا ، وحط عنا خطایانا 🌹 سلام عليكم ورحمة الله وبركاته
Mostrar todo...
😢 23😭 6🥴 5 4❤‍🔥 3👍 2🕊 1💔 1
چەند وتەیەکی جوان و بەسوود خۆزگە کەسی خراپ وەکو هەنگ بوایە کە پێوەی ئەدای گیانی دەرچوایە ➖➖➖➖➖ ئەو کەسەی وەفای بۆ دایکی نەبێ ئیتر تۆ دەبێ هیوای چیت پێی بێ ➖➖➖➖➖ ئەوەندە وێڵی بەرگ و خۆراکین نازانین خۆمان خۆراکی خاکین ➖➖➖➖➖ هەرچی نەتوانی بیڵێی ڕووبەڕوو مەیڵێ، نامەردیت لێ ئەبێ بە خوو ➖➖➖➖➖ 🛑 بارك اللَّه فيكم
Mostrar todo...
👍 9❤‍🔥 2 2😭 1
فەرموودە لاوازەکان: فەرموودەی ٦٠ یەک لەم فەرموودانەی شێخ خالید حایک دەڵێت ضەعيف و لاوازە ئەم فەرموودەیەی خوارەوەیە ( کۆتایی ) { يَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ، الصَّابِرُ فِيهِمْ عَلَى دِينِهِ كَالْقَابِضِ عَلَى الْجَمْرِ } التِّرْمِذي (2260) واتاکەی { زەمانێک دێت بەسەر خەڵکیدا ئارامگر تێیان دا لەسەر دینەکەی وەکو گرتنی پشکۆیەک ئاگر وایە } هەروەها ئیمام الترمذي و أبو حاتم الرازي ابن عدي و سليمان بن ناصر العلوان و أبو علي الحارث الحسني و مصطفى العدوي بەضەعیف لاوازیان داناوه لەسەنەدی ئەم فەرموودەیەدا ئەم پیاوەی تێدایە عُمَرُ بنُ شاكِرٍ، کە زانایان فەرموودەکانی بەلاواز و مونکەر دادەنێن قَالَ الإِمَامُ التِّرْمِذِيُّ رَحِمَهُ اللُّه { هَذَا حَدِيثٌ غَرِيبٌ مِنْ هَذَا الْوَجْهِ، وَعُمَرُ بْنُ شَاكِرٍ شَيْخٌ بَصْرِيٌّ } قَالَ الإِمَامُ أبو حاتِمِ الرَّازي ضَعيفٌ يَرْوي عَنْ أنسٍ المَناكير وقال ابن عدي : يُحَدِّثُ عَنْ أَنسٍ نسخة قريب من عشرين حديثا غير محفوظة قال الذهبي في (الكاشف) ضَعَّفَهُ أبو حاتم الرازي وقال ابن حجر العسقلاني في ( تقريب التهذيب) ضعيف ➖➖➖➖➖➖ ئەوەشیان هەر ضەعیف و لاوازه 👇🏻 📗 قِيلَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ { أَجْرُ خَمْسِينَ مِنَّا أَوْ مِنْهُمْ ؟ قَالَ : لَا، بَلْ أَجْرُ خَمْسِينَ مِنْكُمْ } رواه أبو داود والترمذي وقال هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ. لە فەرموودەیەکی تر هاتووە کەوا یەکێک لەوان پاداشتی ٥٠ پیاوی هەیە، صەحابەکان وتیان پاداشتی ٥٠ کەس لە ئێمە یان لە خۆیان ، فەرمووی نەخێر بەڵکو پاداشتی ٥٠ كەسی لە ئێوە هەیە ،، ئەمەشیان هەر ضەعیف و لاوازه هەروەک سليمان بن ناصر العلوان و أبو علي الحارث الحسني و مصطفى العدوي... باسيان كردووه 📒 هاوەڵانی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ باشترینی خەڵکی بوونە، ئێمە هەرگیز ناگەین بەوان قالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { لَا تَسُبُّوا أَصْحَابِي ؛ فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا، مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلَا نَصِيفَهُ } مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 6 3
📚 چەند وتەیەکی زۆر بەسوود 📚 قالَ الإِمامُ ابْنُ القَيِّم رَحِمَهُ اللَّهُ قالَ حَاتِمٌ الْأَصَمُّ رَحِمَهُ اللَّه 1⃣➖ لَا تَغْتَرَّ بِمَكَانٍ صَالِحٍ، فَلَا مَكَانَ أَصْلَحُ مِنَ الْجَنَّةِ، وَلَقِيَ فِيهَا آدَمُ مَا لَقِيَ 2⃣➖وَلَا تَغْتَرَّ بِكَثْرَةِ الْعِبَادَةِ، فَإِنَّ إِبْلِيسَ بَعْدَ طُولِ الْعِبَادَةِ لَقِيَ مَا لَقِيَ 3⃣➖وَلَا تَغْتَرَّ بِكَثْرَةِ الْعِلْمِ، فَإِنَّ بَلْعَامَ بْنَ بَاعُورَا لَقِيَ مَا لَقِيَ وَكَانَ يَعْرِفُ الِاسْمَ الْأَعْظَمَ 4⃣➖وَلَا تَغْتَرَّ بِلِقَاءِ الصَّالِحِينَ وَرُؤْيَتِهِمْ، فَلَا شَخْصَ أَصْلَحُ مِنَ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَلَمْ يَنْتَفِعْ بِلِقَائِهِ أَعْدَاؤُهُ وَالْمُنَافِقُونَ واتاکەی// پێشەوا حاتيم فەرموویەتی 1⃣➖هەڵمەخەڵەتێ بەشوێن و جێگای باش، هیچ شوێنێک باشتر نەبوو لە بەهەشت، کەچی ئادەم بەوە گەیشت کە پێی گەیشت(سەرپێچی اللَّهُ تَعَالَى ى کرد و دەرکرا لە بەهەشت) 2⃣➖ هەڵمەخەڵەتێ بەزۆری عيبادەت، بێگومان ئیبلیس دوای عيبادەتێکی درێژ خایەن بەوە گەیشت کەپێی گەیشت (سەرپێچی اللَّهُ تَعَالَى ى كردو كافر بۆوە) 3⃣➖هەڵمەخەڵەتێ بە علم و زانستی زۆر، بێگومان بەلعامی کوڕی باعورا بەوە گەیشت کە پێی گەیشت ، وە بەلعام إسم الأعظم ى دەزانی،،،،، (إسم الأعظم) اللَّهُ تَعَالَى بەخۆی دەزانی چییە، ئەوەی دەڵێت مەبەست ئەوەیە لە خۆیەوە وا دەڵێت و بەڵگەی ڕاست و دروستی پێ نییە 4⃣➖هەڵمەخەڵەتێ بەگەیشتن بە پیاو چاکان و بینینیان، هیچ کەسێک باشتر نەبوو لە پێغەمبەر موحەممەد صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، كەچی هیچ سودی بە دوژمنەکان و دووڕووەکان نەگەیاند تەنها بینینی ( أبو لەهەبی مامی خۆ بەسەدا جار پێغەمبەری دیت بەڵام سودی نەبوو چونکە ئیمانی پێ نەهێنا ) كتاب مدارج السالكين (جـ١ صـ٥١٠) ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 8 3😢 2
فەرموودە لاوازەکان: فەرموودەی ٥٩ یەک لەم فەرموودانەی شێخ خالید حایک دەڵێت ضەعيف و لاوازە ئەم فەرموودەیەی خوارەوەیە { الْجَنَّةُ تَحْتَ أَقْدَامِ الأُمَّهَات } واتاکەی { بەهەشت لە ژێر پێی دایکانە } 🛑 هەروەها شيخ عبداللَّە السعد و عبد العزيز الطريفي و سليمان بن ناصر العلوان و مصطفى العدوي و أبو علي الحارث الحسني بە ضەعیف و لاوازیان داناوه، بەڵکو هەندێکیان دەفەرموون هەر ئەصڵی نییە و هەڵبەستراوە 📔 ڕاسته ئەم فەرموودەیە ضەعیف و لاوازه بەڵام چەندەها ئایەت و فەرموودەی صەحیحمان هەیە لەسەر گەورەیی چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک دا قَالَ رَسُولُ اللَّه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ { وَاعْلَمُوا أَنَّ الْجَنَّةَ تَحْتَ ظِلَالِ السُّيُوفِ } متفق عليه واتای فەرموودەکە: پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرموویەتی { بزانن بێگومان بەهەشت لەژێر سێبەری شمشێرەکانە } ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
5👍 4
فەرموودە لاوازەکان: فەرموودەی ٥٨ یەک لەم فەرموودانەی شێخ خالید حایک دەڵێت ضەعيف و لاوازە ئەم فەرموودەیەی خوارەوەیە ( صلاة الحاجة: نوێژی پێویستی ) { مَنْ كَانَتْ لَهُ إِلَى اللَّهِ حَاجَةٌ أَوْ إِلَى أَحَدٍ مِنْ بَنِي آدَمَ، فَلْيَتَوَضَّأْ وَلْيُحْسِنِ الْوُضُوءَ، ثُمَّ لْيُصَلِّ رَكْعَتَيْنِ، ثُمَّ لِيُثْنِ عَلَى اللَّهِ، وَلْيُصَلِّ عَلَى النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، ثُمَّ لْيَقُلْ : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، أَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ، وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ، وَالْغَنِيمَةَ مِنْ كُلِّ بِرٍّ، وَالسَّلَامَةَ مِنْ كُلِّ إِثْمٍ، لَا تَدَعْ لِي ذَنْبًا إِلَّا غَفَرْتَهُ، وَلَا هَمًّا إِلَّا فَرَّجْتَهُ، وَلَا حَاجَةً هِيَ لَكَ رِضًا إِلَّا قَضَيْتَهَا، يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ } رواه الترمذي و ابن ماجه وغيرهما واتای فەرموودەکە { هەرکەسێک پێویستییەکی بە اللَّە تَعالَی هەبوو، یان پێویستییەکی بە نەوەی ئادەم هەبوو، با دەست نوێژ هەڵگرێت دەستنوێژێکی جوانتر پاشان دوو ڕەکعەت سوننەتی بکات، پاشان ثەنای اللَّە تَعالَی بکات و سەڵەوات بدات لەسەر پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پاشان بڵێ { لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْحَلِيمُ الْكَرِيمُ، سُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، أَسْأَلُكَ مُوجِبَاتِ رَحْمَتِكَ، وَعَزَائِمَ مَغْفِرَتِكَ، وَالْغَنِيمَةَ مِنْ كُلِّ بِرٍّ، وَالسَّلَامَةَ مِنْ كُلِّ إِثْمٍ، لَا تَدَعْ لِي ذَنْبًا إِلَّا غَفَرْتَهُ، وَلَا هَمًّا إِلَّا فَرَّجْتَهُ، وَلَا حَاجَةً هِيَ لَكَ رِضًا إِلَّا قَضَيْتَهَا، يَا أَرْحَمَ الرَّاحِمِينَ } 🌹هەروەها پێشەوا الترمذي و أبو علي الحارث الحسني و مصطفى العدوي و زۆری تریش بە ضەعيف و لاوازیان دلناوە لەسەنەدی ئەم فەرموودەیەدا پیاوێکی تێدایە بە ناوی فَائِدُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَن زانایان بەلاوازیان داناوە لە فەرموودەدا وەک ئەم زانایانە: ابن معين و علي بن المديني و البخاري و أبو زرعة الرازي و أبو حاتم الرازي و النسائي و الدارقطني و العقيلي و أبو داود السجستاني و الترمذي و ابن حجر... قَالَ الإِمَامُ التِّرْمِذِيُّ رَحِمَهُ اللُّه { هَذَا حَدِيثٌ غَرِيبٌ. وَفِي إِسْنَادِهِ مَقَالٌ. فَائِدُ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ يُضَعَّفُ فِي الْحَدِيثِ } 📔 ئەم نوێژە ( صلاة الحاجة ) هیچ فەرموودەیەکی صەحیحی لەسەر نەهاتووە ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 6 3
فەرموودە لاوازەکان: فەرموودەی ٥٧ یەک لەم فەرموودانەی شێخ خالید حایک دەڵێت ضەعيف و لاوازە ئەم فەرموودەیەی خوارەوەیە { أَيُّمَا امْرَأَةٍ مَاتَتْ، وَزَوْجُهَا عَنْهَا رَاضٍ دَخَلَتِ الْجَنَّةَ } رواهُ التِّرْمِذي و ابن ماجة واتاكەی { هەر ئافرەتێک مرد و مێردەکەی لێی ڕازی بوو ئەوە دەچێتە بەهەشتەوە } قَالَ الإِمَامُ التِّرْمِذِيُّ رَحِمَهُ اللُّه { هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ غَرِيبٌ } ماهر الفحل دەربارەی ئەم فەرموودەیە دەڵێت، لەسەنەدی ئەم فەرموودەیە دا دوو کەسی نەناسراوی تێدایە ئەوانیش 1— مُسَاوِرُ الْحِمْيَرِيّ قال الذهبي فيه جهالة وقال ابن حجر: مجهول 2— أُمُّ مُساوِر قال ابن حجر لا يعرف حالها 📔 دەی ڕاستە لاوازە فەرموودەکە بەڵام یەک لە نیشانەکانی ئافرەتی صاڵیحە ئەوەیە مێردەکەی لێی ڕازی بێت ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 7 3
📚 موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان 📚 قَال قَتادَةُ : قُلْتُ لِلْحَسَن { إِنَّ قَوْمًا يَشْهَدُونَ عَلَى مُعَاوِيَةَ رَحِمَهُ اللَّهُ أَنَّهُ فِي النَّارِ؛ قَالَ: لَعَنَهُمُ اللَّهُ } [ الشريعة لأبي بكر الآجري ] واتاکەی: پێشەوا قەتادە فەرمووی : بەپێشەوا حەسەنی بەسڕیم وتم { کەسانێک هەنە شاهێدی دەدەن لەسەر پێشەوا موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان بەوەی کە لەناو ئاگری دۆزەخە ، پێشەوا حەسەنی بەسڕی فەرمووی لەعنەتی اللَّە تَعالَی یان لێ بێت } 📔 ڕیسوا بێت زەلیل بێت سەر شۆڕی دونیاو قیامەت بێت ئەو کەسەی قسەی بەهاوەڵی خۆشەویست موعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان دەڵێت ، خوشکی موعاویە خێزانێکی پێغەمبەر گیان بوو صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 13 3
الأَرْبَعُونَ الذِّكْرِيَّة: فەرموودەی 34 🌹دوعا لەکاتی ناڕەحەتی و دڵتەنگی🌹 عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ ، أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ عِنْدَ الْكَرْبِ { لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ } رواه : البخاري و مسلم والترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد وابن أبي شيبة وغيرهم واتای فەرموودەکە: لە عبداللَّەی کوڕی عەبباسەوە، بێگومان پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لە کاتی ناخۆشی و ناڕەحەتی دا دەیفەرموو { لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ الْعَظِيمُ الْحَلِيمُ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَرَبُّ الْأَرْضِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ } واتای وشەکان عِنْدَ الْكَرْبِ : لەکاتی ناخۆشی و ناڕەحەتی، لەکاتی غەم و خەفەت الْعَظِيمُ : گەورە، اللَّه لە هەموو شتێک گەورەترە و هیچ شتێک لە اللَّە گەورەتر نییە الْحَلِيمُ : لەسەرخۆ، اللَّە تَعالَی سزا و عقوبە تاخیر دەکات لەگەڵ وەش دا دەسەڵات و ھێزی تەواوی هەیە رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ : خاوەنی عەڕشی گەورەیە رَبُّ السَّمَاوَاتِ و رَبُّ الْأَرْضِ : خاوەنی ئاسمانەکان و خاوەنی زەوییە رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ : خاوەنی عەڕشی بەڕێزە الْكَرِيمِ : بەڕێز، سەخی، بەخشندە ✍🏻 ئەنەس عبد الرحمن
Mostrar todo...
👍 8 1
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.